.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شادی ، به‌خته‌وه‌ری ، ئاسووده‌یی
له‌هه‌ر یه‌کێک له‌م سێ وشانه‌دا تامی خۆشی هه‌یه، چونکه هه‌موو خۆشیه‌ک له‌م سێ وشه‌یه درووست ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌ر خۆشیه‌ک و بێ غهمیهک ئه‌م سێ وشه‌یه‌ن، به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌م سێ یانه وه‌ده‌ست بێنین؟!؟
له‌سه‌روه‌دا به (شادی) ده‌ستم پێ کردووه به (ئاسووده‌یی) کۆتاییم پێ هێناوه، مه‌به‌ستیشم له‌م ڕیزکردنه پلهکانیانه، واته وه‌ده‌ست هێنانی (شادی) ئاسانتره له (به‌خته‌وه‌ری) وه‌ده‌ست هێنان، وه (به‌خته‌وه‌ری) وه‌ده‌ست هێنان ئه‌ت گه‌یه‌نێته پله‌ی (ئاسووده‌یی)، هۆیه‌که‌شی له نووسینه‌کانی دواتر ڕوون ئه‌بێته‌وه.
وه‌کو وتم ئه‌مانه هه‌رسێکیان به واتای خۆشی دێن به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نیه، چونکه چه‌ندان مانا و نهێنی قوڵیان هه‌یه، که تێمان ئه‌گه‌یه‌نێت ئه‌مانه بۆچین و چۆن وه‌ده‌ستیان بێنین.
شادی: واتا خۆشی، به‌ڵام خۆشیه‌ک که نه(به‌خته‌وه‌ری) و نه(ئاسووده‌یی) په‌یوه‌ندیان پێیه‌وه نیه، واته خۆشی کردن له‌گه‌ڵ که‌سان، وه‌ک شته جهسهدیهکان، بۆ نموونه: قسه‌کردن، که زۆر که‌س هه‌یه له قسه‌ی باش شادی وه‌ر ئه‌گرێ، یا به گوێ لێبوون له شتێکی سه‌یر، یا نوکته‌یه‌ک شادی ئه‌بینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌مانه به قسه‌ی بێ سوود شادی وه‌ر ئه‌گرێ، یا هه‌مانه که‌سێکه وێڵی خراپه‌کاریه که شتی خراپ و پوچ شادی به‌خش ئه‌بێت بۆی، یا هه‌مانه به‌هۆی دڵداریه‌وه کاری خراپ ئه‌نجام ئه‌دات و ئه‌م دڵداریه شادی به‌خش ئه‌بێت بۆی، که خوا ئه‌زانێ کۆتایی ئه‌م دڵداریهیان به‌چی ئه‌گا، به‌ڵام لێره‌دا مانای ئه‌وه نیه که شادی و وه‌ده‌ست هێنانی خراپ بێت، نا، به‌ڵکو زۆریش پێویسته، بۆنموونه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سان، گه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه‌کردنه به‌جوانی و به گونجاندن بێت له‌گه‌ڵ که‌سان شادی به‌خشه، بزه‌ی سه‌رلێو به‌رامبه‌ر که‌سان و یه‌کتری شادی به‌خشه، ئه‌مانه هه‌م بۆخۆت و هه‌م بۆ به‌رامبه‌رت شادی به‌خشن، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و نمونانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که شادی وه‌ده‌ست هێنان ئاسانه لای خراپه‌کاران، جا ئه‌گه‌ر به شتی خراپ شادی یان کرد و وه‌ده‌ستیان هێنا ئه‌وا ناگه‌ن به پله‌کانی (به‌خته‌وه‌ری ، ئاسووده‌یی)، به‌مانه‌ش بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ که شادی به گشت جۆرێک له‌گه‌ڵ که‌سانه، به‌ڵام شادی ئه‌گاته ڕۆحیش، که ئه‌ویش هه‌ر بهرامبهرکهسانه، ئه‌بینین زۆر که‌س ئه‌ڵێن:'ڕۆحت شادومان بێت'. ئه‌مه‌ش ئه‌کرێ به‌نموونه بێنینه‌وه، بۆ نموونه دوو هاوسه‌ر که له‌گه‌ڵ یه‌کتری دان شادی ئه‌بینن و ئه‌کرێ تا ڕۆحیان شادبن.
به‌خته‌وه‌ری: واته خۆشی، ئه‌م خۆشیه‌ش خۆشی جه‌سته نیه وه‌کو شادی، به‌ڵکو ئه‌مه خۆشی دڵه، که به پاککردنه‌وه‌ی دڵ و نه‌فس ئه‌گه‌یته ئه‌مه، پاککردنه‌وه‌ی دڵ و نه‌فس له شتی خراپ و پیس و بێ سوود، وه‌ک: حه‌سوودی، حه‌زکردن له شتی خراپ، توڕه‌یی، بوغز...هتد. واته پێویسته ئه‌مانه وه‌لابنرێن، به‌ڵام وه‌لانانیان به‌س نیه، به‌ڵکو دانانی دژهکانیانه له‌جێی ئه‌وانه، وه‌ک: حه‌ز کردن به چاکه‌ی که‌سان له‌جیاتی حه‌سوودی، حه‌ز کردن له‌شتی باش و سوودبه‌خش له‌جیاتی حه‌ز کردن له شتی خراپ، ئارام گرتن له‌جیاتی توڕه‌یی، لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی له‌جیاتی بوغز...هتد. وه یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره گرنگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری پاککردنه‌وه‌ی دڵه له ئه‌وینی جگه له‌خوا، واته پاککردنه‌وه‌ی دڵ له خۆشه‌ویستی ماڵ یا دونیا یا که‌سان یا شتی بێ سوود. وه پڕکردنی دڵ به ئه‌وینی خوا، واته پڕکردنی دڵ یا ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دڵ به خۆشه‌ویستی زیکر و یادی خوا وه قیامه‌ت وه خۆشه‌ویستی خوا و شتی به‌سوود.
به‌خته‌وه‌ری زۆر زۆر گرنگه، چونکه به بوونی به‌خته‌وه‌ری تیاماندا واته له باشترینی کهسانین، چونکه بوونی به‌خته‌وه‌ری تیاماندا واته له باشترینی کهسانین، ئه‌مه‌ش چونکه تا مرۆڤ ئه‌گا به به‌خته‌وه‌ری چه‌ندان ڕێگا ئه‌بڕێت، یا باشتر بڵێین چه‌ندان قۆناغ ئه‌بڕێت، که به بڕێنی ئه‌م قۆناغانه دڵ ئه‌گات به پاکیهتیهتی ته‌واو، به‌مه‌ش گه‌یشتنه به پله‌ی به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ته‌واو.
ئاسووده‌یی: واته خۆشی، ئه‌م خۆشیه پاککردنه‌وه‌ی ڕۆحه، که له‌دوای به‌خته‌وه‌ری دێت، به‌ڕادده‌یه‌ک که گه‌ر به‌خته‌وه‌ری نه‌بێت له مرۆڤدا ناگات به ئاسووده‌یی، چونکه ئه‌و ناخه‌ی که ئێمه خاوه‌نین له سه‌رسوڕهێنه‌رترین شته‌کانه، چونکه جاری واهه‌یه که ته‌واو ئاسووده‌ی به‌ڵام به‌هۆی شتێکه‌وه که خۆشت نازانی بۆ وات لێئه‌کات یه‌کسه‌ر دڵت توند ئه‌بێت که ئه‌کرێ ئاسووده‌ییت وه‌لابنێت، وه جاری واهه‌یه که دڵت تونده به‌ڵام به‌شتێکی که‌م که پێت وایه که‌م بێت لات یه‌کسه‌ر پڕ ئه‌بیت له شادی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی. که‌واته ئاسووده‌یی لوتکه‌ی خۆشیه‌کانه، گه‌یشتنه به شته زۆر هه‌ستیاره‌کان، که له‌خۆتدا هه‌ست به گۆڕانی خۆشیه زۆر که‌مه‌کانیش ئه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له کاته‌کیدا که ته‌واو خۆشه‌ویستی ئیلاهـ له ته‌واوی خۆتدا بڵاو بووبێته‌وه، که به‌ڕاستی سه‌ربه‌زیه بۆ ئه‌وکه‌سه، ئیتر له‌و پله‌یه‌دا گه‌یشتنه به گشت واتاکان و خێگیربوون له‌و پله‌یه گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت، ئاوێته‌بوونه له‌گه‌ڵ خۆشیه‌کان، که جیابوونه‌وه لێی ئه‌سته‌مه یا باشتر بڵێم جیابوونه‌وه لێی شتێکی ئه‌فسووناویه.
نوسینی: مــوسلیــــم چۆمانی
تایبه‌ت به: کـــوردژیــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ماشاللە لەو بابەتە جوانە بە پێزە بژیت
دەست خۆش برای بەرێز بە راستی بابەتێکی جوان بوو خودا سەرکەوتو سەرفراز بکات

