❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-07 12:26:43

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsMSIE7

ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

[size=16][color=blue]
ئامادەکردنی سورێن...........تایبەت بەکوردژین

پێناسه‌:
. له‌ پێناسه‌یه‌كدا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێژێت، هه‌موو چه‌شنه‌ ره‌فتار و هه‌لسۆكه‌وتێكی تووند و گرژ چ له‌ واری كه‌سی و چ له‌ واری گشتیدا، كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای جنسی رِوو ده‌دا و ده‌بێته‌ یان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری جنسی و روَحی یان فیزیكی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان به‌ زۆر یان به‌ دڵخۆاز، به‌ تووندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان ناوزه‌د ده‌كرێت و له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌م پێودانگه‌ش ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئافرت ده‌كرێن چه‌ند جۆرێكن وه‌ك، تووندوتیژی فیزیكی، تووندوتیژی جنسی، تووندوتیژی ساختاری، تووندوتیژی پێرفۆرماتیڤ و تووندوتیژی روَحی. مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌م زێده‌تر تونددوتیژی رۆحی یه‌، مه‌به‌ست له‌م چه‌شنه‌ تووندوتیژییه‌ش، نادیاركردن و خستنه‌ په‌راوێزی ئافه‌رته‌. هه‌موو چه‌شنه‌ ده‌ستی كه‌مگرتن، سووكایه‌تی پێكردن، تاك خستنه‌وه‌، گاڵته‌ پێكردن، ترساندن و هه‌ره‌شه‌ كردن و چاو سوركردنه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت ده‌چێته‌ ئه‌م چوار چێوه‌یه‌وه‌. مه‌نزنترینیشان ئێستا ئه‌و زاراوه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌گۆترێت "قه‌یره‌" واته‌ ئافره‌تی (كچی) جێماو. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری سایكۆلۆژی ده‌كاته‌ سه‌ر ئافه‌ره‌ته‌كه‌ و به‌مه‌ش ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرێت
جۆره‌كانى قه‌یره‌یىبه‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ جیهان دا:-
یه‌كه‌م / به‌ ئاره‌زوو:
لێره‌دا ئیراده‌ى خوده‌كى رۆڵى له‌ ده‌ر كردنى برِیارى نا هاوسه‌رگیرى هه‌یه‌ به‌ بێ‌ ملكه‌چ بونى مرۆڤ بۆ هیچ فشارێكى سه‌خت كه‌ پاڵى پێوه‌ده‌نێ‌ بۆ په‌نا بردنه‌ به‌ر قه‌یره‌یى.له‌وانه‌ش خواپه‌رستى واتا شه‌یدا بون به‌ جوانى و هێزى جه‌سته‌یى خۆى كه‌ پێ‌ ى ده‌وترێ‌ (خواپه‌رستى نوێ‌) ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌ جوانى و شۆخ و شه‌نگى هێزى خۆى بكات , نمونه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش لاى ژن و و پیاو ئه‌كته‌ر و گۆرانى بێژو وه‌رزشوانه‌كان ده‌بینرێ‌.
دووه‌م/ ناچاره‌كى:واتا په‌نا بردنه‌ به‌ر قه‌یره‌یى به‌ هۆى فشارێكى سه‌خته‌وه‌ كه‌ بۆ حاڵه‌تى (ناهاوسه‌رگیرى ) پاڵى پێوه‌ ده‌نێ‌ ئه‌و فشارانه‌ش به‌م شێوه‌ن:-
1-    رێبازى ئاینى
2-    رێبازى یاسایى
3-    رێبازى هاوچه‌رخانه‌
4-    رێبازى ژیانى
5-    رێبازى به‌هایى
6-    رێبازى نمونه‌یى
دواى رون كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو جۆرى قه‌یره‌یى ده‌چینه‌ سه‌ر رونكردنه‌وه‌ى شیوازه‌كانى قه‌یره‌یى زۆره‌ملى سه‌ره‌تا به‌ شێوازى ئاینى ده‌ست پێ‌ ده‌كه‌ین .

أ/رێبازی ئاینى:
ئه‌و شێوازه‌ رێگرى له‌ تاكه‌كان ده‌كات له‌ هاوسه‌رگیرى , به‌هۆى موماره‌سه‌ كردنى هه‌ندێ‌ رێو شوێنى ره‌سمى ئاینى كۆن كه‌ له‌سه‌ر بیرو باوه‌رى ناپاكى كردارى سیكسى بویاد نراوه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆ پاك كردنه‌وه‌ به‌سه‌ردا په‌پاندووه‌ ، پێشچونى بۆ ناو په‌رستگا ،واتا به‌ستنه‌وه‌ى دیارده‌ى قه‌یره‌یى به‌و بیرو باوه‌رِه‌ ئاینیه‌ى كه‌ قه‌یره‌یى رێزدار و پیرۆز كردووه‌ ، پێ‌ى وایه‌ پاك و خاوێنى رۆح دور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئافره‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ قه‌یره‌یى به‌سه‌ر رابه‌رانى ئایندا سه‌پیچنراوه‌. ئه‌وه‌ش له‌و ئه‌وه‌ش له‌و كۆمه‌ڵه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هێزى نادیاره‌وه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌و ىهێزه‌ش وه‌ڵام ناداته‌وه‌ ته‌نها به‌ پاك بونه‌وه‌ نه‌بێت له‌ پیسى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ فیكرى ئاینى به‌ ده‌ركه‌وتنى شار په‌ره‌ى سه‌ند . هێزه‌ نادیاره‌كانیش بوون به‌ خودا جادوگه‌ره‌كانیش بون به‌ پیاوى ئاینى. قه‌یره‌یى به‌سه‌ر گه‌وره‌ پیاوانى ئاینى دا هه‌ر ماییه‌وه‌ له‌ لاى هه‌ندێ‌ كۆمه‌ڵ قه‌یره‌یى به‌سه‌ر هه‌ندێ‌ ئافره‌ت د ده‌سه‌پێنرا كه‌ خۆیان بۆ خودا ته‌رخان ده‌كرد. له‌ مه‌كسیك و پیرۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان بۆ خودا رِۆژ ته‌رخان ده‌كرد و ژیانیان له‌و شوێنانه‌ به‌سه‌ر ده‌برد به‌ دوره‌ په‌رێزى له‌ خه‌ڵكى تا ئه‌ و كاته‌ى ده‌یانمرێنیت ، وه‌ بۆ مرۆڤ حه‌لاڵ نى یه‌ كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ ڵ بكات یان بیان دوێنێ‌ . له‌ دورگه‌ى ( كه‌نارى ) هه‌ندێ‌ له‌ قه‌یره‌كان یارمه‌تى پیاوانى ئاینى ده‌ده‌ن له‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنى خواپه‌رستى . ئه‌مانه‌ بۆیان نى یه‌ شو بكه‌ن
وه‌ له‌ كه‌ناره‌كانى ئه‌فریقاى رۆژئاوا هه‌ندى له‌ كۆمه‌ڵكان قه‌یره‌یى به‌سه‌ر كچى نۆبه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنن كه‌ بۆ رابه‌رانى گروپه‌كه‌ له‌ دایك بووه‌ و پێگه‌ى باڵاى لاى كۆمه‌ڵكه‌ى ده‌بێ‌ به‌ڵام به‌ شو كردنى ئه‌ پێگه‌یه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات.وه‌ له‌لاى هیندیه‌ بوزیه‌كان  قه‌یره‌یى به‌سه‌ر پیاوانى ئاینى سه‌پێنراوه‌ چونكه‌ بوزیه‌ت پێ‌ ى وایه‌ كه‌ چێژى جه‌سته‌یى له‌گه‌ ڵ حیكمه‌ ت و پیرۆزى دا ناگونجێ‌.
وه‌ له‌لاى فارسه‌ كۆنه‌كان قه‌یره‌یى به‌سه‌ر كچانى ماڵى خوداى رِۆژدا ده‌سه‌پێنرا.وه‌ له‌لاى رِۆمانیه‌كانیِ قه‌یره‌یى به‌سه‌ر كچانى ناو په‌رستگاى ڤێستا دا ده‌سه‌پێنرا و رێگایان پێ‌ نه‌ ئه‌درا تا (30) ساڵ په‌رستگا به‌ جێ‌ بهێلن .
وه‌ له‌ ئاینى مه‌سیحى دا هاوسه‌رگیرى له‌سه‌ر ته‌ڵاق دراوه‌كان (ژن و پیاو) قه‌ده‌غه‌كراوه‌.وه‌ له‌ ئینجیلى (مه‌تا) دا هاتووه‌ ده‌ڵێ‌( هه‌ركه‌سێ‌ ته‌ڵاق دراوێ‌ بخوازێ‌ زیناى كردووه‌ )
به‌ڵام شه‌ریعه‌تى ئیسلامى سه‌باره‌ت به‌ قه‌یره‌یى هۆشدارى داوه‌و هانى هاوسه‌رگیرى و زۆر بونى وه‌چه‌ى داوه‌ .
ب / رێبازى یاسایى:
1-یاساى هه‌ندێ‌ وڵات هاوسه‌رگیرى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یارمه‌تى له‌ سندوقى گشتى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رده‌گرن .
2- ده‌رچونى هه‌ندێ‌ یاساو ته‌شریعات بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنى هاوسه‌رگیرى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى نه‌خۆشى بۆماوه‌یى بوون . وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا روى دا له‌ ساڵى 1933 ز
ج / رێبازى هاوچه‌رخ
ئه‌م رێبازه‌ له‌  چه‌ند پێویستیه‌كى ژیانى پێش كه‌وتوو خۆى ده‌نوێنێ‌:
1-    چونى ئافره‌ت ۆ زانكۆو خوێندن تیایدا. ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆى درێژ بونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گنجایه‌تیان و كورت بونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى هاوسه‌رێتیان.له‌به‌ر ئه‌وه‌ دامه‌زراندنى خێزان له‌ رِوى كاته‌وه‌ دوا ده‌كه‌وێ‌.
2-    چونى ئافره‌ت بۆ بازارِه‌كانى كار ئه‌مه‌ش واى كرد كه‌ بیرۆكه‌ هاوسه‌رگیرى بۆ ماوه‌یه‌كى دوور دوابخه‌ن



د/ رێبازى ژیانى :
واتا به‌رز بونه‌وه‌ى ناهاوسه‌نگى خه‌رجیه‌ كانى ژیان .كێشه‌كه‌ ئاڵۆز تر ده‌بێ‌ ئه‌گه‌ر گرفتى بێكارى له‌ نێو لاوان دا بڵاو ببێته‌وه‌ . چونكه‌ سه‌رچاوه‌ى رزق و ژیانیان ده‌برِێ‌.ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات وا هه‌ست بكه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌ ره‌ت كراونه‌ته‌وه‌ و  كاره‌كانیان بێ‌ سودن هاوڵاتى پله‌ دوون .نمونه‌ى ئه‌م جۆره‌ بێ‌ هیوا بونه‌ له‌ ناو چینى هه‌ژار وه‌ وا له‌ گه‌نجان ده‌كات كه‌ بیر له‌ هاوسه‌رگیرى نه‌كه‌نه‌وه‌ .
ه/ رێبازى به‌هایى :
مه‌به‌ست له‌م خاڵه‌ به‌رزى ماره‌ییه‌ . پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمێ‌( باشترین ئافره‌ت ئه‌وانه‌ن ئابرِویان باش بێ‌ و ماره‌ییان كه‌م بێت)
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌ (پیرۆزترینیان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ ماره‌ییان كه‌مه‌)
هه‌روه‌ها خرج كردنى ماڵیكى زۆره‌ بۆ پرِ كردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى رێو ره‌سمى ماره‌ برِین و ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیریه‌.
سه‌ربارى دامه‌زراندنى ماڵ به‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانه‌وه‌ . وه‌ له‌ زۆربه‌ى حاڵته‌كان دا ماڵى بوكه‌ خه‌رجى رِوكه‌شى زۆر داوا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ ناو كۆمه‌ڵگاى ناوخۆیى پیشان بده‌ن.

وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر دیارده‌ی قه‌یره‌یی به‌ (هه‌ردوو ره‌گه‌ز)‌ جیاوازی هه‌یه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش به‌ده‌رنیه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی تر، كه‌ ئه‌مرِۆ كچان و كورِانی پێوه‌ی گرفتاربوون به‌ڵام ده‌كرێ جیاوازی هه‌بێت له‌م دوو ره‌گه‌زه‌دا وه‌ ئه‌و گرفت و به‌ربه‌ستانه‌ش ‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌یره‌یی ره‌نگه له‌زۆر بواردا وه‌كو یه‌ك بن و له‌هه‌ندێك بواری تایبه‌یشدا جیاوازبن، ده‌كرێ زۆر هۆكار هه‌بێ به‌تایبه‌تی بۆ كچان كه‌ هه‌ندێك جار خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نین وناتوانن هیچ برِیارێك بده‌ن به‌ڵكو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی باوكسالاری و كۆن سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌ریدا كه‌ هه‌میشه‌ كۆتكراوه‌ و كۆمه‌ڵیك ئازادی لێ زه‌وتكراوه‌،یان له‌لایه‌كی تر نه‌بوونی هۆشیاری و كه‌می ئاستی په‌روه‌رده‌یی و نه‌بوونی ئاستی خوێنده‌واری له‌ناوخێزاندا.

هه‌ندێك جار ره‌گه‌زی مێ بۆخۆی ده‌بێته‌ هۆی فاكته‌ری ئه‌م قه‌یره‌ییه‌ كه‌ زۆرجار نه‌بوونی برِیاری گونجاوی خۆی و دوودڵی له‌وه‌ی نازانێ چ كورِێك هه‌ڵبژێرێ له‌وانه‌شه‌ هه‌ندێك جار خۆبه‌گه‌وره‌ زانین گه‌وره‌ترین هۆكاربێ بۆ چوونه‌ ناو ته‌مه‌نی قه‌یره‌یی،وه‌ له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تی باو دا كاتێك كچێك خاونی سه‌رمایه‌ی خۆیه‌تی یان خاوه‌نی برِوانامه‌یه‌كی به‌رزه‌ ئه‌وا ده‌گه‌رِی به‌دوا هاوتاكه‌ی خۆیدا و له‌وانه‌یه‌ له‌ روانگه‌ی ئه‌و ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ به‌دوای دا ده‌گه‌رِێ نه‌یدۆزێته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامی گه‌رِاندا ده‌بێت به‌بێ گوێدان به‌ تێپه‌رِبوونی كات یان بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌واقیع و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئابووری بۆ كچان ته‌نها له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند بوونی خۆی یان كه‌سوكار به‌دیارده‌ی چاولێكه‌ری و كه‌می راده‌ی تێگه‌یشتنی له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی خێزان و زیاتر به‌ستنه‌وه‌ی به‌ لایه‌نی ماددیه‌وه‌ نه‌ك لایه‌نی مه‌عنه‌وی كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار توشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2011-01-07 12:29:00)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-07 12:30:07

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ره‌گه‌زی نێر وه‌كو دابین كردنی ژیان و شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكاریه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌ری ژیان (كچه‌كه‌) ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كورِه‌كه‌ و ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار نه‌توانی هه‌موو ئه‌ركه‌ قورسه‌ جێبه‌جێ بكات و بۆیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دواده‌كه‌وێت وه‌ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كان و ئه‌و ئاكامانه‌ی كه‌وا كورِ و كچ ده‌گه‌یه‌نێته‌ قه‌یره‌یی و دواكه‌وتن ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گێتڤ و ده‌روونی باسیان بكه‌ین كه‌ كه‌سایه‌تی هه‌ردوكیان به‌ره‌و رِووخاندن ده‌بات و تووشی گرێی ده‌روونی ده‌بن و دواده‌كه‌ون له‌و پرِۆسه‌یه‌ كه‌ ناتوانن له‌كاتی گونجاو ئه‌م پرِۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن وه‌ هه‌ندێك جاریش چه‌ندین پرسیار دروست ده‌بێ و برِوایان كه‌م ده‌بێ نازانن چ جۆره‌ ده‌ستنیشانكردنێك بكه‌ن و هه‌میشه‌ له‌گوماندا ده‌بن و ناتوانن له‌رابردوو رِزگاریان بێ و ته‌سلیمی داهاتووبن هه‌ندێك جاریش له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا هاوسه‌رێتی دروست ده‌كه‌ن و له‌ئاكامی ئه‌م باره‌ ده‌روونیه‌ تووشی سه‌رنه‌كه‌وتن ده‌بن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌پێی زانستی پزیشكی كه‌ ئافره‌ت چووه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ توشی نه‌زۆكی ده‌بێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ترس و ئالۆزی ده‌روونی. ئیتر كه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ واتا قه‌یره‌یی زۆرێك له‌م كه‌سانه‌ برِیار ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان دوور بگرن له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.

له‌لایه‌كی تر مه‌ترسی تێكچوونی تاك له‌رِووی ئاره‌زووی سێكسی وكه‌ غه‌ریزه‌یه‌كه‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ریدا و توشی لادان ده‌بن و له‌ ئاكامی ئه‌و لادانه‌ هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی منداڵ به‌ رِێگای ناشه‌رعی و سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش له‌به‌رپاراستنی كه‌رِامه‌ت وترس له‌ زرِاندنی ناو و ناوبانگ و زۆر مه‌ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك كوشتن و دوژمنایه‌تی و...هتد ئه‌وا لاده‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م لادانه‌ زۆرجار هه‌وڵی له‌ناوبردنی منداڵه‌كه‌ ده‌دات. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌نجامدانی تاوانێك بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانێكی تر، بۆیه‌ ده‌بێ به‌ر له‌هه‌موو شتێك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌تی رِێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ولاوان له‌ رێگای فشار خستنه‌ سه‌ر‌حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو ئه‌و پرِۆسه‌یه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها ‌هه‌وڵ بده‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌رِێگای چوونه‌ ناو چینه‌كانی لاوان به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ و یارمه‌تی دانیان بۆ دروست كردنی ئه‌م پرِۆسه‌یه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی رِارِایی و دوودڵی كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رِێژه‌ی قه‌یره‌یی له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

ئه‌و هوكارانه‌ی ده‌بنه‌ هوی دروست بونی ئه‌م گرفته‌ له‌ كوردستان دا:
یه‌كه‌م : (باری كومه‌ڵایه‌تی) به‌هوی نه‌ریت و رێسا پارێزی هوزو تایفه‌ گه‌رییه‌وه‌ كه‌ رێگا به‌كچ نادرێت شو به‌كورێكی غه‌یره‌ تایفه‌و هوزی خوی بكات وه‌یان ته‌نها ژن وژنخوازی له‌ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن یان مه‌رج وپاساوی دایك وباوكان به‌وه‌ی كه‌دبینین كچ نوبه‌ره‌یه‌ به‌لام تاكوره‌كه‌یان ژن نه‌هێت كچه‌كه‌ به‌شوناده‌ن, وه‌یان كوركه‌یان تاخوێندن ته‌واو ده‌كات داده‌مه‌زرێت ئه‌وكاته‌ ناوی خوای لێ دێنێت  وه‌یان كچ هه‌ر له‌ماله‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی كومه‌ڵایه‌تی نییه‌ ناتوانێ‌ ناسینی خێزانی یاشوكردن بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خزم وكه‌سوكاری .
دووه‌م :باری (ئابوری)ئابوری هوكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بومانه‌وه‌ی كچ چونكه‌ له‌ وولاتی ئێمه‌ دا ژنهێنان و خێزان دروستكردن مه‌سره‌فێكی زوری ده‌وێت  گه‌نجانمان له‌كوره‌كان به‌هوی ته‌پینی باری ئابوری و گرانی نه‌بونی خانوو دانه‌مه‌زراندن ,بویه‌ گه‌نجه‌كان بریارده‌ده‌ن له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا ژن بهێنن وه‌ كاتێك برِیاری ژنهێنان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ كچێك ده‌خوازێت كه‌ به‌لایه‌نی كه‌م (7-9)ساڵ له‌خوی بچوكتربێت  ئه‌و كاته‌ ئاماده‌ نییه‌ كچێك له‌ خوگه‌ره‌تربخواێت, ته‌نها ئه‌و كچانه‌ نه‌بێت كه‌شازوو ده‌وله‌مه‌ندن له‌به‌ر باری ئابوری .
سێ یه‌م :(حاله‌تی ده‌رونی)هه‌ندێك جار تێ‌ نه‌گه‌یشتن و ناهوشیاری له‌به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی خێزان بارێكی ئالوزی ده‌رونی بۆكچ دروست ده‌بێت ,رازی نه‌بونی به‌هه‌مو كه‌سێك مه‌له‌كردن له‌ فه‌زای خه‌ونه‌كان وخه‌یالی مێردێكی میسالی و دانانی مه‌رجی قورس و بێ‌ ماناو ...هتد,وه‌یان به‌هوی گوته‌و قسه‌ی بێمانای خه‌لكی ده‌وروبه‌رو وه‌ك نه‌مانی نازو خوشی مالی باوان نه‌هاتنه‌دی حه‌زو خه‌و نه‌كان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كچان ئه‌وانه‌ هه‌مو دبنه‌ گرفتی ده‌رونی به‌رامبه‌ر زه‌واج كردن ,چونكه‌ كۆرِ سه‌ربه‌سته‌ له‌ژنهێنان و ته‌لاق دان به‌لام باجه‌كه‌ی ده‌بێت ئافره‌ت بدات ,
چواره‌م :(رێژه‌ی بونی نێرو مێ)ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌ هوی پاشكوی شه‌رِی ناوخوو ,وه‌كه‌م ئه‌ندامبونی سه‌دان هه‌زار گه‌نج له‌ له‌ناو شه‌رو به‌هوی مینه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كوچه‌ به‌لێشاوه‌ی گه‌نجان بوده‌روه‌ ,وه‌ چاودێری كردنی هه‌ندێك له‌كچه‌كان بوئه‌وه‌ی بو زه‌واج كردن له‌گه‌ل ئه‌و كورِانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌مو بونه‌ هوی ئه‌وه‌ی كه‌رێژه‌ی كچ زیاتر بێت له‌كورِ وه‌ ببنه‌ قه‌یره‌ كچ بویه‌ دیارده‌ی قه‌یره‌ كچ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر رِاده‌ی هوشیاری كۆمه‌ڵگا نابێت به‌چاوێكی سووك ته‌ماشابكرێت و راست وچه‌پ بلێن دیاره‌ عه‌یبێكی هه‌بوه‌ بۆیه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ,به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وپرِی رێز لێ‌ بگرون كاریان بوبدووزێته‌وه‌ به‌ پیشه‌یه‌كی گونجاو خه‌ریك بكه‌ن بو ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد دابژین. (1)

عێراق: دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌ نا هاوسه‌نگی دیمۆگرافی:

به‌پێی سه‌رژمێریی ئاژانسێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له‌ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی ره‌گه‌زی نێر له‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵییه‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ به‌رزتره‌ له‌ ژماره‌ی ره‌گه‌زی مێ بۆ هه‌مان ساسته‌ ته‌مه‌ن.به‌پێ ئه‌و ئاماره‌ كه‌ له‌ ساڵی 2008دا ده‌رچوه‌، له‌ ئاسته‌ ته‌مه‌نی 24-29 به‌ نزیكه‌یی سه‌رژمێریی هه‌ر دو ره‌گه‌زه‌كه‌ له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیكه‌.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تێداخراوه‌ته‌رِو كه‌ ژماره‌ی ره‌گه‌زی مێ زیاتره‌ له‌نێوان ئاسته‌ ته‌مه‌نی (30-49) ساڵیی، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، رۆژانه‌ 90-100 ژن مێرده‌كانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژی تائیفی له‌دوای ساڵی 2006ه‌وه‌.سه‌وسه‌ن ئه‌لبه‌راك، به‌رِێوه‌به‌ری به‌شی ژنان له‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، رایگه‌یاند: ژماره‌ و رێژه‌ی توێژێكی دیاریكراوی پێگه‌یشتو له‌ ژنان زیاتره‌ له‌ ره‌گه‌زی نێر، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری  دیارده‌ی قه‌یره‌ییه‌ له‌لای ژنان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ دیاره‌كانی ژنانی عێراق.سه‌وسه‌ن پێی وابو ئه‌و كێشه‌ دیمۆگرافییه‌ له‌ سه‌ره‌تای شه‌رِی عێراق و ئێرانه‌وه‌ (1980-1988) سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك عێراقی تێدا بوه‌قوربانی، كه‌ زۆرینه‌یان توێژی گه‌نجان بون، كه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی كچان زیادی كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌ی بێوه‌ژنانیش به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوه‌.به‌رِێوه‌به‌ری به‌شی ژنان له‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ جه‌نگه‌كانی كه‌نداو و گه‌مارۆی ئابوری و به‌رزی ئاستی بێكاری و گرانی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سازنه‌كرێت و هێنده‌ی تر دیارده‌ی قه‌یره‌یی زیادكردوه‌.
ژنان شۆره‌تی‌ بێوه‌ژنیان پێخۆشتره‌ له‌ قه‌یره‌یی

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ زانایانی‌ پسپۆرِی‌ بواری‌ ده‌روونی‌ ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئافره‌تان و كچان نازناو و شۆره‌تی‌ ( بـێـوه‌ژن ) یـیان له‌ ( قـه‌یـره‌یـی ) پێخۆشتره‌ و به‌ شۆره‌تی‌ قه‌یره‌یی زۆر قه‌ڵس و تورِه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه‌ كه‌ هه‌ندێكـجار بۆ خۆرِزگار كردن لێی‌ په‌نا بـۆ خۆكوشتن , یان خۆ خستنه‌ نێو چاڵ و ته‌نگژه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌ ده‌به‌ن .
ئه‌و پسپۆرِانه‌ پێیان وابوو كه‌ له‌پێناو خۆرِزگار كردن له‌شۆره‌تی‌ قه‌یره‌یی و بوون به‌دایكدا زۆرێك له‌ كچان به‌هه‌موو جۆره‌ پیاو و خوازبێنیكه‌رێك رِازی‌ ده‌بن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ مه‌رجه‌كانی‌ پێشووتری‌ ئه‌و كچه‌شی تێدا نه‌بێت , كه‌ له‌كاتی‌ گه‌نجی‌ و جوانیه‌كه‌یدا دایده‌نان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ بیویستایه‌ بچێته‌ خوازبێنیی , به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه‌ ده‌ست له‌سه‌رجه‌میان هه‌ڵبگرێت , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌خۆی‌ له‌و نازناوه‌ ناقۆڵایه‌ رِزگار بكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-07 12:31:43

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پسپۆرِانه‌ له‌دوای‌ توێژینه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆرێك له‌ كچانی‌ قه‌یره‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان ناكه‌نه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ پێشوویان و ئه‌وه‌ی‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێت ( گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شووم كردووه‌ ) , كه‌ هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌وه‌شیان بۆ خۆ بادان له‌نێو هاورِێكانیان , یان نه‌كه‌وتنه‌ به‌رده‌ستی‌ برا و براژن له‌دوای‌ مردنی‌ باوكان و دایكان , یان دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌خراپه‌ و تاوان و له‌كـه‌ و شوره‌ییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا گه‌رِانده‌وه‌ , جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی‌ هاوسه‌رێتیه‌ كه‌مێكیش بخایه‌نێت هه‌ر ئه‌وه‌یان له‌ ووشه‌ی‌ نه‌خوازراوی‌ – قه‌یره‌یی – پێباشتره‌


به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان سی‌ ساڵ‌ یاخود چل ساڵی‌ تێپه‌رِاندووه‌‌و تائێستاش نه‌چوونه‌ته‌ ژیانی‌
هاوسه‌رییه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ خۆیان یاخود كه‌سوكاریان ده‌گه‌رِێننه‌وه‌‌و جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باشتر بوو له‌كاتی‌ خۆیدا بچوونایه‌ته‌وه‌ ئه‌و پرِۆسه‌یه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێستا پێیان نه‌ده‌وترا "قه‌یره‌ كچ"، مامۆستایه‌كی‌ ئاینیش پێیوایه‌ كه‌ هۆكاری‌ نه‌چوونه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ كورِان‌و كچان "پابه‌ندنه‌بوونیانه‌ به‌بنه‌ما ئاینییه‌كانه‌وه‌"، توێژه‌رێكیش پێی‌ باش نییه‌ به‌و ئافره‌تانه‌ بڵێت "قه‌یره‌".
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ راوێژكاری‌ له‌یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی‌ له‌لێدوانێكدا  رایگه‌یاند كه‌ ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام گرنگییه‌كی‌ زۆری‌ به‌م پرۆسه‌یه‌ داوه‌‌و وتی‌ "پێغه‌مبه‌ری‌ مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت ئه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ گه‌نج‌و لاوه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ پێده‌نێنه‌ ژیانی‌ لاوێتیه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ وا تواناو ده‌سه‌ڵات‌و ئیمكانیه‌تتان هه‌یه‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ ئه‌نجام بده‌ن تا له‌تاوان به‌دوور بن".
ناوبراو پێیوایه‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ دیارده‌ی‌ "قه‌یره‌یی‌" له‌لای‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌، هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ بنه‌ما ئاینیه‌كانه‌وه‌‌و روونیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوورییه‌كانیش لایه‌نێكی‌ دیكه‌ن بۆ دروستبوونی‌ قه‌یره‌یی‌، وتی "له‌ئایینی‌ ئیسلامدا هاتووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ ماره‌یی ژنان كه‌مه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان نه‌خه‌نه‌ ژێر باری‌ قه‌رزه‌وه‌و باری‌ سه‌رشانیان قورس بكه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر به‌دڵی‌ یه‌كتر بن".
"نابێت پێیان بوترێت قه‌یره‌"
توێژه‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كچان پێیان خۆشتره‌ نازناوی‌ "بێوه‌ژن" یان هه‌بێت وه‌ك له‌قه‌یره‌یی‌، چونكه‌ كچان حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ سه‌روو سی‌ ساڵی‌، چووبێتنه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌.
ناوبراو باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ له‌رِووی‌ زانستییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی‌ وشه‌ی‌ "قه‌یره‌"دا نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه‌ به‌كاربهێنرێت، وتی‌ "به‌كارهێنانیشی‌ وه‌كو ئه‌و سته‌مه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ كه‌ له‌ئافره‌ت كراوه‌، واته‌ خودی‌ زاراوه‌ی‌ ته‌ڵاقدراو، ئه‌و چه‌مكانه‌ زوڵمێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تین كه‌ له‌ژن ده‌كرێن".
ئه‌م تویژه‌ره‌ هێمای‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌و ئافره‌تانه‌ ناڵێت "قه‌یره‌"، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێیوایه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ هه‌تا ئه‌و ته‌مه‌ن ده‌مێننه‌وه‌ له‌زۆر رووه‌وه‌ باش‌و گونجاون‌و دواتر ده‌توانن خێزانێكی‌ سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ن "به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌ندێك له‌تویژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێموایه‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌30 ساڵی‌، كچی‌ زۆر باشن واته‌ سه‌ره‌رِۆ نه‌بوون یان په‌یوه‌ندی‌ سۆزدارییان نه‌بووه‌، یاخود كه‌سانیكی‌ شه‌رمن بوون، بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵگه‌شدا ئه‌و وشه‌یه‌ به‌كاربهێنرێت زیاتر بۆ ناسینه‌وه‌یه‌ نه‌ك به‌توانج‌و ره‌خنه‌لێگرتن"

قه‌یره‌یی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا و زه‌نگێكی پر مه‌ترسیداره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و له‌ زیاد بوون دایه‌ , و گفتوگۆیه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆ ده‌رخستنی ئه‌و هۆكارانه‌ی قه‌یره‌یی دروست ده‌كات , ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ پێ‌ ی توانا هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانی بخه‌مه‌ روو و ئه‌وه‌ی تر ده‌توانین زیاتر له‌ ریگای گفتوگۆوه‌ په‌نجه‌ی زیاتر بخه‌ینه‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی .به‌ بۆ چوونی من گه‌وره‌ترین فاكته‌ری قه‌یره‌یی تاكگه‌راییه‌ ئه‌مه‌ش مروڤ حه‌ز به‌ رووبه‌رێكی گه‌وره‌تری ئازادی دكات كه‌ تیایدا خۆی درووست بكات و ئاینده‌ی خۆی وێنه‌ بكێشێت , ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ نێو رۆشنبیران ده‌بینریت كه‌ له‌ مه‌ودایه‌كی فراوانتری فیكری ده‌خوڵێنه‌ه‌و كه‌ له‌وانه‌یه‌ پێكهینانی ژیانی هاوسه‌ری بێته‌ رێگرێكی گه‌وره‌ له‌م بواره‌وه‌ .ئابووریش یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه‌ و گه‌نج ناتوانیت به‌و داهاته‌ كه‌مه‌ی یا خود به‌ هۆی بێكاری ئه‌و پێداویستییه‌ زۆرانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی پرِی كاته‌وه‌ , ئه‌مه‌ش زۆر جار داهاته‌كه‌ی به‌شی ژیانی رۆژانه‌ی خۆشی ناكات .و نه‌بوونی ئازادی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت كه‌ كۆمه‌ڵگا ئه‌و مافه‌ی پێ‌ نه‌داوه‌ كه‌ خۆی دوارۆژی خۆی هه‌ڵبژێرێت و كورِانیش كه‌م و زۆر له‌مه‌ بێ‌ به‌ش نین .و نه‌ دۆزینه‌وه‌ی دڵخواز ئه‌مه‌ش به‌رای من له‌ گرنگترین خاڵه‌ زه‌قه‌كانی كه‌ له‌ ژێر چه‌مكی گومان و راراییه‌وه‌و برِوا و متمانه‌ له‌ نێو گه‌نجه‌كان لاواز بووه‌ و ناتوانن بروا به‌وه‌ بێنن كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌یالیان وێنه‌یان كردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوور خستنه‌وه‌ له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر .و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی داب و نه‌ریت رۆلێكی ئه‌كتیڤی هه‌یه‌ له‌ قه‌یره‌یی چونكه‌ تاكه‌كانی به‌ هه‌ندێك پێوه‌ر و له‌ چوار چێوه‌یه‌كی ته‌سك گه‌مارۆ داوه‌ و ده‌رچوونیش لێ‌ ی زۆر جار مه‌ترسی داره‌ و له‌وانه‌یه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ ژیانی تاك بكات .
ئه‌مانه‌ به‌ گشتی له‌ نێو چوونی خه‌ون و خه‌یاڵ و گه‌نج به‌ره‌و له‌ ده‌ست دانی ئاره‌زووی هاوسه‌ر گیری كێش ده‌كات و به‌ره‌و نامۆیی و راكردن له‌م واقعه‌ ده‌بات . ئه‌مه‌ش كۆچی گه‌نجان بۆ هانده‌ران به‌ فراوانی ده‌بینرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-07 06:33:09

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

كێشه‌ی مانه‌وه‌ی كچان به‌ قه‌یره‌یی و ... چاره‌سه‌ری فره‌ ژنییه‌ یاخود زه‌واجی مه‌ده‌نییه‌..؟!

_ئه‌مرِۆ زۆربه‌ی رۆژنامه‌كان باس و بابه‌ته‌كانی بوه‌ته‌ كێشه‌ی قه‌یره‌یی كچان و هه‌ریه‌كه‌و به‌ شێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن زۆربه‌ی راڤه‌ و لێكدانه‌وه‌كان له‌روانگه‌ی ئاینی و كلتوری و خێڵه‌كی باوكسالاری و كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گایه‌ته‌یه‌وه‌ له‌به‌ر ناهۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی هیومانیزم پێشنیاری ئاواده‌كرێت كه‌ كچان سه‌ر به‌هه‌وێ شوو
_ئه‌مرِۆ له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا كولتوره‌ جیاوازه‌كاندا بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌ كێشه‌ غه‌ریزیه‌َكان چاره‌سه‌ری جۆراوجۆری بۆ دانراوه‌ ئه‌وه‌ له‌ناو كلتوری رۆژئاوادا كه‌ چه‌ندین قوربانیان تێپه‌رِاندوه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌یان به‌ ئازاد كردنی مرۆڤ كردوه‌ ئیتر چیبێ یا نه‌بێ له‌ ئه‌وروپا مه‌سه‌له‌ی هاورِێیه‌تی كچان و كورِان شتێكی سروشتییه‌ و قه‌ده‌خه‌ نییه‌  به‌ كرداری سیكسیشه‌وه‌.
له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعه‌گه‌ری مه‌سه‌له‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ غه‌ریزه‌كانی مرۆڤ ( زه‌وجی موتعه‌ ) یا ( سیغه‌ ) یان داناوه‌ كه‌ ده‌توانی ماره‌ی بكه‌ی له‌رۆژێكه‌ و تا مانگێك و چه‌ند مانگ تا ساڵ و تاهه‌تایه‌ زه‌واجی موتعه‌ بكه‌ی له‌ناو كلتوری سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كان سیغه‌ و زه‌واجی موتعه‌ قه‌ده‌خه‌یه‌ و حه‌رامه‌ و (فره‌ژنی) تا چوار ژن به‌ ره‌وا زانراوه‌ له‌ئێراقی به‌ زۆر پێكه‌وه‌لكاوی ناسرۆشتی دا نه‌ك لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی قه‌یره‌یی كچان ناكرێ به‌ڵكو وا خه‌ریكه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ به‌ ویستی یه‌كتریش هاوسه‌رێتی دروست كردوه‌ ئه‌مرِۆ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. بچیت دۆسییه‌ی دادگاكان سه‌یربكه‌ بزانه‌ رێژه‌ی ته‌لاق و جیابونه‌وه‌ زۆرتره‌ یا هاوسه‌رگێری راسته‌ ته‌لاق سروشتیه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ نه‌گونجان، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌نكه‌ژه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری كه‌ كۆمه‌ڵگای ئێراق پێدا ده‌گوزه‌رێ پاشماوه‌ی جه‌نگ و ئه‌زمه‌كانه‌
_ له‌بارودۆخی خراپی ئێراق هه‌موو پارت و ته‌وژمه‌ سیاسی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومییه‌كانی ئێراق به‌ كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ به‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌ به‌شدارن له‌بارودۆخی خراپی دانیشتوانی ئێراق گه‌لانی ئێراق خۆشیان ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ چاره‌نوسی ره‌شی خۆیاندا ده‌رئه‌نجامی كاره‌خراپه‌كانی به‌عسیزم كاره‌ساتی ناوه‌ته‌وه‌ و هه‌موولایه‌ك به‌رپرسیارن له‌دروستكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌موار و خراپه‌ له‌نێوانیاندا به‌رپرسیارن له‌ به‌رامبه‌ر كورِان و كچانی قه‌یره‌كه‌ رۆژانه‌ ژیانیان به‌هه‌ده‌ر ده‌رِوات باجی ئه‌و كارانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و چاره‌نوسی ره‌ش و نادیار و سه‌رگه‌ردانی بردوه‌.
وه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌و هۆكاره‌ش له‌بیر نه‌چێ كه‌ هۆكاری مانه‌وه‌ و قه‌یره‌یی كچانه‌ په‌یوه‌ندی یه‌كه‌می ره‌گه‌زی كورِانه‌وه‌یه‌ سه‌رِه‌رای ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو جه‌نگه‌كاندا ره‌گه‌زی نیرینه‌ ده‌كوژرێن هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ ئابوری و سیاسیه‌كان له‌كوردستان جێ ده‌هێڵن و كۆچ ده‌كه‌ن بۆ هه‌نده‌ران ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری قه‌یره‌یی كچانه‌ ئه‌بێ ئیتر چه‌ند بیر له‌نووسینی دیارده‌ی نیگه‌تیف و ره‌خنه‌یه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مێشكمان خنراوه‌ ئینجا سه‌ره‌رِای چاره‌سه‌ری ده‌بێ رێگا چاره‌سه‌ر بنووسرێت حكومه‌ت ئیتر ناچاره‌ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ ته‌نها به‌ نووسین هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت كورِانیش به‌ دروستی به‌ گوشاری جه‌ماوه‌ری ریفۆرم و كورِان دێته‌وه‌. ئێمه‌ی گه‌لی كورد كار و هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له‌پێشه‌ هه‌نگاونان بۆ تێپه‌رِاندنی كلتور زۆر پرِبایه‌خه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئازادی كورد و كوردستان، چونكه‌ ئازادی مرۆڤه‌كان پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ئازادی ژن ته‌واوكه‌ری ئازادی پیاوه‌ ته‌واوكه‌ری ئازادی كوردستانه‌ پێكه‌وه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ یه‌كه‌مین مژار له‌ ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ دا سه‌باره‌ت به‌ شیكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ژیانی رۆحی و ده‌روونی ژنان له‌ گه‌ڵ ژیانی پیاوان دا جیاوازه‌، به‌م پێیه‌ش ناكرێت به‌هییچ شێوه‌ و بیانویه‌ك جیاكاری له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو دا بكرێت، كه‌واته‌ كه‌ بۆ كچێكی به‌ته‌مه‌ن زاراوه‌ی "قه‌یره‌" به‌كاده‌هێنرێت، ئه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ئاست هه‌مان ته‌مه‌نی كچه‌كه‌یه‌ و ژنیان نه‌هێناوه‌، ده‌بێت بخرێنه‌ چوارچێوه‌ی چ زاراوه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌؟ له‌م رۆژگاره‌دا گه‌وره‌ترین و نوێترین جۆری توندوتیژی مه‌عنه‌وی و سایكۆلۆژی كه‌ دژی ئافره‌ت "مێیینه‌" په‌یره‌و ده‌كرێت قه‌یرییه‌، چونكه‌ قه‌یره‌یی ته‌نها وابه‌سته‌ نیه‌ به‌ ته‌مه‌ن، به‌ڵكو خۆی به‌ بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌وه‌ چه‌سپاندووه‌، كه‌واته‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ گرێدرا بێت پتر به‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌روونی و رۆحیه‌وه‌ گرێدراوه‌، چونكه‌ ئه‌م تێروانینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ كچی به‌ ته‌مه‌ن وا ده‌كات خۆی به‌ جیا له‌ وانی تر بزانێت. سه‌یریش له‌ وه‌دایه‌ كه‌ له‌كۆمه‌ڵگای پیاو سالاریدا پیاو هه‌ر كاتێ عه‌قلی برِیكرد ژن ده‌هێنێت، به‌ڵام بۆ ئافره‌ت "كچ" كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ی مێژووی به‌سه‌رچوونی بۆ دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن تێپه‌ری كرد ئیتر ئێسكپایه‌ر ده‌بێت. كه‌ ئه‌مه‌ زه‌قترین جۆری توندوتیژیه‌ دژ به‌ ئافره‌ت ، هه‌موومان ده‌زانین كه‌ له‌ ‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌رجه‌م كێشه‌ سیاسی و ئابووریی و هزریه‌كان "ئایدیاییه‌كان" راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه‌، هه‌ربۆیه‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌وره‌ترین گرێ كوێره‌ن و رۆژ به‌رۆژ به‌دوای دۆگمابۆن ده‌ راده‌كه‌ن. چونكه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌قڵیه‌تێكی كلاسیك و داب و نه‌ریتی باودا ده‌خولێنه‌وه‌، بۆیه‌ تێكۆشان و خه‌بات به‌ئارمانجی رێكخستن و سازدانی رِیفۆرم له‌ جۆری تێرِامانی پیاو سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و پلانێكی به‌ هێز بچێته‌ قۆناغی پراتیكه‌وه‌. تا چیتر ئافره‌ت به‌ قه‌یره‌ ناونه‌برێت، ئه‌وانه‌ی واش بیرده‌كه‌نه‌وه‌، با تۆزقاڵێك بیر له‌ كێشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و كێشه‌ كه‌سیه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و چوارچێوه‌ ته‌سكه‌ی كه‌ ئافره‌تی تێدا قوڵبه‌ست كراوه‌ بێننه‌وه‌ به‌رچاویان، نه‌ك هه‌موو كات به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت تیریان له‌سه‌ر كه‌وان بێت و كه‌ی ویستیان بیوه‌شێنن!!!!!!
سه‌رچاوه‌كان:
1-كۆمه‌ڵناسى خێزان له‌ نوسینى د. معن خلیل وه‌رگێرِانی ئارام ئه‌مین جه‌لال.چاپى یه‌كه‌م ساڵى 2007.دهۆك
2-سایتى كوردستان نێت
3-سایتى ئه‌مرِۆ
4-سایتى سه‌نته‌رى ئاینده‌
5-سایتى شه‌فه‌ق
6-سایتى پارتى چارىسه‌رى دیموكراتى كوردستان
7-مه‌كۆى كوردان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-07 13:17:41

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سورێن گیان
هه‌ر بژیت
به‌ راستی راپۆرتێکی زۆر جوان و تێر و ته‌سه‌لت ئاماده‌ کردوه‌
هیوای به‌رده‌وامی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-07 11:01:24

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرەیی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت سورێن گیان
ڕاۆپرتێکی زۆر جوانه‌،،ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و دیاردانه‌ی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگا به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌نالێنێت..
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net