.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













-1-
خه‌یام كۆنه؟!
وه‌كو ساڵ هێند دووره به‌حاڵ
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی.
به‌لام وه‌كو شیعر‌و خه‌یاڵ
ئه‌وه‌نده لێمان نزیكه‌و
هێند تازه‌یه
ئه‌ڵێی ڕه‌زی به‌رده‌ممانه‌و
چێژی قومی
ئهمێستاكهی
باده‌و شه‌راب!
-2-
ئاشكرایه له دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره نییه.
چڕترین دارستان لێره نییه.
به‌رزترین شاخ لێره نییه.
به‌رینترین ده‌ریاچه لێره نییه.
به‌پیتترین خاك لێره نییه.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه.
ئاگری نه‌ورۆز!.
-3-
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له ژووری ژنێكی جوان‌دا بوومایه.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه.
به‌و مه‌رجه‌ی له ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!.
-4-
با بزانی
گه‌ر مانگ له تۆ
جوانتر بوایه
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ
خۆشتر بووایه
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه
نه‌مئه‌نووسی!
سه‌رچاوه : رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان
یه‌ك له‌یه‌ك به‌قوه‌ت تر بوون
هیوای به‌رده‌وامیت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سپاس کاک بهوانوریی ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سه‌رکه‌وتو بیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه







واووووووووو به‌راستی جوانن
ده‌ستت خۆش گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سپاس کاک رێگا ده‌ستی تۆش خۆش بێت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!.
.........................................................
زۆر نایابه ده‌ستت نه‌یه‌شێت
به‌ڕاستی شێرکۆ بێکه‌س......ڕۆحی ووشه‌ی کوردییه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







وایه..
سپاس یهلداز گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه