❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-08 06:42:39

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6636afbeb9.jpg
ئه‌م ئێواره‌یه‌ گوڵخاتر خان خۆى و ته‌سبیحێكى درێژ به‌ په‌نجه‌كانى ژیان شۆڕده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆلاَنه‌كانى ئه‌نفال وه‌ژوور ده‌كه‌وێ، هه‌تاو له‌ نێو چنگیدا شۆق و مانگ له‌ په‌راسوویه‌وه‌ رۆشنى ده‌خاته‌وه‌ شه‌وو رۆژ.
رۆژ چه‌ند درێژ له‌ هه‌ناوى نیسانێكى گه‌رمیاندا گه‌رم گه‌رم خۆى ده‌خاته‌وه‌ جه‌سته‌ى به‌ ئه‌نفال بووه‌وه‌، تۆ بڵێى ئێستاش گوڵخاتر خان له‌به‌ر خاترى كام رۆڵه‌ى خه‌مى ئاوابوونى رۆژ و خه‌مى هاتنى مانگى بێ!؟
ئه‌و رۆژه‌ له‌بن سێره‌ى چاویدا دوور دوور ده‌یڕوانى، دوور به‌ قه‌د سێره‌ى چاوى بۆ نوگره‌ سه‌لمان و دیده‌ى كزى بێ هێزى، بۆ بۆنى هه‌تاوى ئه‌وێ و قرچه‌ قرچى جه‌رگى سوتاوى نێو تۆزو خۆڵ.
له‌ ته‌نیشت باڵه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌وه‌ مه‌یتى هه‌تاو له‌وێ كه‌وتبوو، مه‌یتێك كه‌ كه‌س نه‌یده‌زانى كوڕى كێو كه‌س نه‌یده‌زانى كێیه‌، خودایه‌! ئه‌م زه‌مه‌نه‌ چه‌ند پیر بووه‌، هه‌تاو به‌م گه‌وره‌ییه‌وه‌ له‌ گوڵخاتر خانه‌وه‌ بترازێ، كه‌س خۆى به‌ ساحێب نازانێ، كه‌س نازانێ هه‌تاو له‌ نیسانێكى حه‌وجێ به‌ هه‌تاوه‌وه‌ بۆ هه‌ناسه‌كانى تێكه‌ڵى مه‌رگ ده‌بێ!
ئێواره‌یه‌و له‌ هیچ ئێواره‌یه‌كى تر ناچێ، ئه‌م ئێواره‌یه‌ گوڵخاتر به‌ ته‌نیشت هه‌ناسه‌كانى گه‌رمیاندا ده‌چێو كه‌س سلاَوى لێ ناستێنێته‌وه‌، ئه‌و ده‌یگوت ناشكورى نه‌بێ خودایه‌! چه‌ندم پێ خۆش بوو هه‌ر به‌ به‌رماڵه‌كه‌وه‌ منیان پێچابایه‌وه‌، فیراقى منو به‌رماڵه‌كه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و ئیڤایه‌ بوو، كه‌ به‌رماڵه‌كه‌مان لێ به‌جێ ما، بریا من له‌گه‌ڵ رۆحى ئه‌وانو له‌ گه‌رماى ئه‌وێدا نه‌هاتبامه‌وه‌، من بۆ كۆلاَنه‌كانى تاریكىو غه‌مى چاوه‌ڕوانى گه‌ڕێنرامه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانزانى چاوه‌ڕوانى له‌ ئه‌نفال ئه‌نفالترو له‌ بیابانێكى نوگره‌ییدا قووڵ قووڵ چاوه‌كان له‌ دیاریاندا قووڵ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌رێ خۆ ئه‌وان له‌ چاوه‌ڕوانیدا چوونه‌وه‌ لاى دلۆڤانى، ئێمه‌ش له‌دیار چاوه‌ڕوانییه‌وه‌، خه‌مى چاوه‌ڕانى سپیمان ده‌كا، كه‌زییه‌كانى ته‌مه‌ن ده‌هۆنینه‌وه‌، به‌ ته‌نیایى له‌ ژوورێكى به‌جێماوى نێو ئه‌نفاله‌وه‌ ساڵێ دوازده‌ مانگ ده‌نكه‌ ته‌سبیحه‌كانى چاوه‌ڕوانى هه‌ڵگێرو وه‌رگێڕ ده‌كه‌ین، له‌نێو ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا هه‌تا ئێواره‌ خه‌م نه‌ سووكو دڵ نه‌ بایه‌كى فه‌راحنایى لێ وه‌نایێ، من نه‌ به‌ هاتنه‌وه‌ى رووفاتو نه‌ به‌ له‌داردانى سه‌گه‌كان دڵم خۆش نابێ، ئه‌و سه‌گانه‌ كه‌ هه‌ر رۆژه‌ قسه‌یه‌كو هه‌ر سعاته‌ به‌رگێكو هه‌ر مانگه‌ بیانویه‌كیان هه‌یه‌، تێر نابن، ده‌بێ هه‌ر به‌ خۆڵى نێو ئه‌نفاله‌وه‌ دیده‌یان پڕ بكرێ.
گوڵخاتر ناوى ناهێنێ، ده‌ڵێ هێڵنجم دێنێ، ناوى پیسه‌ وه‌ك زه‌قومه‌كانى دۆزه‌خ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌داریشیان دا، فه‌رامۆشیم نه‌هات، ئه‌و كابرایه‌ كه‌ دوو پیتى ناوى یه‌كه‌مى (سه‌) هه‌ر سه‌گێكه‌ بۆ خۆى، ئه‌م سه‌گه‌ به‌ من بوایه‌، به‌ په‌نجه‌ له‌رزیوه‌كانى منه‌وه‌ گۆشتیان لێ كرابابه‌وه‌، ئاخر هه‌ر ئه‌ونا، سه‌گو سواره‌كانى تر خراپتر!
من له‌ هه‌ناسه‌كانى بیابان ده‌گه‌ڕێم، دڵێكم كه‌ قه‌ت له‌ ناو زیاتر، وشه‌ى بیابانى نه‌بیستبوو، بیابان چه‌ند تیژ، بیابان چه‌ند هه‌ناسه‌ سوار، ئه‌وێ هه‌ر وه‌ك دونیایه‌كى تر بێ وابوو، له‌ په‌ناى هه‌موو په‌ره‌سێلكه‌كانى رۆحه‌وه‌ هه‌ڵفرینو له‌وێ گیرسانه‌وه‌، تۆ بڵێى جه‌رگى گوڵخاتر كه‌ هێشتا سێ به‌هارى تێنه‌په‌ڕاندبوو، له‌وێ له‌ چنگى كام بیابان خۆى گرمۆڵه‌ كردبێ، ده‌بێ خوێنى سوورى ئێستا سپى سپى له‌ كوێ ى ئه‌م بیابانه‌دا رژا بێ؟!
خودایه‌ ئه‌وه‌ گولخاتر خان خۆىو دڵێكى كزۆڵه‌ى سوتاوه‌وه‌ ماوه‌، له‌ كۆلاَنه‌كانى ولاَتى ئه‌نفاله‌وه‌ ده‌ژیێ، به‌ رۆژ چه‌ند جارێك ده‌مرێو هه‌ر ناشمرێ، به‌ شه‌و هه‌ر له‌ گیانه‌لاَدایه‌و هه‌ر ناشمرێ، ئه‌و له‌ موحیببه‌تى خاكه‌وه‌ گۆش كراوه‌و هه‌ر ده‌بێ لێره‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدا چاوه‌كانى لێك بنێ، به‌لاَم ده‌ردى هه‌ره‌گه‌وره‌ى ئه‌و وه‌ڕینى سه‌گه‌كانه‌، ئه‌و سه‌گانه‌ى كه‌ له‌ ناوى كابراى (سه‌)ه‌وه‌ رسكاونو له‌ گوانى ئه‌وه‌وه‌ فرچكیان گرتووه‌، رۆژانه‌ كه‌ گوڵخاتر چاوی پێیان ده‌كه‌وێ، له‌هۆش خۆى ده‌چێ، ده‌بوورێـته‌وه‌، قه‌ره‌مى ده‌ستو پێى ده‌شكێ، جه‌رگى خۆى بیر دێته‌وه‌، به‌ خه‌یاڵ په‌لاماریان ده‌دا، داواى جه‌رگى خۆیان لێ ده‌كا، هاوار ده‌كا، ده‌قیژینێ، ده‌سه‌لاَتى نییه‌، ده‌نا قیروسیا ده‌ستى هه‌موو هیوایه‌تى ئه‌وه‌بوو ده‌ستى له‌رزۆكى خۆى بخاته‌ نێو جه‌رگى ئه‌وانیشه‌وه‌، نا نا له‌وانه‌ش گه‌ڕێ، با نه‌مرم، هه‌ر ته‌نیا رۆژو شه‌و به‌ بیره‌وه‌رى جه‌رگم به‌رمه‌ سه‌ر، چركه‌یه‌ك چییه‌ له‌بیرم ناچن، ساتێك چییه‌ له‌پێش چاوم بزر نابن، هه‌ر بینا رو ده‌كه‌مه‌ باشوورو رۆژئاواوه‌و ئێه بۆنى نه‌سیمى یه‌كێكیانم بۆ بێ، جار جار دڵم ختووكه‌ ده‌داو شه‌و بێ رۆژ بێ، هه‌ر كاتێ بێ باران بێ یان گه‌رما، رووده‌بمه‌ ده‌رگاو ده‌ڵێم ئه‌وه‌ ئه‌و بوو له‌ ده‌رگاى دا، ده‌ى توخوا ئه‌مجاره‌ش وه‌ره‌وه‌و هه‌ر چركه‌یه‌كیش بێ سلاوێكم لێ بكه‌. خۆ ده‌زانم مێژوو ناتوانێ هه‌ناسه‌كانى ئێمه‌ تۆمار بكا، مێژوو له‌ په‌ناو په‌سیوى خۆیدا قه‌ت قه‌ت هه‌ناسه‌و كرده‌وه‌ى وه‌هاى نه‌دیوه‌، ده‌نا له‌مێژبوو ده‌توایه‌وه‌، توانه‌وه‌ى مێژوو توانه‌وه‌ى رۆحه‌و چیتر ناتوانێ ئه‌نفالى به‌به‌ردا ببردرێ، ئه‌نفال شوانى (سه‌)یه‌كان گڕیانداو له‌ ته‌پو تۆزى خاكى گه‌رمیانو كوێستاندا دوكه‌ڵیان لێ هه‌ڵستاند، ئێستاش ئه‌و شوانانه‌ شوانى شه‌ریفو دوژمنى (سه‌)ن. گوڵخاتر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ باش ده‌زانێ، به‌لاَم له‌به‌ر خاترى دڵى جه‌رگى خۆى، بێده‌نگ بێده‌نگ به‌ناو ره‌وره‌وه‌ى مێژوودا پیاسه‌ ده‌كاو ده‌نكه‌ ته‌سبیحه‌كانى ته‌مه‌ن دێنێو ده‌با.

ئه‌م په‌خشانه‌ له‌لایان براكه‌م نوسراوه‌
نوسینی په‌خشان/هیمن عمر خۆشناو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن احمد_88 (2011-01-08 09:53:08)

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-08 09:11:45

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

ده‌ست خۆش کاکه‌ احمد بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-08 09:54:19

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت سۆز خان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
كاتێكی شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-08 09:56:33

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

ده‌ستی تۆو مامۆستا هێمن خۆشبیت .خودا ته‌مه‌ن درێژتان بكات

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-09 08:06:47

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: شیعریك له‌ نیو ئه‌نفالی گولخاترخانه‌وه‌ ده‌رسكی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خۆشحال بووم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net