❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-19 16:18:08

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

بۆ ئەوەی لە ماڵەكەت كەباب درووست بكەیت، ئەمەش وەك خواردنێكی تایبەتی لەماڵەوە بەم كەرستە و رێگەیە ئامادەی بكە..
كەرستەكان
- (1) كیلۆ گۆشتی وردكراو
- (2) پیاز و (نیو دەسك كەرەوس) وەردكراو
- (2) كەوچك سیری ورد
- (1) كەوچك بیبەری تیژ + (1) كەوچك خوێ
- (1) لەیموون بۆ درووستكردنی ئاوی لەیموون
- رۆنی زەیت
- تەماتە و گیزەری ئەڵقە چاكراو
- هەندێك (ئاردی سفر)
رێگەی درووست كردن
- سەرەتا گۆشتەكە بهێنە و هەندێك ئاوی لەسەر بكە، دواتر هەندێك ئاردی لەسەر بكە و تاوەكو دەبێتە هەویرێكی نەرم..
- پاشان پیازە وردەكە و سیر و هەندێك كەرەوس بخەرە سەر هەویرەكە، ئینجا شێلانی بۆ بكە بە دەست.
- دوای شێلان هەویرەكە بخەرە ناو مەنجەڵێك و ناوەوەی قۆڵ بكە و هەندێك رۆنی زەیتی لەناو بكە و دیسانەوە دەستت بە ئاو بكە و شێلانی بۆ بكە..
- ئینجا بیبەر و خوێ لەسەر بكە وەك ئەوەی دەتەوێت، ئەگەر هەویرەكە شل بوو دەتوانیت ئاردی زیاتری لەسەر بكەیت، هەروەها بەپێچەوانەوە ئەگەر توند بێت دەتوانیت بە ئاو و رۆنی زەیت چارەسەری بكەیت.
- سنی فرن بهێنە و لەگەڵ گلاسێك ئاو، دەستت بە ئاو بكە و لە هەویرەكە پارچەی درێژی لێوە درووست بكە ئەمەش بە رێگەی كەمێك هەویرەكە لەناو دەستت دابنێ و لەلایەكەوە رابكێشە تا وەك شێوەی پەنجەی لێدێت بەڵام گەورە بێت و هەندێك رۆنی بەسەر دابكە بۆ ئەوەی چەور بێت..
- بیخەرە ناو فرن و تاوەكو سوور دەبێتەوە لەگەڵ ئەوە وەریبگێڕە بۆ ئەوەی ژێرەوە و سەرەوەی ببرژێت، دواتر دەریبهێنە و لەگەڵ تەماتە و كەرەوس و گێزەر لەسەر سنی دابنێ و ئاوی لیمۆیەكەی لەسەر بكە و ئەو كاتە ئامادەیە بۆ خواردن.
لیسا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-19 19:28:54

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

ده‌سته‌کانت خۆش بێت لیسا گیان
باپیره‌ له‌ ده‌وری سه‌رت گه‌ڕێت ئاخر کوا که‌باب که‌ره‌وزی تێ ئه‌کرێت ؟
که‌باب له‌سه‌ر خه‌ڵوز ئه‌برژێنرێت نه‌ك له‌ فڕندا.
به‌ڕاستی به‌ڕێزت پشتی که‌باب ( وه‌لی ) و که‌باب ( قادر ) ئه‌شکێنێ ئه‌گه‌ر که‌بابخانه‌ بکه‌یته‌وه‌ له‌ سلێمانی
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت ڕازی بیت با ناوی بنێین ( شفته‌ ) ی هاوچه‌رخ  ها ها ها
زه‌مانێ باپیره‌ت ددانی مابوو هێشتا زه‌غت و شه‌کره‌ی نه‌بوو که‌بابی ئه‌خوارد

که‌باب به‌م جۆره‌ بوو :---


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aa31717063.jpg


لیسا گیان ویستم گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م خواردنێکی به‌تامه‌ دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت.
ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-20 02:25:07

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

هههههههههه باپیره‌ به‌ته‌مام که‌بابخانه‌یه‌ک بکه‌مه‌وه‌ گه‌ر هاتمه‌وه‌ کوردستان
نا با ناوی (که‌بابخانه‌ی لیسا)بێت هاهاها
باپیره‌ له‌ ناو فڕندا ئه‌بێت
زۆرررر سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحاڵ بووم که‌ به‌ دڵت بوو باپیره‌ گیان
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت یاخوا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-20 02:26:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-01 22:38:09

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: ...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

ده‌سته‌کانت خۆش بێت لیساخان.

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-02 02:19:08

havean
خونچەی نوێ
شوێن: London
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-14
دواترین سه‌ردان: 2011-01-16
په‌یامه‌كان: 32
WindowsXPFirefox

Re: ...كەباب لەماڵەكەت درووست بكە...

dast xoshbet
sarkwt bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net