❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 13:19:06

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

بڕیاردان
کۆتا به‌ش


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cfd6873c01.jpg



ئه‌توانی به‌ بڕیاردان له‌ باشان بیت، ئه‌توانی به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خراپان بیت، که‌سی باش و عاقڵ به‌هۆی بڕیاردانه‌وه‌ له‌ باشان ئه‌بێت، و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ باشان بێت، بۆیه‌ ئاماده‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باشان بێت به‌رامبه‌ر سه‌ختی ڕاوه‌ستێت، ئه‌ویش تاکو به‌ باشی و به‌ به‌خته‌وه‌ری و به‌ ئاسووده‌یی و شادیه‌وه‌ بژیێت، چونکه‌ ئه‌زانێت پێویستی به‌ شتێکه‌ که‌ به‌هۆی بڕیاردانی باشه‌وه‌ ده‌ستی ده‌که‌وێت، ئه‌بینین چه‌ندان که‌س بیر ناکه‌نه‌وه‌ که‌ چی ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ش واته‌ بێ بڕیاردان کار ئه‌نجام ئه‌درێت لای، هه‌ر کارێکیش بێ بڕیاردان ئه‌نجام بدرێت له‌ده‌ستدانی خودی له‌دواوه‌ دێت، له‌ده‌ستدانی خود له‌ده‌ستدانی خودی خۆیه‌، بزربوونه‌ له‌ نێو گێژاوه‌کانی ژیان، باشه‌ کاتێک وات به‌سه‌ر هات چی ئه‌توانێت ئاسووده‌ت بکات؟

هه‌رکه‌سێکمان پێویسته‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی ببینه‌وه‌ و پێوسیسته‌ سه‌ختی ببینین تا هه‌ستێکی خۆییمان لا دروست بێت، تا هه‌ست به‌خۆمان بکه‌ین، نه‌ک خۆی له‌سه‌ختی سه‌ره‌تا لابدا و هه‌ست به‌خۆی نه‌کات؟ چون  ئه‌بێت سه‌ختی هه‌ر ببینین، كه‌ دوو کاتی هه‌یه‌.

ئه‌وکه‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ختی نادات به‌ بڕیاردان بۆ باش، واته‌ خۆی له‌سه‌ختی نه‌داوه‌ و هه‌ست به‌خۆی ناکات، که‌سێکیش هه‌ست به‌خۆی نه‌کات له‌ نێو ناخۆشیا ئه‌ژیێت له‌ نێو نا ئاسووده‌یی.

ئه‌و سه‌ختیه‌ی له‌ بڕیاردانی باشه‌وه‌ دێته‌ ڕێم، پێم ئه‌ڵێ که‌ من کێم، فێری بوونمم ئه‌کات، ئه‌م گه‌ڕێنێت تا ئه‌گه‌م مانا ته‌واوه‌که‌ی بوونم.

که‌واته‌ ئه‌و سه‌ختیه‌ زۆر زۆر زۆر خۆشتره‌ لام که‌ له‌و‌بڕیاردانه‌ی ئه‌م گه‌یه‌نێت به‌ ماناکانی ژیان و هه‌ست کردن به‌خود له‌و سه‌ختیه‌ی که‌ به‌ بێ بڕیاردانه‌وه‌ دێته‌ ڕێم، ئه‌و سه‌ختیه‌ی له‌ بڕیاردانی باشه‌وه‌ دێته‌ ڕێم زۆر زۆر زۆر خۆشم ئه‌وێ چونکه‌ پێم ئه‌ڵێ که‌ من کێم، پێم ئه‌ڵێ شایسته‌ی ناوی مرۆڤم، به‌ڵام ئه‌و سه‌ختیه‌ی به‌ بێ بڕیاردان دێته‌ ڕێم بێ سنوور ڕکم لێیه‌، چونکه‌ هه‌موو شتێکم لێ ئه‌سه‌نێ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسووده‌یی و به‌ بوونمه‌وه‌ هه‌یه‌. باشه‌ ئیتر تۆ کامه‌یان بڕیار ئه‌ده‌ی؟؟؟





نووسینی: موسلــــیم چۆمـانـی
تایبه‌ت به‌: کــــــــــــــوردژیــــــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-13 14:45:17

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ موسلیم گیان
به‌و هیوایه‌ی هه‌میشه‌ شاد و سه‌ركه‌وتوو بیت و
له‌و بابه‌ته‌ به‌سوودانه‌ت بێبه‌شمان نه‌كه‌یت
هیوادارم هه‌میشه‌ خاوه‌نی جوانترین و باشترین بڕیار بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-13 15:00:42

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ موسلیم گیان
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
هیوام سه‌ر که‌وتن و به‌خته‌وه‌ری تۆی گوله‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-14 14:47:28

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی و برای به‌ڕیزم کاکه‌ مسلم
به‌ هیوام هه‌میشه‌  له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بیت
ماندوو نه‌بی بابه‌تێکی جوان و باشت هه‌ڵبژاردوه‌
به‌رده‌وام بیت و بابه‌ته‌ جوانه‌کانت دیاری بێ بۆ هاورێیانمان
سه‌ربه‌رز بیت هاورێ گیان

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-14 18:57:32

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: کۆتا به‌شی بڕیاردان بڕیاری کامه‌یان ئه‌ده‌یت؟

زۆر زۆر سوپاس هاوڕێیانی خۆشه‌ویست کاکه‌ مه‌ریوان، کاکه‌ بڕوا، کاکه‌ خه‌مه‌
سوپاسی وشه‌ جوانه‌کانتان ئه‌که‌م برایانی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
هیوام وایه‌ له‌ ژیان سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net