❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌كوردستان ترسی منداڵ به‌شێوازی‌ میللی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-23 02:51:32

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

له‌كوردستان ترسی منداڵ به‌شێوازی‌ میللی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت


ژنێك: پیشاندانی‌ پیازو تواندنه‌وه‌ی‌ قوڕقوشم‌و خه‌ڵوز باشترین ڕێگایه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ ترسی‌ منداڵ
زۆرێك له‌و خێزانانه‌ی‌ منداڵه‌كانیان تووشی‌ ترس ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ی‌ میللی‌ كورده‌واری‌ ده‌به‌ن‌و توێژه‌ره‌ێكی‌ ده‌روونیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ چاره‌سه‌ری‌ ترسی‌ منداڵ ناكات.
"كه‌ دونیا تاریك دادێت به‌هیچ جۆرێك ناتوانین له‌ماڵه‌وه‌ بچینه‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ له‌شه‌ودا منداڵه‌كانم له‌تاریكی‌ ئه‌ترسن"، ئاوات كه‌ریم به‌م شێوه‌یه‌ باسی‌ له‌ترسی‌ منداڵه‌كانی‌ كرد.
به‌وته‌ی‌ خۆی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌كچه‌كانی‌ شه‌وێك پشیله‌یه‌ك هاتۆته‌ به‌رده‌می‌ زۆر لێی‌ ترساوه‌، "له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه‌م زریكاندی‌‌و له‌هۆش خۆی‌ چوو"، هه‌ربۆیه‌ تائێستاش منداڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ بكات.
منداڵه‌كانیان تووشی‌ ترس بوون
ڕۆشنا فایه‌ق خاوه‌نی‌ كوڕێكه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ له‌ده‌نگی‌ به‌رزو بینینی‌ گیاندار ڕه‌نگی‌ تێك ئه‌چێت‌و ئه‌گری، "چه‌ندینجار به‌ڕێگه‌ی‌ ترس ده‌ركردن ترسیم ده‌ركردووه‌، به‌ڵام بێسوود بووه‌".
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ شادان كه‌مال خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌‌و هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌كانیشی‌ گه‌وره‌ن له‌ڕووی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی‌ باسی‌ ده‌كات منداڵه‌كانی‌ له‌ته‌نیایی‌‌و تاریكی‌‌و سه‌یركردنی‌ فیلمی‌ ترسناك ده‌ترسن، "به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ هه‌موو جێگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا بم".
ترسه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه‌
كه‌ژان مسته‌فا كچێكی‌ ته‌مه‌ن 20ساڵه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ره‌تا له‌زۆر شت ترساوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چووه‌ته‌ لای‌ توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و ڕاوێژی‌ پێكردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ترسه‌كه‌ی‌، "ئێسته‌ ترسه‌كه‌م كۆتایی‌ پێهاتووه‌‌و هه‌ستده‌كه‌م شتێكی‌ خورافی‌ بوو لام".
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌هار عه‌بدولخالق پاش ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌ی‌ تووشی‌ ترس بووه‌، له‌خه‌ودا چه‌ندینجار هاواری‌ كردووه‌‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ چه‌ند جارێك ترسی‌ ده‌ركردووه‌، به‌ڵام "هه‌ر چاره‌سه‌ری‌ نه‌بوو"ه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌یباته‌ لای‌ پزیشكی‌ تایبه‌تمه‌ند بۆئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ترسه‌كه‌ی‌ بكات، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕێنمایم له‌پزیشك وه‌رگرت ئێسته‌ چاره‌سه‌ر بووه‌".
به‌ڕێگه‌ی‌ كورده‌واری‌ چاره‌سه‌ری‌ ترسی‌ كردووه‌
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ باوه‌ڕیان به‌ترس ده‌ركردن هه‌یه‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراوجۆر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ده‌ركردنی‌ ترسی‌ منداڵه‌كانیان.
نه‌زیره‌ محه‌مه‌د، ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 55ساڵه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاتێك منداڵیان ترساوه‌ خۆیان ترسه‌كه‌یان له‌گیانیان ده‌ركردووه‌، "ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ئه‌ترسن زه‌ردوو لاواز ئه‌بن‌و به‌رده‌وام ئه‌گرین".
ناوبراو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ چه‌ندین ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ ترس له‌جه‌سته‌ی‌ منداڵ، ئه‌ویش به‌تواندنه‌وه‌ی‌ قوڕقوشم‌و خه‌ڵوزو پیشاندانی‌ پیاز، "باشترین ڕێگا بۆترس ده‌ركردن كه‌ زۆر به‌كارده‌هێنرێت ڕێگه‌ی‌ خه‌ڵوزه‌".
هه‌موو مرۆڤێك ترسی‌ هه‌یه‌
ئاواره‌ نه‌ورۆز توێژه‌رێكی‌ ده‌روونییه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ 80%ی ئه‌وانه‌ی‌ تووش ده‌بن ترسیان له‌ته‌نهایی‌‌و تاریكی‌‌و ئاو‌و ئاگر هه‌یه‌و20%یشی‌ له‌خوێن‌و گیانداران ده‌ترسن‌و نیشانه‌كانی‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه‌: ئاره‌ق كردنه‌وه‌و له‌رزین‌و ئازاری‌ سنگ‌و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ كه‌ هه‌ندێك جار به‌هۆی‌ ترسه‌كه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ نه‌خۆش كه‌وتن.
ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌روونییه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ترس لای‌ هه‌موو مرۆڤێك به‌ڕێژه‌یه‌ك بوونی‌ هه‌یه‌، "به‌ڵام پێویسته‌ به‌رسه‌ریدا زاڵبین‌و له‌حاڵه‌تی‌ سروشتی‌ خۆی‌ ده‌رنه‌چێت".
به‌وته‌ی‌ ئاواره‌ نه‌ورۆز زیاتر منداڵ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ پێده‌گه‌ن تووشی‌ ترس ده‌بن، "له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی‌ ته‌مه‌نیاندا ترس نامێنێت".
بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ترس لای‌ منداڵ ئه‌و توێژه‌ره‌ باس له‌دوو ڕێگه‌ی‌ زانستی‌ ده‌كات، "یه‌كه‌م نزیك بكرێته‌وه‌ له‌شته‌ ترسێنه‌ره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت بیتۆقێنێت، جۆری‌ دووه‌م دورخستنه‌وه‌یه‌تی‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌ی‌ ترسه‌كه‌ی‌".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ ترسی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ترسیان ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌و توێژه‌ره‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ ترسدا دروست نییه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ ترسه‌كه‌ ناكات.
س::مه‌به‌ست

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net