❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 18:10:24

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

*** گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان ***



یه‌کێکه‌ له‌و کاره‌ دزێو و پییسانه‌ی مرۆڤه‌کان توشی ده‌بن له‌ ژیانیاندا ، جۆر و ڕێژه‌ی گوناهیش له‌ مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی دی  ده‌گۆڕیت و هه‌ندیک هه‌ن وه‌ک له‌ رۆژی دوایدا له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر دیار ده‌که‌وێت تا قوله‌ پێیان نوقمی تاوانه‌و هه‌ندێک تا ئه‌ژنۆ و هه‌ندێت تا سه‌ر سنگ و هه‌ندیک نوقم ده‌بن له‌ گوناهه‌کانیاندا ، بێگومان هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌نی هه‌ڵه‌ و گوناهی زۆره‌ که‌ زۆر جار ئاگاداری گوناهه‌کانی نیه‌ یان خۆی بی ئاگا ئه‌کات له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات  ،دوو جۆری سه‌ره‌کی گوناه هه‌یه‌ ئه‌وانیش :-

( گوناهی گه‌وره‌ و گوناهی بچوک ) 
به‌م شێوه‌یه‌ پۆلێنیان ده‌که‌ین ؛ به‌ کورتی باس له‌ جۆره‌کانی ده‌که‌ین.....
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-30967d7749.jpg

گوناهی  شاراوه‌ :
له‌م جۆره‌ گوناهه‌دا مرۆڤه‌کان به‌ شاراوه‌یی گوناه ده‌که‌ن
و پێیان وایه‌ که‌سێک ئاگاداریان نیه‌
و هیچ کاتێک ئه‌و گوناهانه‌یان له‌ حسابی کرده‌وه‌کانی خۆیان حساب ناکه‌ن
چونکه‌ پێیان وایه‌ لای خوای گه‌وره‌ش نادیاره‌ .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-fb7a19c5b2.jpg

گوناهی  ئاشکرا:
له‌م جۆره گوناهه‌دا مرۆڤه‌کان به‌ ئاشکراو به‌ به‌رچاوی کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکه‌وه‌ تاوانه‌که‌یان ده‌که‌ن
گوێ به‌و تاوانه‌ ناده‌ن یان باشتر بڵێین را‌هاتوون له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ تاوانه‌ به‌ تاوانی نازانن  .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-57bf5d6389.jpg

گوناهی  شه‌رمه‌زارانه‌:
له‌م جۆره‌ گوناهه‌دا مرۆڤه‌کان شه‌رمه‌زارن به‌ گوناهه‌که‌یان
هه‌میشه‌و هه‌رده‌م به‌ باسکردن یان بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ چاوه‌کانیان پری فرمێسک ده‌بێت
و ئاخ بۆ هه‌ڵه‌که‌یان ده‌کێشن داوای لێخۆشبون له‌ خاڵقیان ده‌که‌ن.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-95d97b1677.jpg

گوناهی شانازی پێکردن:
ئه‌م جۆره‌ گوناهه‌ خراپترین و به‌ سزاترین گوناهه‌ لای خوای گه‌وره‌
به‌راستی ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ گوناهه‌ ده‌که‌ن به‌ ئاشکرا دژایه‌تی خالقی خۆیان ده‌که‌ن ،
ئه‌م جۆره‌یان  له‌ نێو کۆمه‌ڵیک له‌ مرۆڤه‌ بێ ڕوه‌کان بڵاوه‌ که‌ له‌ دوای گوناهه‌که‌یان
شانازی به‌ گوناهی خۆیان ده‌که‌ن و باسی ده‌که‌ن و پێیان کارێکی باشه‌ .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-339143e487.jpg

گوناهی کۆتایی و بێ گه‌رانه‌وه‌ :
ئه‌مه‌ش ته‌نها شیرک ده‌گرێته‌وه‌ که‌ لێخۆشبونی نیه‌ .
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c52f02be42.jpg


لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ باسکردنی گوناهه‌کان ئاگادار کردنه‌وه‌مانه‌
ئایا ئێمه‌ کام مرۆڤانه‌ین و تاوان و گوناهه‌کانمان له‌ کام جۆره‌ گۆناهانه‌یه‌ ،
وه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو کات خۆمان له‌و گوناهانه‌ دوور بخه‌ینه‌وه‌
به‌ ته‌وبه‌ کردن له‌و گوناهانه‌ و داوای لێخۆشبون له‌ خاڵقی یه‌کتا که‌ هه‌ر ئه‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌ ،
خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناه و تاوانێکی خۆش ده‌بێت جگه‌ له‌ شه‌ریک دانان بۆ زاتی پاکی الله‌ ..

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-098bbf7af0.gif
هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :
ئه‌گه‌ر به‌ رێژه‌ی زه‌وی تا ئاسمان به‌ گوناهه‌وه‌ بێن و داوای لێخۆشبونم لێ بکه‌ن ،
ئه‌وا منیش هێنده‌ی زه‌وی و ئاسمان  لێبورده‌یی و لێخۆشبون ده‌هێنم .


گوناه یه‌كێكه‌ له‌و هۆیانه‌ی كه‌ واده‌كات ئیمه‌ی مرۆڤ زۆرترین كات بێتاقه‌تبین ،،
وه‌ زۆری گوناهامان واده‌كات نه‌توانین ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئاسوده‌یمان بدۆزینه‌وه‌و
له‌وێوه‌ خه‌نده‌كانمان بژیه‌نینه‌وه‌ له‌ ئامێزی لێخۆشبونێكی پڕ سۆز ،،
ئیمه‌ی مرۆڤ كاتێك كه‌ گوناه ئه‌كه‌ین بێ ئومێدئه‌بین له‌وه‌ی كه‌
خالق لیمان خۆشبێت وه‌ واهه‌ست ئه‌كه‌ین ئه‌مه‌ كۆتامانه‌ ،،
به‌ڵام خالق هێنده‌ میهری زۆره‌ كه‌ پێمان ئه‌فه‌رموێت ئێوه‌ داوای لێخوشبوون بكه‌ن
من لێتان خۆش ئه‌بن به‌ڵام نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر گوناهه‌كه‌تان ،،
خالق ئه‌و میهره‌ی كه‌ له‌م دنیادا هه‌یه‌تی زۆر زۆر كه‌مه‌ له‌ چاو میهری ئه‌و دونیا،،
له‌ودنیا میهری بێ سنوره‌ بۆ به‌نده‌كانی ،، وه‌ پێمان ئه‌به‌خشێت ،،

ئێمه‌ بۆ له‌ ڕه‌حمی ئه‌و بێ ئومێدبین ؟؟ به‌ڵام ناشبێت میهری ئه‌و
بقۆزینه‌وه‌ بۆ كردنی تاوان و بڵێن خۆ لێمان خۆش ئه‌بێت ،‌،
له‌ته‌نیایماندا كات بقۆزینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گوناهمان پڕبكه‌ینه‌وه
چونکه‌ خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ به‌ میهره‌ هێنده‌ش له‌سه‌ر تاوان توڕه‌یه‌،،
نابێت بیرمان بچێت که‌ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به‌ ئازاره,
با خۆمان له‌ تاوانه‌کان دوور بخه‌ینه‌وه‌ و ڕوو بکه‌ینه‌وه‌ په‌روه‌ردگار
ئیدی به‌ ئاشتبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خالقمان ئاسوده‌ی هه‌موو جه‌سته‌مان ئه‌گرێت .

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ef017d38aa.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6270f401c3.gif
نوسینی ((( ڤــــیان * خــه‌مـــه‌ )))
ڕۆحــێکـــی دی بــۆ کـــوردژیــــن

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-13 18:55:02

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

ده‌سته‌کانتان خۆش هاورێیان
سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز بن انشا الله‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-14 05:40:20

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

ده‌ستان خۆش هاورێێان سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبن بابه‌تێكی جوانتان نوسیوه‌

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-14 15:58:41

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

زۆر سوپاس هاورێیانی به‌رێز بۆ په‌یامه‌کانتان
خاتوو شازه‌
کاکه‌ احمد
به‌ هیواین به‌ سود بێت بۆ هه‌موومان
هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-14 16:09:14

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

به‌ڕاستی بابهه‌تێکی زۆرررر جوان و به‌مانایه‌
یاخوا ده‌سته‌کانتان خۆش بێت مامه‌ خه‌مه‌،داده‌ ڤیان گیان
خوا پاداشتان باته‌وه‌....
هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌ نووسینی بابه‌ته‌ جوانه‌کانتان
به‌ هیوای شادی و به‌خته‌وه‌ریتان..
هه‌ر بژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-14 16:15:02

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

زۆر زۆر زۆر جوانە
یاخوا دەستان خۆش بیت هەمیشە لە بەختەواریدا بن (ڤیان+خەمە)
بەراستی هەتا بڵیت بابەتیکی زۆر جوانە و پر واتاییە
اشاللە هەموو لایەک لە گوناح بە دوور بیت و لە کارە گڵاوەکانی
شەیتان بە دوور بیت خوای گەورە هاوەڵمان بیت ئاــــــمین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-15 15:36:14

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ((( گوناه وه‌ک نائارامی مرۆڤه‌کان )))

زۆر زۆر سوپاس هاورێیانی به‌رێز بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
خاتوو لیسا
خاتوو دنــا

به‌و هیوایه‌ین به‌سود بێت بۆ هه‌موومان
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net