❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة


#1 2010-11-13 20:14:43

Rezhear
خونچەی نوێ
شوێن: شقڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-13
دواترین سه‌ردان: 2012-07-15
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPFirefox

چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة

سڵاو له‌هه‌موو ئه‌ندامان..... 

له‌وانه‌یه‌ بابه‌ته‌که‌م جێگه‌ی خۆی نه‌بێت به‌ڵام نه‌م زانی له‌ کویی بنووسم پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه‌

چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وه‌ بۆ نمونه‌ پێخه‌مبه‌ر ( د.خ )
فه‌رمویه‌تی ( ازرة المؤمن الی انصاف ساقیه‌ لا جناح علیه‌ فیما بینه‌ و بین الکعبین وما اسفل من ذلک في النار ولا ینظر الی من جر ازاره‌ بطرا ) السنن الکبری للنسائی


هیوادارم یارمه‌تیم ده‌ن پێم بڵێن به‌ ته‌واوی شه‌رواڵ ده‌بێت چه‌ند درێژ بێت

چاوه‌روانی وه‌ڵامممم ..........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-13 21:29:34

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة

لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين
(رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى
م/ صلاح الدین عبدالكریم
پ/ حوكمی شەرواڵ درێژی چی یە بۆ پیاوان؟
و / شەرواڵ درێژی بۆ پیاوان ئەگەر مەبەستی پێی خۆبەگەورە زانین ‌و فیز كردن بێت ئەوا سزاكەی ئەوەیە كە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا تەماشای ناكات ‌و قسەی لەگەڵا ناكات ‌و پاكی ناكاتەوە‌و سزایەكی بە ئێش ‌و ئازاری دەدات.
بەڵام ئەگەر مەبەستی پێ‌ی فیزكردن ‌و خۆهەڵكێشان نەبوو ئەوا سزاكەی ئەوەیە سزای خوار گوێزینگی (قولەپێی) بدات بە ئاگر، چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمێت:
[ثلاثةٌ لايُكَلِّمُهُمُ اللهُ يومَ القيامةِ ولا يَنْظُرُ إليهِم ولا يُزَكِّيهِم ولَهُم عذابٌ أليم: المُسْبِلُ، والمَنَّانُ، والمُنْفِقُ سِلْعَتَهُ بِالحلفِ الكاذِب ] - (صححه الشيخ الألباني في: إرواء الغليل، رقم: 900).
واتە: سێ كۆمەڵا لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە نە قسەیان لەگەڵا دەكات ‌و نە تەماشایان دەكات‌و نە پاكیان دەكاتەوە‌و سزایەكی بە ئێش‌و ئازاریان هەیە: ئەو پیاوەی شەرواڵەكەی شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار گوێزینگی(قولەپێ‌ ی)، وەمنەت كەر، وئەو كەسەی كە شتومەكەكەی دەفرۆشێت بە سوێن خواردنی درۆ.
وەدەفەرمێت: [مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلاء لمَ يَنْظُرِ اللهُ إليهِ يومَ القيامة] (صحيح الجامع الصعير: 2/ 6188).
واتە: هەر پیاوێك شەرواڵەكەی شۆڕ بكاتەوە بۆ خوار گوێزینگی(قولەپێ‌¬ی) ئەوا خوای گەورە لە رۆژی قیامەتدا تەماشای ناكات.
ئەمە سزای كەسێكە كە لە فیزكردن وخۆ هەڵكێشاندا شەرواڵەكەی شۆڕ بكات، بەڵام ئەو پیاوەی لە شۆڕكردنیدا مەبەستی فیزكردن نەبێت ئەوا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەربارەی دەفەرمێت: [ما أسْفَلَ الكَعْبَينِ مِنَ الإزارِ فَفِي النَّار] -(صحيح الجامع الصعير: 2/ 5529).
واتە: هەر پیاوێك شەرواڵەكەی لە خوار گوێزینگی یەوە(قولەپێ‌ ی) بێت ئەوا ئەو شوێنەی لەئاگری دۆزەخدایە.
وە ئەم شتەی نەبەستۆتەوە بە فیز كردن وخۆ بەگەورە زانینەوە، وە راستیش نی یە بیبەستینەوە بە فیزكردن لەسەر فەرمودەكەی پێش تر، چونكە أبوسعید الخدری (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [إزرَةُ المُؤمِنِ إلى نِصْفِ السَّاقِ، ولا حَرَجَ، أو قالَ ولا جُناحَ عليه فِيما بَينَهُ وَبَينَ الكَعْبَينِ، وما أسْفَلَ مِنْ ذلِكَ فَهُوَ في النارِ، وَمَنْ جَرَّ إزارَهُ بَطَراً لم يَنْظُرِ اللهُ إليهِ يومَ القيامة] (صحيح الترغيب والترهيب: 2/ 2031).. واتە: شەرواڵی پیاوی باوەڕدار تا نیوەی قاچێتی، وەتاوان نی یە و ئاسایی یە ئەگەر تا گوێزینگەكانی(قولەپێ‌ ی) شۆڕ بێت، بەڵام لەخوار تر وشۆڕِ تر بێت ئەوا لە ئاگردایە، وە هەر كەسێك شەرواڵەكەی شۆڕ بكات لە فیز وخۆبەگەورە زانیندا ئەوا خوای گەورە لە رۆژی قیامەتدا تەماشای ناكات.
وە چونكە دوو كردارەكە لێك جیاوازن (ئەوەی بۆ فیز شۆڕی دەكات، وئەوەی بەبێ‌ فیز)، وەدوو سزاكەیشیان لێك جیاوازن (ئەوەی بۆ فیز شۆڕی دەكات سزاكەی ئەوەیە: خوای گەورە نەقسەی لەگەڵا دەكات ونەتەماشای دەكات ونە پاكی دەكاتەوە وسزایەكی بە ئێش وئازاری بۆ داناوە، وەئەوەی كە بەبێ‌ فیز شۆڕی دەكات سزاكەی ئەوەیە: ئەو شوێنەی لە ئاگری دۆزەخدایە)، وەهەركاتێك حوكم وهۆكار لێك جیاواز بوون ئەوا ناتوانرێت (مطلق)ەكە هەڵگیرێت بۆ سەر(مقید)ەكە، چونكە دژ بەیەكی دروست دەبێت.
بەڵام كەسێك فەرموودەكەی أبوبكر(*)(خوای لێ ڕازی بێت) بكات بە بەڵگە، ئەوا پێ‌ دەڵێین: نابێتە بەڵگە بۆت لە دوو ڕووەوە:
یەكەم: أبو بكر (خوای لێ ڕازی بێت) فەرمووی: لایەكی شەرواڵەكەم دێتە خوارەوە مەگەر بەرزی بكەمەوە، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) پێ‌ی فەرموو: (إنَّكَ لَسْتَ مِمَّنْ يَصْنَعُ ذلِكَ خُيَلاء)
واتە: تۆ لەو كەسانە نێت كە بۆ فیز و خۆ هەڵكێشان شۆڕی دەكەنەوە. أبو بكر (خوای لێ ڕازی بێت) بۆ فیز شۆڕی نەكردبووەوە، بەڵكو خۆی شۆڕدەبووەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا بەرزی دەكردەوە، وەئەوانەی كە شەرواڵەكانیان شۆڕ دەكەنەوە ودەڵێن: بۆ فیزو خۆ هەڵكێشانمان نی یە، پێیان دەڵێین: ئەگەر مەبەستتان لە شۆڕكردنی شەرواڵەكانتان بۆ خوار گوێزینگەكانتان(قولەپێ‌) فیز وخۆبەگەورە زانین نەبێت ئەوا خوای گەورە سزاتان دەدات تەنها بە ئاگر، وە ئەگەر بەمەبەستی فیزو خۆ بەگەورە زانین شۆڕتان كردبێتەوە ئەوا سزاتان دەدات بەوە گەورەتر: لەرۆژی قیامەتدا نەقسەتان لەگەڵ دەكات، وەنەتەماشاتان دەكات، وەنەپاكتان دەكاتەوە، وە سزایەكی بە ئێش و ئازارتان بۆ هەیە.
دووەم: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)أبو بكری (خوای لێ ڕازی بێت) پاك كردەوەو تەزكی یەی كرد وشایەتی بۆدا كە ئەو لەو كەسانە نی یە كە بۆ خۆبەگەورە زانین وفیز شۆڕی دەكەنەوە، بەڵام ئایا كەس لەوانەی وا دەڵێن ئەم پاككردنەوەیەو شایەتی یەی دەست كەوتووەو بۆدراوە؟!
بەڵام شەیتان بۆ هەندێك لە خەڵكی دەرگای شوێن كەوتنی(المتشابه) دەكاتەوە لە دەقەكانی قورئان وسوننەت، بۆ ئەوەی بیانویان بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەو كردەوانەی كە دەیكەن.
والله يهدي من يشاء إلى صراط مستقيم (**).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-29 16:57:44

Rezhear
خونچەی نوێ
شوێن: شقڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-13
دواترین سه‌ردان: 2012-07-15
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة

زۆر سوپاس کاک شێرزاد به‌راستی روونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت نوسیوه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » چه‌ن فه‌رموده‌یه‌ک له‌سه‌ر حه‌رامی شه‌رواڵ دریژی هه‌یه‌ که‌ له‌ قاپه‌کان بچێته‌ خواره‌وة


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net