❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پزیشكێك منداڵێكی به‌ردی له‌ سكی ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌رهێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-14 16:58:36

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پزیشكێك منداڵێكی به‌ردی له‌ سكی ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌رهێنا

ه‌ندروستی - پزیشكێك منداڵێكی به‌ردی له‌ سكی ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌رهێنا
له‌ شاری كه‌ربه‌لا، پزیشكێك له‌ رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ منداڵێكی شێوه‌ په‌یكه‌ر ئاسای به‌ردی له‌ ناو سكی ئافره‌تێكی 70 ساڵه‌ ده‌رهێنا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری "سه‌باح حسێن" له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ربه‌لا گووتوویه‌تی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئافره‌تێكی 70 ساڵان ئه‌نجامداوه‌ و كیسه‌یه‌كی له‌ ناو سكی ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌رهێناوه‌ كه‌ منداڵێكی شێوه‌ ئاسای په‌یكه‌ری به‌ردی تێدابووه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ ساڵانێكی زۆر وای هه‌ستكردووه‌ كه‌ خشتێك له‌ناو سكیدابووه‌.


وه‌كو ئه‌و پزیشكه‌ باسی كردووه‌، ئه‌و كیسه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه‌ هێنده‌ ره‌ق بووه‌ به‌ ئاسانی بۆی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی مشارێكی پزیشكی كیسه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ و له‌ ناویدا منداڵێكی جه‌سته‌ ته‌واوی ده‌رهێناوه‌ ، به‌ڵام وه‌كو به‌رد ئاسای لێهاتووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئافره‌ته‌ به‌ ساڵاچووه‌كه‌ كه‌ ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ گێڕاوییه‌تییه‌وه‌ كه‌ 40 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ ئامۆژگاری كراوه‌ به‌وه‌ی ده‌بێت له‌ رێگه‌ی نه‌شتگه‌رییه‌وه‌ كۆرپه‌له‌كه‌ی ده‌ربهنێت، چونكه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ خانه‌واده‌یه‌كی زۆر موحافزكاربوون ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و به‌پێی باوه‌ڕداریی ئایینی سه‌ردانی سه‌ر چه‌ندین گۆڕ و مه‌زاری كه‌سانی ئیماندار و پیاو چاكی كردووه‌ .

له‌ درێژه‌دا ئه‌و پیره‌ژنه‌ گووتوویه‌تی: به‌ باوه‌ڕی خۆی قسه‌ی پزیشك نادروست بووه‌ ، چونكه‌ هیچ كات كۆرپه‌له‌ ناكه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ منداڵ نه‌بێت له‌ سكیدا به‌ڵكو ته‌نها كیسه‌یه‌كی هه‌وا بێت، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئێش و ئازارێكی زۆری چه‌شتووه‌.


ئه‌و ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ به‌ر له‌و سكپڕییه‌ی، دوای شوو كردنی دوو سكی دیكه‌ی به‌ بوونی سروشتی به‌دنیا هێناوه‌ و له‌ سێیه‌مین سكدا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بووه‌ و دوای ئه‌مه‌ش سێ منداڵی دیكه‌ی به‌ ناسروشتی واته‌ له‌ رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ سێیه‌مین سكییه‌وه‌ كه‌ به‌گوێی پزیشكی نه‌كردبوو بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ ئێش و ئازاری به‌رده‌وام بوو.

له‌ درێژه‌دا ئه‌و ئافره‌ته‌ گوتوویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانم پێگه‌یشتن و خۆشم ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ 70 ساڵ به‌ ئێش و ئازاری به‌رده‌وام، منداڵه‌كانم منیان برده‌ لای پزیشك و دوای كاری نۆڕین و سۆنار ده‌ركه‌وت كه‌ كیسه‌یه‌ك له‌ نزیك منداڵدانمه‌ و دوای نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و كیسه‌ی ده‌رهێنا كه‌ له‌ شێوه‌ی به‌رد بوو.

هه‌روه‌ها پزیشكی ئه‌نجامده‌ری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان ماوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ خوێن و منداڵدان و جگه‌ری یاخود هه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی له‌شی ئه‌و ئافره‌ته‌ بگه‌یه‌نێت.

س-peyamne

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e8fca90af5.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-37e8da1aa0.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7c567e9039.jpg

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-16 08:49:41

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: پزیشكێك منداڵێكی به‌ردی له‌ سكی ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌رهێنا

ماشاالله‌ به‌راستی سه‌یره‌!!!!
ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net