❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نــاوی ئەسڵیم "كوردستان"ـە: زۆر وڵاتم بیــنـیـــووەبەڵام كوردستان لە هەموویان خۆشترە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-05 22:00:42

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

نــاوی ئەسڵیم "كوردستان"ـە: زۆر وڵاتم بیــنـیـــووەبەڵام كوردستان لە هەموویان خۆشترە

نینا، كە لە وڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێیە، لە ساڵی 2005 ەوە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە، بەڵام وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، لەبەرئەوەی كاری هونەری لە وڵاتی ئوسترالیا سەختە، نەیتوانیووە ئەوكاتە هیچ بەرهەمێك تۆمار بكات، ئەمساڵ نینا یەكەم ئەلبوومی لە كوردستان بە ناوی "عەشقی تۆم" بڵاوكردەوە، كە خاوەن دوو كلیپە، نینا لەو دیمانەی لەگەڵ (سڤیل) باس لەكارە هونەرییەكانی خۆی و هەندێ لایەنی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات.
نینا، قوتابییە و لە كۆلێژی ژمێریاری لە وڵاتی ئوسترالیا دەخوێنێت، خۆی حەزی لەو بوارەیە، هەروەها دەڵێت "حەزم لە بڕوانامەی ئەندازیاریش هەیە، بەڵام جارێ نازانم ئەویش دەخوێنم یاخود نا". نینا هۆكاری جێهێشتی كوردستان باس دەكات و دەڵێت "ساڵی 1992 لە دوای راپەرین لەگەڵ خانەوادەكەم كوردستانم جێهێشت، كە تەمەنم حەوت ساڵان بوو، ئەویش بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەوكاتی كوردستان، راستی ئەوكاتە ژیان لە كوردستاندا زۆر ناخۆشبوو، ئازادی نەبوو، كوردستان وەك ئێستا نەبوو". بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نینا وەك باسی دەكات و دەڵێت "من زۆر وڵاتانم بینیووە، بەڵام هەموو كاتێك كوردستان لە هەموو وڵاتێك خۆشتر بووە".
نینا دەمێكە گۆرانی دەڵێت، بەڵام ساڵی پار بە گۆرانی "وا هەست دەكەم" لە تێكست و ئاوازی رائد شامل، ناوبانگی لە كوردستان دەكرد، ئەو پێیوایە، هۆكاری ئەوەی زوو ناوبانگی دەكرد، تەنیا ئەوەیە كە دەڵێت "من بە بەرنامەیەكی داڕێژراو هاتم و دەستم بە گۆرانی گوتن كرد". هەروەها نینا دەڵێت "من پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستم بەگۆرانی گوتن كردووە، بەڵام نەمتوانیووە بەرهەم تۆمار بكەم، لەبەرئەوەی من لە وڵاتێك دەژیم زۆر ئەستەمە كاری هونەری تێدا ئەنجام بدرێت، لە كوردستانیش كەسێكی وام دەستنەكەوت، بتوانێ بەمشێوەیەی كە من دەمەوێت و بەو ئازادیەی خانەوادەكەم رێگەم دەدەن، هاوكاریم بكات، بۆیە ئەوكات نەمتوانی بەرهەم تۆمار بكەم و كلیپ بكەم".
نینا، كە هێشتا نەچۆتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە، ئاماژە بەوە دەدات، هێشتا بیری لە ژیانی هاوسەری نەكردۆتەوە و زیاتر كارەكانی بۆ كارە هونەرییەكانی تەرخانكردووە، سوپاسی خانەوادەكەی خۆی دەكات و دەڵێت "خانەوادەكەی من زۆر هونەردۆستن و زۆریش هاوكاری لە كارە هونەرییەكانم دەكەن، ئەگەر ئەوان پاڵپشتی من نەبوونایە، ئێستا نەمدەتوانی گۆرانی بڵێم و نەشمدەتوانی زوو ناوبانگ دروست بكەم و بچمە پێشەوە". نینا خۆیشی هەست بەوە دەكات، لەگەڵ یەكەم دەركەوتنیدا، لەناو میدیای كوردی گرنگی زۆری پێدراوە و بەردەوام وێنەی لەسەر رۆژنامە و گۆڤارەكانە، لەوەشیان دەڵێت "بەڵێ هەستدەكەم میدیای كوردی گرنگی پێم داوە، زۆر سوپاسیان دەكەم، بەڵام ئەوەش تەنیا لەبەر جوانییەكەم نییە، كە بەردەوام وێنەم لەسەر میدیاكانە، من بەكاری جوان وەڵامی ئەوانە دەدەمەوە، كە پێیانوایە من لەبەر جوانی لەناو میدیاكان هەم، كارەكانم پشتگیریم دەكەن، نەك هەر جوانی روخسارم". نینا هەر لەو دیمانەی لەگەڵ (سڤیل)دا، ناوە ئەسڵەكەی خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "من ناوی ئەسڵیم كوردستانە، بەڵام هەر لە منداڵیمەوە وەك نازناوێك پێیان گوتوومە نینا".
ئەو كچە گۆرانیبێژە ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە بەنیاز بووە لە سەردانەكەیدا بۆ كوردستان گۆرانییەكی دوێت لەگەڵ هونەرمەند رائد شامل ئەنجام بدات، بەڵام كاتی بۆ نەماوەتەوە، دەڵێت "حەزم لە گۆرانی دوێت هەیە، گۆرانی دوێت ئەگەر بەشێوەیەك دروست بكرێت، لەگەڵ دەنگی هەردوو هونەرمەند بگونجێت سەركەوتوو دەبێت، بەڵام سەختیشە گۆرانییەك دروست بكەی بۆ دەنگی دوو هونەرمەند شیاو بێت، من بەنیاز بووم لە ماوەی سەردانەكەم بۆ كوردستان، لەگەڵ هونەرمەند و ئاوازدانەر مامۆستا رائد شامل، گۆرانییەكی دوێت بكەم، بەڵام لەبەر كەمی كات دوامان خست بۆ ساڵی ئایندە". ئێستا نینا خەریكی ئامادەكردنی ئەلبوومێكی تازەیە، بەنیازە لە دەرفەتێكدا بە سەردانێك بگەڕێتەوە كورستان كارەكانی بە ئەنجام بدات.
نینا لە یەكەم كلیپی دا بەروالەتی كچە عاشقێكی دڵشكاو گۆرانییەكە دەڵێت، وەك ئەوەی بڵێی نینا ئەو گۆرانییە هەر بۆ حالی خۆی گوتووە، لەوبارەیەوە نینا دەڵێت "من كەسێكی زۆر هەست ناسكم، بەڵام هێشتا بەسەرهاتێكی وام تووش نەبووە، كە بڵێم دڵیان شكاندووم، بەڵام من دەچمە ناخی ئەو هۆنراوەیەی كە دەیكەم بە گۆرانی و هەستی پێدەكەم". نینا دەشڵێت "من تەنیا لەگەڵ مرۆڤی دووڕوو ناگونجێم".

سڤیل: زانا دڵشاد دزەیی
http://www.civilmag.com/news/Huneryi/H%2057/nena/nena%20maymun.jpg



به‌ریز وینه‌كه‌ت له‌ كوردژین بار بكه‌ به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ ئه‌بیته‌ لادن له‌ یاساكانى یانى كوردژین گه‌ر نا له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمیر بابه‌ته‌كه‌ت ره‌ش ئه‌كریته‌وه‌له‌گه‌ل ریزمان.....................................ده‌سته‌ى به‌ریوبه‌رایه‌تى كوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن GuLaLaSuRa (2010-11-05 22:01:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-06 11:20:15

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPSafari

Re: نــاوی ئەسڵیم "كوردستان"ـە: زۆر وڵاتم بیــنـیـــووەبەڵام كوردستان لە هەموویان خۆشترە

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-06 20:14:10

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

Re: نــاوی ئەسڵیم "كوردستان"ـە: زۆر وڵاتم بیــنـیـــووەبەڵام كوردستان لە هەموویان خۆشترە

zor supas dasti tosh xosh shaza xan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net