.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













///په‌ندی پيشينان///
*هاتووین كه به ژیان نرخ په‌یدا بكه‌ین،نه‌ك ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێك بژین..
*خوایه گیان من زۆر بچوكم تۆش زۆر گه‌وره،وه تۆ به‌و گه‌وره‌ییه‌وه من له‌بیر ناكه‌یت،كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه،من به‌م بچوكیه‌وه
تۆم له‌بیر كردووه..
*په‌ره‌ردگار تۆی خۆشده‌وێت وه باشترینی دروستكراوه‌كانی له ته‌نیش تۆ داناوه،ده‌ی تۆش ئه‌و درووست كراوانه‌ی په‌روه‌دگارت خۆش بوێت..
*مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو كه‌سێكه كه له تاریكی‌دا به‌دوای ڕۆشناییدا بگه‌ڕێت،
نه‌ك ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان بێت تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه..
*ژیان وه‌ك درووست كردنی قاڵیهكه به‌و شێوانه‌ی كه خۆت له‌سه‌ری نه‌خش دروست ده‌كه‌یت..
*ڕۆڵه‌كانی خۆتان بۆ سبه‌ینێ په‌روه‌رده بكه‌ن،چوونكه ئێوه بۆ ئه‌مڕۆن و ئه‌وان بۆ سبه‌ی(ئیمامی علی)
*دونیا دوو ڕۆژه ڕۆژێك له گه‌ڵ تۆ ڕۆژێك پشت له‌تۆ
ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵته له‌خۆت بایی مه‌به،وه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه پشتی لێته ئارامی له‌بیرمه‌كه . .
باشترین ڕۆژه‌كانت بكه به‌دیاری بۆ كه‌سانێك،كه له ناخۆشترین ڕۆژه‌كانت له ته‌نیشتت بوون..
* ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌ین نامانه‌وێت،ئه‌وه‌ی خۆشمان ده‌وێت نیمانه،وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌وێت خۆمان نین
وه سه‌رسوڕ هێنه‌ره تا ئیستا هیوامان به دواڕۆژێكی ڕۆشن و باشه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌مانه خۆشمان ناوێت..
*ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ر خۆش تێپه‌ڕێت ژیانی نوح زۆر كه‌مه/گه‌ر به سه‌ختی تێپه‌ڕێت چركه‌یه‌كیش زۆر زۆره..
*خوایه گیان یارمه‌تیم به له‌وه‌ی كه هه‌رچی ده‌شكێنم(دڵ) نه‌بێت.
تاونێك كه په‌شیمانی بهێنێت،باشتره له پهرهستنێك كه خۆ به زل زانی بهێنێت
گه‌رمترین ماچه‌كان بكه به دیاری بۆ كه‌سێك كه له ساردترین كاته‌كاندا تۆی له‌بیردا بووه..
*هه‌وڵ بده كه هه‌میشه عاشقی كه‌سێك بیت باشتر بێت له‌خۆت
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ژیان بكات،نه‌ك یاری..
*ته‌نیایی له هاوڕێی خراپ باشتره.
*به گوڵێک به‌هار نایه‌ت.
*قسه زۆر بکڕه ، به‌ڵام که‌م بفرۆشه.
*له برسا بمری ، له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ.
*گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه.
* ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن ، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان.
*ماڵی خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه بۆر.
*بزن بۆ شه‌وێکیش بێت ، شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات.
*ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به.
*ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره.
* قسه یان له شێت یان له مناڵ.
*مرۆڤی باش نامرێ ، چونکه کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن.
*ڕه‌سه‌ن ڕێزت گرت شه‌رمه‌زار ئه‌بێ ، به‌ڵام ناڕه‌سه‌ن تابێ هار ئه‌بێ.
*ئه‌گه‌ر له پاره‌ی خه‌ڵکی بپرسیت ، هه‌رگیز تێر نابیت هه‌میشه برسیت.
*له پردی نامه‌رد مهپهڕێرهوه ، جه‌رده ڕووت تێبکات با له‌و به‌ره‌وه.
*ئه‌وانه‌ی دوێنێ که له‌ڕوو دۆست بوون ، وا ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وت به‌ته‌مای پۆست بوون.
*که قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشان ده‌ربێت ، ئه‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێت.
*به‌م شاره ئه‌ڵێن شاری ڕه‌شه‌با ، ئاگای لێنه‌بێ کڵاوت ئه‌با.
*ئه‌گه‌ر تۆ باوکی خۆتت خۆش ده‌وێت ، جوێن مه‌ده نه‌وه‌ک جوێنی به‌رکه‌وێ.
*درويهك بكه شايهد به ديارهوه بی.
*كارى به وه‌ختى باشاى سهرتهختى.
*که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ ئه‌بێته‌وه.
*ماڵی قاڵب سه‌ر به‌خاوه‌نیه‌تی.
*شه‌ل نیه پێی شکاوه.
*دووپشکه له‌خۆی به‌شکه.
*کای کۆن به‌با مه‌که.
* گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره.
*ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه.
*ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به.
* هه‌موو جارێ گۆزه له کانی به‌ساقی ناگه‌ڕێته‌وه.
* به‌رخی نێر بۆ سهڕبڕینه.
*ئه‌وه‌نده بدوێ که گوێت لێ بگرن.
* که‌م بڵێ و زۆر ببیسه.
* برا له‌پشت برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت.
*بۆ شاردنه‌وه‌ی درۆیه‌ک پیویست به‌هه‌زار درۆی تره.
*که‌ر ئاخوری خۆی لێ تێکناچێ.
*ئه‌و له‌تاریکیدا بکرێت لهروناکیدا ده‌رده‌که‌ویت.
*سوعبه‌ت ڕه‌فیقت له‌کیس ئه‌دات به‌ڵام قه‌ت ڕه‌فیقت بۆ پیداناکات .
*مشک نه‌گبه‌تی بیگرێت یاری به کلکی پشیله داکات.
* ئه‌گه‌ر دووڕێگه‌ت له‌به‌ردم بو تۆ سێیه‌میان هه‌ڵبژێره.
*خوا گوێزت ئه‌داتێ به‌ڵام قه‌ت بۆت ناشکێنێ.
* به‌ختیاری له ده‌رگایه‌که‌وه دێته ژووره‌وه که تۆ حیسابی ئه‌وه‌ت بۆ نه‌کردووه کراوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌رگیز نا‌ئومێد مه‌به.
* به رد له شوينى خوى سه نكينه.
(نوسين:شه يداعمر)
سه‌رچاوه:خه‌نده


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
*خوایه گیان من زۆر بچوكم تۆش زۆر گه‌وره،وه تۆ به‌و گه‌وره‌ییه‌وه من له‌بیر ناكه‌یت،كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه،من به‌م بچوكیه‌وه
تۆم له‌بیر كردووه..
ده‌ست خۆش وتهكان زۆر جوانن هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








باشترین ڕۆژه‌كانت بكه به‌دیاری بۆ كه‌سانێك،كه له ناخۆشترین ڕۆژه‌كانت له ته‌نیشتت بوون..
*ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ر خۆش تێپه‌ڕێت ژیانی نوح زۆر كه‌مه/گه‌ر به سه‌ختی تێپه‌ڕێت چركه‌یه‌كیش زۆر زۆره..
ده‌ستت خۆش بێت وته‌کان زۆر جوان بوون به‌تایبه‌تی ئه‌م دووانه‌ی سه‌ره هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆرر سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
کاک احمد
ڕێژین خان
ده‌ستی ئێوه‌ی گولیش خۆش بێت
.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زؤر جيكاى دست خؤشية سلاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه