.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







لەوڵاتی ئێران فاڵگیری و بەختگرتنەوە بووە بەمۆدێل و خەڵكانێكی زۆر بۆ ئایندە و دیاریكردنی چارەنووسیان، سەردانی فاڵچییەكان دەكەن. ئەم كارەش چەندین جۆری هەیە و ناتوانرێ لەقاڵبێكدا ڕێكبخرێت، دوعاكردن، بەختكردنەوە، چارەسەركردن، دەستخوێندنەوە، بەختگرتنەوە، خۆشەویستی، فاڵی قاوە، فاڵی كاغەز، فاڵی مۆم و چا. تەنها چەند بەشێكن، كە لەناو خەڵكیدا شوێنی خۆیان كردۆتەوە و كۆمەڵێك كەسیش لەم ڕێگەیەوە پارەیەكی باش دەخەنە گیرفانیان. بۆ زیاتر زانین و وردەكاری لەسەر پیشەكەیان (سڤیل) گفتوگۆی لەگەڵ چەند ژنە فاڵچییەكدا ئەنجامدا.
یاسەمین (ناوی یەكێكە لەو فاڵچیانە)، لەناو شاری (تاران)دا لەسوچی شەقامێكدا دانیشتبوو و دەستی خەڵكی دەخوێندەوە. یاسەمین پرچە زەردەكەی هاتبووە نێوچەوانی و مانتۆیەكی ڕەش و كابۆیەكی شینی لەبەردابوو، تەمەنی لەنێوان 25 تا 30 ساڵ دەبوو. پاش ئەوەی دەستی دووكەسی خوێندنەوە، منیش دەستی خۆمم خستە بەردەستی و پێی گوتم "تۆ گەلێك ناخۆشیت دیوە و هێڵەكانی ناودەست ئەوە پیشاندەدەن، كە ناخۆشیەكانت نامێنن". پاشان 500 تمەنم پێداو دیسانەوە بەوردی دیققەتی ناولەپی دەستی دام و گوتی "ئەو كارەی بەنیازی ئەنجامی بدەی نەختێ بیری لێبكەرەوە، چونكە لێی پەشیمان دەبیتەوە". ئەو هەر سەرقاڵی خۆێندنەوەی لەپی دەستم بوو، كۆمەڵێك شتی دیكەشی پێگوتم. (خەریكبوو باوەڕم دەكرد!).
فاڵچی و دەستخوێنەرەوە و و قاوەگرەوەكان، پارەیەكی زۆرباش لەخەڵكی وەردەگرن و لەبەرانبەردا كۆمەڵێك قسەیان بۆ دەكەن، رێژەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان سەردانی ئەم فاڵچیانە دەكەن، بەڵام زۆرترین ئەو كەسانەی دێنە لایان، ژنانو كچانن كە بەردەوام بەر تیغی ئەم فاڵچی و قاوەگرەوانە دەكەون.
زەری، ژنێكی تەمەن 35 ساڵە، لەپاڵ دیوارێك دانیشتبوو، وا دەردەكەوت سواڵبكات، بەڵام كە تەواو لێی نزیك دەبوویتەوە بانگی دەكردی "فاڵی كاغەزی ناكڕی؟ ئەی دەستت بخوێنمەوە"، هێشتا تەواو روومەتی زەریم لێ دەرنەكەوتبوو، گوتم "دەمەوێ فاڵی كاغەزیم بدەیتێ و پاشان دەستیشم بخوێنیتەوە". فاڵە كاغەزیەكم لێوەرگرت و خوێندمەوە، كە چامەیەكی حافزی شیرازی بوو لەگەڵ شیكردنەوەی چامەكە. ئەو ژنە دەستیكرد بەخوێندنەوەی ناولەپم، ئەویش كۆمەڵێ شتی پێگوتم وەكو جاری جاران!. پێمگوت "من خەڵكی ئێرە نیم و بەنیازم دەربارەی ژیانی ژنە فاڵچی و دەستخوێنەرەوەكان شتێك بزانم بۆ تەواوكردنی راپۆرتەكەم". سەرەتا زۆری نكۆڵی كرد، بەڵام دواتر ڕازیم كرد و زۆرشتی بۆ دركاندم.
زەری گوتی "زۆربەی ئەو كەسانەی دێنە لای ئێمە، كوڕ و كچی گەنجن و هەزار ئارەزوویان هەیە، بەنیازی هاوسەرگیری یان سەفەرێكی گەورەن، زۆرجار ئێمەش هەر یەكێكمان بەپێی ئەزموونی خۆی دەستیان بۆ دەخوێنێتەوە". لەقسەكانی ئەو ژنە فاڵچییە وا دەردەكەوت، كە نایەوێ وردەكاری زۆرتر باس بكات. لەوەڵامی ئەوەی كە ئایا بۆچی كچان و ژنان، زۆرترینی ئەو كەسانە پێكدەهێنن كە سەردانی ئێوە دەكەن، ئەو ژنە فاڵچییە گوتی "ئەوان هەزار كێشە و گرفتیان هەیە، هەندێك لەژنان كێشەیان لەگەڵ هاوسەرەكانیان هەیە یان لەگەڵ ماڵی باوكی هاوسەرەكەی، كچانیش هەریەكەیان بەجۆرێك دەرگیری كێشەكانیانن، لەوانە هاوڕێی كوڕ و ئاژاوەی خێزانی و هاوسەرگیری و دڵداری".
لەگەڵ ئەوەی ئەم فاڵچییانە رۆژانە پارەیەكی باشیان دەستدەكەوێت، بەڵام پێویستە بەردەوام شتی تازە و شوێنی گونجاو بۆ ئەم كارانە بدۆزنەوە. زۆربەی زۆری فاڵچی و قاوەگرەوەكان لەئارایشتگای ژنان و هۆڵی یاری و دوكان و مزگەوت و ماڵەكان خەریكی ئەم جۆرە كارەن. (نەستەرەن) فاڵچییەكی تەمەن 35 ساڵبوو، كە بەعەبایەك سەراپای جەستەی داپۆشیبوو، هەردوو دەستی پڕبوون لەبازن و موستیلەی زێڕ، لەیەكێك لەدوكانەكانی تاران هاتە دەرەوە و لەبن دارێك دانیشت، كە چووم پرسیاری لێ بكەم یەكسەر گوتی "فاڵت دەوێ یان دەستت بخوێنمەوە". لەوە دەچوو، كە زۆر شارەزا بێت لەكارەكەی بۆیە یەكسەر پەرۆشی منی بینی. گوتم "فاڵم دەوێ؟"، گوتی "هیچی دیكەت ناوێ، تەنها فاڵێك؟".
هەندێك لەفاڵچیەكان لەگەڵ كاری فاڵگرتنەوە كاری لەشفرۆشیش دەكەن و زۆرێكیشیان دەڵاڵی ئەو كارەن، دیارە ئامانجیان لەم كارەش بەهەمان شێوەی فاڵگرتنەوەكەیان بەدەستهێنانی بڕێك پارەیە. لەبارەی ئیشوكاری (نەستەرەن) و چۆنیەتی ئەنجامدانی فاڵ و دەستخوێندنەوە، (نەستەرەن) ئاماژەی بەوەدا كە رۆژانە بەهۆی كارەكەیەوە بڕێكی باش پارەی دەستدەكەوێت و ئەمەش بۆتە هۆكارێك تاوەكو بەردەوام بێت لەسەر كارەكەی. گوتیشی "من ڕۆژانە 10 تا 20 هەزار تمەن پارەم هەیە و لەكارەكەی خۆشم ڕازیم، چونكە بەختی خەڵكی دەگرمەوە و زۆرجار دڵیان خۆش دەكەم". سەبارەت بەشوێنی كاركردنەكەشی باسی لەوەكرد كە زۆربەی كات لەناو كۆلانە قەرەباڵغەكان و ئارایشتگای ژنان و دوكانەكاندا كاردەكات و لەگەڵ ئەوەشدا "زۆرجاریش تووشی كێشە دەبین لەلایەن خاوەن شوێنەكانەوە و چەندین جاریش سكاڵامان لێكراوە". بەهۆی زۆری پرسیارەكانی ئێمە، ئەو ژنە حەزی نەكرد، شتی دیكە بدركێنێ، هەر بۆیەش بەتوڕەییەوە گوتی "ئیدی وەڵامی یەك پرسیاری دیكە نادەمەوە و هەر پرسیارێ بكەیت لەبەرانبەری پارەم دەوێ". بەڵام لەپرسیاركردن نەوەستاینەوە و دواجار ئەوەمان پرسی كە بۆچی ئەمكارەی هەڵبژاردووە، نەستەرەنی تەمەن 35 ساڵ، ئەوەی خستەڕوو كە پێشتر فەرمانبەری دەوڵەت بووە و لەسەر كارەكەی دەركراوە "بۆیە ناچار بووم بژێوی ژیان لەم ڕێگەیەوە دابین بكەم".
لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسای هەڵبژێردراوی ساڵی (1945) لەئێران، هەر جۆرە كارێكی بەختگرتنەوە و فالچێتی بەتاوان لەقەڵەم دەدرێت و بەپێی بەندی 18ی ماددەی 3 لەیاسای ناوخۆی ئەم قانونەدا هاتووە "ئەو كەسانەی كە لەڕێگەی فاڵگرتنەوە و بەخت خوێندنەوە و پێشبینیكردن، هەستن بەفریودانی خەڵك و ئەمكارە وەكو پیشە و خەرج پەیداكردنی خۆیان لەقەڵەم بدەن، تاوانیان ئەنجام داوە و یاساش بۆ ئەوجۆرە كەسانە، سزای بەندكردن و سزای نەختی داناوە". بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی تاران %80ی ئەو كەسانەی سەردانی فاڵچیەكان دەكەن بۆ پێشبینیكردنی چارەنووس و ئایندە و مەسەلەی دیكەش خوێندەوارن و ئەمەش نیگەرانی لای پسپۆڕانی كۆمەڵناسی دروستكردووە.
توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕەدان كە بوونی كێشە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەكان، هۆكاری سەردانیكردنی زۆر لەكەسەكانە بۆ لای فاڵچی و بەختگرەوەكان. دكتۆر (ئامانەڵا قەرائەتی) مامۆستای زانكۆ و كۆمەڵناس لەم بارەیەوە، دەڵێت "كاتێك كەسەكان توانای بەدیهێنانی ئارەزوو، خواستەكانیان لەڕووی فكری، ئابوری و كۆمەڵایەتیەوە نییە، یان ناتوانن خواستە گونجاوەكانی وەكو هاوسەرگیری، كاری باش، بارودۆخی ئابوری گونجاو، جێبەجێ بكەن، ڕوو دەكەنە خورافات و فاڵچیەكان".
سڤیل

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