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ به‌رێز کاک مسلم
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات و سه‌ربه‌رز بیت
جزاک الله خیرا

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








1000dest xosh bet muslim gyan bo am babate jwana sarkew to bit we disan dest xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









یاخوا ده‌ست و چاوت خۆش بێت كاكه موسلیم گیان
به‌ڕاستی ئاماژه‌ت به سێ خاڵی گرنگی ژیان كردووه
له خوای گه‌وره داواكارم هه‌میشه شاد و سه‌ر بڵند بیت و خوای گه‌وره به‌سه‌ر به‌رزی بۆ ئێمه‌ت بێڵێت
به‌هیوای بابه‌ت و نووسینی جوانتر له به‌ڕێزتان
سه‌ركه‌وتو بیت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێی به‌ڕێز و ئه‌زیز رووزێ کوردان گیان
سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رزت هاوڕێ گیان
سه‌رکه‌وتوو و شاد بیت له‌ژیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر سوپاس کاکه خهمهگیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت براگیان
سوپاس بۆ وشه و په‌یڤه جوان و به‌رزه‌کانت
أجمعین، هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه.
*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*
زۆر سوپاس نیگار گیان 1000جار ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێی ئه‌زیز
سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م
هیوام وایه به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بیت له ژیانتا.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر زۆر سوپاس کاکه مه‌ریوان گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت براگیان
سوپاسی هه‌ستی به‌رز و جوانی تۆی خۆشه‌ویست ئه‌که‌م
زۆر سوپاس سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده‌بیت له‌ژیان
*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ به‌رێز کاک مسلم
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات و سه‌ربه‌رز بیت
جزاک الله خیرا

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس خاتوو ئه‌ستێره گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت خوشکێ گیان
سوپاس بۆ وشه و په‌یڤه جوان و به‌رزه‌کانت
أجمعین، هیوای سه‌رکه‌وتن و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







كاكه مسلم كيان ده سته كانت خوش بيت به ريزم
خوداباداشتى خيرت باته وه هه رسه ربه رزوسه ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه نه‌به‌ز گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت براکه‌م
سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رز و جوانت
أجمعین، إن شآءالله هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌رز بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مسلم
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات
له‌سه‌ر هێڵ نییه