❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كامه‌ران به‌درخان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-30 18:09:15

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

كامه‌ران به‌درخان

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1bc01363c7.jpg

كامه‌ران به‌درخان


ئه‌م رۆڵه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌درخان رۆژی‌ 21ی‌ ئابی‌ ساڵی‌ 1895 له‌ ئه‌سته‌مبوڵ‌ له‌دایكبووه‌ و هه‌ر له‌وێ‌ تا قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ خوێندووه‌. له‌ ئه‌نجامی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ شێخ سه‌عیدی‌ پیران دا، بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ ناچاری‌ روویانكردۆته‌ شام و له‌دوای‌ ساڵی‌ (1925)ه‌وه‌ هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ جه‌لاده‌ت به‌درخان-ی‌ برای داده‌ستیان داوه‌ته‌ خه‌باتی‌ نهێنی‌ و رۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان بینی‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ (خۆیبون)دا. دواتر كامه‌ران به‌درخان بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنی‌ باڵا روویكردۆته‌ ئه‌ڵمانیاو درێژه‌ی‌ به‌ خوێندن داوه و بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرای‌ وه‌رگرتووه‌.

شان به‌شانی‌ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هاوكاری‌ جه‌لاده‌ت به‌درخان-ی‌ برای‌ كردووه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ هه‌ردوو گۆڤاری‌ (هاوار) و (روناهی‌) دا. ساڵی‌ 1943 به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ له‌ به‌یروت نیشته‌جێ‌ بووه‌ و گۆڤارێكی‌ ده‌ركردووه‌ به‌ شێوه‌ی‌ كرمانجی‌ ژووروو به‌ ناوی‌ (روژا نو) بوو. له‌ كۆتایی‌ هه‌مان ساڵیشدا گۆڤارێكی‌ تریشی‌ ده‌ركردووه‌ به‌ناونیشانی‌ گۆڤاری‌ (ستێر).

دكتۆر كامه‌ران به‌درخان ساڵی‌ 1947 له‌ فه‌ڕه‌نسا نیشته‌جێ‌ بووه‌ و له‌ پاریس په‌یمانگه‌یه‌كی‌ بۆ خوێندنی‌ كوردی‌ دامه‌زراندووه‌ و وه‌ك پسپۆڕێكی‌ زمانی‌ كوردی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خوێندكارانی‌ باڵای‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ كردووه‌ و پاشان له‌ ساڵی‌ 1954دا له‌ زانكۆی‌ (سۆربۆن) بووه‌ به‌ مامۆستا.
ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ 15 كتێبی‌ به‌نرخی‌ به‌ هه‌ردوو زمانی‌ كوردی‌ و فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ چاپگه‌یاندووه‌ و چوار كتێبی‌ تریشی‌ هێشتا ده‌ستنووسن و چاپ نه‌كراون.

كامه‌ران به‌درخان پاش ته‌مه‌نێكی‌ پڕ سه‌روه‌ر و هه‌ڵوێست به‌رزی‌ رۆژی‌ 4ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1978كۆچیدوایی‌ كرد.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f99a526a4d.jpg

کورد سات

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-09-30 18:09:50)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-01 11:04:23

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: كامه‌ران به‌درخان

ده‌ستت خۆش فریشته‌ گیان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌ جوانه‌که‌ت و ئاشنابوونمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ناودارو به‌رێزه‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆش و سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-19 17:45:04

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: كامه‌ران به‌درخان

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆس خۆس بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت انشالله‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net