.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ژیانــــی.....
شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ئەرجەنتینی چێ گیڤارا، لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری رۆزارییۆی ئەرجەنتین دا لە دایک بوو و لە ١٩٦٧ لە سەر کێوەکانی ئاند دا کوژرا.
بنەماڵەکەی چێ گیڤارا لە بنەرەتی باسک و ئیرلاندی بوون و بیرووڕایەکی چەپگەڕیان ھەبوو. گەرچی لە نەخۆشیی ھەناسەتەنگی ئازاری دەبرد بەڵام توووانی بێتە وەرزشکار. لە ماڵیان دا گرتووپەری ٣٠٠٠ پەرتووک ھەبوو کە بوونە ھۆی ئەوە چە بێتە خوێنەرێکی بەجۆش و بەفڕ. لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە زانکۆی بۆنۆس ئایرێسی پایتەختی ئارجێنتینا دا پزیشکی خۆی تەواو کرد. کاتێک وا ھێشتا خوێندەکار بوو لەگەڵ ھەڤاڵەکەیەوە ئالبەرتۆ گرانادۆ دەستیان بە رێوینگیکی لە ئامەریکای باشوور کرد. بیرەوەرییەکانی ئەو رێوینگییە وەکوو رۆژنووسەکانی مۆتۆرسیکلە نووسراوە. پاشان، دەچێتە مەکسیکا و لەگەڵ فیدەل کاسترۆ ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەودا دەست بە شۆرشێک لە دژی رێبەری و دەسەڵاتداری دکتاتۆری کووبا باتیستا بە ئارمانجی رزگاری دەکەن. بە ساڵان لە شاخ و کێوەکان و شەخەڵ و جەنگەلەکان دا تێکۆشینی پێشمەرگایەتییان ھەبوو تاکوو کووبایان لە دەستی دیکتاتۆری رەسکاند. دووای ئەم سەرکەوتنە چێ وەکوو وەزیری سنعەتەکان لە کووبا ھەلبژێردرا بەڵام قەبولی نەکرد و بۆ درێژە دانەوە بە ئارمانجەکانی رێگای بۆلیڤییای پێش گرت داکوو-وەھا کە خۆی دەیوت گەلێکی دیکەی ئامەریکای لاتین لە بندەستی دەستمایەداری (ئیمپەریالیسم) برەسنێت و رزگار بکا.
لە بۆلیڤییا دا ھێزەکانی Barrientos لە شەونخوێنێک دا لە نزیکی Higueras چێ دەگرن. دووای ئەوە بە برینەک لە پێی دا لە بەندیخانەی شاری Higueras دا بەندی دەکەن. چێ لە بەر ھیچکەسێکەوا سەری نەچەماند. دوایین وووتەکانی چێ زۆر بەواتە و گرنگن:«... مردن بە سەر پێوە لە ژییان بە سەر گۆچان زۆر چاکترە».
لە رۆژی ٩ ئۆکتۆبەر ١٩٦٧، کاتژمێر ١٣:١٠ دا بە فەرمانی دەولەتی یەکگرتووی ئامەریکا و سەرڤیسی ئاساییشەکەی و بە ئەرێنیتی سەرۆککۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، René Barrientos، بە دەستی Mario Terán بە نۆ گوڵە کوژرا.
بە دووای لەگییانکردنی چێ رێبەرایەتی بۆلیڤییا لە بڕیارەکەی پاشگەز و پەشیمان دەبێتەوە، چوونکە بەم کارە چێ، ئێدی بوو بە ئەفسانەی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازی. دوژمەنەکانی وا رامان دەکەن کە ئەگەر زیندوو بمایای، بیرووڕا و ناوی ئەم ھەندە لە جیھان دا بەڵاو نەدەبوو.
لە بــارەیەوە و ووتـــەکانی....
Juius Lester لە بارەی مەرگی چێ وا دەڵێ: «مەرگی چێ، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک چێ ژییاوە. بۆ لە ناو بردنی چێ، ئێوە دەبێ ھەموو خەڵکی جیھان لە ناو ببەن، ئەوەش کە ناکرێ!»
ئەو دەیووت:
لە دیمەنی چێ ژیار و ژیانی مرۆڤان دەبێت ھەر ئامێتەی تێکۆشین بێ. چێ بە ئایینی شۆڕشگێڕی دەژی و دەویستی ھەرچێ مرۆڤە بەم جۆرە بژین. ئەو دەوووتی «راستەقینەتی و ھەقیقەت لە ھەر کوێ داب ئێ، مرۆڤیش دەبێ لە وێ دا بێ»
"لام گرنگ نییە كەی و لە كوێ دەمرم "
"ئەگەر من خۆم نەسوتێنم بۆ مرۆڤەكان كێ رێگەی ژیانی مرۆڤایەتی لە تاریكی رووناك دەكاتەوە"
"ههندێك دهبێ خۆیان بۆ ئهوانیتر بكهنه رووناكی"
کــوژرانی ...
وەکو لە ژیانەکە ئاماژەی پێدراوە کە لە رۆژی ٩ ئۆکتۆبەر ١٩٦٧، کاتژمێر ١٣:١٠ دا بە فەرمانی دەولەتی یەکگرتووی ئامەریکا و سەرڤیسی ئاساییشەکەی و بە ئەرێنیتی سەرۆککۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، René Barrientos، بە دەستی Mario Terán بە نۆ گوڵە کوژرا.
لەو کاتەی کە دەستگیریان کرد ..بکوژەکەی دەیوست بیکوژێت "چێ" ووتی:
""دەزانم بۆ کوشتنم هاتووی ،بیتەقێنە ترسۆنک ،تۆ تەنها پیاوێک دەکوژی""
کـە کــوژرا ..........

