.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كـام ڕۆح لـه خـۆی ئـهكـا ؟
هه‌ر هه‌نگاوم نا نه‌گه‌یشتمه جێ
له‌تاوا له‌ڕێگادا چاوه‌ڕێم كرد
ئیدی وشه‌كانی بێده‌نگیش
فه‌رشی هاواریان بۆداخستم
ئه‌وده‌مه ئیدی نهم ئه‌زانی
ئه‌بێ له هه‌ناسه‌ی گه‌نجی
ده‌نگێ بخوازم
یا له چه‌مانه‌وه‌ی پیرییهك ...
باده‌ی ئومێدم ده‌مێكه
بۆنی ڕژانی ناڵینی لێ دێ
ده‌مێكه هه‌ناسه‌كانم
بۆنی ته‌می بارانی لێ دێ
ئه‌وه‌تا هێشتا بارانه‌و
من هه‌ر له‌سه‌ر گۆیژه
ڕۆژانه وشه‌یه‌ك ئه‌نه‌خشێنم
ئه‌و وشه‌یه‌یی كه پڕه له په‌رۆشی...
ئه‌وه‌تا من شوێن پێی خه‌نده‌م
له‌ڕێگایه‌كی بێ كه‌س ونكردووه
نازانم له‌ئێستایا كام شه‌پۆل
له‌ناخی هه‌ژانی خۆی ئه‌كات ؟
لێم مه‌پرسن بۆ وا لهسهرچۆكی
ئه‌وه‌تا ڕوو له قیبله‌م
ته‌نها ئه‌ڵێم :الحمدالله ...
هه‌ركات ئهچمهژوورهكهم
گیتارهكهم له‌ته‌نیایدا هاواریه‌تی
پیانۆكهشم پڕ له‌غه‌ریبی ئه‌گری
نۆتهكانیش شێتی ڕێگا
خستونیه‌تی یه پرسیار‌و ئه‌ڵێن :
بۆ له كوچه‌كانی ناخت تۆراوی؟
ئاخر له ئێستایا
كه‌س له‌بۆنی ڕۆحی خۆی ئه‌كا
تامن له ڕۆحی خۆم كه‌م ؟؟
له‌ژێر ئه‌م هه‌موو دڵۆپه بارانانهدا
ئه‌بێ كام چه‌تر بگرمه سه‌رسه‌رم
ئه‌وه‌تا باران ته‌ڕی كردووم
ده‌فته‌ری ژیانیشم پێ نی یه
تا وشهكانمی له‌سه‌ر بنوسم ...
ههرچاوهڕێم له‌ژێر ئه‌م بارانه
نازانم كام دڵۆپه باران
ئه‌مباته‌وه كه‌ناری منداڵیم ؟
ئه‌وه‌تا جله سپییهكانیشم
بۆنی منداڵی خهندهكانمی لێ دێ ...
** نـوسـیـنـی : ڤــــیــــان **
** ڕۆحـیـكـی دی بــۆ كــوردژیــن **

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤیان خان
هۆنراوهییهکی زۆر جوانه و زۆریش جوان وشه‌کانت
به‌کار هێناوه هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش هونراوهیهكی زۆر جوانت نوسیوه
ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م هیوادارم به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هونراوهیهكی زۆر جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خوش خاتو فيان بو هونراوه جوانه كانت به و هيوايه م هه رده م هونراوه كانت له بره ودابن تا كه يشتنت به لوتكه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن bahast (2010-12-13 20:24:46)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانتان خۆش ئازیزان
كاك بڕوا
كاك أحمد
شازه خانم
كاك به‌هه‌ست
هیوای ئاسوده‌ی و خۆشی هه‌میشه‌یی بۆتان،
مه‌منون بۆ وته‌كانتان به‌ڕێزن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌م
هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت له‌م نوسینه جوان و ناسکانه
له بابه‌ته جوانه‌کانت بێ به‌شمان مه‌که که خۆراکی رۆحن
سه‌ر به‌رز بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕێز خه‌مه ،،مه‌منون بۆتۆ ،،
خۆشحاڵم بهپهیامت ،،هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه