❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-07 16:48:08

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵا ده‌ست ... هه‌رچه‌نده‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت ( أصحاب الکهف) بۆماوه‌ی (309) ساڵی مانگی (قه‌مه‌ری) خه‌وتون ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک به‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌کانی خۆت ده‌پارێزێت که‌ له‌سوره‌تی (الکهف)دا باسیان ده‌کات ، ، ئه‌م شێوازانه‌ش به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ زانستی نوێی سه‌رده‌مدا یه‌کده‌گرنه‌وه‌ ، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌خواره‌وه‌ هه‌ندێکیان ڕوونده‌که‌ینه‌وه‌:
* * خوای په‌روه‌ردگار باسیئه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌کاتی خوتندا چاویان کراوه‌ بووه‌ هه‌روه‌کو که‌سی نه‌خه‌وتوو .. واته‌ چاویان داخراو نه‌بووه‌ له‌کاتی خه‌وتندا ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر چاوبه‌ به‌رده‌وامی داخراو بێت ئه‌بێته‌ هۆی کۆبونه‌وه‌ی ده‌ماری چاو به‌هۆی به‌رنه‌که‌وتنی ڕووناکیه‌وه‌ که‌ ناهێڵێت چاو هه‌ستێت به‌ئیشه‌که‌ی خۆی ، له‌ڕووی کار ئه‌ندامزانییه‌وه‌ زانراوه‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆڤ توشی کۆبونه‌وه‌و مردنی ته‌دریجی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆی نه‌گونجێت هه‌ڵسێت به‌کاری خۆی (Disuse Atrophy) به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ندکراون بۆماوه‌یه‌کی دوورو درێژ له‌شوێنی تاریکدا و سه‌ره‌نجام توشبوون به‌ کوێری..
* * خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تیشکی خۆر له‌کاتی هه‌ڵهاتن و ئاوابووندا ڕاسته‌وخۆ له‌جه‌سته‌ی نه‌ده‌دان ، به‌ڵکو ناراسته‌وخۆ به‌هۆی کڵاوڕۆژنه‌ (فجوه‌) یه‌که‌وه‌ تیشکی خۆریان پێده‌گه‌یشت.. بابزانین سودی ئه‌مه‌ چییه‌؟ مرۆڤی نوستوو په‌ستانی خوێنی داده‌به‌زێت و چالاکی کۆئه‌ندامی سوڕان ولێدانی دڵی داده‌به‌زێت .. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ تیشکی خۆر به‌ر مرۆڤ بکه‌وێت ده‌بێته‌ هۆی فراوانبوونی لوله‌ خوێنه‌کانی و بڕێکی زۆر له‌خوێن تێیاندا کۆده‌بێته‌وه‌و به‌مه‌ش په‌ستانی خوێن زۆر داده‌به‌زێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌مێک خوێن بگات به‌ئه‌ندامه‌ زیندووه‌کانی وه‌ک (ده‌ماخ ، دڵ ، گورچیله‌ ، جگه‌ر) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی مردن ئه‌گه‌ر به‌خێرای ئه‌م باره‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ .. هه‌روه‌ها به‌رکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆی تیشکی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی سوتانی پله‌ یه‌ک و پله‌ دووی پێست و له‌هه‌ندێک کاتدا ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی پێست ... به‌ڵام به‌رکه‌وتنی ناراسته‌وخۆی تیشکی خۆر سودی زۆره‌ بۆنمونه‌ ڵ به‌هێز بوونی ئێسک و شانه‌کان به‌هۆی دروستبوونی ڤیتامین (D) له‌ڕێگه‌ی پێسته‌وه‌ ، له‌کاتێکدا بێبه‌شبوون له‌ ناراسته‌وخۆ به‌رکه‌وتنی تیشکی خۆر ده‌بێته‌ هۆی وه‌رینی موو نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌..
* * زانستی پزیشکی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاسییه‌ی که‌ نوستن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ش په‌ستان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و شانانه‌ی که‌ به‌جێگه‌و شوێنی نوستنه‌وه‌ نوساون ، به‌تایبه‌تی خانه‌و شانه‌و لوله‌کانی خوێن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ناو لوله‌کانی خوێندا ، بۆیه‌ مادده‌کانی زینده‌ چالاکییه‌ جۆراوجۆره‌کان (Metabolism) تێداکۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ش زیندۆێتی شانه‌کان و به‌رگرییان که‌مده‌که‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌بنه‌ نێچیرێک بۆهێرشی میکرۆبه‌کان (که‌هه‌میشه‌ له‌سه‌ر پێست و ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن) ، ئه‌م هێرشانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ند برینێک که‌چاره‌سه‌ریان گرانه‌ و به‌خێرای بڵاوده‌بنه‌وه‌ به‌هه‌موو له‌شدا ، ئه‌مه‌ش به‌ برینی سه‌ر جێگا (Bed Sore) ناوده‌برێت که‌یه‌کێکه‌ له‌گرنگترین هۆکاره‌کانی مردن نه‌خۆش و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خه‌ون .. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تۆشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان توشی شکان ده‌بن له‌بڕبڕه‌ی پشت یان حه‌وز یان ئێسکی ڕاندا یان توشی شه‌له‌ل ده‌بن (واته‌ ئه‌و بارانه‌ی که‌ پێویسته‌ نه‌خۆش بۆماوه‌یه‌کی زۆر له‌جێگادا بمێنێته‌وه‌ ، پێویست نه‌خۆشه‌که‌ جارجار ئه‌م دیو ئه‌و دیو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ دروستنه‌بن و لوله‌ خوێنه‌کانی په‌له‌کانی خواره‌وه‌ دانه‌خرێن ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ڕویدا چاره‌سه‌ری گرانه‌و به‌ئازاره‌و کاتی زۆری ده‌یه‌وێت ، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( ونقلبهم ذات الیمن و ذات الشمال) الکهف :18 واته‌ ئه‌م دیو و ئه‌و دیومان پێده‌کرێن به‌لای ڕاست و چه‌پدا ... لێره‌دا خوایگه‌وره‌ شێوازی ئه‌م دیو و ئه‌و دیوکردنانه‌شیان باسده‌کات که‌به‌لای ڕاستو چه‌پدا بووه‌ ، واته‌ له‌سه‌رده‌م وله‌سه‌ر پشت نه‌بووه‌... چونکه‌ خه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌م (له‌سه‌ر سک) به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی ناوپه‌نچک به‌هۆی په‌ستانی ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ری ، به‌مه‌ش هه‌ناسه‌دان و جوڵه‌ی سییه‌کان که‌مده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نوستنی له‌سه‌ر پشت بۆماوه‌یه‌کی زۆر ، مرۆڤ توشی (بهر النوم) ده‌کات که‌ بریتیه‌ له‌وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان به‌هۆی داخرانی بۆرییه‌کانی هه‌واوه

‌ ezelـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-07 19:07:26

muhands
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-26
دواترین سه‌ردان: 2012-03-02
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

dast xosh bo am babata.
amash mo7jizayaky try quranaw bala dasty xuday gawra dasalmene.

Kurdzhin
.خەندەی منداڵێكی هەتیو بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە.
                                   * حاجی كاروان*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-08 06:49:38

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-08 11:10:50

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

زؤر سو باس هاورئ به ريزه كا نم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-08 11:31:50

ruby
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-02-19
په‌یامه‌كان: 77
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

ده‌ست خۆش گوله‌که‌م سه‌رکه‌وتوبیت
جا ماریا گیان وابروات ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ من ئه‌گریته‌وه‌
یه‌کسه‌ر چونکه‌ زۆر ئه‌خه‌وم.هههههههه.

Kurdzhin
گرنگ نیه‌ له‌ سالیکدا 100 هاوری بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌ک هاوری بۆ 100 سال بناسی....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-10 11:03:05

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

خوا نه كا ت ها ورئ به ريزه كه م هيوا دا ر م هه ميشه له شسا غبيت
سو باس بو به يا مه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net