لەم وێنەیەش کوژاروە......
لەو جێگایەی کە تێیدا کوژرا ،پەیکەرێکیان بۆ دروستکردووە و لەگەڵ نەخش و شاکاری تایبەت بە چێ لەژێر دروشمی:
"چێ تۆ لەگەڵماندا دەژیت"
بۆ گوێگرتن لە دەنگی ئەو پیاوە مەزنە و ئاشنابوونی زیاتر ،سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆییە بکەن:
------------------------
بـــــڕوا
***كوردژین***
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن BrWa_94 (2010-12-10 10:14:13)
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh babateky jwan bu
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت کاکه بروا گیان بابهتهکهت بهسودبوو
بژیت تۆ

i feel lucky every day , when iam with YOU
لهسهر هێڵ نییه







دهستت خۆش بێت کاک بڕوا
بابهتێکی بهسووده
هیوادارم ههمیشه بهختهوهر و سهرکهوتو بیت


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
لهسهر هێڵ نییه



zor sups babateke zor grngu basud bw dastxosh.
لهسهر هێڵ نییه
ئةلكان++ نووسی:
zor sups babateke zor grngu basud bw dastxosh.
سوپاس بۆ پەیامەکەت.
خۆشحاڵم کە سوودی بۆ بەڕێزتان هەبووە.
--
وەکو دیارە بەڕێزتان بەکارهێنەری (ماک)ن ،لەم دواییانە تەختەکلیلی کوردی بۆ نووسین بە کوردی بۆ (ماک)یش دروستکرا
..گەر بەڕێزتان ئارەزووی بەکارهێنانی دەکەن ،ئاگادارم بکەنەوە.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن BrWa_94 (2010-12-25 09:59:08)
لهسهر هێڵ نییه



sha7erek banawi shahid mamosta shex rasul sazani
wenam yadgarka bet korpay shirenm har chanda naekat temari brenm
bawki fahme buum lagal shaxawan limo u chnur u tahaw pshtewan
prshng u yasen mndali gawramn ba shadi dostan kwerayi duzhmn
ba lalatan bet emzaw dast xatm la dasti dunya hanaw lat latm
lasali 1986
لهسهر هێڵ نییه
hanrzy نووسی:
sha7erek banawi shahid mamosta shex rasul sazani
wenam yadgarka bet korpay shirenm har chanda naekat temari brenm
bawki fahme buum lagal shaxawan limo u chnur u tahaw pshtewan
prshng u yasen mndali gawramn ba shadi dostan kwerayi duzhmn
ba lalatan bet emzaw dast xatm la dasti dunya hanaw lat latm
lasali 1986
باوەڕ ناکەم ئەم پەیامە پەیوەندی هەبێت بەم بابەتەوە.
لهسهر هێڵ نییه







دەستەکانت خۆش ،کاکەبڕوا
بەڕاستی نووسینەکەت جێ ی ئافەرینە،
هەر بژیت.


لهسهر هێڵ نییه