[SIZE="5"][CENTER]ئه‌لبومی ئيعجاز له‌قورئان دا_زۆر زۆر گرنگه[/CENTER]
ئه‌مه بابه‌تێكه به‌وێنه هه‌ندێك ئيعجازی زانستی پيشان ده‌دات ، به‌هيوای سوود به‌خشی
چه‌ند ڕاستيه‌كی زانستی كه قورئانی پيرۆز ئاشكرای كردوون ،كه‌تاكو ئه‌م دواييانه‌دا نه‌زانرابوون.
[CENTER][SIZE="6"]كاتێك له‌ناكاو ئاسمانه‌كان له‌ت ده‌بن [/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
قورئانی پيرۆز چه‌ند پێكچواندنێكمان ده‌داتێ تاكو شێوه‌ی ڕۆژی دوایی له‌پێش چاوانمان دا به‌ر جه‌سته بكه‌ين.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(فَإِذَا انْشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ) [الرحمن: 37
واتا ( كاتێك دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌كو گولَێكى سوور دێته به‌رچاو، ياخود وه‌ك رۆنى قرچاوى لێ دێت (ئه‌مه‌ش قؤناغێكه له قۆناغه‌كانى تێكچوونى كه‌ون) الرحمن 37
ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه له‌ت بوونی ئاسمانه‌كانمان بۆ ده‌كات ،ئه‌گه‌ر ته‌ماشايه‌كی ئه‌م وێنه‌يه‌ش بكه‌ن ،ئه‌مه زاناكان له‌كاتی ته‌قينه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌يه‌ك دا گرتوويانه و وه‌كو ناويان ناوه (گوڵه هه‌ڵوه‌ريوه‌كه) هه‌مان ئه‌م ناوه‌ی كه قورئان باسی كردوه،ئه‌مه‌ش واتا ئه‌م وێنه‌يه بچوككراوه‌يه‌كی هه‌مان ئه‌م ديمه‌نه‌يه كه له هاتنی ڕۆژی قيامه‌ت ده‌يبينين _سبحان الله_
[CENTER][SIZE="7"]ده‌ريا گڕگرتوه‌كه[/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
ئه‌مه وێنه‌ی لايه‌نی يه‌كێك له زه‌رياكانه ،ده‌بينين كه چۆن گڕی گرتوه و شه‌پۆڵی گرگانی ده‌هاوێژێت.
ئه‌م وێنه‌يه له نزيك به‌سته‌ڵه‌كی باكور دا گيراوه،به‌ر هاتنی قورئانی پيرۆز كه‌سێك زانستی ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره زه‌ريايه نه‌بوو كه‌شه‌پۆڵی گرگانی ده‌هاوێژێت ،به‌ڵام خوای گه‌وره باسه ئه‌مه ديارده ترسناكه‌ی كردوه‌و به‌ڵكو سوێنديشی پێ خواردوه كه ده‌فه‌رموێت(وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ * إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ * مَا لَهُ مِنْ دَافِعٍ) واتا: ( سويَند به ده‌رياى داگيرساو) به‌رِاستى سزا‌و ئازارى په‌روه‌ردگارى تؤ ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر پێش دێت كه‌سيش ناتوانێت به‌رىبگرێت و ده‌ستى پێوه بنێت و نه‌هێڵێت) الطور 6_8.
(تسجير) له‌ڕێزمانی عه‌ره‌بی دا به‌مانای(الاحماء )دێت واتا گه‌رم كردن عه‌ره‌بكان ده‌ڵێن(سجر التنور أي أحماه)
ئه‌مه‌ش ده‌ربڕينه‌ش زۆر ڕێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه ده‌بينين كه ئه‌م ده‌ريايه به هه‌زاران پله‌ی سه‌دی گه‌رم كراوه تاكو شه‌پۆڵی گڕگانی دروست ده‌كات................ فسبحان الله العظيم.
[CENTER][SIZE="7"]مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ[/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
هه‌موومان ئه‌و موعجزه‌مان بسيتوه كه دوو ده‌ريا هه‌يه يه‌كيان سورو ئه‌وی تريان شيرينه وتێكه‌ڵيش نابن،ئه‌م وێنه‌يه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م شوێنه‌يه كه دو ده‌رياكه له‌يه‌كتر جيا ده‌كاته‌وه‌و زانايان ناويان ناوه (په‌رده‌ی ئاوی)،و ئاشكراشيان كردوه كه هه‌ر يه‌كه‌و تايبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌يه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر جياوازه و ماسی ئه‌م به‌ر ناچێته ئه‌و به‌ر، ئه‌م ديارده‌يه له نيَوان ده‌رياى سپى و زه‌رياى ئه‌تلَه‌سيداو ده‌رياى سوور‌و ده‌رياى عه‌ره‌بدايه.ئه‌م زانياريانه‌ش ته‌نها به‌ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ئه‌مڕۆ زانرا،گه‌وره‌يی بۆ ئه‌و خودايه‌ی كه ساڵانێكی زۆره پێمانی ڕاگه‌ياندوه‌و باسی ئه‌م ده‌ريايانه‌ی كردوه كه‌ده‌فه‌رموێت(مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ * بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَا يَبْغِيَانِ * فَبِأَيِّ آَلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) الرحمن: 19-21
واتا:
(( ئاوى دوو ده‌رياى به‌ره‌ڵا كردووه و به‌يه‌كی گه‌ياندووه تێكه‌ڵيش نابن،چونكه له نێوانياندا به‌ربه‌ستێك هه‌يه نايه‌ڵێت تێكه‌ڵ
ببن جا ئيتر ئه‌ى گرۆی ئاده‌ميزادو په‌رى به كام له نازو نيعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار برِوا ناكه‌ن، كامه‌ى په‌سه‌ند ناكه‌ن.)
[CENTER][SIZE="7"]كانتا رتقاً[/SIZE]
[img]

[/IMG][/CENTER]
زانايان دۆزيانه‌وه كه گه‌ردون يه‌ك پارچه بوه‌و دواتر به‌هۆی ته‌قينه‌وه‌يه‌كی مه‌زن له‌يه‌كتر جيابونه‌ته‌وه،به‌ڵام زانايان له‌وه سه‌ريان سوڕماوه كه هه‌موو ته‌قينه‌وه‌يه‌ك وێرانكاری و په‌شێويه‌كی زۆر ده‌هێنێته كايه‌وه،ئايا چۆن دوای ئه‌م ته‌قينه‌وه ئه‌م هه‌موو ياسا گه‌ردونيانه هاتونه‌ته كايه‌وه كه ته‌نانه‌ت به‌ك سانتيمه‌تريش خۆر و مانگ و زه‌وی وهتد....... له خولگه‌ی خۆيان لاناده‌ن.؟؟!!.
به‌ڵام قورئانی پيرۆز ئه‌م وه‌ڵامه‌مان ده‌داتێ وپێمان ده‌ڵێت گه‌ردوون ته‌ونێكی جوان بوه‌و له‌يه‌كتر جيابۆته‌وه‌و فراوان كراوه و له فراوان بوونيش به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌م بۆ چونه‌يه كه زانايان بۆی ده‌چن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ) الأنبياء: 30
واتا:
(ئايا ئه‌وانه‌ى بێ باوه‌رِ بوون نه‌يانبينيووه و بۆيان روون نه‌بۆته‌وه به‌رِاستى ئاسمانه‌كان و زه‌وى يه‌ك پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێكمان جياكردنه‌وه ،له ئاويش هه‌موو شتيَكى زيندوومان فه‌راهه‌م هيَناوه (ئاو، زوَربه‌ى ئايا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌رِ ناهيَنن)؟.
[CENTER][SIZE="7"]والقمر نوراً[/SIZE]
[img]

[/IMG][/CENTER]
زاناكان به‌م دواييانه دۆزيانه‌وه كه‌مانگ به‌پێچه‌وانه‌ی خۆر سارده ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قورئانی پيرۆز وشه‌ی(نور)ی بۆ به‌كارهێناوه ،به‌ڵام كه‌باش اه مخۆر ده‌كات وشه‌ی(ضياء(ی بۆ به‌كاربردوه ،جياوازيان ئه‌وه‌يه كه (نور) ڕوناكيه‌كی بێ گه‌رميه،به‌ڵام وشه‌ی(ضياء)ڕوناكيێكه به‌هۆی گه‌رميه‌وه دروست ده‌بێت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الْآَيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ) يونس: 5
واتا: (خوا ئه‌و زاته‌يه كه خؤرى كردووه به‌سه‌رچاوه‌ى تيشك و رووناكيه‌كى پرشنگدار، مانگيشى كردووه به سه‌رچاوه‌ى رووناكى، چه‌نده‌ها جێگه‌ى هه‌ڵَهاتن و ئاوابوونيشى بؤ ديارى كردووه (جگه له‌وه‌ى هه‌ر شه‌وه به‌شێوه‌يه‌ك خؤى ده‌نوێنێت) تا بزانن و بيكه‌نه بنه‌ماى سالَژمێرى و حساب را‌گرتن، خواى گه‌وره ئه‌وه‌ى به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌مووى له‌سه‌ر بنچينه‌ى حه‌ق و راستى به‌ديهێناوه، به‌و شێوه‌يه ئه‌و زاته ئايه‌ت و به‌لَگه و موعجيزه‌كانى روون ده‌كاته‌وه بؤ كه‌سانێك كه بيانزانن و تێىبگه‌ن. ) يونس 5
ئايا به‌رله دابه‌زينی ئايه‌ته‌كانی قورئانی پيرۆز كێ ئه‌مه‌ی ده‌يزانی؟؟!!.
[CENTER][SIZE="7"]وجعلنا سراجاً وهاجاً[/SIZE]
[img]

[/IMG][/CENTER]
له‌سه‌رده‌می دابه‌زينی قورئان دا كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌مين دا نه‌بوو كه ڕاستی خۆر بزانێت،به‌ڵا دروستكه‌ری خۆر زۆر به‌جوانی له‌م ئايه‌ته باسی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت(وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا) النبأ: 13
واتا:
( چرايه‌كى پرشنگدارمان بؤ فه‌راهه‌م هێناون.
ئه‌م ئايه‌ته‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه (خۆر) بريتي يه له چرايه‌ك بۆ سوتاندنی سوته‌مه‌نی بۆ وه‌به‌رهێنانی ڕووناكی و گه‌رمی.ئه‌مه‌ش ئه‌م كاره‌يه كه (خۆر) پێی هه‌ڵده‌ستێ و سوته‌مه‌نی نه‌وه‌وی ده‌سوتێنێت و ڕووناكی و گه‌رمی وه‌به‌رده‌هێنێت،له‌به‌رئه‌مه‌ش ناوبردنی(خۆر)به(چرا)باش‌ترين وشه‌ی ده‌ربڕينه له‌ڕووی زانستيه‌وه.
هه‌زار جارسبحان الله..................
[CENTER][SIZE="7"]الطارق[/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌ستێره‌كيان دۆزيوه‌ته‌وه ده‌نگێكی لێوه ده‌رده‌چێت وه‌ك ده‌نگی (چه‌كوش)وايه،جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئه‌ستێره‌يه شه‌پۆڵی كێشكردن ده‌رده‌كات كه‌ده‌توانێت هه‌رشتێكی بيه‌وێت كونی ده‌كات به‌زه‌و‌يشه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه دوو ناويان لێ ناوه يه‌كه‌ميان (چه‌كوشی گه‌ردونی) دوه‌ميشيان(كونكه‌ر)،ئه‌مه زانياریو لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانايانيش خوای گه‌وره ته‌نها به‌دوو وشه به‌ته‌واوی باسی كردوه كه‌ده‌فه‌موێت(النجم الثاقب)پێش ئه‌وه‌ش سوێندی پێ خواردوه كه ده‌فه‌رموێت( وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ * النَّجْمُ الثَّاقِبُ) الطارق: 1-3.
واتا:سويَند به ئاسمان وسوێند به تارق،جا تؤ چووزانى (تارق) چيه.،ئه‌ستيَره‌يه‌كه به رووناكيه‌كه‌ى تاريكى ده‌برِيَت)
وشه‌ی (الطارق) ده‌ربڕينێكی زۆر ته‌واوه بۆ كاری ئه‌م ئستێره‌يه، هه‌روه‌ها وشه‌ی (الثاقب) ته‌واو وه‌سفی ئه‌ستێره‌كه ده‌كا(كونكه‌ر) ئايا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م موعجزانه‌ی قورئان له‌وتنی ڕسته‌ی پيرۆزی(سبحان الله) چيترمان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟؟!!
[CENTER][SIZE="7"]الناصية والكذب[/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
به‌رله ماوه‌يه‌ك بابه‌تێكم وه‌رگێڕايه‌سه‌ر كوردی له‌ژێر ناونيشانی(درۆكردن و نهێنيه‌كانی له قورئانی پيرۆز دا) ئه‌م بڕگه‌يه‌ش كورته‌يه‌كی هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌يه:
زاناكان به‌م دواييانه ئاشكرایان كرد كه‌وا شوێنی به‌رپرس له درۆ كردن پێشه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤه،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌يان ئاشكرا كرد كه‌وا له‌كاتی درۆكردن ئه‌م شوێنه به‌شێوه‌يه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته كار كردن،دواتر گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه زانستيه‌ی كه‌وا ديارده‌ی درۆكردن و تاوانكاری له‌پێشكی ده‌موچاوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنج بێت ئه‌وه‌يه كه قورئانی پيرۆز باسی كاری ئه‌م نێوچاوانه‌ی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت(ناصية كاذبة خاطئة) العلق 16 واتا: ( ئه‌و پێشه سه‌ره درؤزنه تاوانكاره)
خوای گه‌وره نێوچاوانی به درۆزن ناو بردوه ،له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بۆچونه‌ش بوو كه زانايان ئامێری موگناتيسيان داهێنا بۆ ئاشكراكردنی درۆزنه‌كان به چاودێری كردنی قسه‌كه‌ره‌كان له‌كاتی درۆكردن و گۆرانكاری ڕوودان له‌نێوچاوانيان دا.
فسبحان الله العلي العظيم.......
[SIZE="7"][CENTER]نجم يموت[/CENTER][/SIZE]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
ئه‌م وێنه‌يه ئاژانسی (ناسا) گرتويه‌تی له پێگه‌ی خۆيان بڵاويان كردۆته‌وه،ئه‌م ئه‌ستێره‌يه 4000 چوارهه‌زارساڵی ڕوناكی لێمانه‌وه دووره و به خۆری ئێمه ده‌چێت ،به‌ته‌قينه‌وه‌يه‌كی گه‌وه له‌ناوخۆی دا ئه‌ندازه‌يه‌كه‌ی بچوك بۆته‌وه تاكو بۆته‌وه ئه‌ستێره‌يه‌كی كورته باڵا‌و كه گه‌رمي ئه‌م ته‌قينه‌وه‌ش گه‌يشتۆته 400.000 چوارسه‌دهه‌زارپله‌ی سه‌دی ،زاناكان ئه‌مه دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا خۆری ئێمه خۆی ده‌خواته‌وه‌و ده‌سوتێت و دواتريش به‌هێواشی ئه‌ندازه‌كه‌ی بچوك ده‌بێته‌وه تاكو ده‌بێته خۆرێكی بچوك ،ئه‌مه‌ش ئه‌م قۆناغه‌يه كه‌زانايان ناويان ناوه(كورته باڵای سپی).
ئايا ئه‌مه شتێكی سه‌رسوڕمان نيه كه خودای باڵا ده‌ست باسی ئه‌م ڕووداوه‌ی كردبێت؟؟!!.
خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) التكوير 1
واتا: ( كاتێَك خؤر ده‌پێچرێته‌وه و رووناكى نامێنێت).
[CENTER][SIZE="7"]ئه‌مه زينده‌وه‌ره يان گه‌ڵای دار؟؟!!.[/SIZE][/CENTER]
[CENTER][img]

[/IMG][/CENTER]
له‌م وێنه‌يه‌دا زينده‌وه‌رێكی زۆر ده‌گمه‌ن ده‌بينرێت كه زانايان له‌ده‌رباره‌ی دا ده‌سته‌وه‌ستان ماون.
ئه‌م زينده‌وه‌ر بێ ده‌سته‌ڵاته چۆن توانيويه‌تی به‌شێوه‌يه‌كی وه‌ها ته‌واو خۆی له‌گه‌ڵ سروشت دا بگونجێنێت كه جياكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ڵای داره‌كان ئه‌گه‌ر دوای ماندوبونێكی زۆر نه‌بێت ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه.
ئه‌مه پرسيارێكه مادديه‌كان ده‌يڵێنه‌وه به‌ڵام ئێمه‌ی موسڵمان به دڵنيايه‌وه له‌وه‌ڵامی دا ده‌ڵێين:
(وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى رِجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)النور: 45
واتا:
(هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زينده‌وه‌رێكى له ئاوێكى تايبه‌ت دروست كردووه، جا هه‌يانه له‌سه‌ر سكى ده‌رِوات، هه‌يشه له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌رِوات، هه‌يشه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌رِوات، خوا هه‌رچى بوێَت دروستى ده‌كات، به‌رِاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌يه.)
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێين پرسيارێكه:
ئايا كه‌سێك له‌هه‌مبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو موعجزانه‌ی قورئان دا ڕسته‌ی(سبحان الله العظيم)نه‌بێت چي تری به‌سه‌ر زمان دا دێت؟؟!!.
كه‌واته با هه‌موومان به‌يه‌كه‌وه بڵێين(سبحان الله العظيم الاعظم انت الخلاق العليم).
به‌ده‌ستكاری له‌عه‌ره‌بيه‌وه ((((((((( عبدالمجيدهه‌ريری ))))))))))
س_مجلة الابتسامة[/SIZE]