.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سەلاحی موهتەدی
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان و له کۆتایی په‌نجاکان، گۆڕانکارییه‌کی زۆر به سه‌ر ئێران‌دا هات...
... ئه‌م گۆڕانکارییه گه‌وره‌ی نێو ئێران که هی کۆتایی په‌نجاکان و سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه، کاریگه‌ریی زۆری له سه‌ر کوردستانیش هه‌بوو، یه‌کێک له کاریگه‌رییه هه‌ره گه‌وره‌کانی بریتی بوو له: زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که واریدی زانکۆکانی ئێران بوون! گه‌نجێکی زۆری کورد بۆ یه‌که‌م جار هاتنه نێو زانکۆکانی ئێرانه‌وه، له پێشدا هاتنه نێو زانکۆکانی تارانه‌وه، به‌ڵام دوایی زانکۆکانی دیکه، وه‌کوو "زانکۆی ته‌ورێز" و "زانکۆی ورمێ" له پله‌ی یه‌که‌مدا و پاشانیش ئه‌وانی تر "ئیسفه‌هان و شیراز و مه‌شهه‌د" پڕ بوون له خوێندکاری کورد. کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه کوردانه له ده‌وری یه‌کتر، فرسه‌تێکی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد که تا ئه‌و کات هه‌ر له دووره‌وه ناوی یه‌کتریان بیستبوو، له نزیکه‌وه یه‌کتر بناسن... مه‌ریوانی و سنه‌یی زۆر که‌م له میژوودا بۆیان هه‌ڵکه‌وتبوو شنۆیی و نه‌غه‌ده‌یی بناسن یان بیاندوێنن، بازرگانیی کوردستان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌بوو تا له ڕێگه‌ی بازرگانییه‌وه ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بێ. ڕێگای ئاسنی گه‌وره به نێو کوردستاندا تێنه‌ده‌په‌ڕی و ئێستاش تێناپه‌ڕێ. جاده‌یه‌کی فراوان و سه‌رتاسه‌رى ئه‌و کاته له کوردستاندا نه‌بوو، ئێستاش ته‌نها یه‌ک جاده هه‌یه که گوایه کوردستان له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری ببات، پێوه‌ندیگرتن نه‌بوو. ئێمه یه‌کترمان نه‌ده‌ناسی، ئێمه‌ی کورد بۆ یه‌که‌م جار ئاوا به فراوانی له زانکۆ یه‌کترمان ناسی... بۆیه تا ئه‌و کات که حیزبایه‌تیش کرابوو هه‌ر هی یه‌ک ناوچه بوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش "موکریان" بوو. خه‌ڵکی موکریان یه‌کتریان ده‌ناسی، هاتوچۆی یه‌کتریان ده‌کرد، ده‌یانتوانی له نێو ده‌زگای حیزب‌دا خۆیان ته‌نزیم بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێکخراوهیە زۆر به که‌می په‌لی ده‌هاویشته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی موکریان، که وا بوو هه‌م ژیانی حیزبایه‌تی، هه‌م یه‌کتر ناسین و ئاگادار بوون له ده‌رد و مه‌رگ و ئاره‌زووه‌کانی یه‌کتر، ئێمه به هۆی زانکۆکانه‌وه ده‌ستمان پێی گه‌یشت و ده‌سه‌ڵاتمان به سه‌ریدا په‌یدا بوو...
له په‌نجا و هه‌شت بۆ په‌نجا و نۆ، ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵک هاتنه زانکۆکانی ئێرانه‌وه، له یه‌کەمین دیداردا ئێمه که‌سانێک یه‌کترمان ناسییه‌وه، که سه‌یرمان کرد هه‌موومان جۆرێک له پێوه‌ندیمان به ئه‌ده‌ب و شێعره‌وه هه‌یه، وه‌کوو: "عه‌زیز ژیان"، "عه‌لی حه‌سه‌نیانی"... دیاره ئه‌وانه‌ی که یه‌که‌م جار یه‌کترمان ناسی، من له هه‌موویان که‌م تهمەنتر بووم، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕابردووی خه‌ریک بوونی من به ئه‌ده‌به‌وه، له هه‌موویان له‌مێژینه‌تر بووبێ. به هۆی وه‌زعی بنه‌ماڵه و عادات و ئاره‌زووکانی بنه‌ماڵه، له هه‌ر شوێنێکدا شتێک باوه، له شوێنی ئێمه‌دا قسه کردن له ئه‌ده‌ب و دانیشتن و به‌حسی ئه‌ده‌بی و سیاسی شه‌وچه‌ره‌ی دیوه‌خان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه من زۆر له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه ڕاهاتبووم! که هاتیشمه زانکۆ پێم وابوو هه‌ر منم ئه‌و شتانه ده‌زانم و زه‌وقم له‌گه‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام دیتم نه‌خێر خه‌ڵکی تر هه‌یه له منیش زیاتر ده‌زانێ و له منیش شاره‌زاتره و ته‌مه‌نیشی له من زیاتره. ئه‌وه فرسه‌تێکی زۆر گه‌وره بوو. هێشتا "سواره" نه‌هاتبوو بۆ زانکۆ، "فاتیح شێخولئیسڵامی"ش نه‌هاتبوو، ئه‌وان بڕیک دره‌نگتر هاتن. "سواره" له ته‌مه‌نی ئێمه‌دا بوو، ده‌بوو ده‌گه‌ڵ من بێ، به‌ڵام به هۆی نهخوشییهکهیهوه که گرتی دواکه‌وت. تۆ ده‌زانی "سواره" له ته‌مه‌نی پانزه شانزه ساڵییه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌ک هات که ناچاری کرد سێ ساڵی ڕه‌به‌ق له جێگادا بکه‌وێ، ههڵیشدهسایهوه به نه‌خۆشی و به شه‌لی هه‌ڵده‌ستایه‌وه. ئه‌مه سێ ساڵی دوا خست، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌ویش هات.
من خه‌یاڵم هه‌یه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شێعری نوێت له کوردستانی ئێران پێ بڵێم... له نێو هه‌مووماندا ئاره‌زوویه‌ک هه‌بوو که شێعری کوردی نوێ بکه‌ینه‌وه.
نازانم چی وتراوه له سه‌ر شێعری نوێی کوردی کوردستانی ئێران. من وه‌کوو قاره‌مانی چیرۆکێک ده‌بم که چیرۆکه‌که‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. ئێمه هه‌موومان زۆرمان بیر له‌وه ده‌کرده‌وه چۆن شێعری کوردی نوێ بکرێته‌وه، بۆ وێنه (ئه‌وه‌ی که ڕووبه‌ڕوو بووین) وه‌کوو: "عه‌زیز ژیان" و "عه‌لی حه‌سه‌نیانی" و من؛ هه‌ر سێکمان به یه‌که‌وه له "کۆلیژی یاسا" قه‌بووڵ بووین و له یه‌ک پۆلیش بووین.
که‌سمان ڕشته‌ی ئه‌ده‌بیاتمان نه‌ده‌خوێند. "سواره" له "ته‌ورێز" ده‌یخوێند. "فاتیح" له "مه‌ریوان" بوو. ئێمه ئه‌و سێیه (عه‌لی حه‌سه‌نیانی و عه‌زیز ژیان و من) به یه‌که‌وه قسه‌ی زۆرمان له سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی شێعری کوردی ده‌کرد. له‌گه‌ڵ "سواره"ش له ڕێگه‌ی نامهنووسینهوه. "سواره" هه‌م هاوڕێم بوو، هه‌م ئامۆزام بوو.
ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئێمه ڕێگای نه‌ده‌برده هیچ جێگایه‌ک. واته کهلهبهڕێکمان نه‌دۆزیبۆوه که له‌وێوه واردی نێو دنیای تازه ببین بۆ شێعر. ئێمه نزیکترین شت که به ده‌ستمان ده‌گه‌یشت شێعری نوێی فارسی بوو، مامۆستای شێعری نوێی فارسییش "نیما یووشیج" بوو. دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵکی تر هاتن که تیایاندا بوو له "نیما"ش به‌رزتر بوو، وه‌کوو: "ئه‌حمه‌د شاملوو" که ناوه شێعرییه‌که‌ی "ا. بامداد" بوو، "مه‌هدی ئه‌خه‌وان" که ناوه شێعرییه‌که‌ی "م. ئومێد"ه، "سیاوه‌ش که‌سرایی" (ئه‌مه له ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا)، به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێ ده‌وری مامۆستایی "نیما" له جێگای خۆیدا بوو، به هه‌ر حاڵ ده‌ستمان کرد به‌وه که چۆن ده‌کرێ ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی شێعری فارسی له شێعری کوردی‌دا چاو لێبکه‌ین یان ته‌قلیدی بکه‌ین یان بیکوردێنین، بیگونجێنین له‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی...
... ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شێعر که ئێمه له‌به‌ر چاومان بوو ئه‌وه بوو: خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به وه‌زنه عهروزییهکهوه، خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به وه‌ی دوو میسراع به قه‌د یه‌ک بن، خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به وه‌ی که له دوای هه‌ر شێعرێکدا قافیه ده‌بێ جارێک دووپات بکرێته‌وه. ئه‌مانه له شێعری نوێی فارسی‌دا هه‌بوون، ئێمه له‌به‌ر چاومان بوون، به‌ڵام چۆن ئه‌مه بهێنینه نێو زمانی کوردییه‌وه؟ له‌نه‌کاو ڕووداوێکی زۆر خۆش و باش و به‌خێر و به‌ره‌که‌ت، به‌ڵام زۆر له‌نه‌کاو و کت‌وپڕ هاته گۆڕێ! له پێش هه‌مووشیاندا بۆ من و "عه‌زیز ژیان" که له ئیمه به ئه‌زموونتر و به ته‌مه‌نتر بوو، ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه کاری کردبوو، هه‌م له بواری سیاسی و هه‌م له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له بواری ئه‌ده‌بیشدا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک هاتبۆوه سه‌ر خوێندن و له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ «کۆلێژی یاسا» قه‌بوڵ ببوو. "عه‌زیز ژیان" پێوه‌ندیی زۆری دروست کردبوو. خه‌ڵک ده‌هاتن بۆ کۆردستانی عێراق کتێبی تازه‌یان بۆ ده‌هێنا. دوو جڵد کتێبی "گۆران"یان بۆ هێنابوو: "به‌هه‌شت و یادگار" و "فرمێسک و هونه‌ر"، من تا ئه‌وکات هیچ شتێکم له "گۆران" نه‌ده‌زانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی خه‌ریک بووم و گوێم لێ ببوو و باسی ئه‌ده‌بم له لا کرابوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه تایبه‌ت بوون به ئه‌ده‌بی کلاسێکی کوردییه‌وه! ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر "نالی و سالم و کوردی و وه‌فایی و مه‌حوی" ده‌مزانی هه‌ر هیچ شتێکم له سه‌ر ئه‌ده‌بی نوێی کوردی و شێعری نوێی کوردی و نوێبوونه‌وه نه‌ده‌زانی، تا زۆر پێ نه‌چوو "عه‌زیز ژیان" کتێبێکی دیکه‌ی بۆ هات که لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی "ڕه‌فیق حیلمی" بوو له سه‌ر شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی "به‌رگی دووه‌می"، ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا چاپ بوو.
ئه‌م دوو کتێبه، به تایبه‌ت هه‌ر دوو جڵد کتێبه‌که‌ی "گۆران" دنیایه‌کی تازه‌ی له به‌ر ده‌م ئێمه‌دا کرده‌وه. دیاره کتێبکه‌ی "ڕه‌فیق حیلمی" بێجگه له "گۆران" خه‌ڵکی دیکه‌ی وه‌کوو "شێخ نووری شێخ ساڵح"یشی به ئێمه ناساند. ئێستا ئێمه تێده‌گه‌یشتین که پرۆسه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شێعری کوردی و دامه‌زراندنی بناغه‌یه‌ک بۆ شێعری نوێ له مێژه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌رێ و ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه و به‌ر له ئێمه خه‌ڵکێکی زۆر هه‌وڵی بۆ داوه، کاری تێدا کردووه، پیاوی گه‌وره‌شی تێدا په‌یدا بووه. دیاره ئه‌مه نائاگایی ئێمه‌یه، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌م دابڕانه‌ی کوردستانه له یه‌کتر، ئه‌م دابڕانه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌ی که چه‌ند ساڵێکه له کوردستاندا ته‌حمیل کراوه، ئه‌مه وای کردبوو ئێمه وه‌کوو گه‌نج هیچ ئاگایهکمان له گۆڕانکارییه‌کانی نێو شێعری کوردی له کوردستانی عێراقدا نه‌بێ، به‌ڵام که شێعره‌که‌ی "گۆران"مان بینی، بارودۆخه‌که گۆڕا. من شاعیر نه‌بووم، من کارم کاری لێکدانه‌وه و ڕخنه‌گری بوو، ئه‌م ڕه‌خنه گرتنه و دوو کتێبه‌که‌ی "عه‌زیز ژیان" وای لێکردم ئه‌مجار به چاوێکی وردتر و قووڵتره‌وه سه‌یری ئه‌م ئه‌زموونه تازه‌یه بکه‌م، کورد گوته‌نی: "به چاوی موشته‌ری سه‌یری بکه‌م." با له پێشدا بڵێم شاگه‌شکه بووم به دیتنی هه‌ر دوو کۆمه‌ڵه شێعره‌که‌ی "گۆران" و تێگه‌یشتم که ئه‌و شته‌ی لێی ده‌گه‌ڕێین ئه‌مه‌یه! ئه‌مه‌یه تای ته‌رازوومان بۆ ڕاست ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌ده‌بی فارسی که له "نیما"وه هاتبوو بۆ نوێکردنه‌وه‌ی شێعری فارسی و ئێمه ته‌نیا ئه‌ومان له‌به‌ر ده‌ستدا بوو بۆ چاوڵیکهری! "گۆران" ته‌رازووی بۆ ڕاست کردینه‌وه و تێیگه‌یاندین که له زمان و ئه‌ده‌بی کوردیش‌دا ئه‌م تێکۆشان و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه دراوه، ڕێگاکه دۆزراوه‌ته‌وه و نموونه‌ی باشمان له‌به‌ر ده‌ستدایه... من ئه‌وه‌نده‌م پێ خۆش بوو، ئه‌وه‌نده خه‌ریک بووم به "گۆران"ه‌وه ته‌نانه‌ت له خۆشیان ده‌رس و سیاسهتیشم له بیر چوبۆوه...
له بیرمه "سواره" له ته‌ورێز بوو، من هه‌ر له نێوان هه‌فته‌یه‌ک یان له نێوان ده ڕۆژ جارێک نامه‌یه‌کم بۆ ده‌نووسی، نامه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژ! جاری وا هه‌بوو ده پازده لاپه‌ڕه! له هه‌ر یه‌ک له‌و نامانه‌دا کردبوومان به عاده‌ت شێعرێکم له شێعره‌کانی "گۆران" بۆ ده‌نووسی، دوایی بۆچوونی خۆم و لێکدانه‌وه‌ی خۆمم له سه‌ر ئه‌و شێعره (چه‌نده ده‌توانێ یارمه‌تییان بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا) بۆ ده‌نووسی.
