.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ناوى ته واو: ليونيل آندريس ميسي
روزى له دايك بون:24 يونيو 1987 
شوينى له دايك بوون:روساريو، الأرجنتين
دريزى:1.69 م
ليونيل ميسي :24/يونيو1987له دايك بووه و له ته مه نى 5 ساليه وه خولياى ياريكردن بوه وله كه ل يانه ى شارى"ٌ قراندولي "يارى كردوه به ريوه به رى ئه ويانه يه باوكى جورج له ئه رجه نتين بو وهباشان به خيراى بروسكه ه كى بيكه يشت له يانه ى نيويلز ه وه و به يوه ندى به ويانه يه وه كردوبە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت ، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچوکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا ، ئەم کێشەیەش بە پلە یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە ،، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت : بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچوکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی ..
لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ٩ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد ، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچوکی باڵای ،،، دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت :
میسی ـیان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم ، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە
گەشەکردنی ،، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی ، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو ، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت ، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزیەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشە ی دەستکرد کە لە ژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.
خوان کالۆس لیگۆثمان ھاوڕێی بنەمالەکەیان ، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت : ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزیەکەی لە قاچی ئەدا و نەشی ئەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو .. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان ، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە ، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو ، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو.
دایکی میسیدەڵێت:
نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین ، وەزارەتی دارایی لە ڕیگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەثێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین ، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن .. دوای بڕینی ھاوکاریەکە دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو.
خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی ممیسی ، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵیکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن ، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو ،،
ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مس ثیلیا کۆچۆینۆ ( دایکی میسی ) ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد ، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی : قسەم لەگەڵکردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک ، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیاریەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان ، یەک شتت پێدەڵێم ، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوودەکاتە یانەیەکی تر.
یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و خێزانەکەی ھەڕەشەکەی بردەسەر و میسی نیۆڵز ی بەجێھێشت.
پێگەی داھاتووی میسی ، یانەی ریڤەرپلەیت بوو ، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرس ی پایتەخت بەڕێکەوتن لە پێناو گرێبەستێکی یانەکە کە بە میسی گەیشطبوو ، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ریڤەرپللەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتال ی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا
خۆرخی میسی دەڵێت : یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک ، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستیە کۆتایی ریزەکە.
ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشیەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت ، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون ئەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم ،، دوای چەن خولەکێک یەکێک لە ڕاھینەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت ؟
میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩ ، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە ، میسی بچوک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جوڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بە زۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە ، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بە وتی کێ باوکی ئەم بچوکەیە ؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە :
من باوکیم ،،، زیاتر لە باوکی نزیکبووەو وتی : دەمانەوێت لە ڕیبڤەر.
کاتێک باوکی بۆ ڕاھێنەرەکەی باس کرد کوڕەکەی یاریزانی یانەی نیۆڵز ە لە ڕۆزاریۆ و ئیدارەی ریڤەر دەبێت قسە لەگەڵ نیۆڵز بکەن بۆ گواستنەوەی لیۆ ،، ریڤەر رەتی کردەوە گرێبەست لەگەڵ میسی واژوو بکەن لە ترسی دانی بڕێک پارە !
دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ریڤەر ، خێزانەکەی لە ھەمووکات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لەناو وڵاتی تانگۆ نابێت
ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا و چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئەرژەنتین کە ھاوکاری یانەی بەرشلۆنەی دەکرد ، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری رۆساریۆی ئەرژەنتینیە
لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نوسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا ، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو ، ھەرچەندە سەرەتا گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرت دەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا ، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچوکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستیدا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی : تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت ،
دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ریکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە ، بابەتی میسی لەگەڵ ریکساک کردەوە ، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت : تۆ شێت بویت مینگیلا ، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ.
مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو ، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ریسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ریکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یاریەکانی ئۆلۆمبی ، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لە سیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی.
میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی ، گەڕانەوەی ریسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئەرژەنتین دابوو.
جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم ( مانگی دە) ، لەو ژورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ریکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بەرشلۆنە و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن رۆژی ھەینی ریکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک ، لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچوککراوەی ژمارە ٣ ، یاریەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون ، ریکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یاریەکە گەیشتە ئەوێ ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جوڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون ، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد ، ریکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچوکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات ،
وەڵامیان دایەوە :
ئەوە ئەو ئەرژەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە ،، ڕاستەوخۆ ریکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن ،، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بەرشلۆنەن ؟
ئەویش وتی ١٥ رۆژ . ریکساک وتی : کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین ، دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاویەوە و گەڕآنەوە ڕۆساریۆ ، بەڵام لەبەرشلۆنە واژووکردن وائاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە ، کە بەھۆی بچوکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوە ،
دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی رۆزاریۆ واژوو نەکردبوو ، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ریکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەوروپی لەسەر ھێل بوون ، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارثێلونیتا یەکیان بینی ، لەو چێشتخانە بەرشلۆنەییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو ، دوای نان خواردن ریکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی : من کارلیس ریکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بەرشلۆنە بۆ تۆپی پێ ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا,
ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا دوای لە پێناو گرێبەست واژووکردن ، دەبوو میسی ماڵئاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بەرشلۆنە.
خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن ، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بەرشلۆنە بوو دەربری ، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فرۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لەشاری بەرشلۆنە لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی ،
ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژناێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا ، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچوکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونیەکانی تر ، میسی زۆر بەزووی لە گەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات ، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ ؟
دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت : من و ماتیاس و رۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ رۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لە بەرشلۆنە و ھەر ئەوەش ڕوویدا ..
دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بەرشلۆنە لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنورێکیان بۆ نیە 
سەرچاوە:ياريكا نيت
وه.العالم نوكيا


لهسهر هێڵ نییه








دهستهكانت خۆشبیت كاك ماركۆ ههربژیت

لهسهر هێڵ نییه




دهستت خۆش بێت هاورێێ گیان
هیوای بهردهوامیت بۆ کاری جوانتر....


لهسهر هێڵ نییه