.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ......
چاوم لێته.
ده‌ست له ئه‌ژنۆ
پشتت ئه‌ده‌ی
به‌تاقه‌داره بێ گه‌ڵاكه‌ی سه‌رته‌پۆڵكه‌وه‌و
جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنی
ده‌سته چرچ و لۆچه‌كانت
ئه‌كه‌ی به‌نێو پرچه سپیه‌كه‌تداو
هه‌ردوو چاوت پر ئه‌بن له‌گریان
خۆزگه ئه‌مزانی.......
چاوه‌روانی كێیت ؟ !
بۆته‌نیایی خۆت ده‌گریت
یان......
بۆته‌نیایی خۆر ؟ !
دیمه‌نێكی چه‌ند حه‌زینه
قورگم پره له‌هاوار بۆت
هه‌ردوو چاوم
پر پر ....له‌گریان
زۆر له حیكایه‌تی ئه‌و دره‌خته ده‌چیت
كه‌پشتت پێیوه داوه
گۆایه ئه‌ویش ......
سه‌رده‌مانێ دوو دره‌ختی سه‌وز بوون
سه‌وز .......
وه‌كو رابردووی ناخی تۆ
ره‌شه‌بایه‌كی ژه‌نگن
بۆ هه‌میشه . ته‌نیایی كرد به‌نسیبی
گوایه ئه‌ڵێن .......
له‌ورۆژه‌وه هه‌تائێستا
ئه‌و دره‌خته
نه به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشێت و
نه گه‌ڵایه‌كی لێده‌روێت ؟ !
تۆ. و . ئه‌و دره‌خته
چه‌ند لێك ده‌چن
هه‌ردوو . ته‌نیا
هه‌ردوو . وشك
هه‌ردوو پرن له‌چاوه‌روانی
هه‌ردوو
روو له خۆری ئێواره‌و
پشت له كازیوه‌ی به‌یانی
ئه‌زانم......
هه‌موو كه‌سی تۆ
بووه به‌وتاقه داره‌و
ئاوابوونی خۆر
هه‌سته برۆ
ئه‌وا خۆریش ئاوابوو
ره‌نگه تۆ .......
بۆ ته‌نیایی شه‌ووت
وێنه‌یه‌كی . نامه‌یه‌كی
لێ به‌جێ مابێ
سه‌بوریت دات .
برینێكت سارێژ بكات .
بۆ ته‌نیایی ئه‌و دره‌خته بگری
ره‌نگه ......
تاڵێ ره‌گیش جێ نه‌مابێ
شه‌وان ده‌ست له گه‌ردنی كات .
* سامان باوه‌نوری *


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاک سامان هۆنراوه‌یه‌کی جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سوپاس soz
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خۆش برا هه‌ر جاره‌و چاوه‌ری هۆنراوه‌یه‌کتمده‌ست خامه‌ت ره‌نگین بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سوپاس ئاوات ته‌نها بۆپه‌یا‌مه‌كه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه