.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گوێگرتن و کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌سی قسه‌که‌ر
مرۆڤی سه‌رکه‌وت و ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌می داده‌خات پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوێیان دابخه‌ن ،وه هه‌ردوو گوێیه‌کانی ئه‌کاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی قسه بکه‌ن و زمانیان بکه‌نه‌وه ...
ئێمه هه‌موومان ئاره‌زوو ئه‌که‌ین قسه بکه‌ین ،زۆر به‌که‌می هه‌وڵ ئه‌ده‌ین گوێگربین ،هه‌میشه ئه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی له ناخی ئێمه‌دایه ده‌ری برین به‌ڵام که‌م کات ئه‌ده‌ین به که‌سی به‌رامبه‌ر که‌له‌باره‌ی خۆیه‌وه قسه‌مان بۆ بکات .
ڕونتر بڵێم هه‌موومان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌که‌ین که‌کاتێک قسه بۆ که‌سێک ده‌که‌ین به‌ته‌واوی هه‌ست و فکره‌و سه‌رنجی ئه‌و که‌سه رابکێشین به‌لای ووشه‌و رسته‌و دهربرینهکانمان دا .به‌ڵام ڕه‌نگه خۆمان ئه‌و ئاماده‌ی یه‌مان تێدا نه‌بێت کاتێک که‌سێک خوازیاره بابه‌تێک له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا باس بکات .یان له ناچاری و له‌به‌ر شه‌رم گوێی بۆ ده‌گرین یان ره‌نگه زوو بێزاریمان پێوه دیار بێت .
ئه‌مه‌وێت یادی ئێوه‌ی خوێنه‌ر بهێنمه‌وه که گوێگرتن گرنگی یه‌کی زۆری هه‌یه له ژیانی هه‌ر تاکێک دا ،بۆ تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و کامڵ بون وئه‌زمون وه‌رگرتن و ئاشنا بوون به شته شاراوه‌کان و نه‌بیستراوه‌کان . چونکه (تا نه‌بینه گوێگرێکی باش نابینه وقسهکهرێکی باش )
زۆر جار ئه‌وه‌ی له کاتژمێرێک گوێگرتن له که‌سێکی به ئه‌زموون و به‌ته‌مه‌ن و ووشیار و رۆشنفکرهوه فێری ده‌بین یه‌کسان ده‌بێت به یه‌ک مانگ خوێندن .
گوێگرتن له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه به‌پێی شوێن وته‌مه‌ن و ئاست و پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی {گوێگرتن له ووتار بێژێک ، مامۆستایه‌ک ، بێژه‌رێک ، هاورێ یه‌ک ، هاوتهمهنێک ،.....} به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌کاتی گوێگرتن له هه‌ر که‌سێک پێویسته ره‌چاوی چه‌ند خاڵێک بکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی روون له ده‌ربرینه‌کانی که‌سی قسه‌که‌ر تێبگه‌یت. وه بتوانی متمانه‌یه‌کیش ببه‌خشیت به که‌سی قسه‌که‌ر ،تاکو به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر قسه‌کانی وه دڵنیا بێت له‌وه‌ی تۆ دڵ و هه‌ستت لای ووشه‌کانی ئه‌وه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یانه‌ی پێویسته له که‌سی گوێگر دا هه‌بێت
1-زۆر ووریابه کاتێک که‌سێک قسه‌و له‌گه‌ڵ ده‌کات بیر‌و سه‌رنجی تۆ نه‌روات بۆ لای شوێنێکی تر ،یان سه‌رنج دان وتێروانین له که‌ل و په‌له‌کانی ده‌ورو به‌ر ، هه‌وڵ بده زاڵ بیت به‌سه‌ر بیر بڵاویت دا ، وه رێک دانیشتن وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌و که‌سه .
2-زۆر گرنگی بده به قسه‌کانی که‌سی به‌رامبه‌ر واپیشان بده تۆ زۆر به تاسه‌وه گوێت گرتووه له ووشه‌و ده‌ربرینه‌کانی ئه‌و.بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به متمانه بکات و به‌رده‌وام بێت ، ناو به ناو هانی بده بۆ درێژه پێدان له‌سه‌ر قسه‌کانی به به‌کار هێنانی (به‌ڵێ ،وایه ، راسته ، جوانه ، ده‌م خۆش ......)
3- هه‌رگیز نه‌که‌ی ئاراسته‌ی قسه‌کان و ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆکه بگۆریت به شێوه‌یه‌کی تر .
4- کاتێک که‌سێک قسه‌ت بۆ ده‌کات بێگومان تۆ پرسیارت لا دروست ئه‌بێت یان پێشنیارت هه‌یه یان ره‌خنه‌و پرسیار‌و به‌شدارییه‌کت هه‌یه له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و ،زۆر ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌که‌یت قهوسێکت پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکه‌ی به‌لام زۆر به ئاگا به قسه‌ی پێ مه‌بره .
5-هه‌وڵ بده کاتێک که‌سێک قسه‌ت بۆ ده‌کات ناوه‌رۆکی باسه‌که‌و خاڵه گرنگه‌کانی لای خۆت یاداشت بکه‌یت به نوسین بێت یان به هه‌ڵگرتن و سه‌رنجدان له ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی باسه‌که له خه‌یاڵ و هزری خۆت دا .
له‌کۆتای بابه‌ته که‌دا سه‌رنجتان رائه‌کێشم بۆلای نمونه‌یه‌کی مامۆستای گه‌وره‌ی هونه‌ری مامه‌ڵه کردن و گفتوگۆ (دیل کارنجی ) که له کتێبی هونه‌ری هاورێگرتن باسی ده‌کات ، ئه‌و کتێبه‌ی وه‌رگێردراوه بۆ سه‌ر 56 زمانی جیاواز وه چه‌ندین جار له چاپ دراوه ...
دیل کارنجی ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت :
له‌سه‌یر کردنی یاری (بریدج ) بووم له‌گه‌ڵ هاورێکانم له‌به‌رئه‌وه‌ی من یاریم نا ئه‌کرد دانیشت بووم ،بینیم کچێکی شۆخ و شه‌نگ دانیشتووه به‌رامبه‌رم ئه‌ویش یاری ناکات ،له‌یه‌کتر نزیک بوینه‌وه‌و دوای سڵاو کردن که‌وتینه گفت‌و گۆ کاتێک زانی من مامۆستای (لویل تۆماسم ) و له‌گه‌ڵیا گه‌شتم کردووه بۆ ئه‌وروپا بۆیارمه‌تی دانی له ووێنه گرتنی فلیمه سینه‌مای یه‌کانی دا، روی تێ‌کردم و ووتی بێزه‌حمه‌ت (مسته‌ر کارنجی هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌م بۆ باس بکه که بینیوتن )پێش ئه‌وه‌ی داواکه‌ی جێ به‌جێ بکه‌م ، ئه‌و که‌وته قسه کردن و ووتی من له‌م دوای یانه‌دا گه‌راومه‌ته‌وه بۆ لای مێرده‌که‌م له ئه‌فه‌ریقا . منیش که ئه‌مه‌م لێ بیست هاوارم کرد‌و ووتم به‌راسته !!!!!!
ئای چه‌نده ئاواته خوازم سه‌رێک له ئه‌فه‌ریقا بده‌م به‌ڵام داخه‌که‌م تا ئێستا ئه‌م ئاواته‌م نه‌هاتۆته دی ،له دوای ئه‌مه که‌وته باسی گه‌شته‌که‌ی خۆی 45 ده‌قه درێژه‌ی پێدا . هه‌ر پرسیاری له من نه‌کرده‌وه له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌ی ئه‌وروپام ،،له‌مه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م ئافره‌ته نه‌ی ده‌ویست باسی ئه‌وروپای بۆ بکه‌م ، به‌ڵکو به‌دوای گوێگرێکی تینوو دا ده‌گه‌را که باسی ئه‌فه‌ریقای بۆ بکات ..
که‌واته هه‌مومان تامه‌زرۆی گوێگرێکی تینوین ،با هه‌وڵ بده‌ین ببینه گوێگر بۆ خه‌ڵک و که‌سانی ده‌وروبه‌ر ، وه گوێگری دڵسۆزیش بدۆزینه‌وه بۆ دهربرینهکانمان .
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆسبێت له‌نیا گیان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بوو‌و
هێنده گوێگربوووووووووووم که خه‌می جه‌نه‌ها که‌سم هه‌ڵگرتوه له ئهرسیفی ژیانما
ده‌ستتت خۆسبیت به هیوای بابه‌تی جوانتر هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌راستی بابه‌تێكی جوان وبهسوودت ئاماده‌كردوه هه‌ربژیت ئه‌م خالانه‌ی كه‌باست كردون هه‌مووی گرنگ و شایه‌نی ئه‌وه‌یه كاری پێبكریت
ئه‌م خاڵهیانم زۆرلاگرنكه به‌بروای خۆم
2-زۆر گرنگی بده به قسه‌کانی که‌سی به‌رامبه‌ر واپیشان بده تۆ زۆر به تاسه‌وه گوێت گرتووه له ووشه‌و ده‌ربرینه‌کانی ئه‌و.بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به متمانه بکات و به‌رده‌وام بێت ، ناو به ناو هانی بده بۆ درێژه پێدان له‌سه‌ر قسه‌کانی به به‌کار هێنانی (به‌ڵێ ،وایه ، راسته ، جوانه ، ده‌م خۆش ......)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ
تینا گیان
فه‌نابون ی ئازیز
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان
تینا گیان گوێگرتنی جوانترین و ئاسان ترین کاره که له ده‌ستمان بێت
بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر ، ئه‌توانین له رێگه‌ی گوێگرتنه‌وه لانی که‌م ناخی به‌رامبه‌ر سوک بکه‌ین
له‌و شتانه‌ی که له ناو ناخی دا کۆبۆته‌وه‌و ،بۆ ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌رێت بۆ ده‌ربرین
کاکه فه‌نابون ی ئازیز / ده‌ستی تۆی ئازیزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت زۆر خۆشحالم که به‌رێزت بابه‌ته‌که‌ت
پێ په‌سه‌نده ، سه‌رکه‌وت و بیت له ژیان ، هیوادارم بتوانین ببینه گوێگرێکی باش
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت له‌نیا گیان به‌ڕاستی بابه‌تێكی زۆر زۆر جوان و كاریگه‌ره ،،،،،
زۆر ڕاسته ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌میشه پێویستیمان بهگوێگرێكی زۆر باش ده‌بێت كه‌به تاسه‌وه گوێ له باس و ته‌نانه‌ت بیروو بۆچوونهكانیشمان بگرێت،،،
گوێگرتن دروست كه‌رێكی گه‌وره بۆ به‌هێزبونی ئاخاوتنه‌كان ،،، له‌ڕاستیدا وایه كه‌ده‌ڵێن تا زیاتر گوێگر بیت زیاتر ئه‌زانی،،،،،،،،،به‌ڵام گوێگر بیت به‌مانا،،،
وه‌ك پێویستیش هه‌موان پێویستمان به‌و كه‌سه‌یه كه بتوانێت گوێمان بۆ بگریت،،،ئه‌گینا زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌دوێن به‌ته‌نیایی ئه‌دوێت
له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌ك یان سه‌ربانێك یان پردێك یان هه‌رجێگه‌یه‌كی چۆڵ،،،،،ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌و گوێگره‌ی ئه‌مانه‌وێت ده‌ست ناكه‌ویت ،،، ناچارین خۆمان گوێگری خۆمان بین......
ده‌سته‌كانت خۆش و سه‌ركه‌وتوو بیت هه‌میشه هیوادارم له‌و بابه‌ته جوانانه‌ت بێبه‌شمان نه‌كه‌یت،،،،
داواكارم له خوای گه‌وره هه‌میشه گوێگرێكی سه‌ركه‌وتوو بیت و گوێگرێكی سه‌ركه‌وتووش هاوڕێت بێت .

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس به‌رێز مه‌ریوان باوه‌نوری ئازیز
سوپاس بۆ ئه‌و په‌یامه جوانه‌ت ، بۆ هه‌ستت به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌که
بۆ رونکردنه‌وه‌کانت بۆ ووشه پر ماناکانت که به‌رگێکی نوێ یان به بابه‌ته‌که به‌خشیوه
هیوادارم توانیبێتم تیشکێکی بچوک بخه‌مه سه‌ر بانهتهکه ، ئه‌گه‌ر هه‌قی ته‌واویشم پێ نه‌دابێت
سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی زێده ئازیز له گشت بواره‌کانی ژیان
سه‌ربه‌رز و خۆشحالم به پهیامهکهنی به‌رێزت که وه‌ک کۆله‌که‌یه‌ک وان له پشتی تواناکانی منه‌وه
هه‌میشه پرن له سودو زانیاری بۆچونه‌کانت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت له‌نیا خان
بابه‌تێکی زۆر جوان‌و پر له زانیاری بو
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت سه‌رفراز بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس کاکه بروا گیان چاوه‌که‌می به‌قوربان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه