❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ستریم تی‌ڤی و تاتێكی نوێ (new tab)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-05 18:44:32

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ستریم تی‌ڤی و تاتێكی نوێ (new tab)

وا چاوەڕێ دەكرێت (ستریم تی‌ڤی Stream TV)ش وەكچۆن زۆر هاوبەشگەی تر تاتی خۆی لەسەر بنەمای سیستەمی كارگێڕیی شانەهەنگی گووگڵ (Honeycomb OS) پیشان بدات لە (CES)ی ٢٠١١دا.

بەپێی هەواڵدەریی (ئای‌دی‌جی IDG)* ڕۆژی دووشەممە ڕایەڵەكانی ستریم تی‌ڤی (Stream TV Networks) حەوت تاتەژمێرەكی (Elocity) بە پەردەی ١٠-گرێیی کە سیستەمی کارگێڕیی داهاتووی گووگڵ ئەندرۆید ٣.٠ لەسەر دەبێت، ڕاگەیاند. هاوبەشگەکە ئەم تاتەژمێرەکە نوێیانە لە پیشانگای بەکارهێنەری ئامێرە ئەلکترۆنییەكان نمایش دەكات، کە لە شاری لاس ڤێگاس لەماوەی ٦-٩ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت و لەوێ زانیاریی زیاتریش سەبارەت بە تاتەكان ئاشکرا دەبێت.
وتەبێژێکی (ستریم تی‌ڤی Stream TV) سەرەتا یەکسەر وەڵامی لێدوانەكانی سەبارەت بە نرخ و ڕێکەوتی هاتنەبازاڕەوە نەدایەوە.

بەشگەکە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: تاتەژمێرەكەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمەوە دەکرێت بە شێوەی پێشداوا لە دوکانە تاكفرۆشەكانی وەكوو ئەمازۆن، وۆڵ-مارت و فرایز ئەند سیرز سەودا بكرێت.

ئێستاش تاتگەلی زۆر –بە سامسۆنگ تەبیشەوە- کە بەردەستن، سیستەمی کارپێکردنی گووگڵ ئەندرۆید ٢.٢یان لەسەر دامەزراوە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9804e66eb6.jpg


ئەم تاتەژمێرەکانە (ئێلۆسیتی Elocity) لەسەر چارەسەركەری (Tegra 2 T250)ی (ئێن‌ڤیدیا Nvidia)ن کە دوو ناوكی چارەسەری لەخۆ دەگرێت و لەسەر داڕشتنی (ئەی‌ئاڕئێم ARM)ە. هەروەها توانای لێدانی فیلمی (1080p)ی وردنمایان هەیە و فلاشیش لەسەریان كارایە بۆ لێدانی ڤیدیۆی ئینتەرنێت. جگە لەمانە قڵیشی كارتی (مایكرۆئێس‌دی microSD)، دەرگەکانی (یووئێس‌بی USB) و (ئێچ‌دی‌ئێم‌ئای HDMI) پێوەیە بۆ بەستنەوەی تاتەژمێرەكەکە بە شاشەگەلی دەرەکییەوە.

ستریم تی‌ڤی (Stream TV) هێشتا ئیلۆسیتی ئەی٧ بەرهەم دەهێنێت کە تاتێكە بە پەردەیەکی ٧-گرێوە و مانگی کانوونی یەکەم دەستی بە فرۆشتنی کرد. ئەم تاتەژمێرەكەش هەر لەسەر چارەسەرکەری تێگرای ئێن‌ڤیدیایە.


----------------------------------------------------
*دەستەی دراوەی نێونەتەوەیی "ئای‌دی‌جی" ("International Data Group "IDG) ڕێكخراوێکی ڕاگەیاندنی تەکنۆلۆجیایی، تۆژینەوەیی، كارگێڕیی بۆنە و ڕووداو و سەرمایەگوزارییە کە زیاتر لە ٣٠٠ گۆڤار و بڵاوکراوە لە ٨٥ وڵاتدا دەردەکات؛ بڵاوكراوە جیهانییەكانی بریتین لەمانە: Computerworld/InfoWorld ،CIO ،Macworld ،Network World و PC World.

---
سەرچاوە : Kurditgroup

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net