❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-16 10:57:17

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

» خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تان

» خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تان

خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تانخه‌یار ناوه‌  زانستیه‌كه‌ی‌ (Cucumis sativus) له‌گه‌ڵ كاڵه‌ك سه‌ر به‌ خێزانی‌ (Cucurbitaceous)ه‌، ئه‌م میوه‌یه‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ئاوی‌ تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ وزه‌.
خه‌یار به‌ هاوڕێی‌ ئافره‌ت ناوده‌برێت، چونكه‌ به‌زۆری‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ جوانی‌ روخسار به‌كارده‌هێنرێت.
خه‌یار به‌ رێژه‌ی‌ جیاواز ڤیتامینی‌ له‌هه‌ردو جۆری‌ (A و C) و هه‌روه‌ها مه‌نگه‌نیز و مۆلیبیدینیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالسیۆم و گۆگرد و سلیكۆن و هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌متر ڤیتامین (B complex) و فۆسفۆڕ كلۆری‌ تێدایه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مانه‌ش، ئاو رێژه‌ی‌ 90%ی‌ خه‌یار پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها توێكڵه‌كه‌شی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پێكهاته‌ی‌ خۆراكی‌ تێدایه‌ به‌ تایبه‌تی‌ ڤایتامین A ، بۆیه‌ باشتره‌ كه‌ پاكی‌ نه‌كه‌ین و توێكڵه‌كه‌ی‌ فڕێ نه‌ده‌ین.

نیشتمانی‌ بنه‌ره‌تی‌ خه‌یار هیندستانه‌، له‌وێوه‌ به‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌، چه‌ندین جۆر خه‌یار هه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی‌ جیاوازی‌ ناوچه‌ جوگرافییه‌كان، شێوه‌ و ره‌نگی‌ جۆرا و جۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ كورتی‌ سوده‌كانی‌ به‌كارهێنان و خواردنی‌ خه‌یار باس بریتین له‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
• به‌ هۆی‌ رێژه‌ی‌ به‌رزی‌ ئاو تێیدا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ زۆر میزكردن و یارمه‌تیدانی‌ گورچیله‌ و میزه‌ڵدان و جگه‌ر به‌ هۆی‌ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ی‌ زیانبه‌خش له‌ رێگه‌ی‌ میزه‌وه‌ وه‌كو ترشی‌ یوریا.
• به‌هۆی‌ تفتێتی‌ ئه‌و كانزایانه‌ی‌ له‌ خه‌یاردا هه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ده‌ربازبون له‌ توشبون به‌ قورحه‌ی‌ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ به‌ تایبه‌تی‌ به‌ شێوه‌ی‌ شه‌ربه‌ت.
• به‌ هۆی‌ بونی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ پۆتاسیۆم تیایدا، ده‌بێته‌ هۆی‌ رێكخستن و دابه‌زاندنی‌ په‌ستانی‌ خوێن.
• ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌هێشتنی‌ قه‌بزی‌ و یارمه‌تیدانی‌ هه‌رس به‌ هۆی‌ ریشاڵه‌ فایبه‌رییه‌كانه‌وه‌، به‌هۆی‌ بوونی‌ (erepsin) كه‌ یارمه‌تی‌ هه‌رسكردنی‌ پرۆتین ده‌دات.
• فێنككه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وای‌ گه‌رم یان له‌ كاتی‌ بونی‌ تا، به‌ تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وه‌ز ده‌بێته‌ هۆی‌ راگرتنی‌ گه‌رمای‌ له‌ش و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تینویه‌تی‌.
• به‌ هۆی‌ بونی‌ سلیكۆن و سه‌لفه‌ر، موی‌ له‌ش به‌هێز ده‌كات، به‌ ئاماده‌كردنی‌ شه‌ربه‌تی‌ تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ گێزه‌ر و سپێناخ.
• یارمه‌تی‌ راگرتنی‌ ته‌ندروستی‌ پێست ده‌دات، به‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ گوشراوی‌ خه‌یار له‌سه‌ر روی‌ پێست، یان دانانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ قاشكراو، كه‌ ده‌بێت هۆی‌ خاوكردنه‌وه‌ و گه‌شانه‌وه‌ و نه‌رمكردنی‌ پێست، له‌ بواری‌ جوانكاریدا خه‌یار به‌كاردێت بۆ چاكردنه‌وه‌ی‌ سوتانی‌ پێست به‌ هه‌تاو، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ڵه‌ و زیپكه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاوساوی‌ پشت چاوی‌ به‌یانیان به‌ دانانی‌ پارچه‌یه‌ك خه‌یار له‌سه‌ر پشتی‌ چاو بۆ ماوه‌ی‌ 20 خوله‌ك  خه‌یار وه‌ك پاكه‌ره‌وه‌ی‌ پێست رۆڵ ده‌بینێت له‌ لابردن و پاكردنه‌وه‌ی‌ پێست له‌ ماده‌ زیانبه‌خش و تۆكسینه‌كان.
• خه‌یاری‌ تاڵ بۆ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ سودی‌ زۆری هه‌یه‌.
پێویسته‌ خه‌یار پێش ئه‌وه‌ی‌ بخورێت زۆر باش به‌ ئاو بشۆرێته‌وه‌، چونكه‌ خه‌یاری‌ هاورده‌ له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ توێژالێكی‌ مێوی‌ رۆپۆش ده‌كرێت بۆ پاراستن له‌ وشكبونه‌وه‌ و سیسبون كه‌ كارگه‌ری‌ لاوه‌كی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌.
                                                                                                                                            سه‌رچاوه‌   sbeiy

--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-16 14:09:54

nima
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 353
WindowsXPFirefox

Re: » خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تان

dast xosh bet babateky grnga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-16 14:18:37

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: » خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ روخساری‌ ئافره‌تان

زؤؤر سو با س ها و رئ  كيا ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net