❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *::-*حه‌شرى پـــایــــز*::-*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-27 18:31:31

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

*::-*حه‌شرى پـــایــــز*::-*

كه‌پایز دیَت
نزا خوازم ئه‌ى په‌روه‌ردگارم
له‌ رِِۆژى دوای كه‌زیندووت كردمه‌وه‌.
لـه‌یه‌كه‌مـین رِۆژى پایزبیَت!
به‌به‌رگـى گه‌لاََكاى پایزبیَت!
بـه‌زمانى شـیعرى پایزبیَت!
باحۆریه‌كانیشم ناویان پایزبیَت!
با ده‌فته‌رى كرداره‌كانیشم
یه‌كه‌ یه‌كه‌ى په‌رِه‌كانى
له‌گه‌لاَى دار چنارى پایزى شه‌قلاَوه‌ بیَت!..
له‌گه‌لاَى دار چنارى پایزى شه‌قلاَوه‌
بیَت!.

***********************
كه‌پایز دیَت
گه‌ر په‌روه‌رم! له‌ كه‌شتییه‌كه‌ى ژیان دامبه‌زیَنیَت.
له‌ته‌مه‌نى گه‌نجی بىَ یا پیرى بیَت
به‌لامه‌وه‌ گرینگ نابیَت؟!
ئه‌وه‌ى گرینگ ده‌بیَت......،
له‌ ئامیَزى بوكى پایزم بیَت
له‌ ژیَر دارچناره‌كانى به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مبیَت
پایز گۆرِیَكم بۆ هه‌ڵكه‌نیَت
بـه‌ڵـكو هه‌مـوو ساڵیَكیَت
پایز!!!
تۆ كه‌هاتى یادم بكه‌یت
رِِِۆحیانه‌تى گه‌لاَكانت
هه‌ڵبوه‌ریَنه‌ سه‌ر گوَره‌كه‌م
تاكو گۆره‌كه‌م
تیَر تیَر رِِه‌نگى پایزت بگریَت
************************
كه‌پایز دیَت
سه‌رى ساڵ و جه‌ژنى من، ده‌ست بیَده‌كات
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌رینى هه‌ر گه‌لاَیه‌كى نه‌رمت
به‌رائه‌تى خۆشه‌ویستى داده‌باریَت
چاوه‌كانم ته‌نها پایز  ده‌بینیَت.
هه‌رچه‌نده‌ من تیَناگه‌م لیَت،
له‌ ئاڵۆزی  سیحرى نهیَنیه‌كانت
به‌لاَم ده‌زانم!
پرِه‌ له‌چیرۆكى نه‌زانراو
وه‌كو كه‌شتیه‌ گوم بووه‌كانى
ژیَر ده‌ریایه‌كان وایه‌
به‌هه‌زاران رِِیَبوار له‌داوى خۆى ده‌ئاڵیَنیَت.
*********************************
نووسينی:فه‌رهه‌نگ كوردستان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net