.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بەپێی لێکۆڵنەوە و توێژینەوەکان کە لەلایەن "پەیمانگای تەندروستی بۆ توێژینەوە" لە ئۆستراڵیا (Australian Health Research Institute) ملیارێک لە بەکاربەرانی تەلەفۆن و ئامێرەکانی دیکەى پێوەندی لەژێر مەترسی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجەدا دەژین.
بەپێی لێکۆڵنەوە و توێژینەوەکان کە لەلایەن "پەیمانگای تەندروستی بۆ توێژینەوە" لە ئۆستراڵیا (Australian Health Research Institute) ملیارێک لە بەکاربەرانی تەلەفۆن و ئامێرەکانی دیکەى پێوەندی لەژێر مەترسی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجەدا دەژین. لێکۆڵەرەکان گەیشتونەتە ئەو ئاکامەى کە کەلوپەلەکانی تایبەت بە گەیاندن کە تیشکیان لێ دەبێتەوە مەترسی زۆریان بۆ سەر تەندروستی بەکاربەرانی ئامێرەکان هەیە و ئەگەری تووشبوون بە جۆرەها شێرپەنجەى بەهێز دەکات. لە راپۆرتەکەدا جەخت لەسەر جۆرەکانی پێشکەوتووی ئامێری مۆبایل کراوەتەوە و ئاماژە بە مەترسیداربوونی ئەو تیشکانەش کراوە کە لەرێگەى ئامێرەکانی گەیاندن و بەتایبەت ئەنتەرنێت و تەلەفۆن و ئەوانەى بێ تەلن دەردەچن. بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەش کە رێژەى 33% خەڵکی جیهانی گیرۆدە کردووە، واتە نزیکەى 2 ملیار کەس هەڕەشەی تووشبوون بە شێرپەنجەی وەک گوێ، چاو و مێشک و هەروەها نەخۆشییەکانى وەک دڵ و لاوازی سێکسی، میگرنی لەسەرە. ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن کە مناڵان بەهۆی پێستی ناسک و تایبەت و هەستیاریان، ئەگەری زۆرتریان بۆ تووشبوون هەیە و منداڵ توانای بەرگری لەو تیشکانە کەمترە و زۆرتر کاریگەری لەسەر دەکرێت. بورجەکانی گواستنەوەى شەپۆلەکانی گەیاندن و بێ تەلەکانی تایبەت بەو بوارە بە گەورەترین هەڕەشە ناوزەد کراون و مرۆڤ تووشی چەندین جۆر شێرپەنجەى ناسراو و زۆرجاریش نەناسراو دەکاتەوە. شایانی ئاماژە پێکردنە، ئەو راپۆرتەی تایبەت بە کاریگەرییە خراپەکانی شەپۆلی ئامێرەکانی گەیاندن و پێوەندی لەلایەن کەسایەتییە زانستییەکان، توێژەران، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەى پزیشکی، وەزیران تەندروستی وڵاتان و حکومەتە جۆراوجۆرەکان و هەروەها دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و لەوانەش رێکخراوی تەندروستی جیهان (WHO) راستاندنی بۆ کراوە و بە توێژینەوەیەکی زانستی هەژمار کراوە.
سه رجاوه /ديندار سورجى


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
