❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-02 22:40:20

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

ئه‌م کاته‌و گشت کاتێکتان شاد،
پێم خۆشبو که‌ هاتمه‌ یانه‌ دیاریه‌کم هه‌بێت بۆتان،
بۆیه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌کم بۆ ئاماده‌ کردون هۆنراوه‌یه‌کی جوان + چه‌ن وێنه‌یه‌ك له‌ ئه‌لبومی وێنه‌کانی مه‌ڵپه‌ڕو ماڵی دوه‌مان کوردژین نێت،
ئه‌خوازم به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت.........................................................!


هۆنــــــــــــــdwaii ashqــــــــــــراوه‌
*******
*****
***
*


دوای ئه‌شق.
http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
چی ئه‌بێت ئه‌مڕۆ خۆر بۆ منو تۆ بێت بۆ زستانێك مانگ له‌ مزارێکدا کفن که‌ین.
چی ئه‌بێت به‌هارێك په‌‌لکه‌ زێڕینه‌کان داگیر که‌ین .
هاوینێک ئاوڵنگه‌کان گزنگه‌کان پرشنگه‌کان تاڵان که‌ین.

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
چی ئه‌بێت ئێواره‌یه‌کی هه‌ینی شه‌قامه‌کان بۆ منو تۆ چۆڵ بن.
شه‌ممه‌یه‌کی شه‌رمن باخه‌کان منو تۆ ئاشت که‌نه‌وه‌.
یه‌ک شه‌ممه‌یه‌کی ئاشق بازاڕه‌کان گوڵاوی منو تۆ بفرۆشن.

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
دوو شه‌ممه‌یه‌کی نازه‌نین نازی پیرێتی منو تۆ بکێشێ.
سێ شه‌ممه‌یه‌کی باران هه‌وری منو تۆ لێره‌یا ببارێت.
چوار شه‌ممه‌یه‌کی بیمار به‌ ئه‌سرینی منو تۆ بگری.
پێنج شه‌ممه‌یه‌کی پیر بۆ منو تۆ بچه‌مێته‌وه‌.
چی ئه‌بێ ئه‌ی یار چی ئه‌بێ........؟

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
سه‌یرکه‌ پاش ئه‌شق چه‌ن ته‌ماحه‌کانم گه‌وره‌ بوون.
سه‌یرکه‌ بوم به‌ چی کیمیا گه‌رێکی خه‌ون به‌ چی لابۆرێکه‌وه‌ ئه‌بینم.
تۆ خۆر نیت به‌لام خۆر غه‌مگینه‌ که‌ تۆ خۆر نیت.
فریشته‌ نیت به‌لام فریشته‌ به‌ختیاره‌ فریشته‌ بیت.
سه‌یرکه‌ چ کافرێکم لێ ده‌رچوه‌.........؟

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
ئه‌ی یار زویر مه‌به‌ به‌هه‌شتی ئاشقان شێتخانه‌یه‌.
زویر مه‌به‌.
سه‌یرکه‌ منو تۆ چ ئیبراتۆرێکین .
ئه‌وه‌ی با له‌ خه‌زنه‌کانی جه‌نگه‌ڵدا جێی ئه‌هێڵێت پاسه‌وانه‌ مه‌سته‌کانی گیاو شه‌ونم ئه‌یبه‌خشنه‌ منو تۆ.
ئه‌وه‌ی له‌ باڵنده‌کان جێ ئه‌مێنێت دوای مردن له‌ زه‌مهه‌ریردا با ئه‌یبه‌خشێته‌ منو تۆ.

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
ئه‌و گوڵانه‌ی له‌ وه‌رزه‌کان جێ ئه‌مێنێت تائونه‌کان ئه‌یده‌ن به‌ منو تۆ.
ئه‌وه‌ی له‌ ئاوازه‌کانا ئه‌سوتێت دوای هه‌ره‌سی ئۆپێراکان منو تۆ له‌ناو خۆڵه‌ مێشه‌که‌یدا سه‌ما ئه‌که‌ین.
سه‌یرکه‌ چی سامانێکمان هه‌یه‌.
خه‌زنه‌که‌مان چه‌ن له‌ خه‌زنه‌ی پاشاکانی باو مردن پڕ ترن.
تۆ خۆر نیت به‌لام خۆر غه‌مگینه‌ که‌ تۆ خۆر نیت.
فریشته‌ نیت به‌ڵام فریشته‌ به‌ختیاره‌ تۆ فریشته‌ بیت.
من وتم هه‌موو رۆژێك خۆر یه‌کجار هه‌ڵدێت.

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif
ئه‌و وتی له‌گه‌ڵ من وه‌ره‌و هه‌موو رۆژیك چه‌ند خۆرت ئه‌وێ پێشکه‌شت بێت.
من وتم هه‌موو ڕۆژێك ئه‌توانم سه‌یری یه‌ک ده‌ریا بکه‌م.
ئه‌و وتی له‌گه‌ڵ منا وه‌ره‌و هه‌موو رۆژێك سه‌یری هه‌موو ده‌ریاکان بکه‌.
ئه‌فسوس ئه‌فسوس تۆ ئه‌ستێره‌ نیت به‌ڵام ئاسمان غه‌مگینه‌ که‌ تۆ ئه‌ستێره‌ نیت.
ئه‌ستێره‌ غه‌مگینه‌ که‌تۆ ئه‌ستێره‌ نیت.

http://i8.glitter-graphics.org/pub/1167/1167458zous1z9jw6.gif

هیوای کاتێکی خۆش بۆ ئێوه‌
باوه‌شێك گــــــــــــــــــــــــوڵ

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-03 10:09:17

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsMSIE7

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

بەراستی نازانم چۆن دەست خۆشیت لێ بکەم .... زۆۆر جوانە بەراستی سەرسام بووم ....
ئەمە خۆت خوێندۆتتەوە ؟
وابزانم هی خۆتە ئەم شیعرە ؟

هەستمی بزواند .... هیوادارم سەرکەوتو بیت کاکە سەروەر گیان ... خوازیارم بەرهەمی لەوە جوانترت هەبێت ...
دووبارە دەست خۆشیت لێ ئەکەم

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-03 11:09:09

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

ده‌ست خۆش کاکه‌ سه‌روه‌ر زۆۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-03 14:39:26

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌روه‌ر گیان ،،به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌كی به‌هێزه‌ ،،
هیوام ئاسوده‌یت و به‌خته‌وه‌ریته‌ هه‌میشه‌ له‌ژیانتا ،، سه‌ركه‌وتوبیت .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-03 22:13:23

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت براجوانه‌که‌م به‌ڕاستی جێگای دڵخۆشییه‌که‌که‌سانێکی وه‌ک به‌ڕیز خاووه‌ن
هه‌ستێکی له‌وجۆره‌وبڵاوکراوه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه‌ن سه‌رکه‌وتووبیت برا گیان

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-03 22:51:55

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

سڵاوێك پڕ له‌ سۆزو هه‌ست له‌سه‌ر گه‌ڵا وه‌ریوێکك ره‌وانه‌ی ئێوه‌ی ئه‌که‌م به‌ شنه‌بای ئه‌م وه‌رزی پایزه‌.......

پێتان ئه‌ڵێم سوپاسی هه‌ستی هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئێوه‌ی به‌ڕیز ئه‌که‌م بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌کانتان، جێگای خۆشحاڵیه‌ به‌ دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بوو،
هیواخوام هه‌موو ساته‌کانی ته‌مه‌نتان خۆشی بێت خه‌نده‌ بێت شعر بێت،

ئازیزو خۆشه‌ویست Rega Shyaw جاوت ماچ ده‌که‌م به‌ڕیزم سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانه‌م،
وه‌لامی پرسیاره‌کانت نا گیانم  نه‌ هۆنراوه‌ی خۆمه‌ نه‌ ده‌نگ هی خۆمه‌، منیش وه‌ك ئاشقێکی ئه‌م ده‌نگه‌ ئه‌م هۆنراوه‌ شازه‌ پێم خۆشبو جه‌ند وێنه‌یه‌کی جوان کۆبکه‌مه‌وه‌و به‌ هۆنراوه‌ جوانه‌وه‌ پێشکه‌شی ئێوه‌ی به‌ریزی بکه‌م،
بژیت تۆ.........

هاورێی هه‌ست ناسک soz بژیت گیانه‌که‌م سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیان، ته‌مه‌ن درێژ بیت.


زۆۆر به‌رێز Viyan خان هاورێ به‌رزو به‌ڕیزه‌که‌مان ،
سوپاس ناخی به‌رزتان ئه‌که‌م بۆ وشه‌ جوانه‌کانت وه‌ سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ت ئازیزم،
خۆشحاڵبووم به‌ دڵی به‌ریزتان بو،
کاتت پڕ خه‌نده‌ بێت.

برا زێده‌ ئازیزه‌که‌م کاکه‌ داریانی رۆح شیرینم، نازانم چی بڵێم له‌ ئاست ئه‌و هێزێک که‌ لام هێنده‌ی ژیانم به‌ نرخه‌،
ئه‌مه‌وێت بڵێم هه‌میشه‌ خاوه‌نی دڵمیتو جێگات تایبه‌ته‌ له‌ ناخما،
سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ت گیانه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-04 02:46:46

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان هه‌ر بژیت
به‌راستی کارێکی جوان و هۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت براکه‌م

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-03-12 22:06:56

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

Re: هۆنراوه‌ی "دوای ئه‌شق" ڕۆمانسی............؟

بژیت کاکه‌ خه‌مه‌ گیان خۆشئحاڵمبوم که‌ به‌ دڵی به‌ڕیزتان بو دڵه‌که‌م،
چاومانی هیوام ئاسوده‌ییته‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net