❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ساره‌که‌ی خۆی ده‌برژێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-11 12:57:30

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ساره‌که‌ی خۆی ده‌برژێنێت

ئه‌ستێره‌ناسه‌کان هه‌ساره‌یه‌کیان ڕاچاوکرد، که به‌بێ به‌زه‌یی له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌که‌یه‌وه ده‌برژێنرێت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م برژاندنه‌ش ئه‌ستێره‌که کۆمه‌ڵێك له کۆمێت به‌دوای خۆیدا ڕاده‌کێشێت.

ئه‌م دیارده سه‌یره "Jeffrey Linsky" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Colorado" له "Boulder" تێبینیانکرد. ئه‌ستێره‌ناسه‌کان ئه‌م دیارده‌یه‌یان به‌یارمه‌تی تێلێسکۆپی ناسراو به "Cosmic Origins Spectpgraph" ڕاچاوکرد، که له‌سه‌ر تێلێسکۆپی "Hubble" دانراوه. ئه‌ستێره‌که‌ش له زه‌وییه‌وه 153 ساڵی تیشکی دووره.

کێشی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه که‌مێك له هه‌ساره‌ی "Jupiter" که‌متره و ئه‌ستێره‌ناسه‌کان ناوی "HD 209458b"یان له‌م ته‌نه ئاسمانییه ناوه. خوولگه‌ی ئه‌م ته‌نه‌ سه‌دان جار له ئه‌ستێره‌‌ی دایکه‌وه نزیکه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی "Jupiter" له خۆره‌وه. هه‌ساره‌که 3.5 ڕۆژی پێویسته، تا به چوارده‌ووری ئه‌ستێره‌که‌یدا بسووڕێته‌وه. له‌کاتێکدا هه‌ساره‌ی "Mercury"، که به‌خێراترین هه‌ساره‌ی سیسته‌می خۆری داده‌نرێت، 88 ڕۆژی پێویسته تا بخوولێته‌وه.

خۆر وزه‌ی پێویست به زه‌وی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام نزیکبوونه‌وه له‌م ته‌نه ئاسمانییه وزه‌ی ده‌ستکه‌وت کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی ده‌بێت. "HD 209458b" به‌هۆی نزیکی له ئه‌ستێره‌ی دایکه‌وه به‌بێ ئه‌ندازه گه‌رمه. "Jeffrey Linsky" و هاوه‌ڵه‌کانی پله‌ی گه‌رمای ئه‌تمۆسفیری هه‌ساره‌ی ناوبراویان پێوه‌رکرد و پێیانوایه، که له‌سه‌روو 1000 پله‌ی سه‌دییه‌وه‌یه.

له‌ساڵی 2003دا ئه‌ستێره‌ناسه‌کان تێبینییانکرد، که چۆن ته‌نی ئاسمانی گه‌رم به‌به‌رده‌وام قه‌باره له‌ده‌ستده‌دات. به‌ڵام ئه‌م قه‌باره‌یه بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ له‌و ساته‌وه توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که ئه‌تمۆسفیری هه‌ساره‌که بۆ ناو گه‌ردوون ده‌ڕوات. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "The Astrophysical Journal"دا نووسیویانه، که ئێستا ئه‌وان توانیویانه بیردۆزه‌که‌یان بسه‌لمێنن.

"Cosmic Origins Spectpgraph" ئایاری ڕابردوو له‌سه‌ر "Hubble" دامه‌زرا. به‌یارمه‌تی ئه‌م تێلێسکۆپه‌ش ئه‌ستێره‌ناسه‌کان ده‌توانن پێکهاته‌ی کیمیاوی و شێوازی هه‌ساره‌ له دوورییه‌وه دیاری بکه‌ن.

ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کان ده‌ریانخست، که له ئه‌تمۆسفیری "HD 209458b"دا کاربۆن و سلیکۆن هه‌یه. ئه‌م ڕاچاوکردنانه‌ش نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌ستێره‌ی دایك هه‌موو ئه‌تمۆسفیر گه‌رم ده‌کات.

"Jeffrey Linsky" ده‌ڵێت: "ئێمه توانیومانه گاز بدۆزینه‌وه، که هه‌ساره‌که به‌خێرایی 35 هه‌زار کیلۆمه‌تر له کاژمێرێکدا به‌جێده‌هێڵێت. ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، که ئه‌م شه‌پۆلی گازه‌ش له‌لایه‌ن بای سه‌ر ئه‌ستێره‌که‌وه ڕووبدات."

هه‌رچه‌نده هه‌ساره‌که به‌بێ به‌زه‌یی له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌که‌یه‌وه ده‌سووتێت، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ناسه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان نیین، که ئه‌م هه‌ساره‌یه ئێستا کۆتایی به ژیانی بێت. زاناکان چاوڕه‌ێ ده‌که‌ن، که ژیانی ئه‌م هه‌ساره‌یه بگاته یه‌ك ملیارد ساڵ.

xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-21 18:19:47

balo123
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 268
WindowsFirefox

Re: ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ساره‌که‌ی خۆی ده‌برژێنێت

دةست خؤش بيت هةر سةركةووتوبى

Kurdzhin
كةس لةبير نا كةم تاكوو ماوم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-24 22:42:17

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ساره‌که‌ی خۆی ده‌برژێنێت

dest xosh bet gyan bo am babate her sarkew to bit le jiaynet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-08 16:57:05

*(عاشق*مدريد)*
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-02-18
په‌یامه‌كان: 57
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ساره‌که‌ی خۆی ده‌برژێنێت

دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net