.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کـــــــات
ناوێکی خۆشـی بـهخشـه، به‌ڵآم ناوێکی (ئاسایی) یشه، وه تۆقێنه‌ریشه( ناخۆشی به‌خش)!
له‌کاتێکا خۆشی به‌خشه که ده‌ته‌وێ به‌شتێک بگه‌ی پێی ئه‌گه‌ی، ئه‌و کات وه‌کو یادگاریه‌کی لێدێت له په‌ره‌کانی ژیـانتا، به‌ڵام یادگاریه‌کی خۆش. وه‌کاتی ئاسیی ئه‌وکاته‌یه که زۆربه‌ی ژیانمان له‌گه‌ڵی ئه‌گوزه‌رێنین، هه‌رچه‌نده که‌س بۆ که‌س لێی جیاوازه، وه کاتمان هه‌یه تۆقێنه‌ره، واته ناخۆشه، واته بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و کاته هه‌ستێکمان ئه‌بێت کهناخۆشه، بۆیـه که به‌یادگاری شتێکمان به‌بیردا دێته‌وه، یا ئه‌ڵێین کاتێکی خۆش بوو، یا ئه‌ڵێین کاتێکی ناخۆش بوو، له‌خۆشی زۆرمان خۆزگه‌ی ئه‌وکات ئه‌خوازین، به‌ڵام له‌ناخۆشی خۆزگه‌ی بۆناخوازیــن...
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وکاته‌ی که ئه‌بێته رابردووی ژیانمان، کاتانێک بن که‌سوودیان بۆمان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده مه‌حاڵه که بژیـن به‌بێ ئه‌وه‌ی کاتانێکی ناخۆش به‌سه‌ر به‌رین، که ئه‌ڵێم کاتانێک که‌سوودیان هه‌بێت خۆههموومان تاوانمان کردووه، سوودی چی له‌تاواندا؟ سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ی بزانی خراپه ته‌نها ناخۆشی له‌دوایه بۆیه هه‌وڵی دووباره نـــهکردنهوهی بده‌ین.. کاتێک خوو ئه‌گری به شادییه‌وه، کاتێک به‌خته‌وه‌ری هاوده‌می دڵت ئه‌بێت، کاتێک واتکردووه رۆحت به ئاسووده‌یییه‌وه ژیابێت له‌ژیانا، ئه‌وکات زۆر ئه‌سته‌مه دابڕان له‌و هاوده‌مه، بۆیه که‌شتێک یا کاتێک هه‌ست به‌نائارامی و نا ئاسووده‌یی رۆحت ئه‌که‌ی، ئه‌وا زوو هه‌ست به‌خۆت ئه‌که‌ی، ئیتر وێڵی ئه‌و خۆشیانه ئه‌بیت که شادی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یییه، تا ئه‌بنه‌وه هاوده‌مت، له‌م کاته‌یا تۆ گه‌شتوویته حه‌قیقه‌ت، گه‌شتوویت به‌بوونی خۆت بۆیه هه‌ست به‌بوونت ئه‌که‌یت. ئه‌مه‌یه کاتانی خۆش و پڕسوود له‌ژیان.
ئه‌ی کاتێک هه‌ستت له‌ده‌ستدا، هه‌ستی هه‌ست به‌خۆکردن، ئه‌که‌ویته نێو دیده ناخۆشه‌کانی ژیان، ئه‌و کات وای لێدێت بڕیاری ئاسان ئه‌ده‌یت، ئیتـر بێزاربوون له‌ژیانت به‌رده‌وام ئه‌بێت، تاوای لێدێت خۆشی و ئاسووده‌یی و شادی، به‌میوانیش زۆر که‌م بۆتدێ، ئه‌مه‌یه کاتی ناخۆش و جه‌رگ بڕ، ئه‌مه‌یه ئه‌وکاته‌ی ونبوونی بوونتی تیایه.
گه‌ر سێوێکی ساغ و سێوێکی رزیت بۆ دابنێن ، کامه‌یان هه‌ڵ ئه‌بژێری تابیخۆی؟ بێ گومان سێوی ساغ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر زۆریش مه‌جبوور بی، هێشتاش سێوی رزی ناخۆین. که‌واته ئایا کامه کاته هه‌ڵ ئه‌بژێری؟ کاتی باش یا کاتی خراپ؟کاتی خۆش؟ یاکاتی ناخۆش؟ لێره‌دا پێویستمان به‌بڕیار دانه، بڕیاری کامه ئه‌ده‌یت؟ ئیتر دوای بڕیار پێویستمان به هه‌وڵدانه، تا به‌ئامانج ده‌گه‌ین، تا شاد و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوودهبـیـــن.
نووسینی:موسلیــــم چۆمانـی
تایـــبهت بـه:کـــــــــــوردژیـن
له‌سه‌ر هێڵ نییه










هاوڕێی به‌ڕێز کاکه موسلیم گیان زۆر جوانه بابه‌ته‌که‌ت
هیوادارم هه‌موومان و بهریزیشت به‌تایبه‌ت هه‌میسه له خۆسیدا بن و ژیان به‌ده‌ممانه‌وه پێبکه‌نێ
ده‌ست خۆش بێت ئه‌زیزم... ئاسوده‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس فریشته گیـان سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت
منیش هیوام وایه هاوڕێ گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت خوشکێ گیان و ئاسووده‌بیت
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیـــت
له‌سه‌ر هێڵ نییه