❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌، به‌شێلان یان به‌خه‌وتن‌و پشوودان باشتره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-15 21:44:33

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌، به‌شێلان یان به‌خه‌وتن‌و پشوودان باشتره‌

"چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌، به‌شێلان یان به‌خه‌وتن‌و پشوودان باشتره‌"
د.سه‌روه‌ر باجه‌لان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌  مێشك‌و ده‌مار‌و بڕبڕه‌ی‌ پشت بۆ نم نم
پسپۆڕێكی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ مێشك‌و ده‌مار باس له‌هۆكاره‌كان‌و چاره‌سه‌ره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌كات‌و ئه‌و رێوشوێنانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر.
سازدانی‌: ڕابه‌ر كه‌ریم
د.سه‌روه‌ر جه‌مال باجه‌لان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌  مێشك‌و ده‌مار‌و بڕبڕه‌ی‌ پشت له‌دیمانه‌یه‌كیدا بۆ نم نم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ هۆكاره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ زۆرو جۆراوجۆرن‌و زیاتر له‌ 20 جۆری‌ سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رئێشه‌ یه‌كه‌م شت پێویستمان به‌دیاریكردنی‌ جۆری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌".
ڕابه‌ر: ڕۆژانه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌بینین باس له‌سه‌رئێشه‌ ده‌كه‌ن، ئایا سه‌ر ئێشه‌ چییه‌؟
د.سه‌روه‌ر: سه‌ر ئێشه‌ هه‌ستێكی‌ ئازاره‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ سه‌ردا دروست ئه‌بێت هۆی‌ ئازاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام كه‌ له‌ناو سه‌ردا یان له‌ده‌وروبه‌ری‌ سه‌ردا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ستی‌ ئازارییان تێدایه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازاری‌ سه‌ر، سه‌رئێشه‌ ده‌كرێت خۆی‌ نه‌خۆشی‌ بێت یان ده‌كرێت نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ تر بێت، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ سیسته‌مێكی‌ تر بێت ئه‌وا ده‌گه‌ڕێین بۆ هۆكاره‌كه‌ی‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ هیچ سیسته‌مێكی‌ تری‌ نه‌خۆش نه‌بوو هیچ كێشه‌یه‌كی‌ تری‌ نه‌بوو سه‌رئێشه‌كه‌ جۆرێك بێت له‌و سه‌رئێشانه‌ی‌ كه‌ له‌جیهاندا پێوه‌ری‌ ناسینه‌وه‌ی‌ بۆ دانراوه‌، ئه‌وا نه‌خۆشییه‌كه‌ خۆی‌ سه‌رئێشه‌یه‌.
ڕابه‌ر: هۆكاره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ چین؟
د.سه‌روه‌ر: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ له‌له‌شدا له‌وانه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی‌ مرۆڤ توشی‌ سه‌رئێشه‌ بكات، بۆنمونه‌ ماسولكه‌كانی‌ شان‌و مل ته‌شه‌نوج بكات، یان ددانێكت هه‌وی‌ كردبێت به‌تایبه‌تی‌ شه‌ویلگه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، یان جیوب جاری‌ وا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌ سه‌رئێشه‌دا لێمان تێك ئه‌چێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ جیوبه‌كه‌ نیشانه‌ی‌ نه‌بێت، به‌س سه‌رئێشه‌یه‌كی‌ زۆری‌ دروست كردبێت له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ گشتی‌ هه‌بێت له‌سیسته‌مدا، بۆ نموونه‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌: گرانه‌تا، تای‌ ماڵتا، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن، دابه‌زینی‌ خوێن، مه‌لاریا، ئه‌مانه‌ به‌گشتی‌ هۆكارن بۆ توشبوون به‌سه‌رئێشه‌.
ڕابه‌ر: باری‌ ده‌روونی‌ چ كاریگه‌رییه‌كی‌ له‌سه‌ر سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌؟
د.سه‌روه‌ر: باری‌ ده‌روونی‌ زۆر كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رئێشه‌، هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ش ئه‌گه‌ر باری‌ ده‌روونی‌ ناجێگیر بێت كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر میكرۆبیش دائه‌به‌زێت، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ به‌هۆی‌ باری‌ ده‌روونییه‌وه‌ خراپتر ده‌بێت، بۆنموونه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ شه‌قیقه‌ی‌ هه‌یه‌ زۆر كات له‌كاتی‌ ناجێگیری‌ باری‌ ده‌روونی‌ نۆره‌كه‌ی‌ بۆ دێت شقیقه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌وه‌ی‌ نۆره‌ی‌ هه‌یه‌ تاوێك هه‌یه‌و تاوێك نییه‌، هاتنی‌ نۆره‌كان لایه‌نی‌ ده‌روونی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌یه‌، به‌ڵام بنه‌مای‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌روونی‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌ماره‌كانی‌ سه‌ر ناجێگیرییه‌كی‌ تیا دروست ئه‌بێت‌و سه‌ر ئێشه‌كه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام باری‌ ده‌روونی‌ تێكی‌ ده‌دات، زۆرێك له‌پسپۆڕه‌ ده‌روونیه‌كان هه‌موو گۆڕانێكی‌ ده‌روونی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كارلێكێكی‌ كیمیاوی‌، ئه‌و باری‌ ده‌روونییه‌ وا ده‌كات چه‌ند ماده‌یه‌ك بڕژێته‌ ناو خوێنه‌وه‌، ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ سه‌رئێشه‌كه‌.
ڕابه‌ر: چه‌ند جۆر سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌؟
د.سه‌روه‌ر: به‌ژماره‌ ناتوانین ژماره‌یه‌ك بڵێین ئه‌توانین بڵێین زیاتر له‌ 20 جۆری‌ سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌ ئه‌و نموونانه‌ی‌ باسمان كرد وه‌كو هۆكار بۆ نموونه‌ :گرانه‌تا، تای‌ ماڵتا، مه‌لاریا..هتد، له‌وانه‌یه‌ سه‌دان نه‌خۆشی‌ هه‌بێت كه‌ سه‌رئێشه‌ دروست بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خۆیان سه‌ر ئێشه‌ی‌ سه‌ره‌كین كه‌وا سه‌رئێشه‌كه‌ خۆی‌ نه‌خۆشییه‌ چه‌ند جۆرێكی‌ كه‌من بۆ نموونه‌: شه‌قیقه‌، سه‌رئێشه‌ی‌ هێشوویی‌، سه‌رئێشه‌ی‌ گرژی‌ ده‌روونی‌، سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ په‌ستانی‌ ناو ده‌ماره‌وه‌ دروست ئه‌بێت،  كۆمه‌ڵێك سه‌رئێشه‌ی‌ كورتخایه‌نمان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند خوله‌ك یان چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت بۆنموونه‌ هه‌یه‌ له‌كاتی‌ كۆكیندا سه‌ری‌ ئه‌هێشێت.
ڕابه‌ر: ئایا سه‌رئێشه‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌یه‌؟
د.سه‌روه‌ر: به‌ڵێ‌ بۆ نموونه‌ شه‌قیقه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ كۆنترۆڵی‌ بكه‌ین‌و نۆره‌كه‌ی‌ بۆ نه‌یاته‌وه‌ ده‌رمانی‌ باشی‌ بده‌ینێ‌ 70% نه‌خۆشه‌كان سه‌رئێشه‌یان بۆ نایه‌ته‌وه‌ 30% نۆره‌ی‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ دێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سوكتره‌ به‌و شێوه‌ قورسه‌ی‌ یه‌كه‌مجار نییه‌، سه‌رئێشه‌ی‌ گرژی‌ باری‌ ده‌روونی‌ له‌وانه‌یه‌ به‌سێ‌ مانگ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ مانگ ده‌رمان وه‌ربگرێت‌و له‌لایه‌ن پزیشكی‌ ده‌رونییه‌وه‌ ڕێنمایی‌ بكرێت. كه‌واته‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ یه‌كه‌م شت ده‌ستنیشانكردنی‌ دروسته‌، دووه‌م شت چاره‌سه‌ری‌ دروسته‌، سێیه‌م شت كاتی‌ پێویست، چواره‌م شت هۆكاری‌ یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كه‌دا.
ڕابه‌ر: ڕێنماییت چییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ توشی‌ سه‌رئێشه‌ ئه‌بێت؟
د.سه‌روه‌ر: ڕێنماییم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بگه‌ڕێیت بۆ هۆكاری‌ سه‌رئێشه‌كه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆر بكه‌یت، بزانیت ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ جۆره‌كه‌ی‌ چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌خۆته‌وه‌ ده‌رمان به‌كارنه‌هێنیت، بۆ نموونه‌ حه‌بی‌ (relife) كه‌ خه‌ڵك پێیده‌ڵێن حه‌بی‌ كچه‌كه‌، ئه‌و حه‌به‌ چوار ماده‌ی‌ تیایه‌ كه‌ یه‌كێكیان ڤۆڵتارینه‌ كه‌ 50ملگم تێدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك قورحه‌ی‌ مه‌عیده‌ی‌ هه‌بێت بیخوات له‌وه‌یه‌ توشی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ بكات، هه‌روه‌ها پاراسیتۆڵ‌و ئه‌له‌رمینی‌ تێدایه‌، له‌حاڵه‌تی‌ سه‌رئێشه‌دا پاراسیتۆڵێكی‌ ساده‌ كه‌ هیچ شتێكی‌ تری‌ تێدا نه‌بێت بخورێت باشتره‌ وه‌ك له‌ده‌رمانێكی‌ قورس یان باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ یان به‌شێلان یان به‌خه‌وتن‌و ئیسراحه‌ت كردن باشتره‌.
س:ئاڵتون

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net