.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌رپرسێك له كه‌ناڵ چوار-كۆره‌ك تیڤی ،ده‌نگۆی برینداربونی بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه ئه‌ڤین ئاسۆی ره‌تكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند به‌مزوانه به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌یت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵ چوار و پێشكه‌شكاری كۆره‌ك تیڤی (ئه‌ڤین ئاسۆ) بریندار كراوه به‌و هۆیشه‌وه به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌یت راگیراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی له كه‌ناڵ چوار-كۆره‌ك تیڤی به سایتی خه‌ندان – ی راگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن و به پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ڵكی ناوبرد‌و وتی:” 5ی ئه‌م مانگه یاخود 11ی ئه‌م مانگه به‌رنامه‌كه پێشكه‌شده‌كرێت.”
هاوكات به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌ناڵ چوار-كۆره‌ك تیڤی ،ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد ستافی به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌یت به ئه‌ڤین ئاسۆشهوه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی منداڵه به‌شداربوه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ن بۆ خولی كۆتایی و دواكه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت وتیشی ” ئه‌ڤین سه‌لامه‌ته و ته‌ندروستی زۆر باشه”.
به‌رنامه‌ی تۆنمونهیت به‌رنامه‌یه‌كی پڕجه‌ماوه‌ری هه‌فتانه‌ی ته‌رفیهیه له كۆره‌ك تیڤی پێشكه‌ش ده‌كرێت و تێدا چه‌ند منداڵێك راده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه گۆرانیبێژ و به‌هره‌كانیان بخه‌نه كار
له‌هه‌مان کاتدا سهرچهوایهک به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند که “ئەمە جاری یەكەم نییە، پڕوپاگەندەی لەو شێوەیە دەكرێت، چەندین جاری دیكەیش قسەی لەو شێوەیە كراوە، بەڵام من دڵنیاتان دەكەمەوە كەوا ئەو دەنگۆیانە ئەسڵیان نییە و دوورن لە ڕاستییەوە.
(ئەڤین) سەرقاڵی كاركردنە و بە شێوازێكی زۆر تازەوە دێتەوە سەر شاشەی “كەناڵ 4″، ئەوانەی ئەو قسانەیش لە ناو خەڵكیدا بڵاو دەكەنەوە، هەست بە بەرپرسیاری ناكەن و تەنیا دەیانەوێت بە خراپە باسی (ئەڤین) بكەن.”
ئەو سەرچاوەیەی كە حەزی نەكرد ناوی بڵاو ببێتەوە، ئاماژەی بەوە دا كەوا لە داهاتوودا كە وەرزی دووەمی “كەناڵ 4″ دەست پێ دەكات، بەرنامەی جوانتر و باشتر دێتە بوون و ئەو كارانەیش وەڵامن بۆ ئەو پروپاگەندانە، ئەو گوتیشی: “1/11/2010، ساڵوەگەڕی دەستپێكی كەناڵەكەمانە، هەوڵ دراوە لە وەرزی دووەمی كەناڵەكەدا، چەند بەرنامەیەكی تازە بێتە بوون و ئێستایش (ئەڤین ئاسۆ) لە خۆئامادەكردندایە بۆ ئەوەی بەرنامەی “ئەڤین ژن و ژیان” بە شێوەیەكی تازەتر و باشتر دەست پێ بكاتەوە كە ئەمجارەیان ستۆدیۆكەی بەرنامەكەیش گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە. (ئەڤین) ئێستا خەریكی كاركردنە و كۆمەڵە خەڵكێكیش درۆی بۆ هەڵدەبەستن.”
ئەوەی زیاتر خەڵكی خستووەتە گومانەوە كە بە گوللە لە (ئەڤین ئاسۆ) دراوە، پەخشنەكردنی بەرنامەی (تۆ نموونەی)ـیە كە وا بۆ دوو هەفتە لەسەر یەك دەبێت پێشان نادرێت، بۆیە ئەو پرسیارەمان لەو سەرچاوەیە كرد و ئەویش بەم جۆرە وەڵامی دایەوە: “ڕاستە دوو هەفتەیە ئەو بەرنامەیە پەخش نەكراوە، بەڵام بەرنامەكە چووەتە قۆناغی فیناڵەوە و دەبێت كات بدرێت بە هاووڵاتیان تا (sms) بنێرن بۆ نموونەكان، ئەوە نابێتە بیانووی ئەوەی كە (ئەڤین) لێی دراوە، جگە لەوەیش لە 5 ــ 6/11، بەرنامەی فیناڵی (تۆ نموونەی)، بە ئامادەبوونی (ئەڤین ئاسۆ) پەخش دەكرێت.”
ئەو لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: “بڕوا بكەن ماوەیەك بەر لە ئێستایش هەمان پڕوپاگەندە كرا، پێوەندییان بە خۆمەوە كرد و پرسییان ڕاستە لە (ئەڤین)ـیان داوە؟ منیش پێم گوتن سەعات 12 سەیری بەرنامەی “ئەڤین ژن و ژیان” بكەن و ڕاستەوخۆ (ئەڤین) دەبینن.”
كاتێك لە سەرچاوەكەم پرسی، بۆچی (ئەڤین) بۆ خۆی نایەتە سەر تەلەڤزیۆن و ئەو پڕوپاگەندانە بە درۆ بخاتەوە؟ گوتی: “لە هەردوو “كەناڵ 4 و “كۆڕەك”، سیستەمێك دیاری كراوە بۆ كاركردن و ناكرێت لەو سیستمە دەربچیت، خۆ ناكرێت لە هەر پڕوپاگەندەیەكدا (ئەڤین) بێتە سەر شاشە و قسەی خەڵكی بە درۆ بخاتەوە، ئەمە خۆ جاری یەكەم نییە ئەو قسانە و ئەو پڕوپاگەندانە دەكرێت.
دەمەوێت ئەوەیش بڵێم كە قسەیش ناكات بۆ ڕاگەیاندنەكان، ئەوە خۆبەزلزانی نییە، بەڵكوو لەبەر ئەوەیە كە (ناو و ناتۆرەت) لێ دەنێن و وەكوو خۆی قسەكانت بڵاو ناكەنەوە.
پاشان ئەو خانمە ئێستا خۆی دوور گرتووە لە ڕاگەیاندن، كەچی ئەو هەموو پڕوپاگەندەیەی بە درۆ بۆ هەڵدەبەسترێت، ئەی ئەگەر دەرگەی بۆ ڕاگەیاندنەكان واڵا بكات، دەبێت چی بقەومێت، تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئەو قسانە دوورن لە ڕاستی و هەڵبستراون، (ئەڤین ئاسۆ) لێی نەدراوە و خەریكی ئامادەكردنی بەرنامەی تازە و مۆدێڕنە.”
(ئەڤین ئاسۆ) لە كوردستاندا بە یەكێك لە پێشكەشكارە بە توانستەكان دادەنرێت، ئەو بە پێشكەشكردنی چەند بەرنامەیەك كە دیارترینیان “میڤان شۆ و من جیاوازم”ـبوو، توانی سەرنجی زۆری هاووڵاتیان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و ناووبانگی زیاتر دەربكات، تا ئەوكاتەی وەكوو بەڕێوەبەری هەردوو كەناڵی “كۆڕەك” و “كەناڵ 4″ دەستنیشان كرا و لەو ڕێگەیەیشەوە ناووبانگەكەی زیاتر بوو، بەڵام لە لایەن هەندێك خەڵكی نەناسراوەوە، ناو و ناتۆرە و وێنەی خراپی ئەو خانمە كە بە فۆتۆشۆب و بەرنامەی كۆمپیوتەری دەستكاری دەكرێت، بڵاو دەكرێنەوە و ئەمەیش نیگەرانیی لای هەندێك هاووڵاتیان و (ئەڤین ئاسۆ) دروست دەكات.
لە كۆتاییدا سەرچاوە زۆر نزیكەكەی (ئەڤین ئاسۆ) گوتی “(ئەڤین) بە كاری جوان وەڵامی بوختانەكان دەداتەوە
سایتی خه‌ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ر بژیت بۆ بابه‌ته‌كه‌ت سه‌ركه‌وتووبیت..
به‌ڕاستی من هه‌ر ئه‌وه‌نه ئه‌ڵێم خۆزگه هیچ که‌س په‌یوه‌ندی نه‌بوایه به‌سه‌ر ژیانی که‌سه‌وه ....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yaldz (2010-11-04 23:59:44)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئەمەش درۆ بــــــــووو!!!!!!!!!!!!!!سەیرە
هەموو رۆژی درۆیەکی تر ئەکریت سەیرە
ئەم خەڵکە هەست بە پەرپرسیاری ناکەن بەرامبەر درۆکانیان!!!!!!
دەستەکانت خۆش بێت سەرکەوتبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئةرى ئةوه نةبرايةوه رؤزى مردوه رؤزئ برينداره به ئيمه جى كةى ئةو خةلكةى ئيمه واز لةم شتانه دينن
دةست خؤش بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش بؤ بابه ته كه ئيمه جوزانين له وانه يه قسه ي خه لكي راست بيت و قسه ي ئه و كه سه ناراست بيت كه اليت هيج نيه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت هاورێ گیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه







كجه كه ر كوكي نووسی:
ده ست خؤش بؤ بابه ته كه ئيمه جوزانين له وانه يه قسه ي خه لكي راست بيت و قسه ي ئه و كه سه ناراست بيت كه اليت هيج نيه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas hawrekanm dasti ewash xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش ره‌یان گیان
سه‌رده‌مێكی سه‌یره

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه
Dastt xosh bet barezm bo danani am hawala laje xoiate ,, barezan blen w nalen hawlatiane ema lasar am jora prw pagandana rahatwn etr amash dniaia hamw shtek tiaia mwmkena rwbat dwa kawtne am barnama komale prsiare lai xallk drwskrd ka bajore tananat Reklam bo programakash na dakra mn ba 7aqe xoyane azanm ka hawlatian prsiar bkan balam nak ben propaganda blaw bkanawa dastt xosh dwbara
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas hawrekam dasti ewash xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بیم وایه ئه م مرو فانه لایه‌نی ده رونیان هیج باشنیه وباس بوخوا را ستنه بو دوینی شه‌و فینای به رنمهی تو نمنهییت بو ئه فینیش ده ركهوتو گه یلا نیش یه كهمبو هیوادارم ئه وكه سا نی جاویان به خه لكی هه لنایه ت خویان كاری با شتر بكه ن ره یان ده ست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه‌ر ئه‌وه‌نه ئه‌ڵێم خۆزگه هیچ که‌س په‌یوه‌ندی نه‌بوایه به‌سه‌ر ژیانی که‌سه‌وه ....
ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






وه لا بلين جى له كه ل ئه مكه سا نه دا و منيش به س ئه وه نه ئه ليم ئه وه يه كيك ئه و قسا نهى به خويا ن بوتا يه جيا ئه وت
بشينان وتويانه
ئه مرو له منه سبه ى له تو
به سبه خوا جيا ن بيبليت ئيسفا ده ى نيه له كه ل ئه ما نه دا

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه