.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كاتێ سه‌ردارو دڵنیا منداڵی دووه‌میان هێنایه دنیاوه، پلانیان بۆ هه‌موو شتێك دانا، مۆڵه‌تی دایكایه‌تی، ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجی ئه‌و منداڵه، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌ستیان به‌و په‌رچه‌كرداره نه‌كردبوو كه منداڵی یه‌كه‌میان له‌به‌رامبه‌ر منداڵه ساواكهدا بۆی دروست ببوو.
زۆرێك له‌خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌مێك ته‌مه‌نیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێشوازی له‌منداڵه نوێیه‌كه‌ی خێزانه‌كه‌یان دهكهنو به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه ڕه‌زامه‌ندن لێی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه جیاوازه له‌و وێنه خه‌یاڵییه، چونكه پێشوازیكردنێكی سبلی هه‌یه بۆی.
ئه‌و ڕه‌وشته خراپه سادانه‌ی كه منداڵه گه‌وره‌كه ده‌یكات چه‌ند هه‌وڵێكه، له‌وانه شاردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی منداڵه ساواكه، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ویش وه‌ك برا بچووكه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵی ساوا بكات، وه‌ك: میز به‌خۆداكردنی خۆنه‌ویست، قسه‌ی منداڵانه، خواردنه‌وه‌ی شیر لهمهمكهمژهدا، هاوكات غیره‌و ململانێ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی دایك‌و باوك‌و گرنگیپێدانهكیانیان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌رده‌كه‌وێت.
چۆن دایك‌و باوك ده‌توانن غیره‌ی منداڵه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه
به‌راوردكردن له‌نێوان منداڵه‌كاندا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه كه ئاگری غیره له‌نێوان منداڵه‌كاندا هه‌ڵده‌كات، هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایبابه‌كان هه‌ڵوێسته بكه‌ن له‌ده‌ربڕینی ئه‌و گوزارشتانه‌ی كه ده‌بێته به‌راوردكاری له‌نێوان منداڵه‌كاندا، واته دوور بكه‌ونه‌وه له‌وه‌ی كه كه‌سێكیان به‌باشتر له‌وی تر سه‌یر بكه‌ن.
منداڵان زۆر هه‌ستیارن له‌به‌رامبه‌ر سیفه‌تی جوانییدا، زۆر ئازارده‌ره بۆ منداڵێك كه گوێی لێبێت دایك به‌جوانی منداڵێكیاندا هه‌ڵده‌دا له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانیتر، بۆنمونه چه‌ند جارێك له‌بۆنه‌ی جۆراوجۆردا به‌سارای كچی ده‌ڵێت زۆر جوانه، به‌ڵام باس له‌سازان ناكات كه له‌و كاته‌دا گوێی لێیه، له‌ڕاستیدا ئه‌م دۆخه ده‌بێته هۆی دروستكردنی ململانێ له‌نێوان ساراو سازاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سازان بزانێ كه جیاوازییه‌كی سروستی هه‌یه له‌جوانیدا.
ئه‌و كاتانه‌ی كه دایك زۆر جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جوانی ساراو پیایدا هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه واده‌كات خۆبه‌خۆ سازان وا هه‌ستبكات كه ئه‌و ناشیرینه، ئه‌م هه‌سته غیره‌و كینه لای سازان دروست دهكاتو ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ڕقلێبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو خوشكهدا هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیره‌كییه‌وه، دیاره جاری وا هه‌یه دایبابه‌كان له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیان ده‌ڵێن، "كاروان زیره‌كتره له‌براكه‌ی"، لێره‌دا دایبابه‌كان هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بیری منداڵ‌و لایه‌نی ده‌روونی ده‌بێت، زۆربه‌ی كات ئه‌و توانجانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی دووباره‌بۆوه ده‌وترێت، ئه‌مه‌ش وێنایه‌كی ڕوون ده‌دات به‌منداڵه‌كه كه چۆن دایك باوك سه‌یری دهكهنو چۆن هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنن.
