❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-01 14:03:25

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8f5109bb14.jpg

خۆشم ئه‌وێیت،، نه‌ك له‌به‌ر جوانی ڕه‌نگ و ڕوخسارت،نه‌ك له‌به‌ر پله‌و پایه‌ت،نه‌ك له‌به‌ر سه‌روه‌ت و سامانت......
خۆشم ئه‌وێیت له‌به‌ر خاتری ئه‌و كه‌سێتیه‌ جوانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ تۆدام و له‌تۆیدا ئه‌یبینم و ئه‌یدۆزمه‌وه‌...تۆم له‌به‌ر ناخت خۆش ئه‌وێت،،تۆم له‌به‌ر گوفتارت خۆش ئه‌وێت،،تۆم له‌به‌ر ڕه‌فتارت خۆش ئه‌وێت ،،تۆم له‌به‌ر خۆت و كه‌سێتی خۆت خۆش ئه‌وێت ...بۆیه‌ پێت ئه‌ڵێم هه‌رچۆنیت هه‌روا بمێنه‌ره‌وه‌..........


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea5f1fca48.jpg

هیچ كه‌س ئه‌رزشی فرمێسكه‌كانی تۆی نیه‌ ،،ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئه‌رزشه‌شی بێت ،ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ نادات تۆ ئه‌و فرمێسكانه‌ت بڕێژی ...
له‌م ووته‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ فێرئه‌بین پێویسته‌ ڕێز له‌ فرمێسك بگیرێت و هه‌میشه‌ له‌پێناوی ڕێز و وه‌فاو شادیدا بڕژێنرێ نه‌ك له‌به‌ر بێ وه‌فایی و جێهێشتن و پشت هه‌ڵكردن و ڕه‌نجاندن....بۆیه‌ فرمێسك بۆ كه‌سێك بڕێژه‌ شیاوی فرمێسكه‌كانت بێت كه‌به‌پاكی ئه‌یڕژێنیت...نه‌ك ئه‌و هه‌ست به‌وه‌ نه‌كات و چێژ له‌ ڕشتنی فرمێسكه‌كانت وه‌ربگرێت...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d545331fa8.jpg

ئه‌گه‌ركه‌سێك تۆ كه‌به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌ته‌وێت خۆشی ناوێیت،،مانای ئه‌وه‌نیه‌ ،كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ته‌واوی بوونی تۆی خۆش ناوێت.............!چۆن.؟
من حه‌ز ئه‌كه‌م خۆش ویستنم به‌رامبه‌ر ده‌ربڕێت به‌گوفتار،،، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی نیه‌و به‌ڕه‌فتار قه‌ره‌بووی ئه‌كاته‌وه‌،،،،من حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌و هه‌میشه‌ خه‌نده‌م بۆ بكات تا ناڕه‌حه‌تی و خه‌مه‌كانم به‌بابده‌م ،،به‌ڵام ئه‌و له‌به‌رناڕه‌حه‌تیه‌كانی من و خه‌مه‌كانم خه‌نده‌ی بۆ نایه‌ت،،،،من حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌و كه‌سێكی كراوه‌ بێت و هه‌میشه‌ قسه‌ی خۆشم بۆ بكات،،به‌ڵام ترسی كۆمه‌ڵگاو په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یه‌كی داخراو ئه‌وه‌ی لێوه‌رگرتووه‌،،،ئه‌و هه‌میشه‌ له‌ناخه‌وه‌ له‌گه‌ڵمایه‌ ،،ئه‌و له‌دنیای خۆیدا له‌گه‌ڵمایه‌ ،،،پێویسته‌ چاوه‌ڕیی كات بكه‌ین ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌مان ده‌ست كه‌وێت كه‌ چاوه‌ڕیی ئه‌بین.............

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a5fa0d4f19.jpg

دۆست یان هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ده‌سته‌كانی تۆی گرت هه‌ست به‌دڵت بكات و دڵت له‌مس بكات ...........وه‌ك..
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌له‌گه‌ڵما بووه‌و یه‌كترمان خۆش ئه‌وێت هه‌میشه‌ پێویست به‌وه‌ نه‌كات كه‌ من كێشه‌و گیرو گرفته‌كانی خۆمی بۆ ڕوون كه‌مه‌وه،،
له‌ نیگامه‌وه‌ حاله‌كانم بزانێت ،،، له‌گوفتارم ناڕه‌حه‌تی و ،له‌ كردارم نامۆبوون و له‌بێ ده‌نگیم نه‌خۆشی و له‌فرمێسكم ئاواره‌ بوون و له‌خه‌نده‌م خۆشی و ناخۆشی هه‌ست بكات یانی هه‌موو كێشه‌كانم كێشه‌ی ئه‌وبێت.........



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-eec2fdcab1.jpg


ناخۆشترین شێوه‌ی دڵته‌نگی ئه‌وه‌یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌له‌ په‌نای ئه‌وه‌وه‌ بیت و بزانی كه‌ ئه‌و هه‌رگیز له‌تۆ تێناگات یان حسابت بۆ ناكات یان پێی ناگه‌یت یان گوێت بۆ ناگریت،،،
وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك جار نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ ڕاده‌ پێویست ئه‌بێته‌ كۆسپ له‌هه‌ندێ ئیش و كاره‌كاندا وات لێئه‌كات وه‌ك به‌ستراوه‌ی بمینیته‌وه‌ ووشه‌كانت زیندانی ئه‌كات ئه‌تكات به‌خاوه‌نی سنووری دیاری كراو ،،،،، بۆ ڕزگار بوون له‌م كێشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ یان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین ،،،یان ڕاستی شته‌كان بده‌یت به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌یت..........


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c30883316b.jpg

هه‌رگیز زه‌رده‌ خه‌نه‌ واز لێ مه‌هێنه‌ یان ته‌ركی مه‌كه‌ ......بۆ؟
زۆر جار كۆمه‌له‌ كه‌سێك یان ته‌نها كه‌سێك هه‌موو هیواو ئاره‌زوویه‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ ڕووخساری تۆدا ببینێت به‌خه‌نده‌ی تۆ ئه‌و خۆشحاڵ ئه‌بێت ،،،تۆش پێویسته‌ له‌ژیاندا وابیربكه‌یته‌وه‌ كه‌ بۆخۆت به‌تنها ناژیت ئه‌بێ ئاگات له‌نزیك و ده‌وروو به‌ر بێت ،،، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی كه‌سانی تر خۆش بكه‌یت ،،خه‌نده‌ی ڕووخساری خۆشی و دڵی برینداری ناوه‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌شێنیته‌وه‌ ،،،خۆت خه‌مباری كه‌سی تر خه‌مبار مه‌كه‌ خۆشی ببه‌خشه‌ چوارده‌ورت........

تۆ له‌وه‌ ئه‌چێت له‌لایه‌ن دنیاوه‌ ته‌نها كه‌سێك بیت،،به‌ڵام لای هه‌ندێك كه‌س ‌ته‌واوی دنیای ........!! بۆچی چۆن...؟
ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌م وته‌یه‌ ورد بینه‌وه‌ زۆر جار هه‌ندێك كه‌سێك گوێمان بۆ ناگریت و هه‌ر وا هه‌ست ناكات كه‌هه‌ین ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نیت تۆ كه‌سێكی له‌دونیادا ،،، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌یه‌ گوێت لێده‌گرن ڕێز له‌بیروو بۆ چوونه‌كانت ئه‌گرن ،،،هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ خۆشی تۆ خۆشی ئه‌كات و به‌خه‌مبار بوونت خه‌مبار ئه‌بێت ،،،ئه‌وه‌یه‌ تۆ ته‌واوی
دنیای به‌لای ئه‌وه‌وه‌...............هه‌مێشه‌ پێگه‌ی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ ڕاز بۆچوونت له‌هه‌موو جێگایه‌كدا مه‌ڵێ...
....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b4e0a3aeca.jpg
هه‌رگیز كاتت له‌گه‌ل كه‌سێك به‌سه‌ر مه‌به‌ ،،كه‌ ئاماده‌ نیه‌ هیچ كاتێكی خۆی به‌تۆ ببه‌خشیت.................،،،!!!
ئێمه‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سدا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌گفتۆكردن به‌ڵام ئه‌و ته‌نها بیری لای خۆی هه‌یه‌ و گوێگری تۆ نیه‌ ،،،پێویست ناكات تۆ بڕۆی جارێكی تر ده‌ست به‌ گێرانه‌وه‌ی شته‌كانت بكه‌یت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌تۆ ئه‌ته‌وی كه‌واته‌ كه‌سێك كاتی خۆی بۆ ته‌رخان كردیت گوێگری به‌و كاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌...


له‌وه‌ ئه‌چێت ویستی خوا بێت تۆ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك ئیش و كاردا یان ژیانی ڕۆژانه‌تدا له‌گه‌ل هه‌ندێك كه‌س ئاشنایی په‌یدا بكه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بیت كه‌ ئه‌ته‌وێ .به‌م شیوه‌یه‌ هه‌نێك جار كاتێكت ده‌ست كه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ باش بوون پێویسته‌ سوپاسی خوا بكه‌ین بۆ ئه‌و كاره‌.......... هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین زیاتر ئاشنایی له‌سه‌ر كه‌سه‌كان په‌یدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزنین كێیه‌و له‌گه‌ل كێ ئه‌بین...........

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d142240c12.jpg
به‌و شته‌ی كه‌ ئه‌ڕوات خه‌فه‌ت بار مه‌به‌،،، به‌و شته‌ی كه‌دێت هه‌وڵبده‌ سه‌ركه‌وتوو بیت و به‌خه‌نده‌وه‌ پێش وازی لێبكه‌،،،،
چه‌ندان ساڵه‌ وتراوه‌ ڕابردووه‌كان ڕۆیشتوون بیر له‌داهاتوو بكه‌ره‌وه‌،،،،
نابێ من ئه‌مڕۆ فرمێسك بۆ دوێنێ بڕێژم كه‌ ئه‌مه‌و له‌ده‌ست چوو وه‌ ئه‌وه‌م به‌ده‌ست نه‌هێنا،،،،پێویسته‌ له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بم بۆ سبه‌ی ئه‌مڕۆش به‌شكۆمه‌ندییه‌وه‌ به‌ڕێ بكه‌م.......


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cf0491edff.jpg
هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌یانه‌وێت ئازارت بده‌ن ناڕه‌حه‌تت بكه‌ن،،، زۆر ئاسایی بێت پێت ئه‌وه‌ ڕه‌سمی زه‌مانه‌ هیچ له‌ژیانی دونیادا سه‌د له‌سه‌د نیه‌ ،،كاری تۆ ئه‌وه‌یه‌ وانه‌بیت و خه‌ڵكت خۆش بووێت هه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ش،، به‌ڵام ئه‌بێت وریای ئه‌وه‌ بیت كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئازاری دای ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ نه‌ده‌یت ئه‌و شته‌ دووباره‌ بێته‌وه‌......

هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ین و كه‌ خۆمان باشترین بین وه‌ دڵنیابین كه‌ خۆمان باش ئه‌ناسین پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر بناسین وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین كه‌ ئه‌و ئێمه‌ بناسێت ...من خۆم خۆم له‌كه‌سێكی تر باشتر ئه‌ناسم پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌سێك بڵێت با ئه‌و كاره‌ت نه‌بێت و وا مه‌كه‌و به‌و شێوه‌یه‌ مه‌به‌،.....كه‌واته‌ گرنگترین شته‌ دۆزینه‌وه‌ی خۆمانه‌ ،،،،،...

زیاد له‌پێویست خۆت مه‌ڕه‌نجینه‌ چونكه‌ باشترین شته‌كان له‌كاتێكدا ڕووئه‌ده‌ن كه‌تۆ چاوه‌ڕوانی نیت ،،،،....




http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aa34625944.jpg
پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌ك مرۆڤ خاوه‌نی خه‌یاڵ بین بۆ خه‌یاڵه‌كانمان و خاوه‌نی ڕاستی بین بۆ ڕاستی و ڕووداوه‌كان هیچ كات ڕیگای ئه‌وه‌ نه‌ده‌ین خه‌یاڵ بێته‌ جێگای راستی و ڕاستیه‌كانمان بكرینه‌ خه‌یاڵ جا بۆیه‌ ئیمه‌ هه‌میشه‌ پێویسته‌ ڕه‌فتار گوفتارمان بێت و گوفتاریش ناخمان بێت و ناخمان خۆمان بین و خۆمانیش ده‌ورووبه‌ر بدۆزینه‌وه‌ ......




ئاماده‌كردن و نوسینی ،\مه‌ریوان & رۆنیاس

تایبه‌ت به‌ کوردژین

کوردژین پیشه‌نگه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-01 14:31:16

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

dastakant xosh ronyas gyan
barasti wshakant zor bamanaya
hiwadarm sarkawtw bardawam bit
har bzhit...

