.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جیاكردنەوەی منداڵ لەدایك‌و باوك گرنگی زۆری هەیە بۆ سەر دەروونی منداڵ‌و سروشتی ژیانی، هەست بەبوونی خۆی دەكات.
جیاكردنەوەی منداڵ زۆر كاریگەری هەیە لەسەر بڕوا بەخۆبوونی منداڵەكەت دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت، ئمەش پێوزیستی بەچەند هەنگاوێك هەیە بۆ ئەنجامدانی:
1. سەرەتا لەتەمەنی شەش مانگییەوە جێگای جیابكەرەوە لەجێگای خۆت، بەڵام لەهەمان ژووری كەخۆت تیایدا دەخەویت، بۆ ئەوەی شەوانە ئاگاداری بیت‌و پێویستییەكانی بۆ جێبەجێ بكەیت.
2. منداڵەكەت دروست بكە... لەگەڵ گەشەكردن‌و گەورتر بوونی منداڵەكەت ووردە ووردە هەڵسانی لەشەوانەدا كەم دەبێتەوە، ئەو كاتە دەتوانیت هەنگاوی دووەم دەست پێ بكەیت، ئەویش دوای ساڵ‌و نیوێك تا دوو ساڵە ئەو كات دەتوانیت منداڵەكەت لەژووری خۆی بخەوێنیت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لەرۆژدا بۆ ئەوەی رابێت لەسەر تەنیایی، بەڵام ئەگەر هەڵسا یان خەبەری بووەوە بڕۆ بۆ لای‌و ئارامی بكەرەوە، بەڵام بەجۆرێك بێت كەكارێگەری زۆری نەبێت‌و ترسی زیاتر نەكەیت، بۆ ئەوەی رابێت‌و ژیر بێتەوە لەم هەنگاوە بەردەوام بە هەتا شەش مانگ.
3. هەوڵبدە خودی منداڵەكە خۆی دوای جیاكردنەوەی بەشداربێت لەهەڵبژاردنی رەنگ‌و شێوەی ژوورەكەی، گواستنەوەی بۆ ژوورە تازەكەی ئەو تاقم‌و بابەتانەی كە لەژوورەكەیدا دایدەنێت با بەدڵی ئەو بێت‌و رای وەربگرە‌و هەوڵبدە بەشداربێت لەهەڵبژاردنی رەنگ‌و جۆری تاقمەكەی‌و یارییەكانی‌و رەسمەكانی كە بۆی هەڵدەواسیت ، لەگەڵ منداڵەكەت لەسەر شێوەی دانانی شتەكانی ژورەكەی بدوێ، بەشێوەیك ژورەكەی بڕازێنەوە كەبەئارەزووی ئەو بێت، چونكە بۆ ئەو دەبێت‌و ئەو تیایدا دەخەوێت ئەمانە هەمووی یارمەتی ئەوە دەدات كەدەروونی مناڵەكەت گەشە بكات‌و كەسێكی كۆمەڵایەتی بێت.
4. هاندانی منداڵەكەت. لەسەرەتای جیاكردنەوەی منداڵەكەت بەشێوەیەك لەشێوەكان هانی بدە‌و بەپێدانی دیارییەكی بچوك یان كڕینی یارییەك بۆ ژوورەكەی وای لێدەكات حەز لە ژوورەكەی خۆی بكات ئەو شەوەی كە لەژوورەكەی خۆی دەیخەوێنی وابكە كەشەوێكی خۆش بێت لەلای بەهەموو ئەندامانی خێزانەكەت بڵێ كەكورەكەت یان كچەكەت گەورە بووە دەیەوێت لەژووری خۆی بخەوێت وەكو هەموو ئەوانەی كە لەژووری خویاندا دەخەون، پاشان دایك‌و باوك هەردوكیان ئەو شەوە لەگەڵی بمێننەوە چیرۆكی بۆ بگێڕنەوە یان گۆرانی بۆ بڵێن تا خەوی لێ دەكەوێت‌و بەیانی كەهەڵسا لەخەو پاداشتێكی بچوكی بكە‌و ئەگەر ئەو شەوەی بەبێ گریان بەسەر بردێ...
5. دانانی كاتی خەو. پارێزگاری بكە لەكاتی خەو‌و كاتی هەڵسانی منداڵەكەت هەموو رۆژێك لەكاتی خەوتنیدا بیخەوینە، پێش ئەوەش فێری بكە دەم‌و دانی بشوات، پاشان بخەوێت، فێری ئەوەی بكە كەجێگای خۆی چاك بكات‌و بەپەرش‌و بڵاوی بەجێی نەهێڵێت یارییەك یان بوكەڵەیەك دیاری بكە‌و با لەباوەشیدا بیخەوێنێت لەژوورەكەیدا ئاوی بۆ دانێ بۆ كاتی تونیەتی، دەرگای ژوورەكەی دامەخە‌و دەرگای ژوورەكەی خۆشتان دامەخەن بۆ ئەوەی گوێت لەدەنگی بێت وا باشترە كەژوری مناڵەكەت لەژوری خۆت نزیك بێت بۆ ئەوەی ئاگاداری بیت. هەمیشە باگڵوپێكی كز لەژورەكەیدا ئێش بكات بۆ ئەوەی هەست بەترس‌و تاریكی نەكات.
6. پێویستی بەخۆشەویستی‌و سۆزە. لەبیرت نەچێت كەجیات كردەوەواهەست نەكەی تەواو چیتر گەورە بووە‌و پێویستی بەتۆ نییە بەپێچەوانەوە زۆر پێویستی بەتۆیە هەر كاتێك پێویستی بەباوەشی تۆ یان باوكی هەبوو پێویستە لەلای خۆت داینێیت‌و بیخەوێنیت.
::ئاماده‌کردن::شوشه::
ڕه‌سم::سۆز::
سه‌رچاوه‌ی::کوردان::
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن >SoZ< (2010-12-06 17:29:19)


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش
به‌راستى بابه‌تى گرنگ و جوانه
سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم هیوام به رده‌وامیته


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ئاسووده بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت سۆز گیان بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سود بوو
کێشه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌کان ئه‌وه‌یه که نازانن ره‌فتاری دروست بکه‌ن له‌م کاته‌دا
سه‌رکه‌وت و به‌رده‌وام بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کچه باشه‌که‌م
به‌ڕاستی بابه‌تێکی به سود و زانستیه و هیوادارم دایك و باوکه‌کان له کوردستانه ئازیزه‌که‌ماندا په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی به‌ڕێزت بکه‌ن بۆ دروست کردنی تاکی کوردی کۆمه‌ڵایه‌تی و پشت به خۆ به‌ستوو.
دوباره ده‌ست خۆش و سڵاو‌و ڕێزی باپیره‌ت بۆ تۆی به‌ڕێز.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆررررر سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆش بێت
هیوادرام سوودی هه‌بووبێت
ئاسووده بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سڵاو بەرێز....
دەستت خۆش بۆ بابەتەكەت, بەڵام من لێت ئەپرسم ئایا ئەم بابەتە خۆت ئامادەت كردووە؟؟؟؟
تكایە كاتێك بابەتێك لەماڵپەڕێكەوە كۆپی دەكەیت خۆت مەكە بەخاوەن بابەت؟؟؟
راستی نازانم چۆن ئەتوانن ماڤی نوسەری تر بخۆن، چ سودی هەیە؟
من پرسیارێك لەبەرێزت دەكەم تۆ قبوڵتە بابەتێك خۆت خاوەنی بیت كەسێكی تر خۆی بكات بەخاوەنی؟؟؟
باشترە ئەو خاوەنیە لەخۆت وەرگریتەوە بیدەیتەوە بەخاوەنی سەرەكی‌و ئەو ماڵپەڕەی لێتەوە هێناوە .
بەرێوەبەری بەرێز‌و سەرپەرشتیاران ئێوە لاتان ئاساییە بابەتی كەسێكی تر بێنن‌و لەماڵپەڕەكەی بەرێزتان خۆیان بكەن بەخاوەنیان؟؟
بەكۆپی پەیست كردنی بابەتەكان شوكرین بەڵام تكایە ئاماژە بەنوسەر بدە دەنا بابەت لەهەرشوێنێك بڵاو بێتەوە بۆ خزمەتی كوردە..
ببورن ئەزانم دانانی لینك نایاساییە، بەڵام من تەنها لێرەدا وەك بەڵگەیەكە.....
ئەمەش لینكی بابەتەكەیە
سەرچاوەكە ماڵی كوردانە
نوسەر: شوشە ، نەك بەرێزت.
لەگەڵ رێزدا
مادام خۆتان قسه‌تانكردو حلبوو ئه‌وا پیویست
به لینك ناكاتتا بمێنێته‌وه ،،
له‌گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanar85 (2010-12-06 11:54:39)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ببورە هەنار خان
بەڵام من لەم ماڵپەڕە نەم هێناوە لا ماڵپەڕی تر وە هیج ناوێی نووسەر نەنووسرا بوو
وە زۆریشم پەلە بوو بەپەلە بابەتەکەم دانا....
زۆررر گەڕام بۆ ئەوەی بزانم ئەم بابەتە لەلایان کێوە نووسراوە...بۆ ئەوەی ناو‌و نووسەرەکە بنووسم..
هەروەها کە نووسیومە (ئامادەکردنی:سۆز مەبەستم نەبووە لە نوسینەکە تەنها لە ڕەسمەکان بە تەما بووم بیگۆڕم بەڵام ئەمویست ناوی نووسەر بزانم)
هیچ کات نه‌مویستوه بابه‌تی که‌سێکی تر بکه‌مه هی خۆم..
ببورە بەڕێزم...
ئه‌وه ناوی نووسه‌رم نوسی ...
هیوادارم به هه‌ڵه تێنه‌گیشتبیت له مه‌به‌ستم....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن >SoZ< (2010-12-06 17:31:41)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



asaiya barezm hiwadarm to la mn hala te nagaishtbit ...
am babata mn ka dim law malpara dibwmw lam grng bw boya bareztm agadar krdawa dana aw nwsara barezash wak to anasm....
hardwktan barezn mn tanha rastyakm batoi barez wt hiwadarm dlgran nabit ...
rezt haya xwshki barezy dast xosh u swpas bo tegaishtn l>
amjarash hiwadarm asi qsakanmt wargrtbet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







نا نا هه‌نار خان ئاسایه تۆ ڕاستیت
خوشکی ئازیزیت به‌ساقه
سپاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه