.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













پێشەكی....
پەیدابوونی ئایینەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە لەگەڵ هاتنەكایەوەی مرۆڤایەتی هەبووە , ئاین رەگەزێكە بۆ پێداویستیە روحیەكانی مرۆڤەكان لە مێژووی هەموو میللەتانی كۆن و نوێدا بە دیار كەوتووە .ئەم حەقیقتە دیارە بە پێ بوونی ئایین و خواوەندەكان مرۆڤە كۆنەكان نەژیاون , بەڵكو ژیانیان بە قۆناغی ئایین بوون و خواوەندەكان گوزەریان كردووە . ئایین یاریدەدەری مرۆڤایەتی بووە و ووزەو توانای بە روحی بەخشیوە بە دەروونی مرۆڤ بۆیە ئەوەندە موشتاقی ئایین و خواوەندەكان بوو ,
باسی یەكەم
(ئــایـیـنــی جــــوولەكە)
ئایینی جوو بە یەكێك لە ئایینەكانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت . سێیەمین ئایینیشە دوای مەسیحییەت و ئیسلام , كە بە ئاسمانی ناسراوە , ناسرانیشی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە , كە پەیامەكە لە لایەن پەروەردگارەوە بە هۆی یەكیك لە فریشتەكانییەوە , كە
(جوبرەوئیل) بووە نێردراوە بۆ یەكێك لە پەیامبەرەكانی , ئەویش (موسای كوری عیمران) (1571_1451 پ.ز) بوو,ناوەرۆكی پەیامەكەش لە كتێبكدا كۆكراوەتەوە و بۆ ئەو پەیامبەرە نێردراوە , كەناوی (تەورات)ە . بەمەش بەپیێ گێرانەوە مێژوویەكان و باوڕداری پەیامە ئاسمانییەكان . پەروەردگار دوای كتێبی (صحف) بـۆ (ئیبراهیمــی كوڕی ئــازەر ) (2166_2060پ.ز) نێردرا , دووەمین پەیامی خۆی گەیاندە سەر زەوی . پەیامی یەكەمی لە سەرەتایی سێیەمی پێش زایین و دوومیشیان لە ناوەڕاستی هەزارەی یەكەمی پێش زایین گەیشتە پەیامبەران .
(جوو) بە زمانی كوردی و (یهود) بە زمانی عەرەبی لە زاراوەی (یـهوە) عیبری وەرگیراوە بە مانای (خوای گەورە) . مەبەستیش لەم زاراوەیە, كە دواتر ناوی ئایینەكەی لێوەرگیراوە (ئایینی خوای گەورە)یە. ئەمەش بە واتایی ئەوەی كە ئایینی جوو ئایینێك نییە كەسێكی ئاسایی داینابێت , بەڵكو دەستكردی پەروەردگار و پەیامی ڕاستەقینەی خۆیەتی.
كتێبی پیرۆزی جوو بریتییە لە (تەورات):-
(تەورات) كتێبی پیرۆزی ئایینەكە لە زاراوەی (تورە) وەرگیراوە , كە مانای (رێنمایی)ی بەخشیووە. مەبەستیش لێی (رێنمایی خودایە بۆ پەیڕوانی ئایینەكە),تا ببێتە سەرچاوەی سەرەكی و ڕەسەنی ئایینەكە و پەیڕەوانی . تەورات لە (سێ) بەش پێكهاتووە, كە هەرسێكیان (29) تەوەرن و بە (سفر) واتە (گشت) ناسراوە . بەشی یەكەم لە (پێنج) سفر پێكهاتووە كە ئەمانەن [ پێكهاتن , دەرچوون , داڵدەدان , ژماردن , جووت بوون ] بەشی دووەمیش لە (22) سفرپێكهاتووە . دوا بەشیش كە بەشی سێیمە لە (12) سفر پێكهاتووە , سەراپای ئەو بەشانەش بە (العهد القدیم) واتە (سەردەمی كۆن) ناسراون , زمانی تەوراتیش (عیبری) و زمانی ئایینی جوو بووە . ئەوەی جێگای باسە خودی دەقەكانی تەورات دوای كۆچی دوایی (موسای كوڕی عیمران ) (د.خ) لەلایەن خامەكانی جووە وە بە چەند بەرگێك نوسرایەوە , بۆیە باوەڕیش وایە چەندین دەقی تەورات لەلایەن ئەوانەوە دەستكاری و زیاد كرابێت .
ئــــەركـــەكــانی ئایـــیــنــەكـــە :-
ئەم ئایینە لەسەر (5) پایە وەستاوە , كە ئەركێكی گەورەی ئایینی سەیركراوە ئەوانیش بریتییە لە
(1) باوەڕبوون بە خودا: باوەڕداری ئەم ئایینە دەبێت باوەڕی بەیەك خودا هەبێت. خوداش لەم ئایینەدا بە شێوازی جیا جیا هاتووە , لەوانە (ئێل) بە واتای (خەسڵەتی خودا) و (ئوتۆهیم) بە واتای (خودای باڵا) و (بەعل و یەهوا) بەواتای (خوای گەورە) . سەرپای ئەو ناو و زاراوانەش بۆ خودا مانای پابەند بوونی جووەكان و گەڕانەوەیان بووە بۆ لای .
(2) نوێژ : دووەمین ئەركی ئایینەكەیە . كە لەسەر هەموو باوڕدارێكی ژیری كامل فەرز كراوە . ئەركەكەش (سێ) جارە لە رۆژێكدا ئەوانیش (بەیانی و نیوەڕۆ و ئیوارە)یە , كە هەر یەكێك لەو (سێ) نوێژەش (چوار) ڕەكات بووە . نوێژی بەیانی لای ئەوان بە (شەحرین) و نوێژی نیوەڕۆش بە (منما) و نوێژی ئێوارەش (عەربیت) ناوبراوە .
(3) ڕۆژوو : ئەركێكی تری ئایینەكەیە , بەڵام لە باوەڕی ئەواندا بە زۆر نەبووە . بەڵكو بە ویست و ئاستی باوەڕی باوەڕدارەكە بووە, ئەمە جگە لەوەی كاتەكانی دیاری نەكراوە , بەڵكو بە جیاواز سەیری ڕۆژوویان وەك ئەركێكی ئایینی كردوە , لەوانە جووەكان لە (10ی مانگی حەوتەم مانگی عیبری) لە هەموو ساڵیكدا بە ڕۆژوو دەبن و ئەو ڕۆژەش بە (عاشوری جووەكان) ناسراوە. ڕۆژیش لای ئەوان وازهێنانە لە خواردن و خواردنەوە لە پێش دەركەوتنی خۆر بە كاتژمێرێك تا خۆرئاوابوون.
(4) حەج :ئەم ئەركەش لەكاتی خۆیدا فەرز بووە.بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا فەرزنییە , ئەمە و لە كاتی جێبە جێكردنیدا سەردانی ماڵی خودایە لە (ئورشەلیم) و قوربانی پێشكەشكردنە بەخوا لە كاتی حەجدا .
(5) ڕۆژی دوایی: باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی ئەركێكی تری ئایینەكەیە ,بەڵام لای بەشێك لە پەیڕەوانی عیبری ئەو ڕۆژە بوونی نییە.
باسی دووەم
(ئایینی مەسیحی)
ئایینی مەسیحی وەك یەكێك لە گەورەترین ئایینەكانی مێژووی مرۆڤایەتی لە لایەن (عیسای كوڕی مەریەم) (1_33ز) وەك پەیامبەری ئایینەكە راگەیەنرا , عیساش كە خۆی خەڵكی شاری (ناسرە)ی فەلەستین بوو . لە ماوەی (33) ساڵی تەمەنیدا جگە لە چەند ناوچەیەكی فەلەستین هیچ ناوچەیەكی جیهانی نەبینی , بەڵام بە یەكەمین و گەورەترین ئایین ناسرا . كە بە سەرجەم ناوچەكانی و جیهاندا بڵاوبۆوە و كاری لە زۆربەی هەرە زۆری كۆمەلگاكانی جیهان كرد . ئەمە و جگە لەوەی یەكەمین ئایین بوو پەیامبەرەكەی بە ئاشتی و دوور لە شەڕ و ململانێی هەوڵی بڵاوكرنەوەیدا.خاڵیكی گرنگ وسەرنج راكێش لەم ئایینە ئەوە بوو كە خودی پەیامبەرەكەی بە شێوازێكی ئالۆز لە دایك بوو! تەنانەت هەر بەو ئاڵۆزی و سەرسامییەوە دنیای بە جێهیشت . ئەو ئالۆزیەش وای كرد زۆر نەخایەنێت ئەو ئایینە بۆ چەند پەیڕەوی جیا جیا دابەش بێت , لەم بارەوە دەكرێت گرنگترین ئەو باوەڕ و بۆچوونانە بخەینەڕوو :
یەكەم: كۆی باوەڕ و ڕاكان لەسەر لە دایك بوونی (عیسای مەسیح) (د.خ) :_
بەو پێیەی مەسیح باوكی نەبووە و لە كچێك بووە , كە (مریەم)ە بۆیە ئەو خودایە. چونكە لە مێژوودا كەس لە مێینەیەكی كچ نەبووە . ئەوەش یەكەمین جاربووە لە مێژوودا خودا خۆی لە شێوەی مرۆڤێكدا بخاتەڕوو .
دووەم: سەبارەت بەكۆتایی ژیانی مەسیحیش باوەڕ و بۆچوونی جیا جیا هەیە ئەوانیش :
(1) مسیح دوای لە خاچدانی و ناشتنی لە لایەن خوێندكارانییەوە , دوای (سێ) ڕۆژ لە ناشتنی جەستەی لە شوێنی خۆی نەماوە . بۆیە باوەڕیان وایە بۆ لای خودا خۆی بۆ ئاسمان بەرزكراوەتەوە و زیندووە .
(ب) هەندێ بۆچوونی تر پیان وایە مەسیح لە خاچ نەدراوە , بەڵكو ئەوەی لە خاچدراوە خوێندكارێكی هاوشێوەی عیسا بووە .
كتێبی پیرۆزی مەسیح بریتییە لە (ئینجیل):-
(ئینجیل)یش بە واتای (مزگینی) كتێبی پیرۆزی ئەم ئایینەیە . ئینجیل دوای لە خاچدانی مەسیح و بە خاك سپاردنی بە ماوەیەك لە لایەن (چوار) لە خوێندكارەكانیەوە, كە (مەتی , مەرقۆس , لۆقا , یۆحەننا) بوون نووسرایەوە . ووشەی ئینجیل لە ووشەی (ئیوانجلیۆن)ی یۆنانی هاتووە. بە واتایی مزگێنی . ئەم ووشەیە لە سەردەمی عیسا (د.خ) تەنها بۆ مزگێنی دان بە هاتنی پادشا بۆ شارێك بەكاردەهات ,بۆیە ئەو مزگێینیەی عیسا ڕایگەیاند بە ئینجیل ناوبرا , ئینجیلی پیرۆز لە (27) نووسراو پێكهاتووە و بە كۆی هەموویان دەووترێ (پەیمانی نوێ) ,هەر (27) نووسراوەكە بە زمانی یۆنانی نووسراون , چونكە زمانی سەرەكی بووە لە ئیمپراتۆریەتی رۆمانی لەو سەردەمە .
ئەركەكانی ئایینیەكە : ئەمانەن :-
1. باوەڕبوون: واتە باوەڕبوون بە خودا , كە باوكی مرۆڤایەتی و عیسای پەیامبەرە.
2. نوێژ : لای ئەمانیش وەك سەرجەم ئایینەكانی تر دووەم ئەركی ئایینەكەیە . ئەم ئەركەش لای ئەوان (سێ) جارە لە ڕۆژدا , كە (بەیانی و نیوەڕۆ و ئیوارە)یە
3. ڕۆژوو : ئەم ئەركەش بە ئەركێكی تری ئایینەكە دانراوە , بەڵام لەسەر كاتەكانی بە ڕۆژووبوون لە كاتی دەركەوتنی ئایینەكە گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە , ئەوەش بە نەگۆڕی ماوەتەوە ئەوەیە كە لە نێوان ڕۆژانی (2شوبات) تا (2ی ئازار)ی هەموو ساڵیك ڕۆژووگرتن تێدا ئەركێكی پیرۆزە. بە مەرجێك .
(1) سەرەتای یەكەم ڕۆژی ڕۆژوو لە ڕۆژی (دووشەمە) دەست پێدەكات تەنانەت ئەگەر ئەو ڕۆژە نەكەوتە دووشەمە , دەبێت بكەوێتە دووشەمەی دوای (2ی شوباتی هەر ساڵیك)
(ب) ڕۆژوو وازهێنانە لە خواردنی گۆشت و شیرمەنی و سپیایی لە نیوە شەوەوە تا دەمی نیوەڕۆ
4. زەكات : ئەركێكی ترە , بەڵام لای ئەمان وەك (خێر) واتە (صدقە) ناوبراوە و بە ئەنجام گەیاندنی ئەركێكی گەورەیە بەو مەرجەی بدرێتە كەسانی شایستە و هەژار و كەم دەرامەت و بێنەوا . ئەمە جگە لەوەی (باجی دەیی) كە دەكاتە ( دە یەكی بەرهەم و دەرامەت) دەبێت ساڵانە بدرێت .
5. حەج حەجكردن بۆ ماڵی خودا لە شاری (ئورشەلیم) و سەردانی بەردی (سەهیۆن) و (داری زەیتون) لە یەك جاری تەمەن و گەر كرا لە هەر ساڵیك كارێكی پیرۆزە. بەڵام فەرز نییە.
باسی سێیەم
(ئایینی ئیسلام)
ئایینی ئیسلام یەكێكە لەو ئایینانەی مێژووی مرۆڤایەتی , كە بە ئاسمانی ناسراوە و دوای ئایینی مەسیحی بەر فراوانترین پەیڕوانی بۆ دروست بووە . دوایەمین ئایینی ئاسمانییشە پەیامەكەی لە لایەن پەروردگارەوە بە هۆی فریشتەیەكەوە , كە ناوی (جوبرەئیل)ە , نێردرا بۆ یەكێك لە كەسایەتییەكانی شاری مەككە ,كە ناوی (مەحەممەد كوڕی عەبدولڵا-د.خ-) بوو ئەو پەیامەش لە رێگای سروشەوە و لە رێگای ئەشكەوتی (حەرا)ی شاری مەككە بە ئەنجام گەیشت . بەمەش دوایەمین پەیامی خودا گەیشتە زەوی و ڕەوتی ڕووداوەكانی مێژووی بەرەو ئاڕاستەیەكی تر برد .دیارە دەركەوتنی پەیامێكی ئاسمانی وەك ئایینی ئیسلام دیاردەیەكی نامۆ و نوێ نەبوو , بەڵكو بەر لەئایینە چەندین پەیامی تر بانگەشەی ئاسمانی بوونی خۆی كرد و ڕۆلی خۆیان بینی , بەڵام هیچ یەك لەوان وەك ئەم ئایینە بوونی خۆی بە هێز نەگەیاندە بەشێكی گەورەی جیهان , خاڵیكی سەرنج ڕاكێشتر لەم ئایینەدا ئەوە بوو كە پەیامبەرەكە لە ماوەی (63) ساڵی ژیانی تەنیا (23)ساڵ لەگەل ئەم ئایینەدا ژیا . ئەو ماوەیەش (13) ساڵ لە شاری مەككە و (10) ساڵیش لە شاری مەدینە بوو .
كتێبی پیرۆزی ئیسلام بریتییە لە (قورئان)
قورئان سەرچاوەی ڕەسەن و سەرەكی موسڵمانان بە مانای (كۆ) هات , كە لە (114) سوورەت و (6626) ئایەت پێكهاتووە . ئەم كتێبەش لەماوەی (23) ساڵی پەیامبەریدا واتە لە نێوان ساڵانی (610_632ز) لە هەردوو شاری مەككە و مەدینە هاتە خوارەوە , لەم (114) سوورەتەش (82) سوورەتیان لە شاری مەككە و (20) سوورەتیان لە شاری مەدینە هاتە خوارەوە , بەڵام سەبارەت بە (12) سوورەتەكەی تر بۆچوونی جیا جیا هەیە . هەندێك لە زانایان و شارەزایانی بواری قورئان و ڕاڤەكەی بە سوورەتی مەككی و هەندێكی تر مەدەنی یان داناوە , بەڵام نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت , كە پەیامبەر لە سەردەمی پەیامبەریدا جگە لە هەردوو شاری (مەككە و مەدینە) سەردانی چەندین شار و شارۆچكەی تری وەك (تائیف و تەبوك و دومە جوندل) كرد . ئەمە وجگە لەوەی سەردانی پێگەی جووەكانی لە (خەیبەر) و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری مەدینەی كرد ,بۆیە پێناچێت لەو شوێنانەدا سروشی بۆ نەهاتبێتە خوارەوە
ئەرك وبنماكانی ئەم ئایینە بریتییە لە :
1. باوەڕهێنان : باوەڕهێنان بە خودای تاك و تەنیا . بەوەی لە كەس نەبووە و لە كەس نابێت و هاوتای نییە , لە سەرەكیترین داوا و ئەركەكانی ئەم ئایینەن . ئەمە جگە لەوەی بە نەفەتكردنی (شیتان)یش دەچێتە چوارچێوەی ئەو ئەركە , لەگەڵ باوەڕهێنان بە فریشتەكان و پەیامبەران و كتێبەكانیان و ڕۆژی زیندووبونەوە , واتە (ڕۆژیی دوایی)
2. نوێژ : ئەم ئەركەش بە دووەمین ئەرك و كۆڵەی ئایینەكە دانراوە , بۆیە لەسەر هەر باوەڕدارێكی موسڵمان پێویست بووە . لە ڕۆژێكدا (پێنچ) نوێژ بكات . ئەوانیش (دوو) ڕكات لە بەیانیان و (چوار) ڕكات لە هەرسێ كاتی ( ئێواران و عەسران و شەوان) . لەگەڵ (سێ) ڕكات لە كاتی ئێواران .
3. ڕۆژوو : سێیەمین ئەركی ئایینەكەیە . كە لە سەر هەموو باوەڕدارێكی موسڵمان فەرز كراوە . لە نۆیەمین مانگی ساڵنامەی كۆچی كە مانگی (رەمەزانە) بۆ ماوەی یەك مانگ بە ڕۆژوو بێت . ڕۆژووش وەك زۆربەی هەرە ئایینەكانی تر دوركەوتنەوەیە لە هەموو جۆرەكانی خواردن و خواردنەوە و خراپكارییەك .
4. زەكات : واتە بەخشینی برێك لەو سامانەی كە لە ماوەی ساڵێكدا كۆكراوەتەوە و دانراوە و باوەڕدارەكە لە ساڵی پێشتردا پێویستی پێی نەبووە , ئەوەش لەسەر بنەمایەكی تایبەتی دیاریكراوی ئایینی .
5. حەج : حەجكردنیش دوایەمین ئەركی ئەم ئایینییە كە لەسەر هەر باوەڕدارێكی موسڵمان فەرزكراوە , لە ماوەی تەمەنیدا یەكجار سەردانی ماڵی خودا (كەعبە) لە شاری مەككە و جێنزرگەی پەیامبەری ئیسلام (د.خ) لە شاری مەدینە بكات ئەوەش لە سەرەتایی دوانزەمین مانگی ساڵنامەی كۆچی , كە مانگی (زولحیجە)یە و بە پێ چەند بنەمایەكی دیاری كراوی ئایینی .
باسی چوارەم


لهسهر هێڵ نییه







چوار پێشەواكەی ئیسلام
هەموومان دەزانین كە چوار ئیمامە گەورەكەی سەر مەزهەبەكان رۆڵێكی گرنگ وبەرچاویان بیینی لە بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلام . كە ئەمانە بوون :
یەكەم: [ ئــیــمــامــی شـــافــعـــی ]
ناوی [ موحەممەدی كوڕی ئیدریسی كوڕی عەبباسی كوڕی عوسمانی كوڕی شافعی كوڕی ئەسسائبی كوڕی عوبەیدی كوڕی یەزیدی كوڕی هاشمی كوڕی عەبدولموتتەلیبی كوڕی عەبد مانەفی كوڕی قوصەی قوڕەشی موتتەلیبی شافعی حیجازی مەككیە ],
نازناوی شافعی لە باپیرە گەورەی (شافع) بۆی هاتووە كە بە بچووكی پیغەمبەری (د.خ) بینیوە و ئەسسائبی باوكی شافعی لە دوای جەنگی بەدر موسڵمان بووە, ئیمام لە مانگی رەجەبی ساڵی 150 كۆچی لە شاری غەزە لە دایك بووە , هێشتان تەمەنی زۆر بچووك بوو كە باوكی وەفاتی كرد , كە گەیشتە تەمەنی دوو ساڵی دایكی ناردیەوە شاری مەككە تاكو لەوێ گەورە بێ , وە تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵ قورئانی پیرۆزی لەبەر كردووە وە لە تەمەنی دە ساڵی هەموو موەتتەئی ئیمامی مالكی لەبەر كرد . لە سەرەتاكانی تەمەنی زۆر حەزی لە شیعرو ئەدەب بووە .وە هەروەها فەرموودە دەربارەی ئیمامی شافعی هاتووە :
1. حەزرەتی ئبین مەسعود خوا لێی رازی بێ فەرموویەتی : پیغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی [ لا تسسبوا قریشا , فان عالمها یملا الارچ علما ]
ئیمام زۆر مامۆستای هەبوو , ئەمانە ناوی هەندێكیانن [ ئیسماعیلی كوڕی قوستەنتین , ئیمامی سوفیانی كوڕی عویەیتە ,ئیمامی مالك , عەبدولڵای كوڕی نافع , هیشامی كوڕی یوسف , وەكیعی كوڕی جەڕاح ...هتد .
كتێبەكانی ئیمام :
عەبدو الڕەحمانی دوجەیلی دەڵی ( ئیمامی شافعی زیاتر لە 150 كتێبی داناوە) ئەمانەش ناوی هەندێ لە كتێبەكانیەتی:
( الام , الرسالە , الاملاْو الصغیر , الامالی الكبری , مختصر الربیع , مختصر المزنی , كتاب الجزیە , مجمع الكافی , عیون المسائل , الجامع الكبیر , الاختصار , المسند , السنن . ) .....هتد.)
هەندێك لە فەرموودەكانی ئیمامی شافعی :
• حەزم لێیە ئەم خەلكە زانستەكەم فێر بن بەبێ ئەوەی یەك پیت بۆ لای من بدرێ .
• داواكردنی زانست لە نوێژی سوننەت باشترە .
• باشترین زەخیرە لە خوا ترسانە .
• ئەگەر بزانم خواردنەوەی ئاوی سارد لە پیاوەتیم كەم دەكاتەوە , نایخۆمەوە .
• هەر كەسێ قورئان بخوێنی لە چاوی گەورە دەبێ .
• هەر كەسێ حەزی لێیە كۆتایی ژیانی خێر بێ , با گومانی بە خەڵك باش بكات .
وەفات كردنی ئیمام :
لە شەوی جەمعەی بیست و نۆی رەجەبی ساڵی 204 ی كۆچی لە دوای نویژی عیشا رووحی پاكی دەرچوو بۆ لای رەحمەتی خوای گەورە , ئینجا شافعیان لە قەڕافە ناشت لە دوای نوێژی عەسری رۆژی هەینی كە ئیستاش قەبرەكەی لە وڵاتی میسرە كە وەفاتی كرد تەمەنی 54 ساڵ بوو .
دووەم : [ ئــیــمــامــی ئــەبــو حـــەنــیــفــە ]
ناوی [ نوعمانی كوڕی سابیتی كوڕی زۆتای كوڕی ماهی تەیمی كوفیە] خوا لێی رازی بێ.
ئیمام لە شاری كوفە لە عێراق لە ساڵی 80ی كۆچی لە دایك بووە و هەر لەو شارە گەورە بووە. ئیش و كاری ئیمام دوكانێكی بچكۆلانەی هەبووە تیایدا كوتاڵی دەكڕی و دەفرۆشت و لە سەر داهاتی ئەم كارەی بەرێوە دەچوو , ئیمام پیاوێكی نە كورت و نە درێژ بوو , رەنگی پێستی كەمێك ئەسمەر بوو . لە هەموو كەسێك قسەی پاراوتر و دەم و چاو جوانتر بوو .
ئیمامی هەیتەمی دەفەرمووێ : ئیمام لە زۆر مامۆستاو زانای بەڕێز عیلم و زانستی وەرگرتووە , نزیكەی 4000 مامۆستا بوون , ئەمانەش ناوی هەندێكیان :
[ عەتائی كوڕی ئەبی رەباح , ئەبو ئیسحاقی سەبیعی فەرموودەناس , ئیمامی شەعبی , موحاریبی كوڕی دیسار , عەتییەی عەوفی , عەدی كوڕی سابیت , یەزیدی فەقیر ..هتد ]
ئیمامی ئەبو حونیفە چەند كتێبێكی داناوە لەوانە : [ المسند : كە تایبەتە بە فەرموودە , الفقە الاكبر : كە تایبەتە بە عەقیدە , الرد علی القدریە , العالم و المتعلم ]
هەندێك فەرموودەكانی ئیمامی ئەبو حەنیفە :
• هیچ شتێك كەمتر نییە لەو دونیایە : لە شەرح زانێكی لە خواترس .
• هیچ زانستێك باشتر و بە سوودتر نیە لە (فقە) .
• پەنچا ساڵ لەگەڵ خەڵك دانیشتم , كەسم نەدی لە گوناهێكم خۆش بێ .
• تاوانباری وەك ئیمە نابێ داوای بەهەشت بكا, دەبێ داوای لێ خۆش بوون بكات !!.
ئیمام لە دوانزەی مانگی رەجەبی ساڵی 150ی كۆچی لە شاری بەغدا وەفاتی كرد لە تەمەنی 70 ساڵی . قەبرەكەی لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدایە لە گۆرستانی خەیزەران .
سێیەم: [ ئـــیــمــامــی مـــالـــك ]
ناوی مالكی ئەنەسی كوڕی مالكی كوڕی ئەبی عامری كوڕی عەمریە لە ساڵی 93ی كۆچی لە شاری مەدینەی پیرۆز لە دایك بووە . دایكیشی ناوی : ئەلغالیەی كچی شەریكی كوڕی عەبدولڕحمانە . ئیمام مرۆڤێكی درێژ و بە هێز و بە توانا و سپی بوو . وە رەنگی چاوەكانی شین بوو . وە بەرداوەم پێدەكەنی و خاوەن هەیبەتێكی زۆر بوو . ئیمامی مالك لە ژمارەیەكی یەكجار زۆر زانا و ئیمام زانستی وەرگرتووە ئەمانەش ناوی هەندێكیان :
[ ئیمامی جەعفەری صادق , ئسماعیلی كوڕی ئەبی حەكیم , زیادی كوڕی سەعد , داوودی كوڕی حوصەین , زەیدی كوڕی ئەسلەم , سوهەیلی كوڕی ئەبی صالح ... هتد ]
ئیمامی مالك هەندێ كتێبی داناوە وەكو [ الموگا : تایبەتە بە فەرموودەكانی پێغەمبەر (د.خ) , رسالە فی الوعڤ , الرد علی القدریە , تفسیر غریب القران ]
هەندێك لە فەرموودەكانی ئیمامی مالك كە فەرموویەتی :
• لە رۆژی قیامات مرۆڤ بە هەردوو چاوی خۆی جوانی خوای گەورە دەببینێ .
• نابێ كەس فەتوا بدات تاكو پرسیار لە یەكێكی لە خۆی زاناتر ئەكا : ئایا شایانی فەتوا دانە یان نا؟ .
• ئەگەر پیاو مەدحی خۆی كرد , جوانی دەم و چاوی ئەڕوا و نامێنێ.
• واجبە لەسەر ئەو كەسەی داوای زانست ئەكا خاوەن هەیبەت ولەسەرخۆ وهێمن بێ.
ئیمام لە بەیانی رۆژی چواردەی مانگی رەبیع ولئەووەلی ساڵی 179ی كۆچی روحی پاكی دەرچوو . پاشان لە گۆڕستانی بەقیع لە شاری مەدینە نێژرا و والی شاری مەدینە عەبدولڵای كوڕی موحەمەد نوێژی لەسەر كرد تەمەنی لە نێوان 85_86 ساڵ بوو .
چوارەم : [ ئــیــمــامــی ئــەحــمــەدی ]
ناوی ئەحمەدی كوڕی موحەممەدی كوڕی حەنبەلی كوڕی هیلالی كوڕی ئەسەدی زوهەلی شەیبانی مەروەزی بەغدایە . لە شاری بەغدا لە مانگی رەبیع الاولی ساڵی 164ی كۆچی لە دایك بووە . وە هەر لەو شارە گەورە بووە , وە بۆ زۆر جێگا سەفەری كردووە بۆ داواكردنی زانست وەكو : مەككە و مەدینە و كووفە و بەسرە و یەمەن و شام و جەزیرە , یەكەم داواكردنی بۆ فەرموودە لە ساڵی 179ی كۆچی بوو .ئیمامی ئەحمەد لە ژماریەكی یەكجار زۆر ئیمام و زانا زانستی وەرگرتووە, ئەمانە ناوی هەندێكیانن :
[ ئیمامی شافعی , قازی ئەبو یوسف , ئیمامی سوفیانی كوڕی عویوینە , ئسحاقی ئەرزەق , یەزیدی كوڕی عاصیم , خالیدی كوڕی حاریس ] وە قوتابیەكانی بریتی بوون ( ئیمامی بوخاری و ئیمامی موسلیم و ئیمامی داوود و ئیمامی بەغەوی و ئەبو بەكری ئەسرەم ..هتد
وە هەروها ئیمام چەند كتێبێكی داناوە لەوانە : [ المسند: تایبەتە بە فەرموودە , التاریخ , الناسخ والمنسوخ , الرد علی الزنادقە , التفسیر , فصائل الصحابە , المناسك , الزهد , العلل و الرجال ] .
ئیمام چەند فەرموودەیەكی هەیە كە فەرموویەتی
• پێویستە ئەم دونیایە كەم بێ بۆ داواكاری زانست, ئەگەر زۆر بوو زانستەكەی دەبا.
• ترسی خوای گەورە وای لێ كردووم خواردن و خواردنەوەم نەمێنێ.
• حەزم لێیە لە شوێنێكی وابم , كەسێ نەمبێنێ .
• با تەقوا هەردەم لە دڵت بێ و قیامەت لە پێش چاوت بێ
ئیمامی ئەحمەدی دوای خۆرهەڵاتنی رۆژی جومعەی دوانزەی مانگی رەبیع و لئاخیری ساڵی 241ی كۆچی لە شاری بەغدا وەفاتی كرد لە تەمەنی 77 ساڵی .
سەرچاوەكان
• چوار پێشەواكەی ئیسلام , ئارام عبداللە
• ئـیـنـجـیـلی پـیـرۆز
• مــێــژووی ئایینەكان , د. كەیوان ئازاد ئەنوەر
• كتێبخانەی كوردی ()
لهسهر هێڵ نییه










سلاو دهستت خۆش بێت کاکه سورێن بهراستی راپۆرتێکی زۆر جوان و سود بهخش و پڕ زانیاری بوو
رهنگه تاکو ئێستا زۆرێک له ئێمه شارهزایهکی ئهوتۆمان نهبووبێت بهرامبهر بهو باسهی که خستۆته روو بهلام
تۆ وات کرد که ههگبهی زانیارییهکانمان زیاتر بکیهن به خستنه پێش چاوی چهندین زانیاری به سود و پڕ واتا
دووباره دهستت خۆش بێت و تهمهن درێژ بیت و بێ بهشمان نهکهیت له بابهته جوانهکانت


لهسهر هێڵ نییه