.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مێروو خۆری (entomophagy -- insect-eating ) :--
هێشتا له زۆر کۆمه‌ڵگای سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مێروو خواردن ڕه‌واجی هه‌یه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌ستێکت هه‌بێت به‌رامبه‌ر به مێروو خۆری، به‌ڵام زانین و ناسینی ئه‌و مێرووانه‌ی که ده‌خورێن بێ سود نیه....
یه‌که‌م :- له‌م نه‌بونی و نه‌داریه خۆراکیه‌ی که هه‌ندێ له گه‌لانی جیهانی پیا تێپه‌ڕ ئه‌بێت به‌کار دێن.
دوه‌م :- ته‌حه‌مولی مرۆڤ زیاتر ئه‌کات بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به ڕێکه‌وت یه‌کێ له‌و مێروانهت به‌رچاو که‌وت له خواردنه‌که‌تدا.
کرمی مێرووی وتچیتی (Witchetty grubs ) :--
به زۆری له ئوسترالیا لایه‌نگری هه‌یه‌و لایان زۆر به‌تامه، وه‌ك ئه‌ڵێن تامی هێلکه‌ی کاڵ ئه‌دات.
كرمی ئاوریشم ( Silkworm pupae ) :-
چینیه‌کان زۆر حه‌زی لێ ده‌که‌ن وه‌ك ئه‌ڵێن به‌تایبه‌تی کاتێ ئه‌وه‌نده گه‌رم بێت ده‌م بسوتێنێ.
دوپشك ( Scorpions ) :-
چینیه‌کان دوپشك به زیندوویی ئه‌گرن و له ئاودا هه‌ڵی ئه‌گرن، چه‌ند ده‌قیقه پێش خواردنی ئه‌یخه‌نه ناو ( کۆنیاك )ه‌وه تا بێ هۆش ئه‌بێت و کلکه‌که‌ی جیا ئه‌که‌نه‌وه و باقیه‌که‌ی ئه‌خۆن، وه‌ك ئه‌ڵێن به تامه و تامی ماسی ئه‌دات.
مێروی ستینك ( Stink bugs ) :-
له ئه‌ندۆنیزیا به تایبه‌تی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ زۆر حه‌زییان لێیه‌تی به برژاوی ئه‌یخۆن، وه‌ك ئه‌ڵێن تامی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی کاڵ ئه‌دات.
پوشکه به قنگه ( Dragonflies ) :-
ئهندۆنیزیهکان ڕاوی ئه‌م مێرووه وه‌کو سهرگهرمیهك ئه‌که‌ن و کاتێ ئه‌یانگرن له ڕۆنی گوێزی هندیا سوری ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یخۆن.
میل ۆرم ( Mealworms ) :-
له مه‌کسیك ئه‌م مێروه له‌گه‌ڵ سپایکێتیدا ئه‌خۆن و به خواردنێکی به‌تامی دائه‌نێن.
کوله ( Grasshoppers ) :-
مه‌کسیکیه‌کان حه‌زیان لێیه‌تی و له‌گه‌ڵ سیرا ئه‌یخۆن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له عه‌ره‌به‌کانیش ئه‌یخۆن.
تارانتولاس ( Tarantulas ) :-
له که‌مبۆدیا به گه‌رمی ئه‌یخۆن و وه‌ك ئه‌ڵێن وه‌سفی تامه‌که‌ی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه.
تێرمایتس(Termites ) :-
له ئۆگه‌ندا لایه‌نگرانی خواردنی ئه‌م مێرووه زۆرن و ڕاوکردنیان سه‌رنج ڕاکێشه، له پێشدا پارچه‌یه‌ك خواردن ئه‌خه‌نه به‌ر کونی شاره‌که‌یان کاتێ مێرووه‌کان هێرش ئه‌که‌نه سه‌ری پارچه‌که هه‌ڵئه‌گرن و مێرووه‌کان کۆ ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یان خۆن.
هه‌زارپێی مۆپانی (Mopane caterpillar ) :-
له وڵاتی بۆتسوانا (Botswan ) ی ئه‌فریقا دوای ڕاوکردنیان له سه‌رێکیه‌وه ئهیگوشن تاکو شله‌که‌ی له‌شی ده‌رئه‌چێت و دوایی له ئاودا ئهیکوڵێنن.
پاڵم گراپس (Palm grubs ) :-
له وڵاتی پیرۆ به کاڵی ئه‌یخۆن.
جیکجیکه ( Crickets ) :-
ئه‌میش هه‌روه‌کو کوله بۆ خواردن به‌کار دێت.
تایبه‌ت به کوردژین
باپیره
باپیره له گۆڤاری لوقمه‌ی فارسیه‌وه کردویه‌تی به کوردی ( Loghme Magazine ) که ئه‌وانیش له خه‌به‌رگوزاری فارسه‌وه وه‌ریانگرتوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش باپیره گیان
به‌راستى بابه‌ته‌کانت زۆر سه‌رنج راکیشن
سه‌رکه‌وتوو بيت ئةزيزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره خۆشه‌ویسته‌که‌م بۆ پێدانی ئه‌م زانیارییه به سودانه‌ت له‌سه‌ر مێروو خواردن.
چینیه‌کان وته‌یه‌کیان هه‌یه ده‌ڵێن ( چی له‌سه‌ر زه‌وی بێت ده‌یخۆین جگه له سه‌یاره وه چی له ئاسمانا بفرێت ده‌یخۆین جگه له له ته‌یاره وه چی له ناو ده‌ریادا بێت ده‌یخۆین جگه له که‌شتیه‌کان).
دیاره هه‌ر شتێک دروست ئه‌بێت له بوونه‌وه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر له لای نه‌ته‌وه‌یه‌ک ره‌ت بکرێته‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌و بوونه‌وه‌ره په‌سه‌ند بکه‌ن وه به سودیش ئه‌ژماری ده‌که‌ن له کاتی خواردنیدا،
باپیره گیان ئه‌گه‌ر هه‌ر مێروویه‌ک له‌وانه‌ی تۆ دیاریت کردوه خواردم و بهرگهییم نه‌گرت ئه‌وه وه‌کو بیستومانه تۆ ده‌ستی شیفات هه‌یه ئه‌بێت چاکمان بکه‌یته‌وه ،
دووباره ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م باپیره ئه‌زیزه‌که‌م که ده‌بینم به بابه‌ته جوانه‌کانت ئێمه‌ی رۆڵه‌کانی خۆت پر زانیاری ده‌که‌یت و بێ به‌شمان ناکه‌یت له تواناکانی خۆت،
ته‌مه‌نی درێژی بۆ باپیره‌ی گوڵ ، هه‌رده‌م ساغ و سه‌لامه‌ت بیت . باپیره خۆشه‌ویسته‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه یادگار گیان بۆ په‌یامه ناسك و جوانه‌که‌ت.
باپیره هه‌وڵ ئه‌دات له‌و ئاسته‌دا بێت که به‌ڕێزت بۆی ده‌خوازیت.
شاد و سه‌ر به‌رز بیت بۆ باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وه‌ی باپیره گیان ئێستا نانم خواردووه بروابکه بێتاقه‌ت بووم
ئه‌وه چیه ئه‌و نه‌گبه‌تانه بۆ ئه‌و شته پیسانه ئه‌خۆن !!!!!!!!!!!!
به‌تایبه‌تی ئه‌مه :
هه‌زارپێی مۆپانی (Mopane caterpillar ) :-
له وڵاتی بۆتسوانا (Botswan ) ی ئه‌فریقا دوای ڕاوکردنیان له سه‌رێکیه‌وه ئهیگوشن تاکو شله‌که‌ی له‌شی ده‌رئه‌چێت و دوایی له ئاودا ئهیکوڵێنن.
کوره وه‌ڵا باپیره به‌تایبه‌تی هه‌موویان هههههههههههههههههههه
یاخوا ده‌ستت خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆمان
بێبه‌شمان نه‌که‌ی له زانیاریه به‌سووده‌کانت باپیره‌ی ئازیز
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێز soz گیان ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت.
ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه