❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دایكی روزبە‌: زۆربەی هۆنراوەی گۆرانییەكانی روزبە هی منن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 19:21:16

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

دایكی روزبە‌: زۆربەی هۆنراوەی گۆرانییەكانی روزبە هی منن

سیمینی چاییچی، ژنە شاعیری ناسراوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، رایگەیاند كە دوایین دیوانی بەناوی (منم یان تۆ) ئامادەی بڵاوكردنەوەیەو لەبەریتانتاش گروپێكی كوردی كار لەدەقێكی شانۆی ئەودا دەكەن تاوەك بكرێتە پڕۆژەیەكی شانۆیی.

سیمینی چایچی، كە دایكی گۆرانیبێژی گەنج، روزبە یە لەسەردنێكدا بۆ سلێمانی بە (وارڤین)ی راگەیاند كە بۆ تەواوكردنی پڕۆژە هونەرییەكەی كە خۆی لەدەقێكی شانۆییدا دەبینێتەوە بەناوی (شاری ئاشتی)، سەردانی هەرێمی كورستانی كردووە.

گوتیشی"پڕۆژەكە زۆر بەربڵاو و گەورەیە، كە لەڕێگەی گروپی كوردستانەوە كارێكی میوزیكی گەورەی بۆ كراوەو زیاتر لە 50 هەزار پاوەندی تێدەچێت".

سیمین، راشیگەیاند كە بەرهەمێكی تازەی ئامادەی بڵاوكردنەوەیە بەناوی (منم یان تۆ) كەلە 12 تراكی هۆنراوە پێكدێت، ئەمەش دوایین بەرهەمی نوێیەتی و لەلایەن كۆمپانیای ئارۆوە لەهەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

هۆنراوەكان بەدەنگی خۆی دەخوێنرێتەوەو كاری میوزیكیشی لەلایەن روزبەی كوڕییەوە بۆ كراوە.

هەروەها گوتیشی"ئەو بەرهەمەم هۆنراوەی دڵداری، ژنان، فەسلەفی و نیشتیمانی تێدایە".

گوتیشی"زۆربەی هۆنراوەكانم لەدژی چەوساندنەوەی ژنانە، چونكە تائێستاش چەوساندنەوەی ژنان لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا بەردەوامە".

ئەو دەڵێ كە جگەلە هۆنراوە نووسین، وەك چالاكوانێكی مەدەنی لەدژی توندوتیژییەكانی سەر ژنان، خەتەنەكردنی مێینە، كوشتن لەژێرناوی شەرەفدا، چەندینجار كەمپین و چالاكی ئەنجامداوە.

هەرچەندە سیمین چایچی زیاتر وەك شاعیرێك ناسراوە، بەڵام چەند بەرهەمێكی هۆنراوەو چیرۆكی منداڵانیشی هەیە.

سیمین، لەبارەی رەوشی ژنان لەهەرێمی كوردستاندا گوتی"بەهۆی ئەوەی كەلە كوردستاندا ئازادی زیاتر هەیە، ژنان كەمتر توانای خولقاندنیان هەیە". ئەم ژنە شاعیرە 3 ساڵ لەمەوبەر و بەتۆمەتی كاری سیاسی چەند مانگێك لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر كرا، بەڵام دواتر ئازاد كراوە.

هەروەها هۆنراوەیەكی بۆ كوشتنەكەی دۆعا نووسیوەو لەلایەن رێكخراوی ئەمنیستی ئەنتەرناسیۆناڵەوە كلیپێكی بۆ كراوە كە لەلایەن هونەرمەند ژاڵەوە كراوە بە گۆرانی.

سیمین، دەڵێ كە تائێستا زیاتر لە 120 هۆنراوەی لەلایەن، شەهین تاڵەبانی، ناسری رەزازی، ئیسماعیل سابوری، ژاڵە، روزبە، هانی، چۆپی فەتاح و جەمشید و چەند هونەرمەندێكی ترەوە كراوە بە گۆرانی.

سیمین، جگەلە دوایین بەرهەمی، خاوەنی دیوانێكی ترە بەناوی(قومار) كە زیاتر لە 80 هۆنراوەی لەخۆگرتووەو لەسەر ئەركی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێم چاپكراوە. سیمین‌ لەبارەی رووزبەی كوڕییەوە گوتی"زۆربەی هۆنراوەی گۆرانییەكانی هۆنراوەی خۆمن، یەكێك لەوانە هۆنراوەی ئازیز ماڵ ئاوایە".

پێشكەش بە گۆڤاری وارڤین:

بۆ ئەوكچانەی كە خۆیان ئەفرۆشن:

هێندە خۆشە بۆنی گەرمی نانی تازە

مەستی هێنەرتر لە شەراب

بۆی ئەفرۆشن بزەو لەش و لارو ئەوین

نەبێ كڕیار، چش لە ژیان،

باوەشی خاك خۆشترە لە بۆنی گەرمی نانی تازە

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net