.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

















ئه‌ستێره‌ی ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی و هێمای ئاراسته هه‌رگیز نهبراوهکانی نێو ئاقاری ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار یه‌کێک بووه که له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌رده‌م له خزمه‌ت کردنی ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی دابووه تا کۆتا هه‌ناسه‌ی ژیانی لێره‌وه چه‌ند دێرێک ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌م پیاوه مه‌زنه ده‌خه‌یه‌ن روو
مارف خه‌زنه‌دار له سالی 1930 له هه‌ولێر له دایک بووه و خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له که‌رکوک ته‌واو کردووه له زانکۆی به‌غداد به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی به ده‌ست هێناوه وه له سای 1967 له رۆسیا بڕوانامه‌ی دکتۆرای ته‌واو کردووه دوای ئه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه عێراق و له زانکۆی به‌غداد ده‌ستی کردووه به وانه وتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ تاکو سالی 1982 خانه‌نشین ده‌کرێت
له سالی 1983 رووده‌کاته ولاتی جه‌زائیر و له‌وی ده‌ست ده‌کات به وتنه‌وه‌ی وانه تا کو سالی 1988 له په‌یمانگه‌ی ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی له زانکۆی عنابه دوای ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه کوردستان و له زانکۆی سه‌لاحه‌دین درێژه ده‌دات به وانه وتنه‌وه له‌م زانکۆیه تاکو سالانی نه‌وه‌ده‌کان جێگه‌ی ئاماژه پێدانه نوسرو رووناکبیری ناودار له سالی 1946 تاکو سالی 1999 21 یه‌ک به‌رهه‌می خۆی و وه‌رگێراوی داناوه جگه له به‌رگه‌کانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی
له‌به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌رو روناکبیر
- کێش و سه‌روا له هۆنراوه‌ی کوردی سالی چاپکردن 1962 شوێن به‌غداد به زمانی کوردی بلاوی کردۆته‌وه
- مێژووی نوێی ئه‌ده‌بی کوردی ساڵی چاپ 1967 شوێن مۆسکۆ به زمانی روسی
- دوازده سواره‌ی مه‌ریوان و پانزده چیرۆکی تر که له‌سالی 1968 وه‌ریگێراونه‌ته سه‌ر زمانی روسی له مۆسکۆ چاپی کردوون
- کورد په‌رتوکێکه له‌لایه‌ن رۆژههلاتناس و کوردناس مینۆرسکی نوسراوه . له زمانی روسی وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی له سالی 1968 له به‌غداد چاپی کردووه
- کورد و ئه‌لمانی و چه‌ند چیرۆکێکی تر له سالی 1969 به زمانی کوردی له به‌غداد چاپی کردووه
- دیوانی نالی ،لێکۆلینه‌وه و پێداچوونه‌وه له‌م دیوانه له سالی 1977 له به‌غداد به زمانی کوردی چاپی کردووه
- گه‌شتی روسیا بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له روسی وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ئه‌م په‌رتوکه له نوسینی ب.م.دانتسیگ له سالی 1981 له به‌یروت چاپی کردووه
- کوردیاده داستانێکی شعریه له سالی 1985 له له‌نده‌ن به زمانی کوردی چاپی کردووه
- ئه‌ده‌بی روسی له سالی1999 له هه‌ولێر چاپی کردووه به زمانی کوردی
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه نوسه‌رو روناکبیر له شه‌وی 25/10/2010 له نه‌خۆشخانه‌ی شیفاء له هه‌ولێر کۆتایی به ژیانی هات و دله گه‌وره‌که‌ی له لێدان وه‌ستا بۆ دواهه‌مین جار
ئــــــــــامادهکردنی // سیروان
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه










جێی داخه که مۆمێکی پرشنگدار له کوردا بکوژێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیشکی رۆشنایی به‌رهه‌مه‌کانی هه‌میشه ئهمانگاتێ... نمونه‌ی زۆر بێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان گیان بابه‌تێکه جێی ده‌ست خۆشی به‌ڕێزتانه
شاد‌و کامه‌ران بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه