❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / raport lasar kar gery yan plan

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-16 09:33:08

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsFirefox

raport lasar kar gery yan plan

slaw hawreyanm rezm qbwl bkan


pewestm bahawkaretana sabarat ba  dozenawae mazdarek  sabarat ba kar gere yan plan danan  bazmane kwrde hawkaretan jegay reza

kattan shad

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-16 10:24:46

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: raport lasar kar gery yan plan

سلاو به‌رێزم فه‌رموو ئه‌مه‌ چه‌ند بابه‌تێکی پلان دانان ده‌توانی هه‌مووی کۆبکه‌یته‌وه‌ و راپۆرتێکی لێ ده‌رکه‌یت

پلان دانانی‌ فێركاری‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌




‏ بێ‌ گومان په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ تووند و تۆڵ‌ له‌ نێوان پلاندانانی‌ فێركاری‌ و گه‌شه‌كردن دا هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ڕاستی‌ دا ئامێرێكه‌ له‌ ئامێره‌كانی‌، هه‌وڵێكی‌ ‏چالاكه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ ئه‌و ئاڕاستانه‌ی‌ گه‌شه‌كردن كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌ ئارادان، و ڕێنمایی‌ كردنیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و ئامانجه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌ باڵاكانی‌ ‏كۆمه‌ڵ‌ به‌دی‌ ده‌هێنن، هه‌ربۆیه‌ زۆرێك له‌ په‌روه‌رشكاران هه‌ستاون به‌ په‌یوه‌ست كردنی‌ پلاندانانی‌ فێركاری‌ به‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌وه‌ و ‏هه‌مئاهه‌نگی‌ له‌ نێوانیاندا،ئه‌وه‌ش له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی‌ چالاكی‌ تاك و كۆمه‌ڵ‌، و سوود وه‌رگرتن له‌ توانسته‌ ڕه‌خساوه‌كان تا ئه‌وپه‌ڕی‌ توانا.‏
ئه‌و په‌یوه‌ندی‌ یه‌ ته‌واوكاری‌ یه‌ كاتێك ده‌ركه‌وت كه‌ وادانرابوو فێركردن وه‌ به‌رهێنانێكی‌ ئابوری‌ یه‌ له‌ داهاتی‌ مرۆیی‌ ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ بواره‌كانی‌ ‏پلاندانانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌وه‌،چونكه‌ تێڕوانین بۆ فێركردن وه‌كو فاكته‌رێكی‌ به‌رهه‌م هێنان لایه‌نێكه‌ له‌لایه‌نه‌كانی‌ شوێن و پێگه‌ی‌ ‏فێركردن له‌ پڕۆسه‌ی‌ ئابوری‌ دا،هه‌روه‌ها به‌هاكه‌ی‌ وه‌كو فاكته‌رێكی‌ كاتێكردن له‌سه‌ر جۆره‌كانی‌ به‌كاربردن ئاسته‌نگ بۆ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ دروست ‏ده‌كات.‏
‏ له‌ ووڵاتانی‌ عه‌ڕه‌بی‌، هه‌روه‌كو ووڵاتانی‌ تریش،بیر و ڕایه‌كی‌ بڵاو و به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ فێركردن ده‌روازه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌، ‏و په‌یوه‌ندی‌ نێوانیشیان زۆر كۆن و دێرینه‌،ده‌بینین (( ئاده‌م سمیپ)) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌یله‌سوفه‌كانی‌ ئابوری‌ له‌ سه‌ده‌ی‌  هه‌ژده‌هه‌م دووپاتی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ‏ڕاهێنان و فێركردن زۆر گرنگ و بایه‌خداره‌  له‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ كرێكار، و زیاتر شاره‌زا بوونی‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ ‏به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ فێركردن و پلاندانان بۆی‌ زۆر گرنگه‌ بۆ سه‌قامگیر بوونی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و به‌مه‌رجێكی‌ پێوویستی‌ ده‌زانێ‌ بۆ گه‌شه‌كردنی‌ ‏ئابوری‌.‏
پلاندانانی‌ فێركاری‌ به‌ ته‌نها ئامانجی‌ هێنانه‌دی‌ پێداوویستیه‌كانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ نیه‌ به‌ڵكو ئامانجی‌ هێنانه‌دی‌ پێداوویستیه‌كانی‌ ‏گه‌شه‌كردنه‌به‌ ته‌واوی‌ مانای‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ڕۆشنبیری‌ به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ جیاوازی‌ یه‌ كانی‌ یه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ پێشكه‌وتنی‌ ‏ئاده‌میزاد و گۆڕانی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ یه‌وه‌ .‏
بێ‌ گومان پێشتر تێ‌ ڕوانینێكی‌ كۆن بووه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی‌ گه‌شه‌سه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و وا زانراوه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی‌ به‌كاربردنن و ڕاسته‌و خۆ قازانج یان ‏داهاتی‌ ئابوری‌ به‌ده‌ست ناهێنن،هه‌روه‌كو مه‌سه‌له‌ی‌ فێركردن كه‌ پێشتر باس كرا،به‌ڵام ئه‌م تێڕوانی‌ نه‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ر داهات و ئێستاكه‌ به‌ جۆرێك ‏سه‌یری‌ به‌رنامه‌ی‌ گه‌شه‌كردن و خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێ‌ كه‌ سوود و قازانجی‌ ئابوری‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ شاره‌زایی‌ و پسپۆڕی‌ یه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت له‌ ‏ئه‌نجامی‌ فێركردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ره‌ له‌ سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و توانای‌ كاركردن و درێژه‌دان پێ‌ ی‌،له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ‏كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بریتی‌ یه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی‌ ئابوری‌، و وه‌به‌رهێنان تیایدا درێژخایه‌نه‌ و سوود و قازانجه‌كه‌شه‌ مسۆگه‌ره‌.‏
زۆر له‌ مێژه‌ ئابوری‌ ناسه‌كان پێداگری‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گرنگی‌ ڕۆڵی‌ فێركردن له‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌، و شێوازه‌كانی‌ بایه‌خدان له‌ نێوان به‌رگری‌ گشتی‌ له‌ ‏فێركردن به‌ مانایه‌ی‌ گه‌وره‌ترین هێزه‌ له‌ پێكهێنانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ئاره‌زوومه‌ندی‌ پێشكه‌وتن و پێوه‌ره‌كانی‌ ئابوری‌ كه‌ پاشماوه‌ی‌ فێركردن و ‏تێكڕایه‌كانیه‌تی‌.‏
بێ‌ گومان ده‌بێ‌ بڵێین پلاندانانی‌ فێركردن كارده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕینی‌ سه‌قام گیری‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، و سازكردنی‌ بارو دۆخێكی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی‌ ‏ئابوری‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی‌ زیاتر بۆ تاكه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێ‌ له‌ فێركردن تاوه‌كو به‌هره‌ و تواناكانیان ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ش دا تاكو ئێستا ‏كه‌مێك ده‌رباره‌ی‌ ڕۆڵی‌ پلاندانانی‌ فێركردن ده‌زانین له‌ پێشكه‌وتنی‌ ئابوری‌ كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ گه‌شه‌سه‌ندن دایه‌ به‌ڵام هه‌ندێ‌ به‌ڵگه‌ش له‌ ‏ئارادان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ گرنگترین داخوازیه‌كانی‌ گه‌یشتن به‌ ئابوری‌ یه‌كی‌ به‌هێزه‌.‏
‏ چه‌ند بابه‌تێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ بابه‌تی‌ پلاندانان و گه‌شه‌كردن دا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بیر و هۆشمان جێگیر بێت ئه‌وا زۆر كۆشش و كات و ده‌مه‌قاڵێمان بۆ ‏ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌و بابه‌تانه‌ش به‌ڵگه‌ نه‌ویستن به‌ڵام ده‌بێت به‌باشی‌ بیریان ڵا بكرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ :.‏
‏ بابه‌تی‌ یه‌كه‌م:.‏
‏ مه‌به‌ست له‌ گه‌شه‌كردن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا – گه‌شه‌كردنی‌ گشتگیره‌ نه‌ك به‌ ته‌نها گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌، لێره‌دا پێوویسته‌ جیاوازی‌ بكرێ‌ له‌ ‏نێوان (گه‌شه‌ ) و (گه‌شه‌پێدان) ،گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ به‌تێ‌ ڕوانینی‌ توێژه‌ر... ڕێگایه‌كه‌ ئامانجی‌ به‌دیهێنانی‌ ووزه‌یه‌ ئه‌م ووزه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاد ‏بوونی‌ ئابوری‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا، به‌ڵام گه‌شه‌پێدان ئابوری‌ پڕۆسه‌یه‌كه‌ پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنی‌ ئابوری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌خاته‌وه‌ به‌ ‏چه‌شنێك كارده‌كات توانای‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ زیاتر بێت به‌مه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌می‌ تاك یان كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت.‏
‏ بۆیه‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ نی‌ یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێوویسته‌ له‌ بیر و هۆشی‌ پلان داڕێژه‌راندا بێت و به‌تایبه‌تیش په‌روه‌رشكاران.‏
بابه‌تی‌ دووهه‌م:.‏
‏ ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ پێوویسته‌ پلاندانانی‌ فێركردن له‌مه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت ئه‌ویش ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت كار بكاته‌ سه‌ر گه‌شه‌پێدان ‏له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر چه‌شنێك بێت له‌ په‌روه‌رده‌، هه‌ندێ‌ جۆری‌ په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئامانجه‌كانی‌ ‏گه‌شه‌پێدان، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانی‌ گه‌شه‌پێدان دانه‌نرێ‌ تیایدا،بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ی‌ زۆر هه‌یه‌ كه‌ دیارترینیان بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ‏بێكاری‌ یه‌ له‌ ناوچینی‌ ڕۆشنبیران، و به‌تایبه‌تیش بێكاری‌ ڕۆشنبیران له‌ ووڵاتانی‌ تازه‌ گه‌شه‌كردوو زۆر په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌،بۆیه‌ هه‌ر ‏په‌روه‌رده‌یه‌ك نابێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌پێدان، پێوویسته‌ ئه‌و شته‌ خوازراوانه‌ له‌ناو په‌روه‌رده‌ دابنرێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ گه‌شه‌پێدان،كه‌واته‌ بێگومان ‏ده‌بێت پلاندانانی‌ فێركاری‌ هه‌بێت چوونكه‌ له‌ كۆتایی‌ دا هه‌ر ئه‌و ڕێكخه‌ر و هۆكار و ئامێره‌ كه‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانای‌ دایه‌ ئه‌نجامی‌ ‏بدات، وابكات په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كرداری‌ له‌خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانی‌ گشتگیردابێت به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی‌ یه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌ت ‏پێداوویستی‌ یه‌كانی‌ هێزی‌ كار دابێ‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌، و گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌.‏
‏ بابه‌تی‌ سێهه‌م:.‏
‏ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی‌ یه‌ له‌ نێوان فێركردن و هۆكاره‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئابوری‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ بازنه‌یی‌ یه‌، زۆرێك له‌ په‌روه‌رشكاران ‏پێ‌ یان وایه‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كه‌ هێڵی‌ یه‌، نه‌ په‌روه‌رده‌ به‌ ته‌نها گرفتی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌یه‌،و نه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ش گرفتی‌ ‏په‌روه‌رده‌ن،به‌ڵكو له‌ نێوانیاندا وه‌رگرتن و پێدان هه‌یه‌.‏
پلاندانانی‌ ساغ و ته‌واو ده‌زانێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ له‌ نێوان وه‌رگرتن و پێدان و باشترین شێواز ده‌رده‌هێنێ‌ لێ‌ ی‌ بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا و تاك ‏هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی‌ ڕێك و پێك نه‌ك هه‌ڵسانه‌وه‌ی‌به‌ ململانێ‌ ب‌ویه‌ بێ‌ گومان پێوویسته‌ پلاندانان بازنه‌یی‌ بێت.‏
‏ بابه‌تی‌ چواره‌م:.‏
‏ گرنگترین شت له‌ پلان دانان شته‌ سه‌ره‌كی‌ و یه‌كه‌مه‌كانه‌ ، و مه‌به‌ست له‌ سه‌ره‌كیه‌كان پێش خستنی‌ پسپۆڕیه‌ك یان قۆناغێكی‌ فێركاری‌ یه‌ ‏به‌سه‌ر یه‌كێكی‌ تردا له‌ خه‌رجكردن و پشتیوانی‌ كردن و بایه‌خ پێدان، و كێشه‌ی‌ شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان پێوویسته‌ له‌ دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌ بۆی‌ بڕوانین:.‏
‏ ڕه‌هه‌ندی‌ یه‌كه‌م:. پله‌ی‌ گه‌شه‌ یان پێشكه‌وتن له‌ قۆناغه‌كان و چه‌شنه‌ جیاوازه‌كان له‌ فێركردن.‏
‏ ڕه‌هه‌ندی‌ دووه‌م:. مه‌ودای‌ پێوویستی‌ له‌ فراوانكردن له‌ قۆناغه‌كان و چه‌شنه‌ جیاوازه‌كان له‌ فێركردن بۆ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانی‌ ‏گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌.‏
‏ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی‌ فێركردن پێوویسته‌ له‌ چوار چێوه‌یه‌كی‌ گشتگیری‌ نه‌خشه‌ و پلانه‌كانی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ و ‏كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دابێت و پێداوویستی‌ یه‌كانی‌ كه‌رته‌ جیاوازه‌كان له‌ به‌رچاو بگرێت، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌و تۆ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ پلانی‌ فێركاری‌ ‏ببێته‌هۆی‌ هێنانه‌دی‌ هاوسه‌نگی‌ یه‌ك له‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، بۆیه‌ هه‌ر پلاندانانیًك بۆ فێركردن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ دروشمی‌ ‏سیاسی‌ دیاریكراو بنیات بنرێت بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌سه‌له‌ ئابوری‌ یه‌كانی‌ له‌به‌رچاو بگرێت، یاخود پشت به‌ شێوازه‌ بابه‌تی‌ یه‌كان نه‌ به‌ستێت، بێ‌ ‏گومان ده‌رئه‌نجامی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ترسناكی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.‏

وه‌رگیراو

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-16 10:25:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: raport lasar kar gery yan plan

پلانی ستراتیژی چییه‌؟



پلانی ستراتیژی  بریتییه‌ له‌و پلانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داده‌ڕێژرێت، تێیدا ڕه‌چاوی  سه‌رجه‌م گۆڕاوه‌ ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كرێت، دیاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژانه‌ی  كه‌ به‌ ئامانج گیراون، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌ پێشبڕكێیه‌تی له‌گه‌ڵیان وه‌ له‌ هه‌مانكاتیشدا شێوازی كێبركێش دیاری ده‌كات.
پلانی ستراتیژی بریتییه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی تازه‌كاری، پێویسته‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ساڵانه‌ چاكسازی تێدا بكرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پێشهاته‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان. هه‌روه‌ها پلانی ستراتیجی وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌شمان ده‌داته‌وه‌
1ـ له‌ چ شوێنێ و له‌ سه‌ر كام  چین و توێژ  كار ده‌كه‌ی؟ 
2ـ شێوازی كێبڕكێمان بۆ هه‌ر چینێك چۆنه‌؟
سودی پلانی ستراتتیجی چییه‌؟
- پلانی ستراتیجی واده‌كات كه‌ ئامانجه‌ گشتیه‌كانی  ڕێكخراوه‌كه‌ بۆ هه‌موان ڕوون بێت.
- له‌وێوه‌ پلانه‌ كارگێڕیه‌كان سه‌رچاوه‌ ده‌گرن  و كه‌رته‌كانی كاركردن دیاری ده‌كرێن.
- ئامانجه‌ گشتییه‌كان ده‌بن به‌ بڕیارده‌ری سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان.
- واده‌كات كۆی‌ ئه‌ندامان  له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا كار بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانج بكه‌ن.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین پلانی ستراتیجی ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌، واتێبگه‌ین ئێمه‌ هه‌ر پلانێكمان هه‌بێت ئه‌وان ده‌توانن ڕێگریمان بۆ دروست بكه‌ن، نه‌خێر پێویسته‌ هه‌موو تاكێك له‌ ژیانیدا پلانی بۆ خۆی هه‌بێت  له‌سه‌ر  بنه‌مای (SWOT) كه‌ بریتیه‌ له‌دیاری كردنی (خاڵی به‌هێزو لاواز پلان بۆ خۆی دابڕێژێت  چ جای ڕێكخراو و پارتێك.
ئایا پلانی ستراتیجی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت؟
به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر هه‌ندێكجار سه‌ركه‌وتن  به‌ده‌ست ناهێنێت به‌ هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌:
ـ خراپ ئاماده‌كاری بۆ پلانه‌كه‌و نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردو ته‌واو.
ـ ئاگادارنه‌بوونی لێپرسراوانی ئاستی خواره‌وه‌ و ئه‌ندامان به‌پلانی ڕێكخراوه‌كه‌.
ـ وه‌رنه‌گرتنی بڕیاری پێویست له‌سه‌ر بنه‌مای پلانه‌ ستراتیژیه‌كه‌.
ـ جه‌ختكردنه‌وه‌ و ورد نه‌بوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پلانه‌ ستراتیجیه‌كه‌.
ـ نه‌بوونی نه‌رمكێشی و نه‌بوونی گۆڕانكاری له‌پلانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بوونی گۆڕانكاریی كاریگه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌سه‌ر گریمانه‌كانی  پلانه‌ ستراتیجیه‌كه‌
جا له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م پێشنیارانه‌ بخه‌مه‌ ڕوو
یه‌كه‌م: له‌ ڕووی په‌روه‌رده‌ و بانگه‌وازه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دابڕێژرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان له‌ ڕووی چۆنێتییه‌وه‌ ئاستیان به‌رز بكرێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌:-
أـ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییمان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان .
ب ـ دانانی مه‌رجی پاپه‌ندبوون به‌خوێندنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، به‌شێوه‌ی بازنه‌یی و هه‌فتانه‌.
ج ـ كردنه‌وه‌ی باره‌گا له‌و شارانه‌ی كه‌ ناوچه‌ی چالاك و لایه‌نگری زۆری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ته‌قلیدی نا كه‌ كۆمه‌ڵێك موچه‌خۆر زیادبكه‌یت، به‌ڵكو كاره‌كان بخرێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ندامان.   
دووه‌م: له‌ڕووی ئابوریی و داراییه‌وه‌ دانانی پلانێكی تۆكمه‌ بۆ سه‌ر به‌خۆییكردنی دارایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌ویش به‌:
أـ دروستكردنی گیانی ماڵبه‌خشین له‌ناو ئه‌نداماندا به‌تایبه‌تی ئه‌و برایانه‌مان خودای گه‌وره‌ نیعمه‌تی ماڵی به‌سه‌ردا به‌خشیون، بۆ نموونه‌ برایه‌ك خانویه‌كی له‌ خۆ زیادی هه‌یه‌ و ده‌یدات به‌كرێ ڕای بگه‌یه‌نێت كه‌من ئه‌م خانووه‌ ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان و به‌ره‌وپێشبردنی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ پێشه‌نگێكی باش بۆ برایان له‌ خواره‌وه‌.   
ب ـ پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وه‌ریده‌گرێ  و خستنه‌ كاری بۆ سه‌رمایه‌ گوزاریی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئابورییانه‌ (دراسه‌ جدوی‌)ی بۆ بكرێت و به‌كه‌سانێك بسپێردرێت كه‌ خۆشیان ده‌وڵه‌مه‌ندبن و پشكیان له‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌دا هه‌بێت.
سێیه‌م: له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ گرنگیدانی زیاتری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش به‌:
أـ دانانی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و بواره‌و دانانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه‌.
ب ـ ئاڕاسته‌كردنی ئه‌ندامان به‌تایبه‌ت برایانی سه‌ركردایه‌تی  به‌ تێكه‌ڵی و سه‌ردانی خه‌ڵكی به‌ به‌رده‌وامی نه‌ك ته‌نها له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا، چونكه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی ئه‌ركێكی ئیسلامییه‌.
چواره‌م: له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌ركێكی  هه‌نووكه‌یی و زۆر پێویستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌،  له‌وچوارچێوه‌یه‌دا خۆمان ڕزگار بكه‌ین، كاك فڵان نه‌بێت ئیتر ئه‌و مه‌كته‌به‌ یان مه‌ڵبه‌نده‌ به‌كه‌سی تر به‌ڕێوه‌ نابرێت، به‌ڵكو كه‌سی شیاو له‌شوێنی شایاو دابنرێت و گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌كاندا بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت: 
أـ ده‌سه‌ڵاته‌كان جیابكرێنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه‌ ئه‌و ئیشه‌ به‌وسپێرراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ من لێی به‌رپرس نیم، نه‌خێر پێویسته‌ كه‌سێك ئیشه‌كه‌ی پێ بسپێررێت كه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌، كه‌ توانای جێبه‌جێكردنی نییه‌ له‌ ئه‌میره‌وه‌ تا به‌رپرسه‌ ڕاسته‌وخۆكه‌ی له‌ ڕووی قیامه‌تی و دونییاییه‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.
ب ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان.
ج ـ پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-16 10:30:16

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: raport lasar kar gery yan plan

شاره‌زایانی‌ پلاندانان ده‌ڵێن:" پلان.. جێبه‌جێكردن.. گه‌ڕانه‌وه‌!

ئاینده‌ له‌خۆڕا نایه‌ت.. هه‌رواش به‌ویستی‌ خود‌و بێخۆماندووكردن ئاینده‌ مۆسه‌گه‌ر ناكرێت به‌بێ‌ كه‌موكوڕی‌، ئه‌و ڕۆژه‌شی‌ دێت ته‌نها ڕۆژێكه‌ بۆ تێپه‌ڕ بوونی‌ ژیان به‌بێ‌ به‌رنامه‌‌و پلان..

پلان دانان بۆ ئاینده‌ پێویستی‌ به‌م خاڵانه‌ هه‌یه‌:

1 ـ واقعبینی‌: له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا مه‌ژی، با په‌یوه‌ندیت به‌واقیعه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا پلان دابڕێژه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باش له‌دۆخ‌و سزا‌و كاركردن ئه‌نجامبده‌.

2 ـ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌وله‌ویه‌ت: بێگومان هه‌ر پلانێك بۆ ئامانجێك له‌ئامانجه‌كان داده‌ڕێژرێت، پێویسته‌ له‌(گرنگتر)ینه‌وه‌ بۆ (گرنگ) ده‌ست بكرێت به‌داڕشتنی‌ پلانه‌كه‌.

3 ـ ته‌واوكاری‌: پێویسته‌ چاوپۆشی‌ له‌خاڵی‌ پلانه‌كانی‌ دیكه‌ت، بۆ نمونه‌، بۆ ته‌واوكاری‌ خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ته‌نها كردنه‌وه‌ی‌ دوكانێك به‌س نیه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ شوێن‌و خواستی‌ كڕیار چۆنه‌ بزانرێت، یان پێداویسییه‌كان چییه‌ بزانرێت؟.

4 ـ نه‌رم‌ونیانی‌: له‌حاڵه‌تی‌ نوێكاری‌‌و كتوپڕدا هه‌ر پلانێك پێویستی‌ به‌چاكسازی‌‌و گۆڕان بوو، پێویسته‌ بكرێت بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی‌ پێشبینی‌ نه‌كراوه‌ پێشتر.

5 ـ به‌رده‌وامی‌: له‌ڕاستیدا پلاندانان پێویستی‌ به‌پشو درێژی‌‌و به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌‌و سه‌لماندنی‌ ڕێژه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن ، گه‌ر نه‌گه‌یشتیته‌ ئامانجێك، ئه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌له‌ره‌یه‌كی‌ بچوك شكست ده‌هێنێت‌و داده‌ڕمێ‌.

ئه‌و شته‌ی‌ ناوی‌ ده‌نێیت پلان پێویستی‌ به‌پێشبینی‌ بۆ هه‌موو شته‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ زۆر گرنگ‌و پێویسته‌، بۆنمونه‌، ده‌ڵێیت:" گه‌ر ئه‌و كاره‌ ڕوویبدایه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌‌و بۆچوونم چیده‌بوو؟ گه‌ر ئه‌وه‌ش تووشی‌ شۆكت نه‌كات، ئاستی‌ پێشبینییه‌كانت به‌رزده‌بێته‌وه‌‌و ده‌روونت ئارامده‌كاته‌وه‌‌و له‌بارودۆخی‌ داڕمان ده‌تپارێزێت‌و پلانێكی‌ تۆكمه‌ داده‌ڕێژیت بۆ ئاینده‌ت به‌سه‌ركه‌وتوویی‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net