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-01 14:38:43

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

یاخوا هاورێیان رۆنیاس خان وکاکه‌ مه‌ریوان گیان ده‌سته‌کانتان خۆش بێت
به‌راستی بابه‌تێکی تابلێی جوان و به‌ پێزه‌ زۆر شتی جوانی تیادایه‌
هه‌میشه‌ هیوام سه‌ر که‌تنتانه‌ له‌ ژیانتان هیوادارم هیچ کۆسپێک نه‌یه‌ته‌ رێگه‌تان
هه‌ر شاد و سه‌ر فراز بن و کورد ژین هه‌ر گه‌شاوه‌ بێت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن brwabatasi (2010-11-01 14:40:37)

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-01 16:19:54

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

فرمێسك بۆ كه‌سێك بڕێژه‌ شیاوی فرمێسكه‌كانت بێت كه‌به‌پاكی ئه‌یڕژێنیت...نه‌ك ئه‌و هه‌ست به‌وه‌ نه‌كات و چێژ له‌ ڕشتنی فرمێسكه‌كانت وه‌ربگرێت...


هه‌رگیز كاتت له‌گه‌ل كه‌سێك به‌سه‌ر مه‌به‌ ،،كه‌ ئاماده‌ نیه‌ هیچ كاتێكی خۆی به‌تۆ ببه‌خشیت.................،،،!!!




aw dastanat xosh bet hawrey aziz barasty wtakant zzoor jwanw pr manan ,,hamisha xanda mewant bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-01 16:33:15

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

تۆ له‌وه‌ ئه‌چێت له‌لایه‌ن دنیاوه‌ ته‌نها كه‌سێك بیت،،به‌ڵام لای هه‌ندێك كه‌س ‌ته‌واوی دنیای

یاخوا ده‌سته‌کانتان خۆش بێت خوشکی ئه‌زی زو به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم رۆنیاس گیان و برای گه‌وره‌ و ئه‌زیز و به‌ڕێزم کاکه‌ مه‌ریوان گیان
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه‌______ به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر به‌سووده‌
خوا پاداشتان بداته‌وه‌، ماندووبوونی پێوه‌ دیاره‌
بێ به‌شمان مه‌که‌ن له‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌تان هاوڕێیانی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
به‌راستی به‌ ئه‌ندامی خۆشه‌ویستی وه‌کو ئێوه‌
کوردژیـــــن پێشه‌نگه‌
هیوام وایه‌ له‌ژیانتانا هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتووبن و شاد و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌بن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-01 16:50:49

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

ده‌سته‌کانتان خۆش بێت هاورێیانی به‌رێزم ( خاتوو ڕۆنیاس ، کاکه‌ مه‌ریوان)
هه‌ر بژین بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌پێزه‌
ماندوو نه‌بن و به‌رده‌وام بن له‌ کاری  جوانتر،
کاتتان شاد

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-04 10:43:17

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

ده‌سته‌کانتان خۆس بێت رۆنیاس گیان و کاکه‌ مه‌ریوان گیان
بابه‌ته‌که‌تان زۆر جوانه‌ و جێی جوانترین ده‌ست خۆشیه‌
ئاسوده‌و کامه‌ران بن هاورێیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-06 11:25:30

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

ده‌ستان خۆش هاورییان خۆش حل بوین كه‌

بابه‌ته‌كه‌مان جیى ره‌زامه‌ندى ئیوه‌ى گول بوو

زۆر سوپاس بۆ په‌یڤه‌ ناسكه‌كانتان

ده‌ستان خۆش و له‌ش ساغ و سه‌ركه‌وتوو بن

كوردژین پیشه‌نگه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-06 11:39:42

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

زۆر جوانە بوووووو دەستان خۆش
(((((رۆنیاس گیان کاک مەریوان .)))))
هەمیشە لە کاری جوانا بن هەمیشە سەکەوتووبن
زۆر جوان و بەمانابوو،،هەیشە سەرکەوتوبن

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-11-06 19:14:33

rahang2
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 134
WindowsXPMSIE7

Re: ته‌نها بیخوێنه‌وه‌ پاشان بڕیار بده‌...........!!!!!

بۆیه‌ فرمێسك بۆ كه‌سێك بڕێژه‌ شیاوی فرمێسكه‌كانت بێت كه‌به‌پاكی ئه‌یڕژێنیت...نه‌ك ئه‌و هه‌ست به‌وه‌ نه‌كات و چێژ له‌ ڕشتنی فرمێسكه‌كانت وه‌ربگرێت...
فرميسك وه كو هه وا وايه ئه كه ر فرميسكم ببينيا هه ركيز نه مده هيلا بؤ كه سيك برزيت تاكو جيزى ليوه ربكريت
كاك مه ريوان  رؤنياس خان ده سته كانتان خؤشبيت بابه تيكى ئه ده بى فه لسه فى جوانبو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net