❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیرۆزی مۆسیقا لای شوێنکه‌وتوانی ئاین و باوه‌ڕی یارسان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-02 13:02:28

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

پیرۆزی مۆسیقا لای شوێنکه‌وتوانی ئاین و باوه‌ڕی یارسان

پیرۆزی مۆسیقا لای شوێنکه‌وتوانی ئاین و باوه‌ڕی یارسان

-هیچ شتێک وه‌ک مۆسیقا مرۆڤه‌کان گرَێنادات و گوزارشت له‌ جوانی سروشت ناکات و نابێته‌ زمان حاڵیان و کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئارامی ڕۆحی مرۆڤه‌کان نابێت و گیانه‌ شه‌ڕه‌نگێزه‌کان هێور ناکاته‌وه‌ مۆسیقا ڕێگه‌یه‌کی هێنده‌ جوانه‌ که‌ مرۆڤ ئه‌توانێ لێیه‌وه‌ بگاته‌ دنیای نه‌مری ..مۆسیقا به‌شێکه‌ له‌ سه‌فه‌ری خوایی بۆ ئه‌وسه‌ری شته‌کان به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارو هه‌ستکردنه‌ به‌ تامکردنی جیاوازیه‌کان ..مۆسیقا ته‌نها ئه‌و شتانه‌ نیه‌ که‌ ئه‌دوێن و هاوار ئه‌که‌ن و جۆرێک له‌ ئاوازی خۆیانمان ئه‌ده‌نێ به‌ڵکو مۆسیقا بیستنی ئه‌و شتانه‌شه‌ که‌ ده‌نگیان نیه‌ سه‌فه‌رێکه‌ له‌و دیو ده‌نگه‌کانه‌وه‌ سه‌فه‌رێکه‌ له‌ بێ ده‌نگیدا..له‌ ڕێگه‌ی مۆسیقاوه‌ سه‌فه‌ر بۆ ناو رۆح ئه‌کرێت و قوڵ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ناخی مرۆڤدا و قسه‌ له‌ گه‌ڵ گیانی مرۆڤدا ئه‌کات و ده‌رگای جوانیه‌کانی تری لێ ئه‌کاته‌وه‌ به‌ کورتی نه‌مری رۆح و مۆسیقا دو شتی لێک دا نه‌بڕاون جوانی مۆسیقاو تێکه‌ڵاو بونی به‌ رۆح کاریگه‌رترین هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێن که‌وتوانی ئاین و باوه‌ڕی یارسان جۆرێک له‌ پیرۆزی و پاک بونه‌وه‌ی گیانه‌کان له‌ ڕێگه‌ی مۆسیقاوه‌ په‌ی پێ به‌رن و تێکه‌ڵاوی هه‌مو بۆنه‌ پیرۆزو ناخۆشی و به‌رگریه‌کانی خۆیانی پێ بکه‌ن..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌توانین له‌ چه‌ند ڕوداوو بۆنه‌یه‌کدا جوانیو پیرۆزی و کاریگه‌ری مۆسیقا لای ئاین و باوه‌ڕی یارسان بخه‌ینه‌ روو:

1 _ئاین و باوه‌ڕی یارسان ئاینێکی کوردی ره‌سه‌ن و شوێنی به‌رگری کردنیان خاکی خۆیان بوه‌ دژ به‌ داگیر که‌رو هه‌وڵیان نه‌داوه‌ خاکی هیچ میلله‌تێکی تر داگیر بکه‌ن به‌ڵکو ته‌نها شۆرشیان کردوه‌ بۆ خۆ رزگار کردن له‌ هه‌مو ئه‌و کاریگه‌ریه‌ مادی و مه‌عنه‌ویانه‌ی که‌ داگیر که‌ران هه‌وڵیان داوه‌ به‌ سه‌ریاندا بسه‌پێنن ... له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆرشیان کردوه‌ په‌نایان نه‌بردۆته‌ به‌ر توندو تیژی و کوشتن و بڕین به‌ڵکو هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی مۆسیقاوه‌ گیانه‌ شه‌ڕه‌نگێزه‌کان هێور بکه‌نه‌وه‌ و مۆسیقا تێکه‌ڵاوی ڕۆحی نه‌یاره‌کانیان بکه‌ن تا ئه‌نجام به‌ سۆزی مۆسیقا ڕوناکی ئه‌خه‌نه‌ ناو رۆحیانه‌وه‌ و راستیه‌کان ئه‌بینن و دێنه‌ پاڵ له‌شکری یارسان ...له‌م باره‌وه‌ له‌ ساڵه‌کانی 405 ی کۆچیدا به‌ فه‌رمانده‌ی شاخۆشێن هه‌وڵی رزگار کردنی ده‌شتی زه‌هاو ده‌ده‌ن که‌ له‌شکره‌که‌یان به‌ ناو بانگه‌ به‌ له‌شکری نۆ سه‌ده‌ که‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م له‌شکره‌دا (900) ی ته‌مبور لێده‌ر (900)ده‌ف لێ ده‌ر (900) شمشاڵ ژه‌ن به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانیان ئه‌وه‌ستن و په‌نا بۆ ئاوازی مۆسیقای ئامێره‌کانیان ئه‌به‌ن بۆ هێور کردنه‌وه‌ی گیانی شه‌ڕه‌نگێزی نه‌یاره‌کانیان که‌ ئه‌مه‌ فه‌رموده‌کانی شاخۆشێنه‌ له‌م باره‌وه‌ بۆ بابا فه‌قێ که‌ سه‌رکرده‌ی نه‌یاره‌کانیانه‌ له‌ ڕێگه‌ی (کاکه‌ره‌ یا مه‌ره‌مۆ)وه‌ پیَی ئه‌وترێ :
جه‌ ئۆلگه‌ی لوڕستانا جه‌ ئۆلگه‌ی لوڕستانا
بابا خۆشێن ئه‌خزش که‌رد جه‌ ئۆلگه‌ی لوڕستانا
نۆ سه‌د ده‌فچی نۆ سه‌د ته‌میر دانا نۆ سه‌د بلور دانا
بابا فه‌قێ بنیش که‌ شاهت هات به‌ مهما نا
واته‌ بابا خۆشێن له‌ لورستانه‌وه‌ هاتوه‌ به‌ نۆ سه‌د ده‌فچی نۆ سه‌د ته‌مبور ژه‌ن نۆ سه‌د شمشاڵ ژه‌ن ئه‌ی بابا فه‌قێ دانیشه‌ که‌ شاخۆشێن شای تۆیه‌و میوانه‌ ....به‌ڵام له‌م کاته‌دا بابا فه‌قێ زۆۆر به‌ ڕه‌قی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی ئامێره‌ مۆسیقیه‌کانی ئه‌مان په‌نا بۆ شمشێر ئه‌باتو ئه‌ڵێ :
چنی چند وقتن در ئن دره‌ی تنگیم
شمشیر بدست اسپر بروش نی به‌ جنگیم
پادر ڕکابو نیزه‌ به‌ جنگم .....خوشین کیست کیست او راپسندیم
در روز دعوا مرد نهنگم.
( 2) بۆیه‌ له‌شکری شاخۆشێن به‌ جاریک ئه‌و ناوه‌ پرده‌که‌ن له‌ سۆزی مۆزیقا و به‌رده‌وام ده‌بێت تا پاک بونه‌وه‌ی رۆحی نه‌یاره‌کانیان له‌ ئه‌نجامدا به‌ هۆی مۆزیقاوه‌ دێنه‌ سه‌ر باوه‌ری له‌شکری شاخۆشێن و بابا فه‌قێ دێته‌ به‌رده‌م شاخۆشێن و ده‌ڵێ :
ڕه‌شه‌داڵم ڕه‌شه‌داڵم سیای هندی -
هه‌رکۆیه‌ به‌رز بوه‌ن لانه‌ مه‌به‌ندی
به‌ڵێ بابا خۆشێن چنی ئه‌زش په‌سه‌ندی
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ مۆزیقا کاریگه‌ریه‌کی به‌هێزیهه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاشت ببێته‌وه‌ له‌ گه‌ل رۆحی خۆی و له‌ نهێنیه‌کانی رۆحی خۆی بگات به‌ مه‌ش ده‌گاته‌ راستیه‌کان و ده‌ور و به‌ری خۆی ده‌ناسێته‌وه‌ 2:مۆسیقا بۆ کۆچی ئازیزان لای یارسانیه‌کان :-

مۆسیقا ده‌نگێکه‌ له‌ دور دێت هه‌مو شته‌ خه‌وتوه‌که‌نی ناو رۆح به‌ ئاگا دێنێته‌وه‌ ئه‌و ده‌م ئیتر رۆح تێکه‌لاوی جوانیه‌کان ده‌بێت و شته‌ نهێنیه‌کانی لا ئشکرا ده‌بێت ئیتر مه‌رگ ئه‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌کی ژیانی نوێ هه‌موو شتێک فه‌رامۆشئه‌کات و تێکه‌لاوی جوانیه‌کانی کردگار ئه‌بێت و مه‌رگ لای ئه‌بێته‌ ئه‌نجامێکی فه‌رامۆشکراو ئه‌بێته‌ تارمایه‌ک ئه‌بێته‌ به‌رده‌وامی رۆح و له‌ جه‌سته‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامیش رۆح ئه‌چێ به‌ ناو جوانیه‌کانی مۆسیقادا بۆیه‌ به‌لای یارسانیه‌کان به‌ ده‌م لێدانی ده‌ف و شمشال و ته‌موره‌ ئازیزه‌کانی خۆیان به‌ره‌و کۆچ به‌ڕێ ده‌که‌ن و مال ئاوایی لێ ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ سه‌ره‌تایه‌کی تری ژیان له‌م دیوه‌ی ژیانه‌وه‌ بۆ دیوێکی تری ژیان له‌ گه‌ل ناله‌ی ده‌ف و ئاوازی ته‌موره‌ و سۆزی شمشال ئه‌م پرۆسه‌ی کۆچ کردنه‌ پێی ده‌وترێت (( چه‌مه‌رانه ‌))

3:مۆسیقا له‌کاتی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی جه‌مدا:-
جه‌م بریتیه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌کی خێر کردن لای یارسانیه‌کان ...له‌ جه‌مدا رۆحه‌کان ئاوێزانی یه‌کتر ئه‌بن و نوری خواش له‌و پرۆسه‌یه‌دا گه‌وره‌یی خۆی له‌ جوانی شۆڵه‌ی گره‌کانه‌وه‌ پیشان ئه‌دات مۆسیقا له‌ جه‌مه‌کاندا گرنگی خۆی هه‌یه‌ رۆح و مۆسیقا دو شتی دانه‌براون له‌ یه‌کتر بۆیه‌ له‌ جه‌می یارساندا به‌ده‌م زکر و خوا ناسیه‌وه‌ ده‌ف ژه‌ن به‌ ناڵه‌ی ده‌ف و ته‌موره‌ ژه‌ن به‌ سۆزی ته‌موره‌ و شمشال ژه‌ن به‌ ئاوازی شمشال زیاتر رۆ ئه‌چێته‌ ناو رۆحه‌کانه‌وه‌ ئه‌م ئه‌نجام دانه‌ی لێدانی مۆسیقایه‌ له‌ جه‌مدا پێی ئه‌وترێ (چه‌پ و ده‌ست ) مه‌رج نیه‌ ته‌موره‌ ژه‌نه‌کان ته‌نها پیاو بن له‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌رسێ پرۆسه‌که‌دا به‌ڵکو ژنانیش به‌شداری لێدانی ته‌موره‌و ده‌ف وشمشاڵیان کردووه‌ که‌ ناودار ترینیان ئه‌مانه‌ن :
ا-دایه‌ خه‌زان سه‌رگه‌تی له‌ سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچیدا ژیاوه‌و مریدی باوا ناوس بوه‌ و ته‌مور ژه‌نێکی لێهاتو بووه‌ ب-دایه‌ ته‌ورێزی هه‌ورامی له‌ سه‌ده‌ی چواری کۆچیدا ژیاوه‌و مریدی باوا سه‌رهه‌نگ بوه‌و ته‌مور ژه‌ن بوه‌ . ج-لیزا خانم مریدی شاخۆشێن ته‌موره‌ ژه‌ن بوه‌ له‌ له‌شکری نۆسه‌ده‌دا.
د-دایاره‌ک خاتون (ره‌مزیار ) ته‌مبور ژه‌ن.
4- له‌ سه‌رده‌می نوێی ئێستاشدا زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ که‌ مۆسیقا کاریگه‌ری به‌ سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ :
ا- دایکی دو گیان له‌ کاتێکدا گوێ له‌ مۆسیقا ئه‌گرێت کۆرپه‌له‌که‌ی ناو سکی ‌هێور ئه‌بێته‌وه‌ و گوێی لێ ئه‌گرێت ئه‌م کۆرپه‌له‌ش که‌ له‌ دایک ئه‌بێت منداڵێکی هێمن ئه‌بێت .
ب- له‌ ساڵی هه‌شتاکاندا سوپای ئه‌مریکا ی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکی په‌نه‌ما جه‌نه‌راڵ نورێگا رۆشتنه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ڵام سه‌رۆکی په‌نه‌ما به‌مه‌ی زانی په‌نای برده‌ به‌ر که‌نیسه‌یه‌ک بۆیه‌ له‌شکری ئه‌مریکا ده‌وری که‌نیسه‌که یان گرت به‌لاَم سه‌رۆكی‌ په‌نه‌ما توانی‌ ده‌رباز بێت و بگاته‌ سه‌فاره‌تی‌ فه‌ره‌نسا بۆیه‌ له‌شكری‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستیان كرد به‌ لێدانی مۆسیقا تا ڕۆحی سه‌رکرده‌ی په‌نه‌ما هێور بویه‌وه‌و هاته‌ ده‌ره‌وه‌ خۆی ته‌سلیم کرد .
له‌ ماڵپه‌ری جودی نیوز وه‌رگیراوه‌


نوسه‌ر : سیروان علی ره‌زا هاواری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net