خۆ ئه‌گه‌ر من له کوردستان نهژیابایهم و له‌و خه‌باته سیاسییه‌دا به‌شداریم نه‌کردبایه ئێستا ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی ماده‌یه‌کی زۆر باش بوون بۆ چاپ کردنی کتێبێک، به‌ڵام نه‌ک ته‌نیا ئه‌وانه‌م هیچی نه‌ما و هه‌مووی سووتان و تاڵان کران (هه‌م هی من و هه‌م هی "سواره") به‌ڵکوو کاتێک من له ساڵی 1968 چوومه زیندان و دوای ماوه‌یه‌ک که ڕێگا درا ئیتر نامه ئاڵوگۆڕ بکه‌م و خه‌ڵک بێته دیدارم و جارێکی تر له‌گه‌ڵ "سواره" شهڕهنامهمان ده‌ستی پێکرده‌وه، ئه‌وانیشم هه‌مووی فه‌وتان! دیاره ئه‌م سه‌فه‌ره چوونکه ده‌مانزانی نامه‌کانمان ده‌خوێندرێنه‌وه، زۆر به ڕه‌مز و ڕاز و له توێی چه‌ندین په‌رده‌دا دهماننوسین! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێجگار خۆش بوو! من و "سواره" هه‌ر دووکمان قۆناغێکمان بڕیبوو. حه‌وت هه‌شت ساڵی پێ چووبوو، یه‌که‌مین نامه نووسینمان له سه‌ر "گۆران" وا بزانم له ده‌وروبه‌ری 1959 ــ 1960 دا بوو، به‌ڵام که له زیندانه‌وه نامه‌م ده‌نووسی و "سواره" جوابی ده‌دامه‌وه 1968 بۆ 1970 بوو. لانی که‌م نامه‌کانی "سواره"م لای خۆم ڕاگرتبوو له زیندان، به‌ڵام له کاتی هاتنه ده‌رێ هه‌رچی نامه‌ی دۆستان و ڕه‌فیقان و ته‌نانه‌ت که‌سوکار و خزمیشم هه‌بوون که له‌گه‌ڵ خۆم بیانهێنمه ده‌رێ، هه‌موویان ده‌ستیان به سه‌ردا گیرا، هیچ شتێکیان پێ نه‌هێشتم جگه له‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌رمدا بوو!! ڕێگایان نه‌دا هیچ شتێک ده‌گه‌ڵ خۆم بێنمه ده‌رێ، حکوومه‌ت هه‌مووی برد و ده‌ستی به سه‌ردا گرت! له‌و نامانه‌دا که ئاڵوگۆڕ ده‌کران من بۆچوونه‌کانی خۆم ده‌گۆت: "چۆن ئه‌م شێعره ده‌توانێ ببێته نموونه و سه‌رمه‌شقێک بۆ ئێمه؟ جیاوزاییهکهی چییه له‌گه‌ڵ شێعره نوێیه فارسییه‌که؟ چه‌نده ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رمان بێ؟" "سواره"ش له به‌رامبه‌ردا هه‌م وه‌کوو ئه‌دیب و هه‌م وه‌کوو شاعیر بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌گوت. بڕێک له‌و بۆچوونانه‌ی منی قه‌بووڵ ده‌کردن، بڕێکی وه‌ڵام ده‌دانه‌وه، بڕێکی ڕه‌ت ده‌کردنه‌وه. ئه‌مه وای لێکردم ته‌نیا کابرایه‌ک نه‌بم خوێنه‌ر بم، به‌ڵکوو من له سه‌ر "گۆران" ده‌ست بکه‌م به کاری لێکۆڵینه‌وه و بیکه‌م به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕچه نوێیکه‌ی شێعری کوردی له کوردستانی ئێران. به‌ڵام پێش ئه‌وه له نێو ئێمه‌دا زیاتر شێعره نوێیه فارسییه‌کان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون، یان ئه‌و شێعرانه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون که به زمانی بێگانه گوترابوون، وه‌کوو: "فه‌ڕه‌نسی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی"؛ ده‌شزانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان له ئێران بزووتنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو و به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌نده، ئێمه نموونه‌یه‌کی زۆری شێعری کۆن و نوێی بێگانهشمان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون که بیکه‌ین به سه‌رمه‌شقی شێعری نوێی کوردی. وا بزانم ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه نه‌که‌م یه‌که‌مین که‌س که به شێوه‌ی نوێ شێعری گوت له کوردستانی ئێران "عه‌لی حه‌سه‌نیانی" بوو.
کاریگه‌ربوونی "گۆران"، کاریگه‌رییه‌کی جارێ سه‌ره‌تایی بوو. "عه‌لی حه‌سه‌نیانی" پێش ئه‌وه‌ش که دیوانه‌که‌ی "گۆران"مان ده‌ست که‌وێ، خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا نموونه‌یه‌کی شێعری نوێی کوردی بخاته ڕوو. شێعرێکی هه‌بوو به ناوی "جه‌للاد" شێعرێکی ساکار بوو، به‌ڵام شێعرێکی پڕ حه‌ماسە و پڕ شۆڕ و بوێرانه بوو... شێعرێکی تری هه‌بوو ناوی «بۆردوومان» بوو. هه‌ر دوو شێعره‌که ته‌واو سیاسی بوون. شێعره‌که‌ی باسی بۆمبارانی ده‌کرد، یه‌که‌مین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی کوردستانی عێراق بوو له سه‌ر ئێمه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1960 ـ 1961.
با ئه‌وه‌ش بڵێم که به‌ر له "سواره"، "عه‌لی حه‌سه‌نیانی" شێعری نوێی ده‌ست پێ‌کرد، دوای "عه‌لی" ئه‌وه‌ی زۆرتر هاتنه مه‌یدانه‌وه "سواره" و "فاتیح" بوون، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی ئه‌و کاریگه‌رییه له سه‌ر شێعری نوێی کوردی دابنێن که دوایی "سواره" داینا. ئێمه هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو کاری ئه‌ده‌بی به یه‌که‌وه بکه‌ین، به‌ڵکوو کۆڕێکی سیاسی بووین و حیزبێکی سیاسیش بووین.
ئێمه له پێشدا (وابزانم 1958 ـ 1959دا، له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ساڵی چونمان بۆ زانکۆ) یه‌کێتییه‌کمان دروست کرد به ناوی "یه‌کێتیی خوێندکارانی کورد له زانستگای تاران".
ڕێکخراوەیهکی نهێنی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به په‌له، ئه‌وه‌نده خێرا، ئه‌وه‌نده ده‌ستوبرد، کاری کرد و له نێو خوێندکارانی کورددا له کوردستانی ئێران لایه‌نگر و هه‌واداری په‌یدا کرد که شه‌ش مانگ یان ئه‌وپه‌ڕی ساڵێک که‌متری پێچوو، هیچ خوێندکارێکی کورد نه له "زانستگای تاران" و نه له هیچ کام له زانستگاکانی ئێران ده‌ست نه‌ده‌که‌وت سه‌ر به‌و ڕێکخراویه نه‌بێ و ئه‌ندام نه‌بێ تێیدا! هه‌ر بۆیه‌ش دوای ماوه‌یه‌ک ناوی خۆی گۆری به "یه‌کێتیی خوێندکارانی کورد له زانستگاکانی ئێران" بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئێران ببێ.
ڕێکخراوهکە به هۆی ئه‌وه که خوێندکار دروستی کردبوو، به هۆی ئه‌وه‌ش که پێکهێنه‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی خۆیان ئه‌دیب و خوێندکار و ڕووناکبیر و زمانه‌وان بوون، وای لێهاتبوو دیاری نه‌ده‌کرد که ئه‌مه ته‌نیا ڕێکخراوەیهکی خوێندکارییه که کاری سیاسی ده‌کا یان کۆڕ و ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌ده‌بیی کوردییه! ئه‌م دووه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا وا تێهه‌ڵکێش کردبوو نه‌ده‌ناسرانه‌وه(ئێستا جێگای باسکردنی نییه)، به‌ڵام ئه‌وه گرینگ بوونی ئه‌ده‌ب و زمان بۆ مان و بوونی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد نیشان ده‌دا. زمان هه‌میشه ئه‌و فاکتەره گرینگه بووه که به درێژایی مێژووی ئێمه توانیویه بوونی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ.
باسه‌که درێژه... با بچمه‌وه سه‌ر ئه‌و به‌شه که پاش ئه‌م یه‌ک دوو شێعره‌ی "عه‌لی" ورده ورده کۆڕه‌که زیادی کرد. ساڵی پێچوو "سواره"ش هات بۆ تاران، ئه‌مجار کۆڕه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گفتوگۆکانیشمان گه‌رموگوڕتر ببوون... "فاتیح" جیاوازیی له‌گه‌ڵ زۆریان ئه‌وه بوو که به ته‌نیا شاعیر نه‌بوو، ئه‌دیبیش بوو. ...لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی باش و زۆر بوو، به‌ڵام چیرۆکی نه‌ده‌نووسی... کابرایه‌کی ئه‌دیب بوو، کابرایه‌ک بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وکاته ته‌مه‌نی که‌م بوو (شتێک له من مناڵتر بوو)، به‌ڵام هاته نێو کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌که‌وه، زۆر زوو (وه‌کوو که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی موکریان) گه‌شه‌ی کرد...
... گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌و جۆره‌ی که واقیعه‌ن بووه ئه‌رکێکی سه‌رشانی منه. ڕه‌نگه ئێستا تۆ نه‌زانی یا خه‌ڵکێک نه‌زانن که "فاتیح" له‌و که‌سانه‌یه که من له بواری سیاسه‌تدا به‌وپه‌ڕی توندی ڕه‌خنه‌م له‌سه‌ری هه‌یه و له دوو ته‌وه‌ری زۆر لێک جیاواز و زۆر دژ به یه‌کتردا ڕاوه‌ستاوین. له سه‌ر سیاسه‌ت، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی، له سه‌ر دواڕۆژی گه‌لی کورد و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد. ...هه‌ڵوێستی سیاسیی ئێستای "فاتیح" نابێ ده‌وری گرینگی ئه‌و له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌نه کوردییه‌کان له‌به‌ر چاو ون بکا. نابێ ده‌وری ئه‌و له داهێنان و دامه‌زراندنی ئه‌و بناغه به‌هێزه‌ی که شێعری نوێی کوردی له کوردستان سه‌ره‌ئه‌نجام به خۆیه‌وه‌ی گرت له بیر بکا.
سیاسه‌تێک کە له چل په‌نجا ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌بووە و من له دژی ڕاوه‌ستاوم؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: "ده‌وری ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی شاعیرێک ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌ڵوێسته سیاسییه‌که‌یه‌وه". بۆ نموونه "گۆران" که چووه‌ته نێو "حیزبی شیوعیی عێراق"ه‌وه ئێتر وا حیساب ده‌کرێ که ئه‌مه شاعیری "حیزبی شیوعی"یه و ته‌نیا شیوعییه‌کان بۆیان هه‌یه پێیدا هه‌ڵده‌ن و ئه‌وانه‌ی له نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردا بوون، به تایبه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له 50 ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز ناچنه سه‌ر باسکردنی "گۆران" و ته‌عریف و پێداهه‌ڵگوتنی.
من دژی ئه‌و بۆچوونه‌م که "حیزبی شیوعیی" به‌وه که ناوی خۆی خستۆته سه‌ر ناوی "گۆران"ه‌وه، مانعی ئه‌وه بووه "گۆران" ئه‌و جێگا گرینگه و ئه‌م مه‌قامه به‌رزه‌ی که به ڕاستی شیاویه‌تی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بگرێته‌وه. "حیزبی شیوعیی" بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ "حیزبی شیوعیی" جیاوازن "گۆران" فه‌رامۆش بکه‌ن، وازی لێ بێنن، ناوی نه‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر نه‌بێته بۆچوونێکی کرچ وکاڵ یان بۆچوونێکی توندوتیژ (مرۆڤ له بواری ئه‌ده‌بدا نابێ یەکجار توندوتیژ و دابڕاو بێ)، ئه‌وا من بۆچوونێکم هه‌یه له سه‌ر "گۆران": "من دوای "نالی" له هه‌موو ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هیچ که‌س نابینم به قه‌د "گۆران" کاریگه‌ریی له سه‌ر شێعری کوردی هه‌بووبێ! هیچ که‌س نابینم به قه‌د "گۆران" مافی خۆی بێ که ئه‌م پاناوکه فراوان و به‌رین و قووڵه له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بگرێته‌وه، به‌ڵام هیچ که‌سیش نابینم به قه‌د "گۆران" غه‌دری لێکرابێ و مافی زه‌وت کرابێ! ئه‌مه‌ش تازه نییه! له نێوه‌ڕاستی په‌نجاکان به دواوه، به‌تایبه‌ت له په‌نجا و هه‌شت به دواوه، که ده‌وری سیاسی و چاڵاکیی سیاسی "گۆران" له نێو "حیزبی شیوعیی"دا به ئاشکرا په‌ره‌ی سه‌ن?
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ڵام هیچ که‌سیش نابینم به قه‌د "گۆران" غه‌دری لێکرابێ و مافی زه‌وت کرابێ! ئه‌مه‌ش تازه نییه! له نێوه‌ڕاستی په‌نجاکان به دواوه، به‌تایبه‌ت له په‌نجا و هه‌شت به دواوه، که ده‌وری سیاسی و چاڵاکیی سیاسی "گۆران" له نێو "حیزبی شیوعیی"دا به ئاشکرا په‌ره‌ی سه‌ند، ئیتر ئه‌و لێکدابڕانه‌ی به‌ینی "گۆران"،به‌ینی باقی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد ڕووی دا و وای کرد "گۆران" ئه‌و ده‌وره گرینگه‌ی نه‌درێتێ! ڕه‌نگه هه‌ندێک که‌س بڵێن: (که له ڕاستیدا ئینکاریشیان ناکه‌م!) ئه‌م گرینگییه‌ی "گۆران" له‌به‌ر چاوی من، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێ که ئێمه یه‌که‌م ئاشناییمان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی نوێی کوردی له ڕێگای "گۆران"ه‌وه بووه، یان ڕه‌نگه پێیان وابێ من خۆم وه‌کوو نووسه‌رێک یان لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، کاری زۆرم له‌گه‌ڵ شێعری "گۆران" کردووه، له‌گه‌ڵی ڕاهاتووم، هه‌روه‌ک چۆن بڕێک که‌س پێیان وایه به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌کانم له سه‌ر "حاجی‌قادر" ئێجگار ئاوا موریدی "حاجی"م، جا قه‌ی چ ده‌کا؟ ڕه‌نگه وابێ...، به‌ڵام من پێم وایه وه‌ک چۆن شێعری کڵاسیکی کوردی به ناوی "نالی"یەوه ده‌ناسرێ، شێعری نوێی کوردیش هه‌قه به ناوی "گۆران"ه‌وه بناسرێ. چونکه ئه‌و شێعری نوێی کوردی چه‌سپاند و دایمه‌زراند و خستییه سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه، با پێش ئه‌وه "شێخ نووری شێخ ساڵح" کاری گه‌وره‌شی کردبێ و یه‌که‌مین ڕچه‌ی شکاندبێ، به‌ڵام خۆ هه‌میشه یه‌که‌مین ڕچه‌شکێن گه‌وره‌ترین که‌س نییه له نێو ڕچهکهدا...
تا ئێستا هیچ که‌س له شێعری نوێی کوردی‌دا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی که "گۆران" پێیگه‌یشت...، به‌ڵام سروشتییه که چاوه‌ڕوان بین له سی چل ساڵی کۆتاییدا، له ئه‌ده‌بی کوردی و شێعری کوردی‌دا، چ له کوردستانی عێراق و چ له کوردستانی ئه‌ودیودا، خه‌ڵکی دیکه بێن گه‌شه بکه‌ن و له "گۆران"یش تێپه‌ڕن...، به‌ڵام ته‌نانه‌ت تێپه‌ڕ بوونی ئه‌وانیش له "گۆران"، له مه‌کانه‌تی "گۆران" که‌م ناکاته‌وه...
جا با بچینەوه سه‌ر شێعری نوێی کوردی له کوردستانی ئێران‌دا...
له فه‌یسبوک له لاپه‌ره‌ی هێدی وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه