❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوانترین پێناسه‌ بۆ وشه‌كان گه‌ر جێ به‌ جێی بکه‌ین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-05 14:53:10

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

جوانترین پێناسه‌ بۆ وشه‌كان گه‌ر جێ به‌ جێی بکه‌ین

چه‌ند ڕسته‌یه كي به‌سوود

پڕواتاترین وشه (ئێمه)یه‌، به‌کاری بێنه‌.
قووڵترین وشه‌ (خۆشه‌ویستی)یه، ‌گرنگی پێ بده‌.
بێسۆزترین وشه‌ (ڕق)ه، ‌مه‌یهێڵه‌.
سه‌رکه‌شترین وشه‌ (هه‌وه‌س)ه، ‌به‌گه‌مه‌ی مه‌گره.
خۆویستترین وشه‌ (من)ه، ‌لێی به‌دوور به‌.
که‌مماوه‌ترین وشه‌ (تووڕه‌یی)یه، ‌بیشاره‌وه‌.
گرفتترین وشه‌ (ترس)ه، ‌ڕووبه‌ڕووی بوه‌سته‌وه.
پڕجووڵه‌ترین وشه‌ (ئیش)ه، ‌لێی مه‌وه‌سته‌.
پووچترین وشه‌ (چاوچنۆکی)یه، ‌له‌ناوی به‌ره.‌
دروستکه‌رترین وشه (خۆڕاگری)یه، ‌بۆ هه‌بوونی بپاڕێوه‌.
ڕووناکترین وشه (ئومێد)ه، ‌پێی ئومێده‌وار به‌.
لاوازترین وشه‌ (خه‌م)ه، ‌مه‌یخۆ.
به‌تواناترین وشه‌ (زانست)ه، ‌فێری ببه‌.
به‌هێزترین وشه‌ (پشتیوان)ه، ‌با هه‌تبێت.
ژه‌هراویترین وشه‌ (له‌خۆباییبوون)ه، ‌بیشکێنه‌.
سستترین وشه‌ (شانس)ه، به‌هیوای ئه‌و مه‌به.
به‌ناوبانگترین وشه‌ (ناوبانگ)ه، ‌شوێنی مه‌که‌وه‌.
ناسکترین وشه‌ (زه‌رده‌خه‌نه‌)یه، ‌بیپارێزه‌.
خه‌ماویترین وشه (حه‌سوودی)یه، ‌لێی دوور به‌.
پێویستترین وشه (گونجان)ه، ‌دروستی بکه‌.
ساغترین وشه‌ (سه‌لامه‌تی)یه، ‌نرخی بزانه‌‌.
سه‌ره‌کیترین وشه‌ (دڵنیایی)یه، ‌بیکه‌ره ‌پاڵپشتت.
بێهه‌ست ترین وشه (گوێپێنه‌دان)ه، وریای به‌.
دۆستانه‌ترین وشه‌ (هاوڕێیه‌تی)یه، ‌خراپ سوودی لێ نه‌بینی.
جوانترین وشه‌ (ڕاستی)ه، ‌سه‌رڕاست به‌ له‌گه‌ڵی.
ناشیرینترین وشه‌ (دووڕوویی)یه، ‌یه‌کڕه‌نگ به‌.
وێرانکه‌رترین وشه‌ (سووکایه‌تی)یه، ‌بۆ که‌س پێت خۆش نه‌بێت.
زۆرماوه‌ترین وشه‌ (ڕێز)ه، نرخی بۆ دانێ.
نه‌رمترین وشه‌ (ئارامی)یه، ‌پێی بگه‌.
ژیرانه‌ترین وشه‌ (إحتیاط)ه‌، زۆر وریا به‌.
پڕکۆسپترین وشه‌ (سنوور)ه‌، نه‌‌هێڵی پێشت پێ بگرێ.
ناخۆشترین وشه‌ (مه‌حاڵ)ه‌، بوونی نییه‌.
شێواوترین وشه‌ (په‌شۆکان)ه، وریا به‌.
تاریکترین وشه‌ (نه‌زانین)ه‌، به ‌نووری زانست ڕووناکی که‌.
بکوژترین وشه (دوودڵی)یه‌، بیرتیژ به‌.
له‌سه‌رخۆترین وشه‌ (چاوه‌ڕوانی)یه‌، چاوه‌ڕێی به.
بێنرخ ترین وشه‌ (تۆڵه‌)یه‌، ببووره‌.
به‌نرخترین وشه‌ (لێبوردن)ه‌، هه‌وڵی خۆت بده‌.
ڕازاوه‌ترین وشه‌ (ڕووخۆشی)یه‌، نهێنی جوانیی تێدا شاراوه‌یه‌.
پاکترین وشه‌ (پاکی)یه، ‌زۆر ئاسانه‌‌.
فریاکه‌وتووترین وشه‌ (وه‌فاداری)یه‌، له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆت به‌.
ته‌نیاترین وشه (گۆشه‌گیری)یه‌، هه‌رده‌م ته‌نیا مه‌به‌.
بزوێنه‌رترین وشه‌ (مه‌به‌ست)ه‌، ژیان بێ مه‌به‌ست نابێ.
مه‌به‌ستترین وشه‌ (سه‌رکه‌وتن)ه‌، به‌ره‌وڕووی بچۆ.

س-.ezel

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-05 15:18:20

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: جوانترین پێناسه‌ بۆ وشه‌كان گه‌ر جێ به‌ جێی بکه‌ین

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان
هه‌موو وشه‌کان جوان و به‌پێزن ده‌رسێکی جوانه‌
سه‌رکه‌وتوو بیت
به‌ڵام ئه‌مه‌یان زۆریش لاواز نیه‌ (لاوازترین وشه‌ (خه‌م)ه، ‌مه‌یخۆ.)
هههههههه

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net