منداڵان (زۆرتر كوڕان) به‌شێوه‌ی ململانێ سه‌یری كاره‌كان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌سته به‌توانا جهستهییو وهرزشیهكانهوه، ئه‌وانه‌ی كه لاوازن‌و كه‌متر ڕێكده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ براكانیان به‌ئاسانی به‌و داخوازییانه ڕازی نابن. زۆرێك لهدایبابهكان ئه‌وه ده‌زانن كه كاتێ منداڵه‌كانیان له‌دایك ده‌بن هه‌موو جۆره شارهزاییو توانا تایبه‌ته‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام تائێستا منداڵان ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ به‌راوردكردن به‌براو خوشك، یان منداڵانی خزم یان دراوسێكان. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه لهههڵسوكهوتماندا له‌گه‌ڵ كچ‌و كوڕه‌كانمان زۆرتر جه‌خت له‌چاودێریكردنی كچه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، زۆرتر ئاسانكاری بۆ كوڕه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ نمونه ڕێگه بهكوڕهكان ده‌ده‌ین كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بمێننه‌وه تا كاتێكی دره‌نگ، به‌پێچه‌وانه‌وه داوا له‌كچان ده‌كه‌ین كه زۆرتر له‌ماڵدا تێبكوشنو به‌شداری له‌كاری ناوماڵدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش واته ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ناوماڵ شوێنی ئافره‌ته، باوكه‌كانیش هانی كوڕه‌كانیان ده‌ده‌ن كه به‌شداری له‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كاندا بكه‌ن زیاتر له‌كچان، هاوكات سه‌ربه‌خۆییه‌كی زیاتر ده‌درێت به‌كوڕان.
ئه‌و قسانه‌ی كه كران به‌مانای ئه‌وه نییه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كه‌سایه‌تی له‌خێزاندا چاودێری بكرێت، یان به‌ربگیرێ له‌كێبه‌ركێی دروست، به‌ڵام پێویسته وا بكرێت كه منداڵ بزانێ جێگه‌ی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی دایك‌و باوكه لهسیفاتهكانیدا، له‌ڕووی جوانی‌و زیرهكیو توانای وه‌رزشی، هاوكات له‌ڕووی خۆشهویستیو ڕێزه‌وه یه‌كسانن له‌گه‌ڵ براكه‌ی.
پێویسته گرنگییدانهكان، مهدحو پیاههڵدانو ڕهخنهلێگرتنو دیاری‌و خه‌رجییه‌كان هه‌موو دابه‌ش بكرێت، كه ئه‌مه‌ش بهپێَی توانا یه‌كسان بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ كوڕ یان كچ له‌ژیانی كرداریدا له‌وانیتر سهركهوتووترن، هه‌ربۆیه پێوسته ئه‌وه بیر بهێنینه‌وه كه منداڵ بخرێته دۆخێكی ناهاوسنگهوه، به‌ربه‌ستی ئه‌وه بنیادنانێت كه بۆ به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی ببێت، به‌ڵكو بۆ پاراستنی خاڵه لاوازه‌كانی بنیادی ده‌نێت، به‌ڵام كاتێ منداڵ بهخۆگهورهزانینهوه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد له‌گه‌ڵ براكه‌ی، یان به‌توندوتیژییه‌وه جا جه‌سته‌یی بێت یان زاره‌كی، بهههڕهشهكردنو ترس‌و بێبه‌ش بوون له‌خۆشه‌ویستی دایك‌و باوكی گوزارشت له‌هه‌ستی ده‌كات، به‌ڵام كاتێ ڕێزمان لێگرتن له‌ڕووی ههستهكانیانهوه چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه یاریده‌ده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری غیره‌و ڕق لێبوونه‌وه له‌نێوان منداڵه‌كاندا.كولجين


له‌سه‌ر هێڵ نییه