❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-04 20:40:49

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین -Tonsillitis  ) : -
بریتیه‌ له‌ هه‌وکردنی ئاڵوه‌کانی ناو قوڕگ که‌ به‌شێکن له‌ سیسته‌می به‌رگری له‌ش وه‌‌ زۆر جار ( مه‌رج نیه‌ هه‌میشه‌ ) ئه‌بێته‌ هۆی قوڕگ ئێشه‌ (Sore Throat ) و تا لێ هاتن ( Fever ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b40d7a7b7a.jpg  ‌ 
سێ جۆر هه‌و کردنی ئاڵو هه‌یه‌، هه‌وکردنی تیژ ( Acute – حاد )، نیمچه‌ تیژ ( Subacute )، درێژخایه‌ن ( Chronic- مزمن ).
هه‌وکردنی ئاڵوی تیژ هۆکاره‌که‌ی به‌کتریایه‌ ( 25 % )، یان ڤایرۆسه‌ ( 75 % ).
هه‌وکردنی نیمچه‌ تیژ هۆکاره‌که‌ی جۆرێك به‌کتریایه‌ که ناسراوه‌‌ به‌ به‌کتیریه‌م ئه‌کتینۆمایسس ( Bacterium Actinomyces  ) له‌وانه‌یه‌ ‌3 هه‌فته بۆ 5 مانگ بخایه‌نێ.
هه‌وکردنی ئاڵوی درێژخایه‌ن که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ ئه‌خایه‌نێ ( ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ) هه‌میشه‌ هۆکاره‌که‌ی به‌کتریایه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-453a4aaec6.jpg
کاتێ هه‌وکردنی درێژخایه‌ن که‌ زوو زوو سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه‌ یان تیژ به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌ئاوسێ و گه‌وره‌ ئه‌بێت که‌ ڕێگر ئه‌بێت له‌ قوتدانی خواردن به‌ ئاسانی، نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی ئاڵوه‌کان ئه‌نجام ئه‌درێت ( Tonsillectomy ).
ئه‌و به‌کتریایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و لیکه‌ لینجه‌ ئه‌ژین که‌‌ کۆبوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌وری ئاڵوه‌ هه‌وکردوه‌که ،‌ ماده‌یه‌کی سپی زه‌رد باو دروست ئه‌که‌ن که‌ ئه‌نیشێت له‌سه‌ر ئاڵوه‌که و به‌ تۆنسی‌لۆلیسس ناو ده‌برێت ( Tonsilloliths )‌ و بۆنێکی ناخۆشی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و پێکهاته‌ ( سه‌لفه‌ر – H2s ) یانه‌ی که تیایه‌تی.

هۆکاره‌کنی توش بون : -
هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێدا به‌کتیریا و ڤایرۆس هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن که‌ له‌ هه‌وا و ده‌وروبه‌ردا هه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌کتریا به‌هۆی به‌کتریای ستریپتۆکۆکه‌س گروپی A ( Group A Streptococcus  ) ده‌بێت و ڤایرۆسیه‌که‌ش به‌هۆی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ڤایرۆسه‌وه‌ ئه‌بێت که‌ گرنگترینیان ئیپستین- باڕ- ڤایرۆسه‌ ( Epstein – Bar – Virus ).
که‌م بونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش به‌ هه‌ر هۆکارێکه‌وه‌ بێت و سه‌رما بون و زۆر خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نیه‌کانیش هه‌ندی جار هۆکارن بۆ توش بون به‌م نه‌خۆشیه‌.
هه‌رچه‌نده‌ له‌م نه‌خۆشیه‌دا هه‌وکردنێك هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه‌ که‌ ئاوسان و ئازار و نیشانه‌کانی تری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ هۆی هۆکاری توشبونه‌وه‌که‌یه‌ ( به‌کتریا، ڤایرۆس ) یان به‌هۆی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری نه‌خۆشه‌که‌یه‌ بۆ هۆکاره‌کان.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e6ed260712.jpg

نیشانه‌کانی : -
قوڕگ ئێشه‌یه‌کی توند که‌ هه‌ندێ جار نه‌خۆشه‌که‌ وا ئه‌زانێ ئازاره‌که‌ له‌ گوێیدایه‌ نه‌ك قوڕگی.
دژواری و ئازار له‌ کاتی قوتدانی خۆراك ( هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت تفیش ).
سه‌رئێشه‌، تا، له‌رز و گۆڕانی تۆنی ده‌نگی نه‌خۆشه‌که‌.
ئاوسان و سوربونه‌وه‌ی ئاڵوه‌کان و هه‌ندێ جار ده‌ردراوێکی لینج که‌ په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر ئاڵوه‌کان دروست ئه‌کات ( جه‌راعه‌ت ).
هه‌ندێ جار ئاوسان و ئازاری لیمفه‌ گلانده‌کانی ملی نه‌خۆشه‌که‌.

چاره‌سه‌ر کردنی : -

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ زوربه‌ی کاتدا هۆکاره‌که‌ی ڤایرۆسیه‌ که‌واته‌ به‌کارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك ( Antibiotics ) بێ سوده‌ ( که‌پسوله‌کانی وه‌کو ئه‌مپیسلین، ئه‌مۆکسیسیلین...هتد ).
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که ته‌نها چاره‌سه‌ری بدرێتێ بۆ‌ تا، ئازار و ئاوسانه‌که‌ی و لێی گه‌ڕێین ڤایرۆسه‌که‌ کۆرسی خۆی ته‌واو بکات که‌ هه‌ندێ جار هه‌فته‌یه‌ك تا دو هه‌فته‌ ئه‌خایه‌نێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-04e0442c91.jpg

بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره‌ی که‌ هۆکاره‌که‌ی به‌کتریایه‌ پێویسته‌ ئه‌نتی بایۆتیکی بدرێتێ که (‌ په‌نسیلین - Penicillin ) تا ئێستاش به‌ زۆری به‌کارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ حه‌ساسیه‌تیان به‌ په‌نسلین هه‌یه‌ ( ئێرثرۆمایسین - Erythromycin ) به‌کار ده‌هێنرێت، هه‌ڵبه‌ت له‌ هه‌مان کاتیشدا پێویسته‌ بۆ ئازار و تا که‌ی ئه‌سیتامینۆفین ( Acetaminophen ) یان ئیبۆپرۆفین ( Ibuprophen ) یان بدرێتێ ( ئه‌سپرین نابێت بدرێت به‌ منداڵی که‌متر له‌ 12 ساڵ بۆ ڕێگرتن له‌ توش بون به‌ نه‌خۆشی ڕێیس سیندرۆم - Reye's syndrome ).
پێویسته‌ هه‌ر‌چی زوتره‌ شله‌مه‌نی گه‌رم بدرێت به‌ نه‌خۆشه‌که‌ و پشو بدات.
غه‌رغه‌ره‌ به‌ ئاوی گه‌رم و خوێ به‌سوده‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار و ئاوساوی ئاڵوه‌کان، ئه‌ویش به‌ توانه‌وه‌ی چاره‌که‌ كه‌وچکێکی چا خوێ له‌ کوپێ ئاوی شیله‌تێندا و غه‌رغه‌ره‌ی پێ بکرێت و تف بکرێته‌وه‌ به‌مه‌ش ئازار و ئاوساوی ئاڵوه‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه‌.
خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی هه‌نگوین و که‌مێك ئاوی لێمۆ له‌ په‌رداخێك ئاوی گه‌رمدا سودمه‌نده‌ بۆ پاکژ کردنه‌وه‌ی ئاڵوه‌کان، هه‌روه‌ها مژینی ئه‌و جۆره‌ حه‌بانه‌ی‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا به‌ حه‌بی ڤیکس ناسراون (Lozenges ) و‌ ئه‌بنه‌ هۆی زیاتر کردنی ده‌ردانی لیك هه‌روه‌ها که‌م قسه‌ کردن بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ژێ ده‌نگه‌کان و پاراستنی نه‌خۆشه‌که‌ له‌ دوکه‌ڵی جگه‌ره‌ و ته‌پ و تۆز که‌ ئه‌بنه‌ هۆی ئازار دانی ئاڵوه‌ هه‌و کردوه‌که‌ به‌سودن.
ڕاگرتنی پاکوخاوێنی نه‌خۆشه‌که‌ و به‌کارهێنانی ده‌سه‌سری تایبه‌تی کاتی پژمین و کۆکین.

نه‌شته‌رگه‌ری ( Tonsillectomy ) : -
بۆ ئاڵوی هه‌وکردوی درێژخایه‌ن هه‌ندێ جار پێویست به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌کات بۆ لابردنی ئاڵوه‌کان وه‌ك چاره‌سه‌ر، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ده‌گمه‌ن بۆ گه‌وره‌ ئه‌کرێت به‌ڵکو بۆ منداڵان ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌ویش کاتێك ئه‌بێت که‌ ئه‌و منداڵه‌ له‌ ساڵێکدا پێنج تا حه‌وت جار توشی هه‌و‌کردنی ئاڵوی تیژ ببێت.
هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته‌ بکرێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاڵوه‌کانی ئاوسابون که‌ ببنه‌ هۆی هه‌ناسه‌دان به‌ دژواری.
له‌ ساڵانی زوودا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ به‌ زۆری ئه‌نجام ئه‌درا به‌ڵام ئێستا ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت که‌ ده‌ستنیشانمان کردن له‌ سه‌ره‌وه‌.

ماکه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ( مظاعفات Complications - ) : - 
*هه‌ندێ جار (زۆر به‌که‌می ) هه‌وکردنه‌که‌ ئه‌چێت بۆ به‌شی پشته‌وه‌ی ئاڵوه‌کان و به‌مه‌ش له‌ڕێی خوێنهێنه‌ره‌
  گه‌وره‌کانی لامله‌وه‌ وه‌کو خوێنهێنه‌ری ( Jugular Vein ) و‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ژه‌هری
  به‌کتریاکه‌ و ژه‌هراوی بونی نه‌خۆشه‌که‌ و ئه‌مه‌ش‌ به‌ سێپتیسیمیا ( Septicemia ) ناو ده‌برێت.
* دومه‌ڵێك ( Abscess ) دروست ئه‌بێت له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ی ( Lateral ) ئاڵوه‌کان له‌ کاتی هه‌وکردنیان ئه‌ویش
  چه‌ند ڕۆژێك دوای هه‌وکردنیان که‌ به پێریتۆنسیله‌ر ئه‌بسێس‌ (peritonsillar abscess ) ناوده‌برێت.


تایبه‌ت به‌ کوردژین
نوسینی باپیره
وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ گۆگڵ وه‌رگیراون

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-12-05 18:07:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-05 15:56:48

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

ده‌ستت خۆش بێت باپیره‌ گیان به‌راستی بابه‌تێکی زۆر به‌ سوده‌ و زۆر جوان روونت کردۆته‌وه‌
زۆر خۆشحال بووم به‌ بینینی بابه‌ته‌ جوان و پر به‌سوده‌که‌ت
هیوادارم که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ت هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌رو ته‌مه‌ن درێژ بیت
کوردژین به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت رازاوه‌تر ده‌بێت
به‌خته‌وه‌ری تۆ ئاواتمه
‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-06 09:24:05

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره‌ گیان بۆ بابه‌ته‌ جوان و پڕ ئامۆژگاریه‌کانت،،
ده‌مێک بوو دیار نه‌بوویت و له‌ بابه‌ته‌کانت بێ به‌ش بووین
ئێستا به‌ بینینی بابه‌ته‌که‌ت  و گه‌ڕانه‌وه‌ت زۆر خۆشحاڵ بووم..
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ تۆش ده‌خوازم..
سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-06 16:24:28

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت زۆر به‌ڕێز پاپیره‌
هه‌ر بژیت به‌ راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر به‌سوده‌
کارێکی زۆر باشت کردوه‌ و ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت یاوه‌
گرنگه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ کاسێکی ئاسایی بیزانێت بۆ خۆ پاراستن یان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بین له‌ زانیاره‌ به‌ سوده‌کانت
بژیت کاتت شاد

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-06 16:52:01

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

SoZi گیان تۆ چاوی باپیره‌یت
زۆر سوپاسی هه‌ستی ناسکت ئه‌که‌م، ڕاسته‌ ده‌مێکه‌ دیار نه‌بوم به‌ڵام کچه‌ باشه‌که‌م هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی دڵسۆزی باپیره‌دا ژیاوم و هه‌میشه‌ ئاگام له‌ ئه‌خبارتان بوه‌.
SoZi گیان ئیتر وایه‌ پیاو که‌ چوه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دڵیشی ناسك ئه‌بێته‌وه‌، ئه‌شتۆرێ و ئه‌شگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌که‌ی، من هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزدام.
شاد و سه‌رفراز بیت بۆ باپیره‌ت .... دڵسۆزه‌که‌ی باپیره‌.

xama گیان تۆ زۆر به‌ڕێزیت، زۆر دڵخۆش بوم که‌ بابه‌ته‌که‌ت به‌ دڵ بوو پێی ئاسوده‌ بوم... باپیره‌ له‌ ده‌وری سه‌رت گه‌ڕێت من هه‌میشه‌ هه‌وڵئه‌ده‌م زانیاریه‌ پزیشکیه‌کان به‌ ساکاری بخه‌مه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بن بۆ هه‌موو که‌سێك و به‌ هه‌مومان هه‌وڵ بده‌ین له‌ ( کوردژین ) ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ ئاستی ته‌ندروستی تاکی کورد به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ به‌رین چونکه‌ نه‌ته‌وه‌ی ته‌ندروست ئه‌توانێ هه‌نگاوی سه‌خت ببڕێت به‌ره‌و ئاسۆ.
دوباره‌ xama گیان ڕێز و حورمه‌تی باپیره‌ت قبوڵ بفه‌رموو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-06 17:09:36

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

ba pera gyan \yaxwa aw dastatanat xosh byt
taman drrezhw baxtawar
  byt

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-06 17:37:35

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: هه‌وکردنی ئاڵوه‌کان ( التهاب اللوزتین- Tonsillitis )

کاکه‌ سیروان گیان
نازانم چیت بۆ بنوسم ............
باپیره‌ به‌ قوربانی هه‌ردوو چاوت بێت.
تۆ ته‌نیا دڵسۆزی کوردژین نیت ... یه‌که‌م دڵسۆزی باپیره‌شیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net