.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













پێشەكی لەسەر وەسواسی……
ئامادهکردنی سورێن تایبهت بهکوردژین
ئەگەر سەدەی هەژدەم بە سەدەی یۆشنگەری یان ئەقڵانییەت دانرابیَْت ئەوا سەدەی بیست و یەك بە سەدەی دڵەیاوكێ وەسف دەكرێت , چونكە دیارترین رووخسارەكانی ئەم سەدەیەیە كە جگە لەوەی خۆی نەخۆشییەكی دەروونی دژوارە نیشانەیەكی دیاری زۆرینەی نەخۆشییە دەروونیەكانە , هاوكات هۆكارە بۆ دروستبوونیان .
وەسواسی یەكێكە لەو نەخۆشییە دەروونییانەی لە سەدەی دڵەیاوكێدا مرۆڤی هاوچەرخ بە دەستیەوە دەناڵنێت لەگەڵ ژمارەیەك نەخۆشی دەروونی دیكەدا وەك خەمۆكی و فۆبیا و پشێوییەكانی كەسێتی و سایكۆسسی و...... هتد .
لەكاتێكدا مرۆڤی سەدەكانی رابردوو بەدەست نەخۆشییە كوشندەكانی وەك تاعون و سیلەوە دەیناڵاند, لەم سەردەمەدا مرۆڤ گیرۆدی ئەو نەخۆشی و حاڵەتە دەروونیانەیە كە ئاسوودەیی و دڵنەواییان لێ زەوتكردووە و كاریان كردۆتەسەر تەواوی ژیانی رۆژانەیی و ژیانی پیشەیی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی , مرۆڤی سەدەی بیست و یەك بەردەوام لە ملمڵانێدا دەژی بۆ گەیشتن بە ئارامی و هەستكردن بەبەختەوەری و بەردەوام ناچارە بەناو وێلگەیەكی فرە رێگا و لقدا بیوات و پێدەچێت دەروازەی نزیكبوونەوەش لە گەیشتن بەو هەستانە ئاسان نەبێت , چونكە كاتێك بریار لەسەر رێگایەكی دیاریكراو دەدات یووبەری دەیەها پێچاوپێچ دەبێتەوە.
وەســــواســـــی چـــــیــــــە ؟
جۆرێكە لە بیرۆكەی زاڵ و نەشیاو و بێسوود كە لەشێوەی بیرۆكە یان پاڵنەری هەستیدان و بە سەر تاكدا زاڵ دەبن و بەردەوام بەشێك لە بەئاگایی و هەستی مرۆڤ داگیردەكەن , ئەم بیرۆكانە چەندبارە دەبنەوە و نەخۆش درك بەوە دەكات ئەوانە شتی پیوپوچن و یێگرن لەبەردەم زنجیرەی بیكردنەوەیدا لەگەڵ ئەوشدا ناتوانێت وازیان لێبێنێت , هەندێكیان بێ زیانن وەك بیستنی دەنگی میوزیك , هەندێكی دیكەیان نەخۆش ماندوو دەكەن وەك زاڵبوونی ئامۆژگاری مامۆستایەكی قۆناغی سەرەتایی یان هەرەشەیەكی باوك هەندێكی دیكەیان كاردەكەنە سەر تەندروستی جەستەیی وەك لە كردارە ناچارییەكاندا روودەدات , نموونەی زۆر شوشتنی دەست و هەڵكێشانی تاڵە قژ .
یێژەی ئەم نەخۆشیە نزیكەی 2% واتە لەئێستادا لەهەر 50 كەسێك یەك كەس گیرۆدەی ئەم نەخۆشییەیە و لەوانەیە دووهێندەی ئەم ژمارەش لەیەكێك لە قۆناغەكانی ژیانیدا تووشی وەسواسی بووبن و خۆیان لە دەستی یزگار كردبێت وێرای دیارنەمانی لە زۆر كەسدا.
وەسواسی وەك زاراوە بۆ یەكمجار( ج.فاكر) لە ساڵی 1866 هێنایە ناو پزیشكی دەروونییەوە بۆ وەسفكردنی كۆمەلێك بیرۆكە كە هەستی مرۆڤ گەمارۆ دەدەن و پێداگری دەكەن لەسەر نەخۆش
.ڕەگەزی مشەخۆر واتە ئەو ڕەگەزی كە لە حاڵەتە وەسواسییەكەیدا زاڵە , دەشێت بیرۆكەیەكی دیاریكراو یان گومان لە هاجسێك بێت وەك لەوەسواسی ئەقڵی یان فكریدا یان ڕەگەزە مشەخۆرەكە لە شێوەی ئارەزووی ئەنجامدانی كردارێكی ناچاری یان كارێكی پێكەنیناوی یان شەیانگیزی یان قێزوندا یان لەشێوەی ترس لەئەنجامدانی كارێك یان شتێك كە لە راستیدا ئەو ترسە هیچ پاساوێكی ماددی بۆی نییە.
هەستەكانی دڵەراوكێ و گومان و كردنەوەی ڕەشبینانە و زاڵبوونی هەندێك بیرۆكە و ئەنجامدانی هەنێك كرداری بێسوود لەوانەیە لە ژیانی زۆربەماندا یان قۆناغێكی یان ماوەیەكی تایبەتی لـــە ژیانماندا یوویاندابێت, بەڵام كاتێك ئەم بیرۆكەیە و كردار بیركردنەوانە لە سروشتی تێدەپەرن
بــۆ نموونە كەسێك یۆژی زیاد سەد جار دەستی خۆی دەشوات چەند سەعاتێك لە گەرماوودا هەر خۆی دەشوات و هەست دەكات خاوێن نەبۆتەوە یان دەستەواژەیەكی دیاریكراو بـــۆ نموونە = تۆ گوناهباری = بەردەوام لە مێشكدا چەندبارە دەبێتەوە یان یۆژی سەد جار پارە كۆكراوەكانی دەژمێرێت ....هتد
ئەو كاتە ئەو حاڵەتە بە نەخۆشی وەسواسی ناچاری یان زاڵ وەسف دەكرێت , كەوا دەردەكەوێت ئەقڵ گیرۆدەی بیركردنەوە یان پاڵنەر یان كردارێكی دیاریكراو بووە و نایەوێت دەستبەرداری ببێت .
نیشـــانـــــــەكــــانی وەســـواســـی :=
دیارترین نیشانەكانی وەسواسی خۆی لە دوو خالدا دەبینێتەوە , (یەكەمیان) زاڵبوونی بیرۆكە یان پاڵنەرێكی یان كردارێكی دیاریكراوە بەسەر مێشكی نەخۆشدا و ناچار كردنی نەخۆش بــۆ ئەوەی كە بیری لێبكاتەوە یان ئەنجامی بدات , (دووەمیان) چەند بارە بوونەوەی ئەو بیرۆكە یان كردارە ناچارییە . زۆربەی تووشبوان بە وەسواسی درك بەوە دەكەن كە وەسواسییەكانیان لە ئەقڵییانەوە دێت و لەدایكبووی بیكردنەوەی خۆیانە نەك حاڵەتێكی دڵەراوكص بێت بەرامبەر كێشە یاستەقینەكانی ژیانی یۆژانە و دەزانن ئەو كردارە ناچارییانەی ئەنجامیدەدەن كرداری زیادە و بێسوود و زۆر جار ناماقوڵن, بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەگەر هەوڵیاندا خۆیان لەو بیرۆكە و كردارە ناچارییانە دووربخەنەوە دیسانەوە دەدەكەونەوە و پێداگری دەكەن . ئەگەر نەخۆش هەوڵیدا بە زۆر یان بەتووندی خۆی لێیان ڕزگار بكات ئەوا هەست بەنۆرەیەكی لێكچوو بە نۆرەیەكی تووندی دڵەڕاوكص دەكات ئەم كەسانە هەست دەكەن وا پێویستە ئەو كارە ناچارییە ئەنجامیبدەن و جاری وا هەیە پاساو دەدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی وەك ئەو ژنەی بەپیاهەڵدانەوە باسی خۆی دەكرد و دەیووت : بەدەست خۆم نیە زۆرم حەزم لە پاك و خاوینیە و ناتوانم تەماشای پارچەیەك قوماش یان جڵێك یان پێخەفێك بكەم كە مێوانێك بەكاریهێناوە ,
ئەگەر یاستەوخۆ لە دوای یۆیشتنی میوانەكە نەیشۆم دڵم ناحەوێتەوە , تەتانەت ناتوانم سەیری سەوزە و میوەی نەشۆراو بكەم , بیوای تەواویشم هەیە كە شتنی هەر شتێك یان جلوبەرگ و شتنەوەی سەوزە و میوە و گۆشت و....هتد.
بەتەنیا جارێك خاوێن نابێتەوە. ئەم كارەی منیش دەیكەم تەواو پێویستە بۆ تەندروستی خۆم و خێزانەكەشم. نــــموونەیی وەسف دەكات و دەڵێت : هەمیشە دەترسم كارەساتێكی ناخۆش بەسەر كورەكمدا بێت لە دوای ئەوەی خۆم دەیانبەم بۆ قوتابخانە تا ئەو كاتەی نیوەیۆ بــــە شوێنیاندا دەچمەوە چەند جارێك تەلەفۆن لەگەڵ مامۆستاكانیدا دەكەم تا دڵنیا بم لە سەلامەتیان چی بكەم دڵی باوك هەر وایە ئەگەر ئەزموونەكانی قۆناغی منداڵی بێنینەوە یادمان
دەبینین زۆرجار گوێمان لە ئاوازێكی تایبەتی بووە یان دەستەواژەیەك یان یستەیەك بەردەوام لە مێشكماندا هاتووچۆی كردووە یان كردارێكمان بەناچاری بص ویستی خۆمان چەندبارە كردۆتەوە وەك دەستلێدان لە عاموودی كارەبا و تەلەفۆن یان یۆشتن بە سەر تەپۆڵكە یان لم یان چەوی كۆبۆوە كە دایكمان داوای لێكردووین بەو شوێنەدا نەرۆین یان لێی پرسیوین بۆچی هەر دەبێت ئەو تەپۆلكە خۆڵەدا بیۆین , نەمانتوانیوە وەڵامی بدینەوە ,چونكە بەخۆشمان نەمانزانیوە بۆچی وا دەكەین , ئەمانە نموونەی باو و ئاسایین بەتایبەتی لە قۆناغی منداڵیدا كە لەگەڵ رێكخستنی ڕەوتی ژیانی تاكدا نامێنن و لەبیر دەچنەوە , بەڵام لە هەندێك لەكەسدا حاڵەتەكان لەوە كاریگەریرین تاك بتوانێت دەستەبەردارییان ببێت , چونكە هەرچەندە ئەو كەسە دەیەوێت ئەو كارە ناكات یان نەیەلێت ئەو بیرۆكە و كردارە و پاڵنەرانە ئەوەندەی دیكە بەرهەڵستی لەمانەویان دەكەن و پێداگری دەكەن گوص شلكردن و تەسلیم بوونیش پێیان دیسانەوە كاردەكەنە سەر ژیانی وباری دەروونی تاك و ئاستی بەرهەمهێنانی لە كارەكەیدا , لە رووی زیانەوە ئەمانە بە پێی جۆری بیرۆكە یان پاڵنەرەكان جیاوازن هەندێكیان مەترسییەكی ئەوتۆ یان زیانێكی وایان نییە و تەنیا كاتی نەخۆش بەهەر دەبەن و هەندێجاریش هیلاكی دەكەن , بەلام هەندێكیان مەترسیدارن وەك لە دواییدا بە تەواوەتی باسیان دەكەین بەتایبەتی ئەو بیرۆكانەی لە مێشكی نەخۆشدا دەچەسپێن .
لــــێــــكــــــدانـــەوەی وەســــواســــــی :=
لەكاتێكدا بیرۆكە وەسواسیەكان كەمتر دەردەكەون , بەڵام كردارە ناچارییەكان لە شێوەی ڕەفتاری جیاوازدا ئاشكراتر لە نەخۆشدا دەبینرێن , لەوانەیە مەیدانی ئەم بیرۆكە و كردارانە بەرتەسك بن و لەوانەیە بەرفراوان بن كەواتە چۆن لە میكانیزمی یوودانییان یان چۆنیەتی ئیشكردنیان تێبگەین ؟ بەر لە هەوڵدان بۆ لێكدانەوەی وەسواسی لە شێوەی بیرۆكە زاڵ یان كرداری ناچاریدا واباشە سەرنج لە هەندێك نموونەی وەسواسی بدەین .
نەخۆشێكی تووشبووە بە وەسواسی باسی ڕەفتارێكی خۆی دەكات كە هەرچەندە ناڕەحەت بووە پیێ , بەڵام ناتوانێت دەستبەرداری ببێت , دەڵێت : ئەمشەو لە هەر شوێنێك كونێك ببینم لەسەر دیوار یان لەسەر تەختە یان لە قوماشدا بێت دەبێت بوەستم و پەنجەم بخەم ناوییەوە و بەبازنەیی سورێك بە پەنجەم بدەم تیایدا . ئەم نەخۆشە دان بەوەدا دەنێت كە شەوێك لە هاوڕێیەكی میوان بووە , كونێكی لە بنمیچی ژووری نووسنتەكەندا بینیوە نەیتوانیوە خەوی ڵیبكەوێت , هەرچی كەلوپەلی ژوورەكەیە لە مێز و كورسی خستوونیەیە سەریەك تا دەستی بەو كونە بگات و هەمان كرداری رابیدووی دووبارە كردۆتەوە ئینجا خەوی ڵیكەوتووە .
كچێكی توشبوو بەوەسواسی دەڵێت : وا هەست دەكەم كارگەیەك بەردەوام لە مێشكمدا یان با بڵێم لە دراوسێی مێشكمەوە كار دەكات ئەو كارگەیە كرێكارەكانی هیلاك و بێزارانە كار دەكەن , بەڵام بۆ یەك چركەش ناوەستن , هەندێجار وا دەزانم بە ئەنقەست چەكووشەكانیان توونتر دەكێشن بەو ئامێرە ئاسنانەی دەنگی گەوورە دروست دەكەن , بەڵام كە بەتەواوەتی گص هڵدەخەم و زەینیان دەدەمص , نەخێر ئەوان بەپێی ئاوازیكی رێك و نەگۆر كاردەكەن و بۆ یەك ساتیش بەرزونزمی ئەو دەنگانە كەم و زیاد ناكەن وتێكەلن بە دەنگی زنجیرێكی ئەستوور كە چەند خەپلەیەكی ئاسن بە ناویدا هاتوچۆ دەكەن و دەنگێكی ناساز دروست دەكەن .
ژنێكی تووشبوو بە وەسواسی خاوێنی یان پاك نەبوونەوە هەرچی جلی خۆیی و منداڵەكانی هەبوون لەماوەیەكی كەمدا كۆن دەبوون و دەیزین , چونكە ئەوەندەی دەشتن , بەردەوام
دەست و قاچی خۆیی و منداڵەكانی قڵیشابوون و سوور بوو بوونەوە و جاری وابوو سەر دەستیان خوێتی لێدەهات تووشی جۆرەها هەستیارێتی پێست بووبوون , چونكە بەردەوام ئەوانیشی بۆ چەند بارە كردنەوەی شوشتنی دەست و قاچیان ناچار دەكرد , بە ڕێكەوت منداڵی خزمێكیان لە گەرماودا دەشوات ئەوەندەی دەشوات منداڵەكە دەست دەكات بە گییان و هاوار دەكات كە دایكی بە فریای دەكەوێت منداڵەكە خەریكە دەبورێتەوە , چونكە ئەو ژنە وەسواسی هەستكردن بە پیسی هەبوو كرداری شتن لە پێناو خاوێن بوونەوەدا بەردەوام بە سەریدا زاڵ بوو , شوشتنی نەك دەست وجل وجەستەی لە یۆژێكدا لە ژماردن نەدەهات بەڵكو هەموو شتی ناوماڵ و بەردەرگای ماڵ و تەنانەت ساڵی دوو تا سص جار لۆكەی ناو پێخەفی نووستنی دەهێنایە دەرەوە و دەیشتن , ئەم نەخۆشە لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا دەژی و لە ئێستادا تەنیا باری خراپی تەندروستی یێگرە لە بەردەم ئەو ڕەفتارە زاڵەیدا .
بــــــوارەكــــــانــــــی وەســـــواســـــــی :=
بوارەكانی وەسواسی بەپێی جۆری وەسواسەكە دەگۆرێت واتە ئایا وەسواسەكە تەنیا لە شێوەی بیرۆكەی زاڵدایە یان كرداری ناچارییە , دەشێت بیرۆكەی وەسواسی بص ئەنجامدانی كرداری ناچاری بێت واتە تەنیا بیرۆكەكە هەبێت , بەڵام كردارە وەسواسیەكان بص بیرۆكەی وەسواسی نابن و لە بناغەی هەردووكیشیاندا دڵەیاوكص هەیە . هەندێك وەسواسی هەن بوارەكەیان جەستەیە بۆ نموونە زۆر شتنی بەشێكی جەستە وەك دەست یان هەموو جەستە , هەندێك نەخۆشیش هەن زۆر لە جەستەیان دەترسن كە تووشی میكرۆب و نەخۆشی ببێت یان وەهمی نەخۆشی هەیە , وەسواسییەكی دیكە هەیە بوارەكەی بەتایبەتی یەك ئەندامی جەستە دەگرێتەوە وەك وەسواسی كریانو كە مەدارەكەی لووتە , نەخۆشی بەردەوام پێوەی سەرقالە , بیری لێدەكاتەوە و پێوایە بەهای خەڵك بەلووتیانەوەیە و بەرداوەم لووتی خۆی لەگەڵ لووتی كەسانی دیكەدا بەراوورد دەكات , نەخۆش لەم جۆرە وەسواسییەدا بەهۆی ئەو ئەندامەی جەستەیەوە هەست بە دوونییەت دەكات . وەسواسی دیكە هەیە ئەو شوێنە یان ئەوەندە دەگرێتەوە كە نەخۆش تیایدا دەژی لە شێوەی پەرۆشییەكی زیادەرۆییانە بۆ خاوێنكردنەوەی و یاگرتنی بە خاوێنی یان یێكخستنی ژوورەكەی بە شێوەیەكی ورد و ناحەوێتەوە ئەگەر هەر شتێك لە جێگەی تایبەتی خۆیدا نەبێت . وەسواسیش هەیە كەلوپەلەكانی نەخۆش دەگرێتەوە و هەموو شتێك دەژمێرێت و ئەم كارە چەندبارە دەكاتەوە و بێ ئەوەی بێزاربێت , ئەگەر هەڵەی كرد یان تەنیا گومانی هەبوو هەڵەی كردووە سەر لە نوێ دەیژمێرێتەوە. وەسواسی زاڵیش هەیە كە بوارەكەی لە هزری نەخۆش تێناپەرێت و زۆر جار دەرینابیێت لەوانەیە تەنیا كەسە نزیكەكانی بزانن یان لێی بەئاگابن , هەندێك جاریش لە شێوەی وتنەوەی قسەیەكدا و چەند بارەكردنەوەی بوارەكانی زمان و قسەكردن داگیر دەكات كە نەخۆش لە دوای دەربرینی یان وتنی ئەو قسەیە یان ئەو رستەیە هەست بە جۆرێك لە حەوانەوە دەكات و لە دڵەراوكص و هەستكردن بە گوناە یزگاری دەبێت یان وتنی دەستەواژەیەك لەوانەیە دەروونی بحەوێتەوە ,
چونكە پێوایە بەو یسەتەیە لەكارەسات و شتی ناخۆش بە دوور دەبێت , بەڵام هەركە لە وتنی تەواو بوو لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە دڵەراوكی و ترس دەكاتەوە و ناچار دەبێت سەر لە نوص دەست پێ بكاتەوە ئەمەش ڕەوتی ژیانی ئاسایی نەخۆش تێكدەدات و سەرنجی دەوروبەریشی رادەكێشێت . هەندێجار بیرۆكەی وەسواسی زاڵ منداڵەكانی نەخۆش دەگرێتەوە و نەخۆش بەردەوام دەترسێت لەوەی رووداوێكی ناخۆش بەسەر منداڵەكانی یان خێزانەكەدا بێت وەك ئەو ژنەی هەركە منداڵەكانی لە دەرگای ماڵەكایان دەیۆیشتنە دەرەوە تا قوتابخانە دەگەڕانەوە لە دڵەراوكصی ئەوەدا دەژیا نەك تووشی كارەساتێكی ناخۆش ببن بەتایبەتی لە دوو شت زۆر دەترسا , ببن بە ژێر ئۆتومبیلەوە یـــان مندالێَك قەڵەمی تیژ بكات بە چاویاندا , یان وەك ئەو نەخۆشەی بواری وەسواسییەكەی دایكی گرتبۆوە و شەوانە چەند جارێك هەڵدەستا تا بزانێت دایكی هەناسە دەدات , هەندێك لە دایكانی تووشبوو بەم حاڵەتە وەسواسی خنكاندنی منداڵەكانیان هەیە واتە دەترسن خۆیان منداڵەكانیان بخنكێنن یــان دەترسن هاوسەر و منداڵەكانیان ژەهر خواردوو بــــــكەن .
ســـــەرهـــەڵـــــــدانــــی وەســـــواســـی :=
دیاریكردنی كاتی یان سەرەتای سەرهەڵدانی وەسواسی كارێكی ئاسان نییە و دەكەوینە بەردەم مەسەلەیەكی فرە لایەن و ئاڵۆزەوە , چونكە زۆر جار وەسواسی بەئاسانی دركی پێناكرێت و شێوە و وێنەی دیكە وەردەگرێت یان دەبێتە بەشێك لەرەفتار یان شێوازی هەلسوكەوتی یان وەك هەر سیفەتێكی ئاسایی لە تاكدا دادەنرێت و هەندێجار نەخۆش پاساوی ئەوە دەهێنێتەوە كە ئەو كردارانە یان ئەو یفتارانە لە پێناوی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆی یان خێزاكەیدا , بــۆ نموونە نەخۆشێك هەمیشە لەوە دەترسا ئۆتومبێلەكەی بەرەو نشێوێك خلبكاتەوە بۆیە بەتوندی دەستی بەبرێكەوە دەگرت و لە شۆفێریدا بەئاگابوو , نەخۆشیەكی دیكە هەرچەندە ییشی دەتاشی دەترسا خوی بە گوێزانەكەی بكوژێت , بۆیە بەوپەڕی بە ئاگاییەوە ئەو كارەی دەكرد , ژنێكی دیكە هەمیشە كە قاوەی دەخواردەوە دەترسا دەرزییەكی دومبووس لە ناو فنجانەكەیدا بێت , بۆیە بە هێواشی قاوەكەی دەخواردەوە و دوای تەواو بوونیشی چەند چەند جارێك سەیری ناو فنجانەكەی دەكرد , پیاوێكی دیكە پێیوابوو ئەوەی ئەو شەوانە دەیكات لەبەر ئەمنی زۆر پێویستە , هەموو شەوێك پێش خەوتن دەبوو چەند كارێك بكات , دەرگای ژوورەكەی بە كلیل دادەخست و كلیلەكەی دەشاردەوە , قەرەوێَلەكەی دەدانا و دەزووی بە چواردەورەی جێگاكەیدا یایەل دەكرد , بەڵام دواتر شیكردنەوەی دەروونی ئەم نەخۆشە ئاشكرایكرد كە ئەم پیاوە لەوە ترساوە شەو بەدەم خەوەوە هەستێت و منداڵەكانی یان ژنەكەی ئــــــازار بـــدات .
وەســــــواســـی بـــــۆماوەیـــیــە ؟
هەندێك كەس ئامادە باشییەكی بۆ ماوەییان بۆ نەخۆشی وەسواسی هەیە , بەڵام ئەم ئامادە باشییە هەمیشە خۆی دەرنابڕێت واتە مەرج نییە ئەم نەخۆشییە دەربكەوێت , بەڵام كاتێك بارودۆخ گونجاو بێت وەك ڕوودانی كارەساتێك یان گرژییەكی دەروونی تووند نیشانەكانی وەسواسی دەشێت دەربكەون , بەگشتی 10%ی خزمانی تووشبوو بەم نەخۆشییە بەدەست نیشانەكانی هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنن ئەگەر نەخۆشییەكەش بەتەواوەتی دەرنەكەوێت , 5-10%ی خزمانی تووشبوو نیشانەی سووكی نەخۆشییەكەیان تیادا دەردەكەوێت , مەترسی تووشبوونی منداڵیش بەوەسواسی ناچاری یان زاڵ پشت دەبەستێت بەوەی ئایا یەكێك لە باوان تووشی وەسواسی بووە یان هەردووكیان , چونكە ئەگەر هەردووكیان تووشبووبن ئەوا مەترسیەكە دوو هێندە دەبێت , هەروەها یێژەیی مەترسی تووشبوونەكە جیاواز دەبێت ئەگەر باوان لە منداڵیدا تووشبوو بێت یان لـــە گەورەییـــــدا .
چـــــارەســـــــەركــــــردنـــــی وەســـواســـی :=
زۆربەی كات چارەسەركردنی وەسواسی پڕۆسەیەكی سەركەوتوو نابێت بە هۆی زۆر هۆكارەوە یەكێك لەوانە درەنگ دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكەیە كە زۆربەی تووشبووان ماوەی ساڵانێكی زۆر هاتووچۆی پزیشك دەكەن بێ ئەوەی نەخۆشییەكەیان دیاری بكرێت , هۆكارێكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەوانەیە ئەو كەسانەی تووشی بوون حاڵەتەكەیان بشارنەوە یان خۆیان بەرچاویۆشنییان بەرامبەری نەبێت , هەروەها لەبەر ئەوەی هۆكارێكی دیاریكراو نییە بۆ تووشبوون بەوەسواسی ئەوا چارەسەر كردنیشی بەتەنیا شێوازێك نابێت , بەڵام بەشێوەیەكی گشتی سایكۆلۆژی نوص بەپێچەوانەی یابردووەوە ئەوە دەسەلمێنێت كە وەسواسی جۆرێكە یان حاڵەتێكی دەروونی وەك خەمۆكی و هەست نەكردن بە بەختەوەری یان ناڕەحەتیە و ئەو كەسەی تووشی دەبێت ناچارە پەنا بۆ هەر شتێك ببات تا حەوانەوەی پص ببەخشێت و هەست بە ئارامی بكات واتە پێویستی بە دەرچوون و سەرفكردنی وزەی نێگەتیڤی ناوەوەیەتی تەنانەت ئەگەر بۆ شتی پیوپوچ و نەشیاویش بێت . چارەسەركردنی ئەم ناڕەحەتییەش لە رێی ئەنجام دانی ئەو كارەوە دەبێت كە تاك خۆی حەزی لێیەتی و چێژی لێوە دەگرێت , پاش ماوەیەك مێشك رادێت و نەستی ئەو كەسەش درك بەوە دەكات كە بەتاڵكردنەوەی وزەی نێگەتیڤی لەو شتانەدا كە خۆی حەزی لێیانە زۆر باشترە لەوەی مێشكی خۆی بە هەندێك بیرۆكەوە سەرقاڵ بكات و بەمەش وردە وردە لەو وەسواسییە ڕزگاری دەبێت , چونكە لەو بارە خەمۆكییە دێتە دەرەوە كە پالی پێوەناوە پەنا بۆ ئەو وەسواسیە بەرێت ئەو دەرمانانەش كە لەچارەسەركردنی وەسواسیدا پزیشك بۆ نەخۆشی دەست نیشان دەكات كاریگەرییان هەیە بۆ سەر زیادكردنی ماددەی سیرۆتۆنین لە خانەكانی مێشكدا و بەمەش حاڵەتی دەروونی نەخۆش باش دەبێت لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی وەسواسی و ئەو دڵەیاوكێیەی كە هاوكاتە لەگەڵیدا و واچاوەیوان دەكرێت بە یێژەی 40% بۆ 90% لەرصی چارەسەركردن بە دەرمان لە تووندی نیشانەكانە كەمبێتەوە و زۆربەی چارەسەركردن شەش بۆ دوانزە هەفتە دەخــــایەنــێت .
ســـــــەرچــــاوەكـــــان
(1) د.الحفنی , عبدالمنحم , موسوعە الگب النفسی _ لبنان , گ 1 (2005)
(2) د.الجزائری , حسین عبدالرزاق , موسوعە شرح المصـگـلحـات النفسیە , دار النهچە العربیە , بیروت _ لبنان گ1 (2001)
(3) ســیــلامی , نوربــیـر , المعجم الموسوعی فی علم النفس ت: وجـیــە اســعــد , دمــشــق _ سوریا گ1 , (2001 )
(4) الـرفــاعــی , نعـــیــم , الصــحــە النفــســیــە , جامــعــە دیــمشـــق ســوریــا , گ7 ( 1987 )
(5) د.ســالــمی , عــبــدالمــجــیــد و اْخــرون , دار الـكـتـاب الـبـنـانــی و الــمصــری گ1 (1998)
(6) د.عـاقـل , فـاخـر , مـعـجـم الـعـلـوم الـنـفـسـیـە , شـعــاع للـنـشر و الـعـلـوم , حلب _ سوریا گ1 ( 2003 )
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سورێن (2010-12-11 20:49:57)


لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بێت بهڕێزم بابهتێکی جوانه
به هیوای بهردهوام بونت لهم بابهته جوانانه
ههر سهرکهوتو بیت یاخوا


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
لهسهر هێڵ نییه