❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێده‌نگی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-31 02:04:51

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

بێده‌نگی

بێده‌نگی

ماڵێکم هه‌یه‌ له‌سه‌راب له‌ نێو بیابان دا هه‌میشه‌ بۆی ده‌روانم ،چیرۆکی وون بونم له‌وێ نوسی ،هێدی هێدی به‌دوای ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا ئه‌گه‌ڕام که‌ بێ ده‌نگی هات و ته‌نیای پێ ناساندم .

زۆر کات مرۆڤ سارایه‌ک له‌ بێده‌نگی له‌بینایی دا حه‌شار داوه‌ ،به‌ڵام له‌ پشت ئه‌و بێده‌نگی یه‌وه‌ دنیایه‌ک نهێنی و ڕازی شاراوه‌و قسه‌و به‌سه‌رهات و پرسیار بوونی هه‌یه‌ ،به‌ڵام نه‌بوونی گوێگرێکی باش و دڵسۆزو هێمن .. گوێگرێک که‌له‌ هه‌سته‌کان و ناخی ئاڵۆزو خه‌مه‌کانی ئه‌م تێبگات وای کردووه‌ بگاته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت وبیکاته‌ خاڵێکی چاره‌سه‌ر بۆ راکێشانی سه‌رنجی ده‌ورو به‌ر ، تاکو نزیک ببنه‌وه‌وپرسیاری لێ بکه‌ن ئایا چی ئازاری داوی ؟؟ کێشه‌ت چی یه‌ ؟؟ هۆکاری بێده‌نگیت چی یه‌ ؟؟
تاکو له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌و شتانه‌ی له‌ ناخی دا کۆبۆته‌وه‌ به‌یه‌ک جار ده‌ری ببڕێت بۆ به‌رامبه‌ر

به‌ڵام هه‌ندێ که‌س به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی خۆی زۆر بێده‌نگ و ئارامه‌ ،یان هیچ قسه‌یه‌کی نی یه‌ بۆ ووتن ،یان هه‌ندێ جار ئه‌و شوێنه‌و ئه‌و جێگایه‌ و ئه‌و کاته‌ به‌ گونجاو دانانێت بۆ قسه‌ کردن بۆیه‌ بێده‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ .یان که‌سێکی شه‌رمنه‌و هه‌رگیز نایه‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سی گه‌وره‌تر له‌خۆی له‌ ته‌مه‌ن و پله‌و ئاست دا قسه‌و گفتوگۆ بکات و داکۆکی بکات ،بۆیه‌ زۆر زوو رازی بون یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت .

به‌شێکی تر له‌و که‌سانه‌ی که‌ بێده‌نگن به‌خواست و وویست و ئاره‌زوی خۆیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن . به‌پێی کات وشوێنی جیاواز ،بۆ نمونه‌ :له‌کاتی بوونی کێشه‌یه‌ک دا لایه‌نێک بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت تاوه‌کوو لایانی دووه‌م به‌ته‌واوی هێمن ده‌بێته‌وه‌  له‌و توره‌ی و ڕق وهه‌ڵچونه‌ ،ئه‌مه‌ به‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاو هه‌ژمار ده‌کرێت له‌و باره‌دا .
یان وا داده‌نێن که‌ ده‌توانن به‌رزی که‌سێتی و سه‌نگ و قورسای بپارێزن . به‌ بێده‌نگی و که‌م دوویی هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌که‌ن هه‌تا پرسیاریان لێ نه‌کرێت قسه‌ نه‌که‌ن ،چونکه‌ پێیان وایه‌ له‌ رێگه‌ی قسه‌ کردنه‌وه‌ به‌ئاسانی که‌سی به‌رامبه‌ر له‌ که‌سایه‌تی و ناخ و هه‌ستی ئه‌و تێ ده‌گه‌ن ،بۆیه‌ بێده‌نگ ده‌بن تا هیچ که‌س په‌ی به‌ شته‌ شاراوه‌کانی ناخیان نه‌بات .

کاریگه‌ری بێده‌نگی له‌سه‌ر که‌سی بێده‌نگ چی یه‌ ؟؟هه‌ندێ جار به‌رده‌وام بون بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر بێده‌نگی کۆمه‌ڵێک کاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ :
که‌م کردنه‌وه‌ی توانای قسه‌ کردن و بیرورا ده‌ربرین
دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ورو به‌رو کۆمه‌ڵگا
هه‌ندێ جار ئه‌بێته‌ هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ ته‌نیایی و نامۆ بوون

چۆن ده‌توانین له‌که‌سی بێده‌نگ تێ بگه‌ین ؟؟ چی بکه‌ین تا که‌سێکی بێده‌نگ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌مان بۆ بکات ؟مامه‌ڵه‌ کردن وگفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێده‌نگ ئاسان نی یه‌و گرانه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ بریاری دابێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت ،چونکه‌  ره‌نگه‌ گران بتوانی وای لێبکه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی پێ بگۆری ،یان ئه‌و متمانه‌یه‌ی لا دروست بکه‌ی که‌ جارێکی تر ناخی خۆی ده‌رببرێت ،
پێویسته‌ زۆر نه‌رم و نیان و ئارام و به‌ ته‌حه‌مول بیت تاوه‌کوو هێواش هێواش وا ده‌که‌ی بێده‌نگی پێ بشکێنی ،هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌و بۆ بکات به‌مه‌ ئه‌توانی هۆکاری بێده‌نگی بدۆزیته‌وه‌ .

هیچ کات نابێت له‌سه‌ر بێده‌نگی یه‌که‌ی ره‌خنه‌ی بکه‌یت و سه‌رکۆنه‌ی بکه‌یت و به‌کارێکی نه‌شیاوی دابنێیت ،چونکه‌ بێگومان هۆکاری تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌و بێده‌نگی یه‌ ،ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌رز بکه‌یته‌وه‌ به‌سه‌ر که‌سی بێده‌نگ دا یان بێزاری پشان بده‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگی یه‌ ئیتر متمانه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌یت ،وا هه‌ست ده‌کات تۆش وه‌ك و هه‌موو که‌سه‌کانی تر لێی تێ ناگه‌ی .

هیچ کات زۆری لێ مه‌که‌ یان پێ داگری مه‌که‌ له‌که‌سێکی بێده‌نگ که‌ هه‌ر ئه‌بێت ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت ئه‌و هه‌مووی به‌ ڕونی باس بکات بۆت ،وا پشان بده‌ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌توانێت باسی بکات ،

له‌نیا جه‌مال /خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-31 06:53:44

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: بێده‌نگی

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی جوان وبه‌سوودت ئاماده‌كردوه‌ هه‌ربژیت.به‌بڕوای خۆم بێده‌نگی سیفاتێكی زۆرزۆرجوانه‌بۆمرۆڤ به‌ڵام له‌هه‌مووكاتێك و له‌هه‌مووشوێنێك نا .دووباره‌ده‌سته‌كانت خۆشبێت هیوادارم له‌م بواره‌و له‌گشت بواره‌كانی ژیانت سه‌ركه‌وتوبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2010-10-31 06:57:01)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-31 07:38:49

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE

Re: بێده‌نگی

دةستةكلانت خؤش بيت لةنيا كيلان بةراستى بابةتيكى زؤر جوانة هةموو ئامؤزكاريةكانى زور بةسوودة ئةزيزم هيوا دارم اة زانياريةكانت بيبةشمان نةكةيت بةراستى دونياىى دةروون ناسي زؤر كةورةية بريةتى لةشتى جوان هيوادارم بةريزيشت لةو شتة بةبةهايانة بيبةشمان نةكةيت.

ببورة كة نوسينةكةم بةو شيوةية بوو لةسةر كؤمبيوتةرى كوليزةوة بةيامم نوسيوة داواى ليبوردن دةكةم كةر بة خويندنةوةى بيزار بيت

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-31 13:25:59

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: بێده‌نگی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتو له‌نیا به‌راستی بابه‌تێکی جوانه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-31 17:53:49

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: بێده‌نگی

زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێ به‌رێزو زێده‌ ئازیزه‌کان

به‌رێز کاکه‌ فه‌نا بون  گیان  سوپاسی تۆی ئازیز ئه‌که‌م بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێت
بێگومان بێده‌نگی هه‌ندێ کات زۆر جوانه‌و زۆر پێویست (زه‌ویش بێده‌نگ و ئارامه‌و  هه‌زاران بورکانی له‌ ناخی دا هه‌ڵگرتووه‌)

کاکه‌  ئاره‌ گیان ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت سوپاس بۆ ووته‌ شیرینه‌کانت
هیوادارم بابه‌ته‌که‌م له‌ ئاستی ئه‌و پێناسه‌ به‌رزه‌دا بێت که‌ به‌رێزت ئاماژه‌و پێداوه‌
خۆشحاڵم که‌ به‌رێزت به‌ بابه‌تێکی شیاو ئه‌یبینی  ،نا هیچ کێشه‌ نی یه‌ په‌یامه‌که‌ت زۆر جوانه‌و
زۆر رون ئاشکرایه‌ وه‌ هه‌ستی تۆ گه‌یشت ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم

به‌رێز کاکه‌ بروا باتاسی ئه‌زیز  ده‌ستو په‌نجه‌ت ره‌نگین بێت بۆ ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ گیانه‌
تۆش سه‌رکه‌وت و بیت له‌ گشت بواره‌کانی ژیان ،به‌ڵێن ئه‌ده‌م به‌رده‌وام بم

خۆشحاڵ بوم به‌ په‌یامه‌کانتان  به‌خته‌وه‌ر بوم که‌ بۆچونی ئێوه‌ی ئازیزم بینی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌
سه‌رکه‌وت و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-31 18:15:35

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بێده‌نگی

ئه‌و ده‌ست و په‌نجه‌یه‌ت خۆش له‌نیا گیان به‌ڕاستی بابه‌تێكی زۆر جوانت هه‌ڵبژاردووه‌
دیاره‌ تۆ خۆت قوتابه‌ ده‌روون ناسیت باشتر له‌هه‌موان به‌ نه‌زه‌ری شته‌كه‌ت باس كردووه‌ و جێگه‌ی ڕازی بوونه‌..
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه‌ عه‌مه‌لییه‌كه‌یه‌تی،،،، زۆر ڕاسته‌ هه‌موو ئه‌و وشانه‌ت ...
بێ ده‌نگیش زۆر جار زۆر لایه‌ن و بوار ئه‌گرێته‌وه‌،، بۆنموونه‌ بێ ده‌نگی ، ووجودی به‌لایه‌نێكی كه‌م و خه‌ڵوه‌ت كردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو،،،
زۆر جار جارو زۆركه‌م كاردانه‌وه‌ی باشی لێئه‌كه‌وێته‌وه‌ بێده‌نگی ،،، ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ له‌خودی خۆیاندا ئه‌ژین و له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی خۆیاندا به‌هێمنی گه‌وره‌ ئه‌بن ئه‌وانه‌ی كه‌ بێده‌نگی هه‌ڵ ئه‌بژێرن......به‌تایبه‌ت...

وه‌ ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤ پێویسته‌ ڕێزی ئایدیاو بیرووبۆچونی به‌رامبه‌ر به‌رزبنرخێنین و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی نه‌كه‌ینیه‌وه‌،،،
چوون ئیمه‌ وا ئه‌زانین ئه‌و ڕێگایه‌ی ئه‌و هه‌ڵی بژاردووه‌ (ڕێگای بێده‌نگی) ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه، ئه‌ویش له‌وه‌ ده‌چ‌ێت خاوه‌نی هه‌مان هه‌ست و ڕا بێت به‌رامبه‌ر ئێمه‌.............

من هیچم نیه‌ بۆ بابه‌ته‌كه‌ت ته‌نها ده‌ست خۆشیه‌كی ساده‌ نه‌بێت كه‌ شیاوی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ بێت ...به‌ڕاستی ده‌سته‌كانت خۆش بێت .....
هه‌ربژیت و سه‌ركه‌وتوو بیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا......

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-01 01:20:16

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: بێده‌نگی

زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ رازاوه‌و جوان و پر له‌ هه‌سته‌که‌ت
مه‌ریوان باوه‌نوری زێده‌ ئازیز به‌راستی خۆشحاڵ بوم به‌ بینینی په‌یامی تۆی به‌رێز
له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌م ،شه‌رمه‌نده‌م له‌ ئاستی ووته‌ په‌یڤه‌ جوانه‌کانت ،خوێندنه‌وه‌یه‌کی
زۆر جوان و واقیعیانه‌ت کردووه‌ بۆ بابه‌ته‌که‌ ،هیوا خوازم بابه‌ته‌که‌ شایسته‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌
ووردو جوان و تێروانینه‌ دڵسۆزانه‌یه‌ی به‌رێزت بێت ،منیش هیوای سه‌رکه‌وتن و له‌ش ساخی و
به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی ئه‌زیز ئه‌خوازم هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ لوتکه‌دا بت بینم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-01 09:37:58

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: بێده‌نگی

ده‌سته‌کانت خۆشبیت له‌نیا گیان بابه‌تێکی زۆۆۆر جوانه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-01 12:37:07

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: بێده‌نگی

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-01 14:52:54

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: بێده‌نگی

زۆر زۆر سوپاس بۆ هاورێ یانی گوڵ
تینا  گیان  سوپاس ئه‌زیزم ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆش خۆش به‌ساقه‌ بۆ په‌یامه‌که‌ت

یه‌لدیز گیان  سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی ئه‌زیز چاوه‌که‌می به‌ساقه‌ ده‌ستی تۆش خۆش
بۆ ئه‌و په‌یامه‌ پر له‌ هه‌سته‌
سه‌رکه‌وت و بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-05-28 20:00:41

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: بێده‌نگی

walla dllm zhan aka  katek babtau dast xoshey   am  jwana margena abenm  katek  chawm  dakwey  ba  nawekanenn  ka  off linenn  dllm xupey aka  slaw la geany paktan  xwda  ba ra7mty xwey petan  babaxhsey  hamesha  laydemann

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-05-28 20:51:56

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بێده‌نگی

dastkant xosh bet hawre barez hewa darm sarkawtw bet tamn drezh bet

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-05-31 06:56:29

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: بێده‌نگی

دةستةكانت خؤؤش دادة لةنيا بةراستى هةندئ كات هةية
بيويستة تيايدا بيدةنك بين

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-06-21 13:01:33

Sahand Shayda
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-18
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 155
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بێده‌نگی

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی جوانه‌
په‌یوه‌ن جاف ئه‌ڵێت:
هه‌ر بێده‌نگی و به‌ نیگای چاوت بۆم ئه‌دوێیت
كه‌ی له‌م شه‌رمه‌ بێزار ئه‌بیت شتێك ئه‌ڵێیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net