.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یه‌كه‌م: رۆژێكیان پیاو چاكێك بانگى كوره‌كه‌ى ده‌كات و ده‌فه‌رمێ: كورم وه‌سێتێكت بۆده‌كه‌م تاماوى وه‌كو ئه‌لقه‌یه‌ك بیكه‌ره گوێت و فه‌رامۆشى مه‌كه ، ئه‌گه‌ر ره‌فتارى پێ بكه‌یت وه‌لێی لانه‌ده‌ى له دونیادا خۆش به‌خت ئه‌ژیت و كه مردیشى خه‌ڵك چاكه‌ت ئه‌ڵێ ئاخر خێر ده‌بیت و قیامه‌تت باش ده‌بى ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم هه‌ركه‌سێك به‌به‌شه رزقى خۆى رازى بێت خوا ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى چاو له‌ده‌ستى خه‌ڵكى بێٍ هه‌ر به‌فه‌قیرى ده‌مرێ و قه‌ت تێر نابێ باماڵى دونیاشى زۆر بێ ، فه‌رمووى: ئه‌ى كوررم قه‌ت عه‌یب و عارى خه‌لكى به‌یان مه‌كه چونكه هه‌ركه‌سێك عه‌یبى خه‌ڵكى ئاشكرا بكا ئه‌واخواى گه وره عه‌یبى ماڵ و عائیله‌ى ئاشكرا ده‌كا ، فه‌رمووى: خوا ده‌زانێ هه‌ركه‌سیك چاڵیك یان داویك بۆكه‌سیك بنێته‌وه خۆى به‌و داوه‌وه ئه‌بێ وقه‌ت رزگارى نابێ ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم له‌گه‌ل َئینسانى دوور له دین تێكه‌ڵ مه‌به چونكه هاورێی بێ دین پیاو بێ قیمه‌ت ده‌كا ، به‌لام ره‌فاقه‌تى ئینسانى دانا و زانا و به‌دین سودى زۆره فێرى ئه‌ده‌ب و حورمه‌ت و چاكه‌كاریت ده‌كات ، فه‌رمووى: ئه‌ى كورى خۆم حه‌ق بڵێ بازه‌ره‌رى خۆشتى تێدابێت ، فه‌رمووى: قه‌ت خۆت به‌شتێكه‌وه خه‌ریك مه‌كه كه په‌یوه‌ندى به‌تۆوه نیه وبێ كه‌ڵكه ، فه‌رمووى: تابۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنه وسه‌لام له خه‌لكى بكه‌و فرمان به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌ش له خراپه‌بكه ، فه‌رمووى: ده‌خێراكه تادره‌نگ نه‌بووه توبه بكه چونكه خواى گه‌وره له سوره‌ى تحریم دا ، فه‌رموویه‌تى (التائبون العابدون) له‌وكه‌سانه خۆشده‌بم و له‌وكه‌سانه رازیم كه‌توبه ئه‌كه‌ن ، ئینجا عیباده‌ت ئه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره توبه‌ى پێش عیباده‌ت خستووه.
دووه‌م: جارێكیان هه‌واڵ ده‌ده‌ن به‌شێخ حه‌سه‌نى به‌سرى كه‌فڵانه كه‌س غه‌یبه‌تى كردووه ، شێخ هه‌ستا زه‌رفێكى خورماى باشى بۆ كابرا برد و چووبۆلاى ، فه‌رمووى: ئه‌ى فلان كه‌س هه‌واڵم زانى كه‌تۆ پاداشتی كرده‌وه چاكه‌كانت بۆ من ناردووه ، منیش ویستم پاداشتت بده‌مه‌وه ، به‌لام ببوره نه‌متوانى به‌ته‌واوى پاداشتت بده‌مه‌وه ، كابرا زۆر خه‌جاله‌ت بو له‌سه‌ر ده‌ستى تۆبه‌ى كرد كه جارێكى تر غه‌یبه‌تى كه‌س نه‌كات .
* * *
سێیه‌م: حه‌سه‌نى به‌سرى ، فه‌رمووى: قسه‌ى ئه‌م كه‌سانه زۆر كارى تێ‌كردم تامردن له‌یادم ناچێت .
فه‌رمووى:رۆژێك پیاوێكى بێناموسم گرت و به‌توره‌ییه‌وه گوتم به‌سه تاكه‌ى؟
له‌وه‌لامدا گووتى: یاشێخ كتێب بۆ ئاخرى ده‌گێریته‌وه خواده‌زانێ ئاخرى من و تۆ چۆن ده‌بێ ، فه‌رمووى: پیاوێى سه‌رخۆشم دى له‌ناو قوردا هه‌ر ده‌كه‌وت و هه‌ڵده‌سایه‌وه ، وتم :قاچت توند بگره بانه‌كه‌وى ، ووتى سه‌یرێكى كردم ووتى: تۆ ئاگات له خۆت بێ نه‌كه‌وى ، من بكه‌وم قوراوى ده‌بم و خۆم ده‌شۆمه‌وه ، به‌لام كه‌وتنى تۆ زیان به‌زۆر كه‌س ده‌گه‌یه‌نێ ، فه‌رمووى: توشى مندالێك بووم چرایه‌كى به‌ده‌سته‌وه بوو وتم ئه‌و روناكیه‌ت له‌كوێوه هێناوه؟ من له‌قسه‌كه‌م نه‌بوومه‌وه ، بایه‌ك هات چراكه‌ى كوژانه‌وه ، منداله‌كه وتى: یاشێخ تۆ پێم بلێ رووناكیه‌كه بۆكوێ چوو؟ حه‌سه‌نى به‌سرى ده‌فه‌رمێ: ئه‌و وڵامانه زۆر پر مانان و زۆر كاریان تێ‌كردم .
* * *
چواره‌م: سالێكیان (مالیكى كورى دینار ) خانوویه‌ك به‌كرێ ده‌گرێت ، خانوه‌كه ده‌كه‌وێته پێش ماڵه جوله‌كه‌یه‌ك ، ئاوى ئاوده‌ستى ماله جووله‌كه‌كه به‌پێش ده‌رگاى ماڵى (مالیكى كورى دینار)دا ده‌روا ، (مالیك) هه‌موو رۆژێك به‌ده‌ستى خۆى جۆگه ئاوه پیسه‌كه‌ى پاك ده‌كاته‌وه ، رۆژێك جوله‌كه‌كه له‌بازار دێته‌وه سه‌یرده‌كات ئه‌وه (مالیكی كورى دینار)ه و چاكى لێ كردووه به‌لاداو جۆگه‌ى ئاوه پیسه كه‌ى ئه‌وان پاك ده‌كاته‌وه ، زۆرى لاسه‌یرده‌بێ ، رووده‌كاته (مالیك) و ده‌لێ: ئه‌ى (مالیك) ئه‌وه چۆن تائێستا توڕه نه‌بویته و سه‌برت گرتوه ، (مالیك) زۆر به‌هێواشى و له‌سه‌رخۆسه‌ربه‌رزده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رمێ: ئاخر خواى گه‌وره له‌قورئانى پیرۆزدا فه‌رموویه‌تى (والكاڤمین الغیڤ) خوا له‌و عه‌بدانه خۆش ده‌وێ كه رقى خۆیان ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ر دراوسێ ئه‌زیه‌تیان پێ بگه‌یه‌نێت خویان راده‌گرن ، فه‌رمووى: جامنیش له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ئه‌زیه‌ته‌م قبوڵ كردووه .
* * * پێنجه‌م: جارێكیان ئافره‌تێك به (مالیكى كوڕى دینار) ده‌ڵێ: ئه‌ى ڕیاباز ، ئه‌ویش زۆرى پێ خۆش ده‌بێ به‌روو خۆشیه‌وه ده‌ڵێ ئه‌وه بیست ساڵه ده‌مه‌وێ یه‌كێك به‌ناوى خۆمه‌وه با‌نگم بكا ، به‌ڵام تا ئێستا تۆ نه‌بێ كه‌س نه‌ى ناسیوم ، بۆیه پیاو چاكان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكى به‌و شێوه‌یه بونه هه‌ركه‌سیك ئه‌زیه‌تیانى بدایه ئه‌وان چاكه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن .
* * * شه‌شه‌م: ده‌لێن (ئیمامى شافعى ) واپیرنه‌بوو كه‌پێویستى به‌گوچان وعه‌سا بێت ، به‌لام زۆر جار عه‌ساى به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت لێیان پرسى قوربان خۆ له سایه‌یى خواوه جه‌نابت پیرو بێ تاقه‌ت نیت ئه‌ى بۆچى به‌زۆرى عه‌سا و گۆچان به‌ده‌سته‌وه ده‌گریت؟ فه‌رمووى: بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه وابزانم كه‌له دنیادا سه‌فه‌ریم
ده‌فه‌رمێ: هه‌وڵ بده‌ن له‌پێش ئه‌وه‌ی ببنه كاربه‌ده‌ست شه‌رع فێربن
ده‌فه‌رمێ: علم ئه‌وه نیه له‌به‌رى كه‌یت وبیزانى ، علم ئه‌وه‌یه سودى
هه‌بێ و عه‌مه‌لى پێ بكه‌یت .
ده‌فه‌رمێ: كه‌سێك به‌هۆى ته‌قوا و تاعه‌ت و چاكه و پیاوه‌تییه‌وه ، گه‌وره نه‌بێت ، قه‌ت گه‌وره نابێت .
ده‌فه‌رمێ،نیشانه‌ى ره‌فیق و هاورێى راست ئه‌وه یه عوزرت لێ قه‌بوڵ بكا‌و ئیشێكت بوو به‌دڵ بۆت جێبه‌جێبكاوهه‌ڵه‌یه‌كت كرد ،لێت خۆش ببێت
ده‌فه‌رمێ: ئه‌وه‌ى چاكه‌ت له‌گه‌ڵده‌كات ده‌تبه‌ستێته‌وه ، ئه‌وه‌ى خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ره‌لات ئه‌كا .
ده‌فه‌رمێ: به‌رزترین كه‌س ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌خۆى به به‌رز نه‌زانێ .
* * * حه‌وته‌م: رۆژێك (عبد الله‌ى كورى مباره‌ك) ئامۆژگارى خه‌ڵكى ده‌كا و ده‌فه‌رمێ: له‌به‌ینى چوار هه‌زار قسه‌دا چوار قسه‌تان بۆ هه‌ڵده‌بژێرم یه‌كه‌م: زۆرباوه‌ر به ئافره‌ت مه‌كه‌ن ، دووه‌م: به‌ماڵ وسامانى دونیا مه‌غروورمه‌بن ، سێیه‌م: به‌قه‌ده‌ر تواناى مه‌عیده‌تان بخۆن ، چواره‌م: ئه‌وه‌نده عیلم فێربن كه ئیسفاده‌ى لێ بكه‌ن .
* * * هه‌شته‌م: رۆژێك عه‌رزى پیاوچاكێك ده‌كه‌ن كه شه‌و و رۆژ له‌به‌ر خوا ده‌پارێنه‌وه و دوعا ده‌كه‌ن كه‌چى دوعامان گیرانابێت ، هۆى چى یه؟!
فه‌رمووى: هۆى ئه‌وه‌یه ، ده‌زانن خوا هه‌یه ، به‌ڵام به‌راستى نایپه‌رستن! ده‌زانن پێغه‌مبه‌ر بووه ، كه‌چى په‌یڕه‌وى ناكه‌ن ، قورئان ده‌خوێنن ، به‌ڵام عه‌مه‌لى پێ ناكه‌ن! نازونیعمه‌تى خواده‌خۆن ، به‌ڵام شوكرانه‌ى ناكه‌ن ، ده‌زانن به‌هه‌شت بۆپیاوچاكانه كه‌چى خۆتانی بۆ ئاماده‌ناكه‌ن ، ئه‌زانن دۆزه‌خ بۆ پیاوخراپانه ، به‌ڵام خۆتان له خراپه ناپارێزن! ده‌زانن شه‌یتان دوژمنتانه ، به‌ڵام دوژمنایه‌تى ناكه‌ن ، ده‌زانن كه‌هه‌مووتان ده‌مرن ، به‌ڵام خۆتانى بۆ ئاماده‌ناكه‌ن ، به‌ده‌ستى خۆتان دوست و دوژمن ده‌نێژن كه‌چى په‌ندى لێ وه‌رناگرن ، عه‌یب و عارى خه‌ڵكى به‌یان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پێ له عه‌یبى خۆتان نانێن ، فه‌رمووى: جاقه‌ومێك ئاوابن چۆن دوعایان گیرا ده‌بێ .
نۆیه‌م: جارێك پیاوچاكێك ده‌فه‌رمێ: ماڵى دونیا هه‌مووى زیاد یه ته‌نها پێنج شتى نه‌بێ ، یه‌كه‌م: پاره و نانێك برسێتى لابه‌رێ ، دووه‌م: ئاوێك توینێتى نه هێڵێ ، سێه‌م: لیباسێك سترى عه‌وره‌تى پێ بكه‌یت ، چواره‌م: خانوویه‌ك تێدا بژیت ، پێنجه‌م: علم و زانیاریه‌ك عه‌مه‌لى پێبكه‌یت .
* * *
ده‌یه‌م: جارێكیان (رابیعه‌ى عه‌ده‌وى) به‌لاى كابرایه‌ك ده‌ڕوا، سه‌یر ده‌كا ئه‌وا خه‌ریكى گۆشت برژاندنه ، به‌رخێكى سه‌ر بریوه و ده‌ی برژێنێ ، (رابیعه)هات به‌دیاریه‌وه راوه‌ستا و ده‌ستى كرد به گریان ، كابرا وای زانى ئاره‌زووى له گۆشته بۆیه ده‌گرێ ، چووه لاى سه‌لامى لێ‌كرد و گوتى: گۆشت برژاوه فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت له‌گۆشت خواردنه ، (رابیعه) به‌گریانه‌وه گوتى: براكه‌م ئاره‌زووم له گۆشت نی‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه ناگریم ، بۆ ئه‌وه ده‌گریم ، ده‌بینم حه‌یوانات به‌سه‌ر براوى و مردوى ده‌چنه ناو ئاگره‌وه ، به‌لام رۆژێك ده‌بێ ئاده‌میزاد به‌زیندوویی بخرێته ناو ئاگره‌وه ، بۆ ئه‌وه ده‌گریم!
* * *
یانزه‌یه‌م: جارێكیان (حه‌سه‌نى به‌سرى ) ده‌نێرێته لاى (رابیعه‌ى عه‌ده‌وى) داوای ئامۆژگاری لێ ده‌كات ، (رابیعه) ده‌لێ: ها ئه‌و مۆم و سوژن و مووه‌ى بۆ به‌رن باپه‌ندى لێوه‌ربگرێ و ببێته ئامۆژگارى له ژیانیدا ، كه بۆیان هێنا (حه‌سه‌نى به‌سرى) فه‌رمووى: به‌راستى ئامۆژگاریه‌كى چاك و جوانه مه‌عناى وایه ده‌لێ: ئه‌ى حه‌سه‌نى به‌سرى پیاوى خوا ده‌بێ وه‌ك ئه‌و مۆمه خۆى بسوتێنێ و رووناكى بۆ خه‌ڵك بكا ، ده‌بێ وه‌ك ئه‌و سوژنه رووت بێ و هه‌میشه له‌كاردابێت بۆ كارى خه‌ڵكى ، ده‌بێ وه‌ك ئه‌و مووه نه‌رم ونیان و خۆ راگر بێ .
* * *
دوانزه‌هه‌م: جارێكیان (رابیعه‌ى عه‌ده‌وى) توشى پیاوێك ده‌بێت ، سه‌یرده‌كا كابرا ناوچاوانى خۆى به‌ستوه ، (رابیعه) ده‌لێ ئه‌و په‌ڕۆیه چیه به‌ناوچاوانته‌وه به‌ستووه ، كابرا ده‌لێ: بۆ ژانه سه‌ر به‌ستوه‌مه ، (رابیعه) ده‌ڵێ: ته‌مه‌نت چه‌ند ساڵه ، كابرا ده‌ڵێ: په‌نجا ساڵ ، (رابیعه) ده‌ڵێ: له‌و په‌نجا ساڵه‌ى زۆرى ساغ بوى ، یان نه‌خۆش بوى؟ كابرا ده‌ڵێ: به‌زۆرى ساغ بوم ، (رابیعه) ده‌ڵێ: باشه له‌ماوه‌ى ئه‌و په‌نجا ساڵه ساغیه‌ت جارێك په‌رۆیه‌كى شوكرانه‌ت به ستوه به‌سه‌رته‌وه؟ بێ گومان نه‌خێر ، به‌ڵام بۆ ژانه سه‌رێك گورج ناره‌زایى خۆت ده‌رده‌بڕى ، به‌نده‌ى خوا چۆن ده‌بێ ئاوها بێت! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌نابێت ته‌نها له‌كاتى ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا په‌نا بۆ خودا ببه‌ین ، به‌ڵكو ده‌بێت له‌كاتى خۆشیشدا سوپاسى خوا بكه‌ین بۆ ئه‌و ناخۆشیانه‌ى كه له سه‌رمانى لابردووه .
* * *
سیانزه‌یه‌م: ده‌یگێرنه‌وه (عومه‌ری كورى عه‌بدالعزیز) ئه‌وه‌نده ئاگادارى دڵى خه‌ڵى بووه و به‌ته‌نگیانه‌وه بووه ره‌زاى خه‌ڵكى پێش خۆى خستووه ، ساڵێك باران نابارێ و وشكه ساڵى رووده‌دات ، خه‌ڵكى ره‌نگ زه‌رد و باریك بوون له برسان ، كاتێ به‌وشێوه‌یه چاوی به خه‌ڵكی كه‌وت ووتى: چۆن ده‌بێ خه‌ڵك ئاوا ناره‌حه‌ت بێت و منیش ئاسوده‌بم! نه‌قیمێكى له ئه‌نگوستیله‌كه‌یدا هه‌بوو ، تا ئه‌و كاته هیچ گه‌وهه‌ر فرۆشێك گه‌وهه‌رى واى نه‌د یبوو ، ئه‌نگوستیله‌كه‌ی فرۆشت و فرمانی كرد پاره‌كه‌ی به‌سه‌ر غه‌ریب و هه‌تیوان و هه‌ژاراندا دابه‌ش بكرێت ، موسلمانى راسته قینه وه‌ك (عومه‌رى كورى عه‌بدالعزیز) ده‌بێ ، چۆن چاوى لێبێ خه‌ڵك ئاوى تاڵ و ژه‌هر بخواته‌وه، ئه‌و ئاوى شرین بخواته‌وه ، بۆیه ده‌ڵێن هه‌ندێك له خزم و وه‌زیرانى لۆمه‌یان ده‌كرد وگوتیان: بۆچیت فرۆشت؟ تازه شتى وات ده‌ست ناكه‌وێته‌وه! ده‌فه‌رمێ: كاتێك بارانى فرمێسك به سه‌ر رومه‌تیدا ده‌هاته خواره‌وه ده‌یفه‌رموو: كورینه زۆر ناشرینه ئه‌میرو گه‌وره‌ى وه‌خت به‌رگ و لیباسى جوان له‌به‌ربكات و خه‌ڵكى وڵاتیش زگى له‌برسان قۆره‌ى بێ ، ده‌ى فه‌رموو: هیچ عه‌یب نیه كه‌من بێ ئه‌نگوستیله‌بم ، به‌ڵام نابێ خه‌ڵك دڵى ناره‌حه‌ت بێ ، بۆیه خۆش به‌ختی بۆ ژیان وئاسایشى خه‌ڵك ئه‌میر و گه‌وره‌كه‌ی هه‌وڵبدات ژیانى به‌خته‌وه‌رى خه‌ڵكى خۆش بكات و ده‌ربه‌ست ژیانى خۆى نه‌یه‌ت .
* * *
چوارده‌یه‌م: هه‌ر له باسى (عومه‌رى كورى عه‌بدالعه‌زیز)دا ده‌مانه‌وێ خۆبه‌كه‌م زانین و ته‌وازوعى (عومه‌رى كورى عه‌بدالعه‌زیز)تان بۆ باسكه‌م ، جارێكیان (عومه‌رى كورى عه‌بدالعه‌زیز) میوانى دێت و شه‌وێك له‌دواى نوێژى خه‌وتنان خه‌ریكى نووسین بوو میوانه‌كه‌شى دانیشتبوو ، چراكه هاته كوژان ، میوانه‌كه گوتى قوربان هه‌ستم چراكه چاك بكه‌م ، له‌وه‌ڵامدا وتى ئه‌وه پیاوه‌تى نیه كه‌ئیش به‌میوان بكه‌ین ، كابراى میوان وتى ئه‌ى قوربان پیاوه‌كه‌ت هه‌ستێنم ، فه‌رمووى نه‌خێر تازه خه‌وى لێ كه‌وتووه ، خۆى هه‌ستا و نه‌وتى هێنا و چراكه‌ى پركرده‌وه و دایگیرسانده‌وه ، میوانه‌كه زۆرى لاعه‌جایب بوو كه خه‌لیفه‌ى ئیسلام ئاوا خۆ به كه‌م گر و مته‌وازع بێ ، وتى قوربان چۆن وا ده‌بێ ئێمه دانیشین و خۆت هه‌ستى ، له وه‌ڵامدا فه‌رمووى: بۆنابێ؟ كاتێ هه‌ستام هه‌ر (عومه‌ر) بووم وه ئێستاش هه‌ر (عومه‌ر)م هیچ بچووك نه‌بوومه‌وه .
