❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مژدەیەكی خۆش بۆ خانمان...خواردنەوەی ئاو یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-10 23:29:31

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

مژدەیەكی خۆش بۆ خانمان...خواردنەوەی ئاو یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات

نوێترین توێژینەوەی زانستی دەریخستووە كە خواردنەوەی ئاو راستەوخۆ لە دوای هەر ژەمێك یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەكادیمی لە زانكۆی "ڤێرجینا"ـی ئەمەریكایی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو لە دوای هەر ژەمێك یارمەتی كەمبونەوەی "كالوری "دەدات لە لەشدات.

توێژەرەكان توێژینەوەكەیان لەسەر 48 كەس ئەنجام داوە، كە دابەشیان كردوون بەسەر دوو گرووپدا، بۆ ماوەی دوانزە هەفتە توێژینەوەكە بەردەوام بووە، لە ئەنجامیشدا بۆیان دەركەوت كە خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و كەمبونەوەی كالۆری ئەو خواردنانەی كە لە ژەمەكاندا دەخوورێن.

لە بارەی توێژینەوەكەیانەوە پرۆفیسۆر(بریندا دیفی) كە سەرپەرشتیاری توێژینەوەكەی كردووە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی" BBC"دەڵێت ئەم توێژینەوەیە یەكەمین توێژینەوەیە كە بەشێوەبەكی ئە كادیمی دەیسەلمێنێ كە خواردنەوەی ئاو كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێش هەیە. بەو پێیەی كە پڕ بوونی گەدە بە شلەمەنیەكان بە تایبەت ئاو، دەبێتە هۆی كەمبونەوەیەكی زۆری كالۆریەكان لە لەشدا. هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە بە دەست زۆری كێشەوە دەناڵێنن كە ئاو زۆر بخۆنەوەو لە و شیرینی و شەربەتانە دووركەونەوە كە رێژەی شەكرو كالۆرییان زۆرە.

ئاماده‌كردنی: بانه -  ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net