❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌والی هونه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-16 15:50:38

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هه‌والی هونه‌ری

هه‌والی هونه‌ری :: موژدین دزی كردوه‌ به‌ هاوكاری بلند دواى بڵاوبونەوەى گۆرانی پاداشتی هونەرمەند موژدین کە نوسراوە تێکست و میڵۆدی بڵند عەبدوڵڵا بەڵام شاعیر رێدار سابیر ئەوە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ تێکستی ئەم گۆرانیە هی منە و لە ساڵی 2006 لە کتێبی رامان لە حیکمتى عەشق ب...ڵاوبۆتەوە، هەر سەبارەت بەم کێشەیە رێدار سابیر لە لێدوانێکی تایبەتی دا بە ماڵپەرى رێکەوت نێتی راگەیاند : پار ساڵ هونەرمەند (کوردە )لە نەرویژەوە پەیوەندی پێوە کردم بۆ ئەوەی تێکستێک لە کتێبی(رامان لە حیکمتى عەشق) بە ناونیشانی بە پاداشتی وەفاکان بیکات بە گۆرانى چەندین ئاوازی بۆ داناوە و هونەرمەند ڕۆژ کەریمیش ئاگادار بوو کە ئاوازی بۆ داناوە و پرۆڤەی لەسەر کردووە دواى ئەوە لە ناکاو هەواڵێکی پێگەیاندم گوتى کە هونەرمەند موژدین کە لە هۆڵەندا دەژی کردوویەتی بە گۆرانی و کارى لەسەر کردووە و دیارە کاک بڵند پێی داوە منیش لەگەڵ برادەران پەیوەندیمان بە بڵند کردوو بەڵام ئەو خۆی لەمەسەلەکە دزیەوە و هیچ وەڵامێکی نەبوو دواتر من خۆم پەیوەندم بە هونەرمەند موژدین کرد سەبارەت بەو تێکستە ئەو پێی ڕاگەیاندم کە بڵند عەبدوڵای هونەرمەند پێ داوە و پێ وتووە کە ئەو ئاوازە هی من و تێکستەکەش هی منە بەرامبەر بەوە بڕەى پارەیەکی لێ وەرگر تووە و منیش نازانم چەندی وەرگرتووە، دواى ئەوە دیار بوو کە هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا هیچ وەڵامێکی نەبوو دواتر هونەرمەند حەسەن غەفولەگەڵ بەرێز بۆتان عەبدوڵڵا ی برای هونەرمەند بڵند هاتنەوە کوردستان و و دواتر کۆمەڵێک قسەی کرد گوتیان ئەوشە هیچ بنەمایەکی نیە و هیچ شتێکی وانەبوو ە نەکراوە ئەوە بوختانیکە هونرەمەند مەژدین کە بە بڵندی دەکات دیار گرچیەک لە نیوانیان دا هەبووە دواتر ئیمێلێکم پێ دەگات لە لاین هونەرمەند موژدین لەو ئیمیلە کۆمەڵک قسە دەکات دەر بارەی هونەرمەند بڵند منیش پێم ووت کە ئەو تێکستە هی منە و قبوڵم نیە کەس بە بێ من بیکاتە گۆرانى و ئەو تێکستەشم لە کتێب بڵاو کردۆتەوە دواى ئەوەى کە کلیپیەکەم بین و لە کلیپیکەنوسراەوە تێکست ئاوازى بڵند عەبدوڵڵا دواتر هەستم کرد کە هونەمەندان بڵند عەبدوڵڵا و موژیدن زۆر بێ شەرمانە بە ناوى خۆیان و بە بێ ئەوەی پرس و را بەمن بکەن کە کە من ئاگاداریم کرونەتەوە پێشتر بەم شێوە ناشایستەوە و بزێوە کلیپ کرا من بە هیچ شێوەیەک قبوڵم نیە هیچ لە تێکستەکانم بەم شێوە ناشایستەیە بکرێ بە کلیپ و ئافرەت وەکو کاڵایەک و ئالەتێکی وروژاندن و خۆی بخاتە روو و خۆی نیشان بدات بۆ ئەوەى بتوانێتن بەشێک لە ناوبانگێکی سلبی بۆخۆی پەیدا بکات ، بۆیە من حاشا دەکەم و ئامادە نیم کە بە هیچ شێوەیەک کلیپ بکرێت ئەوە بروابوونە بەخۆم و هیچ پەیوەندی نیە لە داب و نەریتی کۆمەڵگا و کوردەواى ئەو بابەتانە نیە ئەوە بروابوونێکی زاتی خۆمە، دواتر لە پرسیارێکدا کە ئاراستەی شاعیر رَدار سابیرمان کرد کە ئایا ئەو هەڵوێستی چی دەبێت بەرامبەر بە هەردوو هونەرمەند (بڵند عەبدوڵڵا و موژدین) لەوەڵام دا وتى : ئەگەر بێت وئەو بەرهە خوازیارى ئەوەم کە بڵاو نەرێتەوە بەو شێوەیە بەشێوەیەکی هونەری تر بوایە داهێنان و ئەفساندنی تێدایە هونەرمەند موژیدن لە ئەدا کردن و لە ئەدا کردنی تێکستەکە و گۆرانیەکە و چۆنیەتی ئاواز من پێم باشتر و جوانتر دەبوو کە کلیپێکی بەو شێوەیە بخاتە روو من پێم وایە ئەوان ئەگەر داوای لێ بوردنەک و پەشیمان بوونەیەوەکیان تێدا نەبێت ئەوە من ئەو کاتە داواى یاسایان لەسەر تۆمار دەکەم و بەو رێگایەوە داواى مافی خۆم دەکەم ئەوە یەکەم، دووەم ئەوەى سەیر و سەمەرەیە خەڵکانێک لە دونیا دا دزی دەکەن کە هەموو ئاینە ئاسمانەکان و یاسا سەرزەمینەکانیش سزایان بۆ داناوە و بە شێتێکی بزێ و ناشرینی تەمەشا دەکەن ئەوەی سەیر و سەمەرەیە هونەرمەندێک دێتن بەرهەمی شاعیرێک بیکا بە بەرهەمی خۆی و بەرامبەر بەوە پارە وەربگرێت و حاشاش بکات و کە داویەتەیە هونەرمەندێک ئەوە یەک دووهەم بە زیندوویەتی چاوان کە ئێستا خۆم ماوم لە ژیان و کتێبەکەم چاپ کراوە لە ساڵی 2006 چۆن جورئەت و زاتی ئەوەی کردووە کە ئەم شیعرە بەناوی خۆی بڵاو بکاتەوە بیدات بە کەسێک و برەپارەیەکیش وەربگرێت بە داخەوە ئەو کارە لە سیفەتی هونەرمەندی بەتوانا و بە ئەزموو ن ئەگەر هەبوو بە داخەوە بە داخەوە ئەوە لەو جۆرە کەسە ناوەشێتەوە و ئەوە رووی مەجلیسی دەوێت، لە پرسیارێکی تر دا ئایا هیچ کاردانەوەیەکت بە رامبەر بە هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا نیە لەوەڵام دا وتی : من لە راگەیاندنەکان بڵاوی دەکەمەوە ئەگەر هاتوو هیچ کاردانەوەیەکی ئیجابیان نەبوو پەشیمان بوونەوە و رێزگرتنێکیان نەبوو بۆ ئەو کارە ناشرین و بزێوە پێکراوە هەم هونەرمەند بڵند و هەم هونەمەند موژدین و دواتر هونەرمەند موژدین کە دەی زانی ئەو تێکستە هیی منە نەدەبوایە بڵاوی بکاتەوە دەبوایە لە نێوان خۆیان ئەو کێشەیەی خۆیان چارەسەر بکردایە، بۆیە دەڵیًم بەداخەوە هەم بۆ ئەوى کە ئەوان تێکستەکە بە چاپ کراوی و خۆشم ماوەم لە ژیاندا و هەمم خۆشم ئاگادار کردوونەتەوە کردیان بە گۆرانى و کلیپیش کرا و زۆر بە روویەکی قایمەوە ناوی خۆشیان لەسەر دانا و بۆیە دەڵێم موژیدین و بڵند دزیان لێ کردووم ، دواتر هونەرمەند موژدین لە لێدوانێک تایبەت بە ماڵپەری رێکەوت نێتی رای گەیاند : من خەرجی ئەم گۆرانیەم کردووە واتا تێکستەکەم کریەوە ناشرینە کە وشەی دزی لەگەڵ من بەکار دێنت منیش بەدرۆی دەخەمەوە بڵند بە منی گوتووە من نوسیوومە ئەو هەموو ئاگادارى منە ئەگەر نا ناوی ئەو بەرێزەم لەسەر تێکشتەکە دەنوسی و ئاسانیش رازی نابم تێکستی هەموو کەس بڵێم سه‌رچاوه‌ :: ریكه‌وت نیت ئامادەکردنی : رێکەوت سەلام

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-20 16:58:35

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: هه‌والی هونه‌ری

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net