.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌دیسۆن.....
ئه‌دیسۆن له‌شارى میلان ئۆهایۆ له دایك بوه ،دایكى له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه بوو كه مناڵه‌كه‌ى له‌ماله‌وه باشتر فێرده‌بێت و هه‌رله‌به‌ر ئه‌و هۆیه له‌ماڵه‌وه خه‌ریكى خوێندن بو و تاقیگه‌كه‌كى بچووكى له ژێر زه‌مینى ماڵه‌كه‌یاندا هه‌بوه‌و له ریِگاى فرۆشتنى سه‌وزه‌ى دێبه‌ره‌كه‌یانه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌كرِی كه بۆ تاقیگه‌یه‌كى پێویست وایه.
ئه‌دیسۆن له ساڵى 1879 دا هه‌وڵێدا چرایه‌ك دروست بكات و ته‌لێك تێیدا رِووناكى ببه‌خشێت ،به‌ڵام بۆ دروستكردنى ئه‌و چرایه سێ شت پێویست بوون ،سه‌ره‌تا ده‌بوایه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بوایه كه به‌هۆى هێز یان ووزه‌وه ،ماده‌یه‌ك وه‌ها گه‌رم دابنێـ كه شۆق بداته‌وه.
ئه‌لكتریسته به‌ئاسانى ئه‌و كاره‌ى ده‌كرد ،هه‌ڵبه‌ته به مه‌رجێك كه مادده‌كه گه‌رم ببوایه و وه‌ك فه‌نه‌ر ى لێهاتبایه ، گرفتێكى دیكه ئه‌وه بوو كه ئه‌و ته‌له نه‌ده‌بوایه هه‌واى به‌ركه‌وێت و سێهه‌مین گرفتیش ئه‌وه بوو كه دبوایه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ و داگیرساوى بمابایه‌وه و نه‌ده‌بوایه بسوتێت .
ئه‌وبیرمه‌نده‌گرفتى دووهه‌مى به گڵۆپێكى شووشه چاره‌سه‌ر كرد ،به‌ڵام بۆ گرفتى سێهه‌م به هه‌زاران وایه‌رى تاقى كرده‌وه‌و ئه‌ووه‌ى بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وایه‌رانه‌ى كه‌له‌كه‌ربۆنى له‌خڵوز و چێون ،به‌ڵام هه‌ندێك له‌داره‌كان له‌وانى دیكه باشتر كاریان ده‌كرد و ئه‌مجاره ئه‌دیسۆن دیسانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردوه‌و سه‌ره‌نجام له‌دارى خه‌یزه‌ران كه‌ڵكى وه‌رگرت.
ئه‌وه‌بوو له رِۆژى 21 ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1979 دا ئه‌دیسۆن یه‌كه‌مین چراى كه وایه‌ره‌كه‌ى له خه‌ڵووزى خه‌یزه‌ران دروست كرابوو ،تاقیكرده‌وه و چرایه‌كى كه‌م شۆق و جوان داگیرسا و ئه‌دیسۆن و هاوكاره‌كانى له‌و تاقیكردنه‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتووبن.
رِۆژێكیان ئه‌دیسۆن له‌ته‌مه‌نى لاوێتیدا منداڵێكى له‌مه‌رگ رِزگاركردبوو و باوكى منداڵه‌كه‌ش شێوازى كاركردن به تێلگراف ى فێركردبوو ، ئه‌وكاره بوه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌دیسۆن دواتر شێوازى باش بۆ چاكسازى له تێلگرافدا بدۆزرێـه‌وه.
ئه‌و بیرمه‌نده به‌هه‌زاران شتى داهێناوه كه گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن و برتین له
گڵۆپ - وێنه‌ى جوڵاو - مایكرۆفۆنى خه‌ڵوزى - فۆتۆگراف - ناردنى هه‌واڵى تێلگرافى له‌رلاێگاى وایه‌روه.
ئه‌دیسۆن له‌ساڵى 1931 دا دواى ساڵانێك خزمه‌ت كردن به مرۆڤایه‌تى كۆچى دوایى كرد.
سه‌رجاوه:سايتى كورديو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه