.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















هەر ئێستا هەواڵم بپرسە
نەبادا تەنیایی بمفڕێنێت و
بە دیلکراوى بمداتە دەست مردن.
ئاگام لێیە مردن بێڕەحمانە
لە دوورەوە تەماشام دەکات و
گەر بۆى بلوێت
بە ڕۆژى نیوەڕۆ بە دیار چاوى خەڵکییەوە
دەست و پێم دەبەستێت و
فەلاقەم دەکات.
****
هەواڵم بپرسە هەر ئێستا
ئەگەرچی لەوەیە ئەو کاتەى تۆ
پەتى ئارامیت دەپچڕێت و
هەواڵم دەپرسیت
هێشتا لە دوایین نهۆمى تەنیایدا
دەستم نابێتە ژێر چەناگەم و
وەک پەیکێکى نەشارەزا،
نەزانم لە کوێوە بچمەوە بۆ لاى خۆم.
خۆم ئەو کاتەى گیرۆدەى نامۆبوون دەبم و
خەریکە خەمۆکى سەرم دەخوات
تۆ وەرە و تەماشایەکى بیماریم بکە
چۆن ئاگرى لێدەچۆڕێت.
بنۆڕە چەند ڕقم لە خۆم دەبێتەوە
چۆن پێست لە جەستەم دادەماڵم و
گۆشت و ئێسکم فڕێدەدەمە ژێر تایەى سەیارەیەکەوە.
خۆم ئەو وەختەى لە سەربانى وجودەوە
پێم دەترازێت بۆ ناو عەدەم
تۆ مەهێڵە و پەلکێشم بکەرەوە بۆ ژیان
کە من لەلاى ژیان نەبم
هەواڵیشم بپرسیت.. بە هیچ دەچێت.
****
گەر بۆت نەکرا شەو درەنگانێ هەواڵم بپرسە
با لەمە زیاتر گلەیى لە خۆم نەکەم
لەمە زیاتر تووشی خۆ خواردنەوە نەبم
لەمە زیاتر بێهودەیی لە چاومەوە فیچقە نەکات
بۆ ناو لەپی دەستى شکاوم
ئاخر وەختە خۆشم بەتاڵ بەتاڵ دەبمەوە لە خۆم
بەتاڵ دەبمەوە لە مانا و
بەتاڵ لە پرسیار و
لە خەیاڵ.
ئاخر تۆ بیربکەرەوە مرۆڤێک بەتاڵ بێت لە خۆى
بەکەڵکى چی دێت؟
بیهێنە پێش چاوت لە بێمانایدا چلۆن خەون دەبینرێت؟
مرۆیەکى بەتاڵ لە پرسیار
دەتوانێت چی بۆ ژیان بکات؟
خەیاڵ نەبێت چۆن بەرگەى ئەم واقیعە خراپە بگرین؟
****
گەر بۆت نەکرا بەیانى هەواڵم بپرسە
هەر کە خەبەرت بووەوە و
دڵت خورپەیەکى کرد
بێ سێ و دوو بزانە ئەوە منم
چاوەڕوانم هەواڵێکم بپرسیت و
پەتى خۆکوشتن لە گەردنم بکەمەوە و
جارێکیتر لەگەڵ ژیان پێکبێمەوە.
****
تۆ هەواڵم نەپرسیت گومان تێمدەئاڵێت و
لە پەل و پۆم دەخات
دەرفەت نادات دەستم لە کتێبەکانم گیرببێت
بۆ دۆزینەوەى ڕێگایەک بۆ دڵنیایی.
مردن وەک ئەوەى بیەوێت گاڵتەم پێبکات
دەستى دەنێتە بینم و
تا دوا سنورەکانى خۆیم دەبات و
لە نێوان خۆی و ژیاندا توڕمدەدات.
هێندەم نامێنێت وەک قەلەباچکەیەکى وەڕس
گڕ بەردەمەوە وشەکانى خۆشبەختى و
لە ناو ئاگرەکەیدا خۆم بەجێبێڵم
تا دەبمەوە بە خۆڵەمێش.
****
هەواڵ پرسینى تۆ ڕزگاربوونى منە لە قەلەقی
هێوربوونەوەمە لەم شپرزەییە زۆرەى تێیکەوتووم
وازهێنانە لە خۆخواردنەوە.
****
تکایە ئەگەر دەتوانیت
لە خەونى ناخۆش و
لەم ئازارە زۆرەى سەرم دەربازم بکە.
****
من بۆ هەمیشە لە ژیان بوومەتەوە و
دەمەوێت سەفەرێکى درێژ بە ناو تۆدا بکەم
دە تۆش دەرگاکانتم لێ دامەخە
بەرگەى ئەم ژەهرى واقیعە ناگرم.
هەوڵى من بۆ دەربازبوونە لە واقیع
دەتۆش ڕێگەم بدە
بۆ سەفەرێک کە ڕەنگە لێی نەگەڕێمەوە
یان
کە گەڕامەوە هیچم بیر نەمابێت
لەم شتانەى دەیانوسم.
داستان بارزان
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن frishtaykurd (2010-12-16 17:23:39)

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
dastt xosh bet hawrey aziz honrawaiaky zor xosha


لهسهر هێڵ نییه




جوانه ده ست خؤش له هه مو وشه كانيدا مؤسيقا و وينه ده بينم
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس دهستی ئیوهش خۆش بێت
ههر سهرکهوتووبن انشالله
لهسهر هێڵ نییه