.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








حهجكڕین له‌ئه‌ركێكی ئایینیه‌وه ده‌بێته كارێكی بازرگانی
"به‌ڵێنده‌ر هه‌یه ده‌گه‌ڕێت تا كێ حه‌جی بوێت‌و پێی بفرۆشن، واته بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن"
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیان سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ بكه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دیارده‌ی كڕینی حه‌ج بۆته كارێكی بازرگانی‌و كهلوپهلو دیارییهكانیشیان له كودستان ده‌كڕن، مامۆستایه‌كی ئایینییش ئاماژه به‌وه ده‌دات كهحهجكڕ ین به‌پێی مه‌رج ده‌كرێت.
جه‌مال حسێن له‌بادینان
سه‌باح عه‌لی سێیه‌مین ساڵیه‌تی كه چاوه‌ڕێیه بچێته حه‌ج، به‌وته‌ی خۆی ناوی دهرناچێتو بێهیوا بووه له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ئایینییه بهجێبهێنێتو حه‌ج بۆ خۆی‌و داپیره‌ی بكات، "ئه‌مساڵ 500دۆلارم داوه به‌كه‌سێك تا حه‌ج بۆ داپیره‌م بكات".
ناوبراو، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه حهجكڕین بۆته چاولێگهرییو كاری بازرگانی، "به‌ڵێنده‌ر هه‌یه ده‌گه‌ڕێت تا كێ حه‌جی بوێت‌و پێی بفرۆشن، واته بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن".
حه‌ج كڕین بۆته بابه‌تێكی بازرگانی
ده‌ریا كه‌ریم، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، خۆیشی نه‌یتوانیوه بچیـتَه حه‌ج، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كڕینی حه‌جه‌وه ئه‌و ئه‌ركه ئایینه به‌جێبهێنێت، "ناچاربووم دوو حه‌ج بكڕمو بهڵگهنامهكانیشیان داومه‌تێ".
مه‌لا ڕه‌شید مو‌سا وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی حه‌لیم له‌دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نابێت باس له‌وه بكرێت كه‌سێك حه‌جی كڕیوه، "حه‌ج، كڕین‌و فرۆشتنی پێوه ناكرێت، دروسته بوترێت حه‌جكردن له‌بری كه‌سێك، پێوسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌جی بۆ ده‌كرێت یان مردبێت یان نه‌توانێ له‌كاتی حه‌جدا هاتوچۆ بكات".
ئه‌و مامۆستا ئایینیه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌ك حه‌ج ده‌كڕدرێت كه مه‌رجی تێدا بێت‌و فڕوفێڵی تێدا نه‌كرێت، "ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ژیانیدا به‌رامبه‌ر به‌حه‌ج خه‌مسارد بووبێت‌و خۆی نه‌یكردبێت پاشان مردبێت ده‌بێت حه‌جی بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌توانایدا نه‌بوبێت حه‌ج بكات، ئه‌وا دوای مردنیش ده‌توانن حه‌جی بۆ نه‌كه‌ن".
ناوبراو، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حهجكڕین بۆته بابه‌تێكی بازرگانی، "له‌سعودیه نوسینگه‌یان كردۆته‌وه‌و به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌چن ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسینگانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بابه‌تێكی بازرگانییه، كه‌س نازانێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاده‌سپێردرێن به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن یان نا".
دیارییه‌كانیان له‌بازاڕی كوردستان ده‌كڕن
به‌وته‌ی حاجیه‌كان كاتێ ده‌چنه حهجو دێنه‌وه كه‌لوپه‌لی دیارییه‌كانیان له‌بازاڕی دهۆك ده‌كڕن.
حه‌لیمه ته‌یار كچێكی ته‌مه‌ن 28ساڵه‌و ئه‌مساڵ عه‌مره‌ی كردووه‌و باس له‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به‌دیاری هێنابووی بۆ كهسو كاری له‌ناو بازاڕی دهۆك كڕیبووی، "ته‌نها خورماو سیواكم له‌سعودیه هێنا، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌گه‌ڵ من بوون له‌ناو بازاڕی دهۆك كهلوپهلهكیانیان كڕی"، ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌و خاتونه‌وه بۆ چاولێكه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دیاری له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنێته‌وه روبه‌ڕووی گله‌یی خزم‌و نزیكانی ده‌بێته‌وه، "زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خزم‌و كه‌سی زۆرییان هه‌یه ئه‌ركێكی زۆرییان ده‌كه‌وێـته سه‌ر".
له‌سه‌ر حه‌جكردن قه‌رزاربووه
حاجی سه‌ردار كه پارساڵ چۆته حه‌ج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داوی حه‌جكردنی به‌هۆی زۆری شتكڕینهوه قه‌رزار بووه، "دوای ئه‌وه حه‌جم كرد‌و له‌سعودیه گه‌ڕامه‌وه هه‌موو خهڵاتو دیارییهكانم له‌دهۆك كڕی، به‌ڵام بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ هه‌ر میوانم ده‌هات، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ملیۆنێك دینار قه‌رزار بووم"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌ك مه‌لا محه‌مه‌د وارشین جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، حاجیان ده‌توانن وه‌كو سوننه‌ت ئاوی زهمزهمو خورما له‌سعودیه بكڕن،"ئه‌ویتر هه‌موو وه‌ك بازرگانییه‌و ده‌توانن نه‌یكڕن".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیمان مسته‌فا كه به‌وته‌ی خۆی یه‌ك جار حه‌جی كردووه‌و دووجاریش چۆته عه‌مره ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر جارێك ده‌چێته سعودیه بایی سێ ملیۆن دینار كه‌لوپه‌ل ده‌كڕێت، "یه‌كجار زێڕم كڕیوه، هه‌رچه‌نده زێڕ له‌سعودیه گرانتره، به‌ڵام زێڕی خه‌لیجی جوانتره".
بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسعودیه
د.محه‌مه‌د شه‌عبان پسپۆڕێكی ئابورییه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كڕینی كه‌لوپه‌لێكی زۆر له‌وڵاتی سعودیه داهاتێكی گه‌وره بۆ ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، "ئه‌مه بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسعودیه، چونكه ساڵانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س حه‌ج ده‌كه‌ن".
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ندێجار بازرگانه‌كان وه‌رزی حه‌ج به‌هه‌لێك دهزاننو كه‌لوپه‌لی خراپ‌و بێ‌سود به‌سه‌ر حاجیاندا ساغ ده‌كه‌نه‌وه، "خه‌ڵك به‌و كه‌لوپه‌لانه ڕازی ده‌بن، چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاینییه‌و وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه له‌شوێنێكی پیرۆز كڕیویانه".
نم نم


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