* * *
پانزه‌یه‌م: پیاوچاكێك ئامۆژگارى خه‌ڵكى ده‌كات و ده‌فه‌رمێ: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ گه‌وره‌ببن خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن ، چونكه زۆر له گه‌وره‌ى گه‌رام سه‌یرمكرد گه‌وره‌ى له خۆبه‌كه‌م گرتن دایه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌ۆێ ببنه سه‌رۆك و پیاوه‌تیتان ده‌ست بكه‌وێت ، ئه‌وه ئامۆژگارى خه‌ڵك بكه‌ن و رێگاى راستیان نیشان بده‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خه‌ڵك به‌پیاوتان بزانێ ئه‌وه راستگۆبن ، چونكه پیاوه‌تى له راستگۆیدایه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ شانازى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن به‌فه‌قیرى رازى بن ، چونكه من له فه‌خر و شانازى گه‌رام سه‌یرم كرد فه‌خر له فه‌قیریدایه ، به‌ڵام به‌شه‌رتێ ناشكور نه‌بى ، ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فتان ده‌وێ قه‌ناعه‌ت بكه‌ن ، چونكه شه‌رافه‌ت له قه‌ناعه تدایه .
* * *
شانزه‌یه‌م: ده‌ڵێن كابرایه‌كى ده‌وڵمه‌ند زۆر رقی له ئیمامی (عوسمان) بووه و بیستراوه جنێوى پێداوه و به‌جوله‌كه‌ى ناوبردووه ، (ئیمامى حه‌نه‌فه‌ى) خه‌به‌ر ده‌زانێ و ده‌نێرێ به دواى دا ، كابرا دێته خزمه‌تى و دواى به‌خێر هاتنى ، ده‌فه‌رمێ: ده‌زانى بۆچی ناردومه به شوێنتا؟ كابرا ده‌ڵێ: نه‌خێر نازانم قوربان ، ئه‌ویش ده‌فه‌رمێ: خه‌به‌رم زانیوه كچێكى باشت هه‌یه داوات لێ ده‌كه‌م بیده‌ى به فڵان جوله‌كه ، كابرا زۆرى لا سه‌یر بوو ، ده‌ڵێ: جا قوربان جه‌نابت ئێستا ئیمامى موسڵمانانى فرمتن ده‌كه‌ی كچى موسلمانێك بدرێت به پیاوێكى جووله‌كه! گووتى قوربان ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت فرمان بكه‌یت من هه‌ر نایده‌مێ ، (ئیمامى حه‌نه‌فى) فه‌رمووى: ئه‌ى باشه ، تۆ كه به‌ناو یه‌كێكى له ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ، رازى نابى كچى خۆت بده‌ى به‌جووله‌كه ، كه‌واته چۆن به‌ره‌واى ده‌زانى كه پێغه‌مبه‌ر دوو كچى خۆى بدا به جووله‌كه ، كابرا كه ئه‌وه‌ى له (ئیمامى حه‌نه‌فى) بیست زانى مه‌به‌ستى چیه ، هه‌ستا ده‌ستى ماچ كرد و له هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى په‌شیمان بووه‌وه تۆبه‌ى كرد بریارى دا جارێكى تر ناوى ئیمامی عوسمان نه‌هێنێ ، بۆیه پیاو باشان به‌جۆرێك ئامۆژگارى خه‌ڵكیان كردووه جوانترین و رازاوه‌ترین وشه‌یان به‌كار هێناوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل خه‌ڵكى
* * *
ئاماده‌كردنى: عدنان جلال حسن .
سه‌رچاوه: مه‌جلیسى پیاوچاكان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
